پێت خۆ
ش بێ یان پێت ناخۆش بێ، ئه‌م 3 خاڵه له یاساکانی ڕۆژنامه‌وانی و چاپه‌مه‌نیدا قه‌ده‌غه‌کراوه. 1_ (ئه‌و بابه‌تانه‌ی که ئارامی و ئاسایشی کۆمه‌ڵگا تێک ئه‌ده‌ن وداب و نه‌ریتی ئایینی، و ڕای گشتی بریندار ئه‌که‌ن. )
2_ئه‌و بابه‌تانه‌ی که ژیانی تایبه‌تی هاوڵاتیان ئه‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه و ڕێز‌و که‌رامه‌ت و ئارامی خێزانه‌کان له‌که‌دار ئه‌که‌ن.
3_نهێنیه سهربازیو سیاسیه‌کان و ئه‌و بابه‌تانه‌ی که سه‌ربه‌خۆی ووڵات و یه‌کپارچه‌یی خاک و ئاسایشی ووڵات ئه‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه.
بۆیه ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌م یاسایانه و چه‌ندین یاسای تر ببه‌زێنێت، ده‌توانرێت لێپرسینه‌وه‌و به‌دواداچونی له‌گه‌ڵدا بکرێت و گه‌ر بخوازێت لایه‌نی به‌رامبه‌ر له دادگادا، ئه‌توانێت داوای له‌سه‌ر تۆمار بکات. ئه‌ی بۆ نه‌کرێت و نه‌بێت خۆ ئه‌گه‌ر یاسا و دادگا سهوهر نه‌بێت له‌م ووڵاته دیموکراسیه عه‌لمانیه پێشکه‌وتوه‌ی ووڵاتی (سوید) ا، به دوو ڕۆژ ئه‌م ووڵاته ده‌بێته جه‌نگه‌ڵستان، بۆیه ده‌بێ هه‌موومان، به ئێوه‌ی ئازادیخواز‌و ڕۆشنبیرو عه‌لمانی و داهێنه‌رو نوێخوازو چی و چی و به ئێمه‌ی موسڵمانی کۆنه‌په‌رست و هیچ نه‌زان پابه‌ندو ملکه‌چی ئه‌م یاسایه بین، گه‌لۆ خۆئهم یاسایه ته‌نها تایبه‌ت نیه به هه‌رێمه‌که‌ی ئێمه‌وه، ئه‌مه یاسایه‌کی چاپه‌مه‌نی جیهانی گشتیه‌و له هه‌موو ووڵاته پێشکه‌وتوه‌کانی دونیادا په‌یڕه‌و ده‌کرێت.
به‌ڵام ئه‌م به‌ناو عه‌لمانی و نوسه‌ره پێشکه‌وتوانه‌ی ووڵاتی ئێمه زۆر له خۆیان بایی بوون، ناشزانین هۆکاری چیه‌و بۆ!؟
ئه‌وان هه‌ندێکیان نه‌بێت که به‌په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێرێن، زۆربه‌یان ڕابردویان خاوێن نیه‌و له‌که‌دارن و هه‌گبه‌یان تژه له‌خه‌یانه‌تی نوسینی شه‌ڕنگێزی، تاوه‌کو ئێستا نازانین ئه‌وان شانازی به چیوه ده‌که‌ن!، به په‌ت پهتێنهکهیان که‌هه‌ر ڕۆژه‌ی له‌سه‌ر ئادیاو به‌رنامه‌یه‌کن؟! یان به قه‌ڵه‌مه نوک شکاوه‌که‌یان که‌له ئاستی ئه‌م هه‌مو ناعه‌داله‌تیه‌ی باشوری کوردستادا تاکه دێڕێکیان پێ نانوسرێت و خۆیان گێل ده‌که‌ن و هه‌میشه ڕاستێکانیش چه‌واشه ده‌که‌ن و به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌ره‌و خوار ههڵیدهگهڕێننهوه؟! ده‌کرێت بپرسین داهێنان و فکری نوێ و هزرو ڕامانتان له مێژووی رابوردوی بیست ساڵه‌دا چیه‌و کامه‌یه؟ ئێوه‌ی ڕۆشنبیرانی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات، جۆشدهرو گڕدهری ئاگری شه‌ڕی خۆکوژی زیاتر چی بوون؟! ناڵێم هه‌موتان به‌ڵام زۆربه‌تان به به ته‌له‌فۆنێکی سه‌رپێی مه‌سوله دزه‌کان، قه‌ڵه‌م و کیبۆردو فکره‌و هزرتان به‌ئاسانی له پێناو دۆلار‌و دراودا به‌ده‌سته‌وه ئه‌ده‌ن، ئه‌گینا ئێوه‌و سه‌دان هاوڕێ و هاوڕیبازو ڕۆشنبیری وه‌ک خۆتان که تاوه‌کو دوێنی به‌رگریان له کرێکار‌و پاڵه‌و چه‌وساوه‌کان ده‌کرد، ئێستا به چه‌قه‌نه‌یه‌ک له‌باوه‌شی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و حزبی بنه‌ماڵه‌و ناعه‌داله‌ت و سه‌رمایه‌دا ده‌بینرێنه‌وه، ئه‌رێ ده‌کرێت بپرسین ئه‌ی نوسه‌ری ڕۆشنبیری به‌ناو عه‌لمانی بۆ به‌شه‌و دژ به‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م هه‌رێمه، گه‌نج و لاوه‌کانمان هان ئه‌ده‌یت و به‌یانی پێش ده‌م و چاو شۆردن و به چاوی ڕیپۆقاییهوه په‌شیمان ده‌بیته‌وه!؟ نه‌ک په‌شیمان ده‌بیته‌وه بگره دێیته سه‌ر شاشه‌ی تێ‌ڤی کان و داوا له گه‌نج و لاوه‌کان ده‌که‌یت ده‌نگ بده‌ن به‌و ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه‌ی که تۆ شه‌وێ دژی بویت!. ده‌کرێت بپرسین ئه‌رێ ئێوه داهێنان و فکری نوێ و هزری نوێتان کامه‌یه؟ هونه‌رو شیعری نوێتان کامه‌یه، هه‌زار ساڵی تر ناتوانن دێره شیعرێکی وه‌کو (مه‌حوی)، و (سالم)، و (نالی)، و حاجی قاده‌ری کۆیی بنوسنه‌وه، که‌چی ئێستا دێن به‌ناوی هۆنراوه‌ی کۆن و نوێوه سوکایه‌تی به پێخه‌مبه‌ران ده‌که‌ن و به قاچاخچی و مهیگێرو قومارچیان ده‌شوبهێنرێن! تاوه‌کو له‌ژیاندا مابن ناتوانن بنوسن (قوربانی تۆزی ڕێگه‌تم ئه‌ی بادی خۆش مروور
وه‌ی په‌یکی شاره‌زا به هه‌موو شاری شاره‌زوور) .
ئێمه‌ی موسڵمان نازانین ئه‌م دووڕویو بانێکه‌و دوههوایه له چیدایه، گه‌وره به‌رپرسی ده‌زگای ئاراستان ده‌نوسێت و ده‌ڵێت، مه‌لاکان ده‌ڵێن لهقاوتان ده‌که‌ین، بهحهیوانمان ده‌زانن، که‌چی له سه‌ردێڕی که‌مپینه‌که‌ی ئێوه‌ی عه‌لمانیشدا هه‌مان ده‌سته‌واژه نوسراوه، وه‌ک له‌ده‌ستی ڕاستی کوردیستانێتدا بڵاوکراوه‌ته‌وه، تاکه‌ی ئه‌م جیاوازی و ناعه‌داله‌تی و دووڕویه. !؟
له‌م ڕۆژانه‌دا گه‌وره به‌رپرسێکی خانه‌نشینکراوی ئه‌مریکی نوکته‌یه‌ک له‌سه‌ر قاعده‌و ئیسرائیل ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، جوله‌که خوێن ڕێژه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و نوکته‌یه به‌ده‌نگ هاتن و ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریکیه خانهنیشکراوهیان ناچار کرد به فه‌رمی داوای لێبوردن له گه‌لی جوله‌که بکات، به‌ڵام ئێوه جنێو‌و سوکایه‌تی له ئاده‌مه‌وه تاوه‌کو موحه‌مه‌د درودی خوای له‌سه‌ر بێ ده‌که‌ن و نه‌ک داوای لێبوردن بگره هێرش و جنێو‌و نوسینه توندڕهوێکانتان له ماڵپه‌ڕو ڕۆژنامه‌کاندا زیاتر ده‌نوسن‌و بڵاوده‌که‌نه‌وه.
باشه بۆ ده‌بێت له سه‌ر به‌گومان بونی (هۆڵۆکۆست) مێژوونووسی بریتانی (د‌یڤید ئرڤینگ) له ساڵی 1976 کتێبێکی نوسیوه له شوباتی 2006 دا داگایه‌کی نه‌مساوی سێ ساڵ زیندانی به‌سه‌ریدا سه‌پێنێ، ئه‌مه ڕه‌وایه؟!، هه‌روه‌ها له ساڵی 1974یشدا رۆژنامه‌نووسێکی که‌نه‌دی به ره‌گه‌ز بریتانی به ناوی (ریچارد ڤیرال)، کتیبێکی نووسی به ناوی ئایا راسته شه‌ش ملیۆن که‌س مردن؟ بۆ ڕه‌وایه به هۆی ئه‌و کتێبه‌وه له ساڵی1992 دادگای باڵای که‌نه‌دا له وڵاته‌که‌ی ده‌ری بکا؟!. به‌ڵام ئێمه‌ی موسڵمان بۆمان نه‌بێ ناڕه‌زای ده‌رببڕین به‌رامبه‌ر ئه‌م سوکایه‌تییه‌ی ئێوه که به پێشه‌وای مرۆڤایه‌تیمان ده‌یکه‌ن. ؟!
ئێوه وا به‌باش ده‌زانن هه‌موو شتێک بۆ خۆتان و هاوڕاکانتان ڕه‌وابێ، چۆن بتانه‌وێ بیر بکه‌نه‌وه و قسه بکه‌ن و قورئانهکهمان بسوتێنن و له یوتوبدا به شانازیه‌وه بڵاوی که‌نه‌وه، ئێوه زۆربه‌تان هه‌ر خه‌ریکی بوختان هه‌ڵبه‌ستنن و ناتانه‌وێ سانسۆر بۆ بێ ڕێزێکانتان دانرێت، به‌ڵام لایه‌نی بهرامبهرو دژ به ئێوه بۆیان نه‌بێ په‌نا بۆ دادگا و ووڵامدانه‌وه ببه‌ن، ! من نازانم ئه‌م له‌خۆبایی بونه‌ی ئێوه له‌چیدایه. ؟!
(ڕه‌بی موی لێ بێ زمانی په‌نجه‌کانی هه‌ڵوه‌رێ)
(هه‌رکه‌سێ گوڵشه‌ن به‌ده‌ردی گوڵخه‌نی دۆزه‌خ به‌رێ)
تێبینی: من سه‌ر به هیچ گروپ و لایه‌نێکی سییاسی نیم و ته‌نها وه‌ک کوردێکی موسڵمان ئه‌م ووتاره‌م نوسیوه.
