
ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری کۆما جڤاکێن کوردستان که‌جه‌که، دواین پێشهاته‌کانی هه‌ڵسه‌نگاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی ئه‌رته‌شی تورک که به مه‌به‌ستی له‌ناو بردنی ته‌ڤگه‌ری ئازادی به‌ڕێوه‌ده‌چن، ناچارن به‌رگری بکه‌ن.
بایک ئاماژه‌ی به پیلانه‌کانی شه‌ڕ کرد له لایه‌ن ئاکه‌په‌وه و وتی، له پرۆسه‌ی گۆڕانکاری ده‌ستوری بنه‌ڕه‌تی دا له‌وانه‌یه ده‌وله‌ت له کوردستان کۆمه‌ڵکوژی مه‌زن ئه‌نجام بدا.
جه‌میل بایک له به‌رنامه‌یه‌کی ڕۆژ تیڤیدا، ئۆپه‌راسیۆنی له ناوبردن و سیاسه‌ته‌کانی ئاکه‌په‌ی هه‌ڵسه‌نگاند و، ئاکه‌په‌ی به‌رپرسیار بینی له شه‌ڕ، ئۆپه‌راسیۆن و کوشتار و، ڕایگه‌یاند:
هه‌موو شتێکمان کرد بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ به‌رپا نه‌بێته‌وه، شتێکی تر نه‌ماوه بیکه‌ین. وتمان، به شه‌ڕ پرسه‌کان چارسه‌ر نابن، به‌لام ئاکه‌په و ئه‌رته‌ش پێداگیریان له‌سه‌ر شه‌ڕ کردوو ده‌یانگوت له‌ناویان ده‌به‌ین. ده‌لێن ئێمه له ناوده‌به‌ن بۆ ئه‌وه‌ش شه‌ڕ دێته ئاراوه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که شه‌ڕ تا دێت زیاتر بڵاو بێته‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی تورک و، ئه‌رته‌ش بیانگوتبایه که ئیدی ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجام ناده‌ین و شه‌ڕ پرسه‌که چارسه‌ر ناکات، ئه‌و کات شه‌ڕ و پێکدادان ڕوویان نه‌ده‌دا.
جه‌میل بایک رایگه‌یاند که سیاسه‌تی کۆمه‌ڵکوژی له دژی گه‌لی کورد به‌رده‌وامه، و وتی:
هه‌م ده‌یانه‌وێ هه‌رێمی قه‌ده‌غه کراو ئاوا بکه‌ن، هه‌رێمه‌که چۆڵ بکه‌ن له خه‌ڵکه‌که‌ی، هه‌م ئاماده‌کاری داگیرکردنی باشوری کوردستان و هه‌رێمه‌کانی پاراستنی مێدیا ده‌که‌ن، به ناوی په‌یوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌ندێ پرس هه‌یه په‌راوێزی ده‌که‌ن و به‌هێزێکی مه‌زنه‌وه دێنه باشوری کوردستان و داگیری ده‌که‌ن.
ته‌نیا ئێمه نین که ئه‌وه ده‌لێین ئیدی هه‌موو که‌سێ ده‌بینێ، هه‌موو که‌سێ باسی ده‌کات و له‌سه‌ری ده‌نوسن. له دۆخێکی وادا، تۆمه‌تبار کرنی ئێمه و گه‌لی کورد ڕاست نیه، ئه‌وه ناهه‌قی و نائه‌خلاقییه، ئاشكرایه که ده‌وڵه‌تی تورک ئاماده‌ی چاره‌سه‌ری نییه. ده‌وله‌تی تورک هه‌موو زه‌مینه‌یه‌کی چاره‌سه‌ری له‌ناو ده‌بات، حکومه‌تی تورک ئه‌وه ده‌کا، ده‌بێ هه‌موو که‌سێ ئه‌و ڕاستیه ببینێ.
بایک وه‌ها په‌رده له‌سه‌ر گه‌مه‌کانی شه‌ڕی ئاکه‌په هه‌ڵده‌داته‌وه:
ئاکه‌په له لایه‌ک گوایه ده‌یه‌وێ ده‌ستوری بنه‌ره‌تی بگۆڕێ، له لایه‌کی تر ئاماده‌کاری بۆ ئۆپه‌راسیۆنێکی فراوان و مه‌زن ده‌کات. ئاماده‌کاری کۆمه‌ڵکوژی مه‌زن ده‌کات. له ڕاستی دا ده‌یانه‌وێ که به‌ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی مه‌زن کۆمه‌ڵکوژی مه‌زن ئه‌نجام بده‌ن. قڕکردنی مه‌زن پێک دێنێ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه په‌رده‌پۆش بکات، سه‌رنج بۆ سه‌ر جیێهکی تر ڕاده‌کێشێ. له ئێستاشه‌وه له نێو ئاماده‌کاریدایه.
داوا و هیواکانی کۆمه‌ڵگه هه‌یه، گوایه وه‌لامی داوا و هیواکانی گه‌ل ده‌داته‌وه، ده‌یه‌وێ سه‌رنجی هه‌موو که‌سێکیش بۆ لای گۆڕانکاری ده‌ستوری بنه‌ره‌تی ڕاکیشێ، له بنه‌وه هه‌وڵ ده‌دا که ئۆپه‌راسیۆن و کۆمه‌ڵکوژی مه‌زن ئه‌نجام بدا، ئه‌گه‌ر رێ به‌و ئاماده‌کاریانه‌ی کۆمه‌ڵکوژی کوردان نه‌گیرێ، له ئیستا به‌دواوه ته‌نیا کورد نین که ڕووبه‌ڕویی کۆمه‌ڵکوژی ده‌بنه‌وه، به‌ڵکو دیموکراسی له تورکیا، خه‌ڵکی تورکیا و ئایندهی تورکیاش ڕووبه‌رووی کوشتن ده‌بنه‌وه.
جه‌میل بایک ڕایگه‌یاند که ئاکه‌په له ماوه‌ی هه‌شت ساڵی ده‌سته‌ڵاتداری دا هه‌میشه تاکتیکی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و سه‌رقاڵکردنی به‌ڕێوه‌بردووه و تا ئێستاش له‌و رێبازه‌ی به‌رده‌وامه.
بایک ئاوها هه‌ڵسه‌نگاندنیکی کرد: ئه‌وان دوای هه‌ڵبژاردنی29 مارس زۆر هه‌نگاویان بۆ چاره‌سه‌ری پرسی کورد هه‌ڵێناوه‌ته‌وه، به‌لام ئاکه‌په هه‌میشه به ئۆپه‌راسیۆن وه‌لامی داوه‌ته‌وه.
جه‌میل بایک ڕایگه‌یاند که وێرای بڕیاری که‌جه‌که بۆ ڕاوه‌ستاندنی چالاکییه سه‌ربازییه‌کان، ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆنی قڕکردنی سیاسی کرا و، دوای ئه‌وه‌ی که گروپه‌کانی ئاشتی چونه‌وه، ئه‌ردۆغان وتی، پرسه‌که ده‌هێنینه‌وه خاڵی سه‌ره‌تا، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌مرۆ ئێمه گه‌ڕاینه‌وه خاڵی سه‌ره‌تا.
بایک وتی، ته‌نیا له لایه‌ن ئێمه‌وه نا، به‌ڵکو له لایه‌ن گه‌لی کورد و هه‌موو که‌سێکی خاوه‌ن ویژدان، ئه‌و ڕاستییه ئاشكرا بووه که ئاکه‌په هیچ پرۆژه‌یه‌کی بۆ چاره‌سه‌ری پرسی کورد نیه. ئه‌و حکومه‌ته خۆبه‌خۆ حکومه‌تی شه‌ڕی تایبه‌ته، به ته‌واوی سیاسه‌تی شه‌ڕی تایبه‌ت به‌رێوه‌ده‌بات، هه‌موو که‌سێ هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێ، ده‌یه‌وێ که هێزی ئێمه و گه‌له‌که‌مان بێکاریگه‌ر بکات. پارتێکه که ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌رخستنی سیاسه‌تی خۆی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین دا به‌کاری دێنێ، جیاواز له‌وه هیچ کارێکی تری نیه.
بایک وشیاری دا که ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عبدولا ئۆجالان بۆ ئاشتی داویه‌تی وه‌ک نه‌دیو لێیبڕوانن، ئه‌و کات قۆناغێکی خراپ ده‌ست پێده‌کات و ئیدی ناتوانن گه‌لی کورد هه‌ڵخه‌له‌تێنن.
جه‌میل بایک: ده‌یانهه‌وێ هێزه کوردییه‌کان له باشوور له‌گه‌ڵ په‌که‌که ڕووبه‌ڕوو بکه‌ن
ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆما جڤاکێن کوردستان که‌جه‌که، جه‌میل بایک ده‌ستنیشانی کرد که ده‌وڵه‌تی تورک و هێزه ناونه‌ته‌وه‌ییه‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن که به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی باشووری کوردستان بخزێنه ناو ئه‌و پیلانگێڕییه‌ی که له‌پێناو له‌ناوبردنی په‌که‌که تاویان داوه. بایک له‌ناوبردنی په‌که‌که وه‌ک له‌ناوچوونی ده‌ستکه‌وته‌کانی باشووری کوردستان به‌ناو کرد و داوای له هێزه‌کانی باشوور کرد که له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پیلانگێڕییه‌دا، وشیار بن.
جه‌میل بایک بۆ ئاژانسی فوڕات دووا و وتی:
"تێکۆشان، گه‌یشتۆته ئاستێکی به‌رچاو. یان ئه‌وه‌تا ئه‌و تیکۆشانه بهئانجام ده‌گات، یان هێزه‌کانی دژبه‌ر ئه‌نجامگیر ده‌بن. جیاواز له‌وه ڕێگای سییه‌م نییه. هێزه‌کانی دژبه‌ر، ئه‌و هێزانه‌ن که به‌هۆی تێکۆشانی په‌که‌وه زیانیان وێ که‌وتووه. هه‌ربۆیه له‌پێناو دورخستنه‌وه‌ی په‌که‌که له هه‌وڵه‌کانی چاره‌سه‌ریدا، په‌نا بۆ هه‌موو شتێک ده‌به‌ن. ئه‌مرۆش زیادبوونی ترافیکه دیپلۆماسییه‌کان، بۆ ئه‌و ئامانجه به‌ڕێوه‌ده‌چێت. "
جه‌میل بایک، ئاماژه‌ی به سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا کرد له‌به‌رامبه‌ر گه‌لی کورد و وتی: ئه‌مریکا ده‌یهه‌وێ په‌که‌که له‌ناوبه‌رێت، به‌وه‌ش سه‌رده‌ستی خۆی له‌سه‌ر کوردان بسه‌پێنێته‌وه. ئه‌مریکا هه‌وڵ ده‌دات تورکیا له‌و کێشانه ڕزگار بکات که به‌رۆکی گرتووه. له‌و پێناوه‌شدا ده‌یهه‌وێ گوشار بۆ په‌که‌که بێنێت، گه‌مارۆی بدات و نه‌یه‌ڵێ جوڵه بکات.
سه‌باره‌ت به‌و مژاره ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌کانی ئه‌مریکا و تورکیا کرد بۆ په‌لکێشکردنی هێزه‌کانی باشوری کوردستان بۆناو ئه‌و پیلانگێرییه و ئاوها دووا:
"ده‌وڵه‌تی تورک، په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی باشوور له‌سه‌ر بنه‌مای قه‌بوڵکردنی کوردانی باشوور نییه، به‌ڵکوو ده‌یهه‌وێ په‌که‌که به‌ڕێگای ئه‌وانه‌وه له‌ناو به‌رێت. ئه‌وان ئه‌و ڕاستییه باش ده‌زانن ئه‌گه‌ر بێتوو هێزه‌کانی باشوور له‌و پیلانگێڕییه‌دا به‌شداری پێنه‌که‌ن، ئه‌و کات ناتوانن په‌که‌که له‌ناو به‌رن. به‌گوێره‌ی ئه‌وان ده‌بێ هێزه‌کانی باشووریش تێکه‌ڵاوی ئه‌و پیلانه بن، هه‌ر بۆیه گرینگییه‌کی زۆر به باشوور ده‌ده‌ن. پێیان ده‌ڵێن له‌دژی په‌که‌که کار بکه‌ن، ئێمه‌ش دانتان پێداده‌نێین "
بایک بانگه‌وازی له هێزه‌کانی باشوری کوردستان و گه‌لی کورد کرد ئه‌و ڕاستییه ببیننن و به‌و شێوه‌یه له هه‌ڵسه‌نگاندنه‌که‌ی به‌رده‌وام بوو: حوکومه‌تی باشووری کوردستان، پارتییه‌کانی باشوور، گه‌له‌که‌مان له باشور، رۆشه‌نبیران، هونه‌رمه‌ندان و نوسه‌ران پێویسته باش ئه‌و ڕاستییه بزانن که ئه‌گه‌ر په‌که‌که له‌ناوبچێت، به‌واتای له‌ناوچوونی ئه‌وانیش دێت. له لایه‌کی تر ئه‌گه‌ر بێت و پشتیوانی له پیلانگیڕییهکان بکه‌ن له دژی په‌که‌که، ئه‌وکات چۆن ده‌توانن به‌خۆیان بڵێن ئێمه کوردین؟ ئه‌وه ده‌بێته شه‌رمه‌زارییه‌کی گه‌وره و هیچ کات ناتوانن له‌ژێر باری ئه‌و شه‌رمه ده‌رکه‌ون. هێزێک که گه‌له‌که‌ی خۆی له‌ناوبه‌رێت، ئه‌و گه‌له چۆن جارێکی تر په‌سه‌ندی ده‌کاته‌وه؟ ئایا هیچ مرۆڤێک ئه‌وه قه‌بوڵ ده‌کات. پێویسته به باشی فکر له‌و مژاره بکریته‌وه.
جه‌میل بایک له‌پێناو یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌یش بانگه‌وازییه‌کی به‌و ڕه‌نگه‌ی کرد:
" ئه‌مرۆ ئه‌وه‌ی بۆ کوردان هه‌ره گرینگه، پێکهێنانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییه. ده‌بێ یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و ڕێبازه‌کانی به‌هێزتر بکرێت. نرخه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی له ڕووی دێموکراسییه‌وه به‌ره‌وپێش به‌رن. نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیموکراتیک بخوڵقێنن. ته‌نها به هه‌ڵوێستیکی به‌و ره‌نگه ده‌توانن هه‌بوونی خۆیان بپارێزن. به‌ڕێگای یه‌کتر کوشتن بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی سیستمی کاپیتالیستی و کوشتنی کوردانی ئازاد، ناتوانن هه‌موونی گه‌لی کورد بپارێزن و داهاتووی کوردێکی ئازاد مسۆگه‌ر بکه‌ن.
جه‌میل بایک به بیری هێنایه‌وه که له‌کاتێکدا ته‌ڤگه‌ری ژنانی کورد له به‌رامبه‌ر که‌لتوری ده‌ستدرێژی، ده‌ستی به هه‌ڵمه‌ته‌کانی کرد و کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ژنانی له ئامه‌د ڕێکخست، ده‌وڵه‌تی تورک گوڕی به سیاسه‌ته چه‌په‌ڵه‌کانی دا. ده‌وله‌ت هه‌وڵ ده‌دا خه‌باتی ژنانی کورد بێ کاریگه‌ر بکات.
سه‌باره‌ت به‌م مژاره به‌وشێوه‌یه دووا:
ده‌وله‌ت له‌پێناو بێ کاریگه‌رکردنی خه‌باتی ژنانی کورد، به پێچه‌وانه‌ی ڕاستینه و هه‌ڵمه‌ته‌که‌ی ژنان، کۆمه‌ڵگه‌ی کورد، به ژن، مندالان و پیاوانه‌وه، جیاواز نیشان بدات. له پشت په‌رده‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌وه، دوژمنایه‌تی گه‌لی کورد هه‌یه.
بایک سه‌رنجی بۆ سه‌ر شه‌ڕی تایبه‌ت به‌رێی چاپه‌مه‌نی تورک راکیشا و وتی:
"له کوردستان چی ڕووده‌دات ده‌وله‌ت به‌پێچه‌وانه‌وه باسی ده‌کات. ڕاگه‌یاندنه‌کان هه‌میشه به هه‌واڵی کوشتن له‌ژێر ناوی ناموس، ده‌ستدرێژی، له‌شفرۆشی، ماده‌هۆشبه‌ره‌کان، دزی و چه‌ته‌گه‌ری، گه‌لی کورد بچوک ده‌کات. ئه‌و شتانه‌ی باسی ده‌که‌ن، له کۆمه‌ڵگه‌ی تورکیادا چه‌ندین جار زیاتر ڕوو ده‌ده‌ن، به‌لام هه‌مووی ده‌شارنه‌وه. وا نیشان ده‌ده‌ن که له تورکیا ئه‌و شتانه رووناده‌ن، ته‌نیا له کوردستان ڕوودهدهدهن. به‌ڵام چاپه‌مه‌نی تورک، له‌پێناو بچوککردنه‌وه‌ی گه‌لی کورد زۆر وه‌ستایانه ئه‌و کاره چه‌په‌ڵانه ده‌کات".
بایک وتی ده‌یانهه‌وێ کوردان کۆمه‌ڵکوژ بکه‌ن، ده‌یانه‌وێ هه‌موو شتێکی که بۆنی کوردانی لێدێ، وه‌ک شتی خراپ و ده‌بێ له ناوببرێ نیشان ده‌ده‌ن. به قسه‌ی ئه‌وانه، کورد مه‌ده‌نی نه‌بوون و پێوستیان به مه‌ده‌نیکردن هه‌یه. به‌بیری هێنایه‌وه که ده‌وله‌تی تورک ده‌یه‌وێ هه‌موو شتێکی له سه‌رناوی کوردێتیه بکاته ماڵی تورک و کۆتایی به هه‌موو شتێکی کوردان بێنێ.
بایک کوشتنی بکه‌ری نادیار وه‌ک ته‌واوکه‌ری سیاسه‌تی ده‌وله‌تی تورک ده‌بینێ و، ده‌لێ ده‌وڵه‌تی تورک له‌سه‌ر ناوی حزبوڵا کرده‌وه‌ی بکه‌ری نادیار ئه‌نجام ده‌دا له کوردستان و، له ژیر کۆنترۆڵی ئاکه‌په و ده‌وله‌ت دا چه‌ته‌ی نوێ دێننه ئاراوه. ڕایگه‌یاند که له ده‌ستیان دا زانیاری و به‌لگه هه‌یه و ئه‌گه‌ر متمانه هه‌بێ، ده‌توانن ئاشکرایان بکه‌ن، ناره‌زایه‌تی نێشان دا له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی برسی کردن و، هه‌موو ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی که ده‌وله‌ت له به‌رامبه‌ر کوردان به‌رێوه‌ی ده‌بات.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵگای تورکیاش بایک ئاوها بۆچوونی خۆی ده‌ربڕی:
کۆمه‌ڵگه‌ی تورکیا ئه‌مرۆ گهیهنراوته ئاشتێکی ئه‌وه‌نده سه‌یر و سه‌مه‌ره، که له کۆمه‌ڵگه‌ی شێته‌کان ده‌چێ، چ کێشه‌یه‌کی هه‌بێ، یه‌کسه‌ر به دوژمنایه‌تی په‌که‌که، کورد و ئاپۆی ده‌به‌ستنه‌وه. ده‌وله‌تی تورک کۆمه‌ڵگه‌ی تورکی وا لێکردووه، که کۆمه‌ڵگه‌ی کورد و تورک نه‌گه‌نه یه‌ک. ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو کۆمه‌ڵگایه بگه‌یه‌نه یه‌ک، ئه‌و کات، رژێم ناتوانێ له‌سه‌ر پێ ڕاوه‌ستێ، ئه‌و رژێمه به ته‌واوی رژێمی شه‌ڕی تایبه‌ته. هه‌ر بۆ ئه‌وه‌شه، له ڕۆژی دامه‌زراندنیه‌وه، هه‌میشه دوژمن ده‌خولقێنێ.
