بڕیاری كشانه‌وه‌و وازهێنانی هاوپه‌یمانی كوردســتان، له‌و تانانه‌ی كه پێشــكه‌شی دادگـای باڵای كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێـراقی كردبوو به كۆمه‌ڵێ به‌ڵـگه‌ی هاشاهه‌ڵنه‌گرتووه‌وه، كه ساخته‌كارییه‌كانی لیستی«العراقیه»ده‌سه‌لمێنن له‌هه‌ردوو پارێزگای كه‌ركـوك وموسـڵ. جێی سه‌رسوڕمانه به‌لای زۆربه‌ی كــورده‌وه، بــــه
تایبه‌تیش به لای كه‌ركوكییه‌كانه‌وه. گوایه هۆی بڕیاره‌كه‌ی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای عێراقه‌و له‌م باره خراپه‌ی ئێستای ڕزگــاری بكات. به‌ڵام له‌وه‌تی عێراق هه‌یه هه‌رله دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كـــوردمان بووه. هه‌موو جارێكـیش كـوڕی خۆمان كردووه به قوربانی كچی ئه‌وان، عه‌لاوی یان مه‌لاوی بێت هه‌ركه ده‌ستیان بڕوات، زۆر به‌لایانه‌وه ئاساییه له هه‌مــوو ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به كوردی ده‌ده‌ن پاشگه‌زببنه‌وه، نازانم ئێمه‌ی كورد بۆ له ئه‌زموون و هه‌ڵه‌كانی ڕابردوومان په‌ند وه‌رناگـرین؟ به‌داخـه‌وه ئه‌م بڕیــاره‌ی هاوپه‌یمـــانی كوردســـتان، دانانه به شه‌رعیه‌تی ئه‌و ده‌نگه ساختانه‌ی لیستی العـــــراقیه لــه پارێزگای كه‌ركـوك وموسڵدا. داننایش به سته‌مــكار سته‌مكردنه له سته‌ملێـــكراو. ئه‌ی نابووایه هاوپه‌یمانی كوردستان پرسێكی به كاندیده هه‌ڵبژێراوكانی كه‌ركوك بكردایه؟ئه‌مه سازشت كردنه له مافی كه‌ركوكییه‌كان و نادیموكراتی ده‌گه‌یه‌نێت. كاك خالــید شــوانی، په‌ڕله‌مانتــــاری یه‌كه‌مـی لیستی هاوپه‌یمانی كوردســـــتان، كه خۆی شكاته‌كه‌ی كرد‌و به‌ڵگه‌كانی ساخته‌كارییه‌كانی پێشكه‌ش كرد‌و زۆریـش به‌دواداچوونی بۆ كرد. ئه‌وو دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له كه‌ركوك. بێئاگایی خۆیان له‌م بڕیاره ده‌ربڕی، ئه‌وانیش وه‌كو ئێـــمه
له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه زانیویانه. خالـید شـوانی:"مـن وه‌كو نوێنه‌ری كه‌ركـوك له‌گـه‌ڵ ئه‌و بڕیاره‌دا نیم وده‌بوایه له ڕێی كه‌ناڵه یاسـاییه‌كانه‌وه بڕۆیشـتینایه بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و ساخته‌كارییانه "
شـوانی وتیشی:"ئێمه نازانین كێ ئه‌و بڕیاره‌ی داوه‌و چۆنیش ئه‌وه دراوه. " دكـتۆر نه‌جمـه‌دین:"نه ده‌بوایــه هاوپه‌یمانی كوردســتان ئه‌و كـاره‌ی بكـردایه. " وتیـشی:"به‌ڕاستی ئه‌وه غـه‌درێكه له كه‌ركـوك كراوه، به تایبه‌تـیش له كـــوردی كه‌ركـوك كراوه. "ئه‌وه نه‌وه‌ت ساڵه ئه‌م غه‌دره له كه‌ركوك هه‌ر به‌رده‌وامه. گروپی داكۆكیكردن له كه‌ركوك و ناوچه داگیركراوكانی ترمان: نیگـه‌رانـین به بڕیاكه‌ی هاوپه‌یمانی كوردســتان، دڵنـیاین ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كان هه‌ژماربكرانایه‌ته‌وه ئێمه‌ی كورد ده‌بووین به یه‌كه‌م ونۆێنه‌رێكی كه‌شمان له كه‌ركوك زیادی ده‌كرد.
گروپی داكۆكیردن له كه‌ركوك ناوچه داگیركراوه‌كانی ترمان بێرگن / نه‌رویج: ٥ / ٥ / ٢٠١٠
