نامه‌وی بگه‌ڕێمه‌وه بۆ سه‌ره‌تاكانی دامه‌زراندنی ئه‌م ڕادیۆیه چونكه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌هه‌ژاری له‌دایك بوو، په‌رله‌مان و حكومه‌ت ته‌نها واژوی بڕیاره‌كه‌یان كرد دواتر خۆیان لی كێشایوه به‌هی خۆیان نه‌زانی و وتیان ڕادیۆی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریه وه‌زاره‌تیش به‌چاك و به‌خراپ لی ی نه‌پرسیه‌وه!دارایی و گه‌نجینه‌ی حكومه‌تیش وه‌كو به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیه‌كی زۆر ساده سه‌یری ئه‌م ڕادیۆیه‌ی ده‌كرد دارایی و گه‌نجینه‌ی حكومه‌ت ده‌توانی به‌چه‌نده‌ها ده‌فته‌ر دۆلار هاوكاری ڕادیۆی ئه‌هلی و سه‌نته‌ری بی كه‌لك بكات به‌ڵام مانگانه 5 ملیۆن دینار ده‌دات به‌ڕادیۆ ئه‌ویش وا بڵی ی خێری پی ده‌كات له ساڵی 2008 داوا له دارایی كرا له‌به‌ر كه‌می بودجه ڕادیۆكه ناتوانی به‌رده‌وام بێت له كاركردن وه‌ڵامیان ئه‌وه بوو كه‌دابخری باشتره جونكه پاره نیه!!
كارمه‌ندانی ڕادیۆ هه‌موو ڕۆژانی پشووش له‌كارن جه‌ند جار داوای ده‌رماڵه‌ی كاری زێده‌كی كراوه به‌ڵام هه‌موو جار به‌نیه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه هه‌رچه‌نده بۆ هه‌ندی شوێن سه‌رف كراوه نه‌كاری زێده‌كیان هه‌یه نه ڕوژانی پشووش ده‌چنه سه‌ر كار!!...
هه‌موو حكومه‌تانی دونیا ڕاگه‌یاندنی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه هه‌موو چالاكی حكومه‌تی تێدا بڵاو ده‌كرێته‌وه به‌ڵام لای ئێمه به پێچه‌وانه‌وه‌یه هه‌واڵ و چالاكی حكومه‌ت ده‌درێت به ڕادێو و ته‌له‌فزیۆنی حزبه‌كان به‌بی ئه‌وه‌ی حیساب بۆ ڕادیۆو ته‌له‌فزیۆنی خۆی بكات به‌ڵی بۆماوه‌ی یه‌ك ساڵ ڕادیۆی نه‌ورۆز ڕادیۆی حكومه‌تی هه‌رێم داخرا به‌بی ئه‌وه‌ی یه‌ك به‌رپرسی ئه‌م وڵاته به وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریه‌وه هیج هه‌ڵوێست و ده‌نگیشیان لێوه بێت ته‌نها خه‌ڵك رۆژانه په‌یوه‌ندیان به ڕادیۆ ده‌كرد له‌كاتی دوباره كردنه‌وه‌ی په‌خشی ڕادیۆیان ده‌پرسی ئه‌وه بوو دوای یه‌ك ساڵ ڕادیۆكه به‌هیمه‌تی كارمه‌ندانی ڕادیۆكه كرایه‌وه تا ئیستاكه‌ش به‌ماندوبونی كارمه‌نده‌كانی به‌ڕێوه ده‌چی و ڕۆژانه 16 كات ژمێر په‌خشی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه له‌شاره‌كانی هه‌ولێرودهۆك و كه‌ركوك و ده‌ڤه‌ری سۆران و ده‌وروبه‌ری، هه‌رچه‌نده پاش ده‌ست به‌كاربونی كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌ت پێمان وابوو ڵه‌گه‌ل هاتنی وه‌زیرێكی نوی بۆ وه‌زاره‌تی ڕۆشه‌نبیری گرفته‌كان چاره‌سه‌رده‌كرێن به‌ڵام به‌داخه‌وه بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگه ئه‌م وه‌زیره بینایه‌ی ڕادیۆكه‌شی نه بینیوه‌كه به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌كه‌یه‌تی به‌ڵكو ڕادیۆكه‌شیان پی زیاده، ، ، ماوه‌یه‌كه به‌بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ته‌له‌فزیۆنی نه‌ورۆز گواسترایه‌وه بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده گوایه ده‌بێته ته‌له‌فزێۆنێكی په‌روه‌رده‌یی به‌ڵام باس له ڕادیۆیه‌كه نه‌كراو كه‌س له خه‌یاڵیشی دانه‌بوو!! ئه‌وه بوو دوای ئه‌وه له‌سه‌ر پێشنیاری به‌رپرسی ڕادێۆ ئه‌م ڕادیۆیه بدرێته پارێزگای هه‌ولێر و ببێته ڕادیۆی پارێزگا... ... ...
وه‌ئه‌م داواكاریه به‌رز كراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاكو ئیستاكه وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه كارمه‌ندانی ڕادیۆكه‌ش به‌په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕی ی ئه‌م بڕیاره‌ن جونكه زۆر پێان باشه دوای 16 ساڵ له‌م فه‌رامۆش كردنه نه‌جاتیان ده‌بێت و خه‌مخۆرێكیان ده‌بێت كه له‌م هه‌موو كێشانه ڕزگاریان بكات.
