مایه‌ی نیگه‌رانیه كه ماوه‌یه‌كه هه‌ندیك مه‌لا و پیاوانی ئاینی به‌ناوی دینه‌وه كه‌وتونه‌ته په‌لاماردانی ڕۆشنبیران و ده‌سگا و ناوه‌نده كوردیه‌كان كه بۆته هۆی دروستكردنی ترس و دڵه راوكی له ناو دڵ و ده‌رونی خه‌ڵكانێكی زۆردا، خه‌ڵكی كورد وا بۆ نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌ك ده‌بێت نه ئاشتی نه ئه‌و ئازادیه‌ی كه ئه‌مڕۆ له‌ئارادا هه‌یه به خۆیه‌وه نه‌دیتوه، له پاش پرۆسه‌ی ئازادیی عێراق نیمچه ئازادیه‌ك كه به خوێنی شه‌هیدان و راپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستان هاتۆته ئاراوه له‌گه‌ڵ خۆیدا كرانه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی و رۆسنبیری هێناوه‌ته كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا كۆمه‌ڵێك گروپ و ریكخراو په‌یدا بوون كه پێده‌چێت چاویان به‌م ئاسوده‌یی و ئازادیه‌دا هه‌ڵنه‌یه‌ت بۆیه هه‌ر رۆژه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان و له ژیر ناوێك‌دا به‌هۆیه‌كه‌وه ده‌یانه‌وێت ده‌ست بخه‌نه ناو كار‌و بار و به‌ڕێوه بردن و ئیشوكاره‌كانی حوكمه‌ت و له هه‌وڵی خۆ سهپاندندان له‌پێناو كۆمه‌ڵی مه‌رامی تایبه‌تیدا، كه‌پێده‌چێت به‌شێكیان ده‌ستی ده‌ره‌كی تێدابێت و هه‌وڵدانێك بێت بۆ شێواندنی ئه‌و باری ئاشتی و ئاسایش و ئاسوده‌یی و پێشكه‌وتنه‌ی كوردستان، كه دوژمنان و ناحه‌زانی كورد چاویان پێیدا هه‌ڵنایه‌ت، هه‌ر وه‌ك چۆن گروپه‌كه‌ی ئه‌نسار و ئیسلام له هه‌وراماندا بۆ ماوه‌یه‌ك زه‌رده‌خه‌نه و پێكه‌نینیان له‌سه‌رلێوی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه تهراناند بوو!
له هه‌وڵدا بوون بۆ رێگریكردن له‌پیاده‌كردنی كو‌لتور و چڕینی سیاچه‌مانه‌ی سه‌دان ساڵه‌ی باپیرانمان به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان كه‌وتنه وێرانكردنی خانه‌قاكانی ناوچه‌ی هه‌ورامان كه تێێدا سه‌دان مه‌لا و زانا و رۆشنبیر و كه‌ڵه پیاوی گه‌وره فێری زانست و هونه‌ر بووبون! له‌سه‌رده‌مانێكدا شوێن و ناوه‌ندی عیلم و ئاداب و هونه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌مان بوون، ته‌نانه‌ت كه‌وتنه هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕ و مه‌رقه‌دی پیاوچاكانی كورد. ئه‌مانه هه‌مووی له‌لایه‌ن ئه‌م گروپه‌وه له‌ژێر ناوی ئیسلامدا كرا كه ده‌ركه‌وت كۆمه‌ڵیكی زۆریان له كوڕانی عه‌دنان و قه‌حتان بوون نێرابوون بۆ تێكدانی باری ئاشتی و ئاسایشی كوردستان وه‌ك ئێره مه‌ڵبه‌ندی كفر و ئیلحاد بێت و وڵاته‌كه‌ی خۆیان مه‌ركه‌ز و جێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی دین و زانیاری بیت! بێگومان ئیسلامی راسته‌قینه له‌مانه بێبه‌رییه چونكه ئیسلامی راست داوای ئاشتی و ئاسایش و زانستیه‌كانی سه‌رده‌م ده‌كات، داوای پێكه‌وه ژیانی برایانه ده‌كات نه‌ك دژایه‌تیكردن و ته‌قاندنه‌وه‌ی خه‌ڵكانی بێتاوانی كاكه‌یی و یه‌زیدی و فه‌له و جوو و دین و مهزههبهكانیتر! دژی ده‌ست تێكه‌ڵكردنه به‌كاروباری ده‌وڵه‌ت، بروای به ئازادی مرۆڤ هه‌یه له بیركردنه‌وه‌و هه‌ڵبژاردنی بیروباوه‌ڕیدا
ئاله‌م رۆژانه‌دا بوو مهلایهكیتر له هه‌وڵی تێكدانی ئه‌و برایه‌تی و خۆشه‌ویستیه‌ی كه ره‌گ و ریشه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ سه‌دان ساڵ پێش ئێستای به‌ینی ئیسلام و كاكهیهكاندابوو ! وا دیسانه‌وه كۆمهڵێكیتریان وه‌ك ساڵانی حه‌فتاكان كه‌وتونه‌ته‌وه فتوادان بۆ كوشتن و داخستنی ده‌زگا رۆشنبیری و ئه‌ده‌بی و هونه‌ریه‌كانی كوردستان! كه ئه‌مه هیچ فڕێكی به‌سه‌ر ئیسلامهوهنیه! زانا و ئیسلامی راست ئه‌وه‌یه كه‌دێت به بۆچوونێكی ئیسلامیانه و له رێگه‌ی ئه‌و دنیا پڕه‌ی فكر و هزری ئیسلامیه‌وه بیر و بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر شته‌كان ده‌ر ده‌بڕێت، ره‌خنه له كاره هه‌ڵه و ناڕه‌واكان ده‌گرێت و هه‌وڵی راستكردنه‌وه‌ی خواریهكان ده‌دات! جا ئه‌م هه‌ڵه و خواریه چ له‌لایه‌ن ئیسلامیه‌كانه‌وه كرابێت یان له لایه‌ن خهڵكانیترهوه بێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێت له رێگه‌ی دایه‌لۆگێكی سه‌رده‌میانه‌وه بكرێت نه‌ك به فتوای كوشتن و تۆقاندن و تاوانباركردنی نوسه‌ران به‌كافر و زه‌ندیق و فتوای حه‌ڵال كردنی كوشتن‌یان بده‌یت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئێمه له‌سه‌رده‌مێكدا ده‌ژین كه دادگا و ده‌سه‌ڵات و محاكم هه‌یه وئه‌وه كاری ئه‌وانه نه‌ك هه‌ر كه‌سێك هه‌ستێ و به‌ئاره‌زووی خۆی خه‌ڵكی تاوانبار بكات،
ئه‌م كاره مه‌ترسی هه‌یه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا و كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و پشیوێ ده‌بات! رێگه نه‌دانه به ئازادی فكر و بۆچوون و گێڕانه‌وه‌ی ره‌وڕه‌وه‌ی مێژووه بۆ سه‌ده‌كانی دواوه.! ئه‌م جۆره كارانه له باتی خزمه‌ت به ئیسلام بگه‌یه‌نێت زیانی پێده‌گه‌یه‌نێت! مزگه‌وت و مینبهرهكان ده‌كرێت بكرێته رێگه‌ی ئاشتكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كورد له دینی ئیسلام نه‌ك زیاتر تۆراندنی، ده‌كرێت مینبهرهكان بكرێنه ریگه‌ی بڵاوكردنه‌وه و هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌دین كه به‌هۆی ئه‌و ده‌جاڵ و دهستبڕانهوه، یان به‌هۆی رژێمه فاشیهكهوه كه به‌ناوی ئیسلامه‌وه جینۆسایدی كوردی ده‌كرد، بووه هۆی تۆراندنی مرۆڤی كوردی له‌دین، ده‌بێت كورد ئاشت بكرێته‌وه! نه‌ك زیاتر بیان رهنجێنێت و دژایه‌تی ئازادیه‌كانیان بكرێت!له ژیر ناوی ئیسلامدا ڕیگه‌ی بیركردنه‌وه‌یان لێبگرێت !مینبهرهكهت بكه‌ره رێگه‌ی هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك دژ به‌وانه‌ی كه به‌ناوی دینه‌وه خه‌ریكی ده‌ست بڕین وكاری ناره‌وا و پاره په‌یداكردن و تێكدان و سه‌رلێشیواندنی خه‌ڵكانی نه‌خوێنده‌وار و نه‌زانی كۆمه‌ڵگاكه‌مانن، زانایان و مامۆستایانی ئاینی ده‌توانن گه‌وره‌ترین خزمه‌ت به نه‌ته‌وه‌كه‌مان بگه‌یه‌نن له‌و رێگه‌یه‌وه كه هه‌وڵ بده‌ن هه‌ستی كورد په‌روه‌رانه و خۆشه‌ویستیی خاك و نه‌ته‌وه فیری رۆڵه‌كانی كورد بكه‌ن، ئه‌مه گه‌وره‌ییه بۆ مامۆستایانی ئاینی نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌كه‌یه‌وه وه به‌مه‌ش گه‌وره‌ترین خزمه‌ت به‌كورد و بهئیسلامیش ده‌گه‌یه‌نن.، ئیسلام یان هه‌ر دینێكیتر له به‌ینی مرۆڤ و خوادایه كه‌ی خوا تۆی كردۆته جێگری خۆی !ئیسلامی راسته‌قینه ده‌رگای ئازادی و پێشكه‌وتن و خۆشه‌ویستی به رووی به‌رامبه‌ره‌كه‌یدا داناخات و رێگه‌ی ده‌دات ئازادانه بیر بكاته‌وه، قسه‌بكات، بنوسێت، گه‌ر رێگه‌ی یه‌كێك له‌مانه‌ی لێ‌گیرا ده‌بێت داوای ئازادی بۆ بكات نه‌ك خۆی رێگه‌ی ئازادی لێبگرێت! گه‌ر رێگه‌ت نه‌دا به‌رامبه‌ره‌كه‌ت به‌ئاره‌زووی خۆی بدوێت و بنوسێت و وێنه بكێشێت و هه‌رچ شتێكی‌تر بكات مانای، وایه تۆ رێگه‌ی یه‌كێك له ئازادی ئه‌و مرۆڤه‌ت گرت و بویته دیكتاتۆر لێی!
بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێت ئه‌مڕۆ نیمچه ئازادیه‌ك له‌كوردستاندا هاتۆته به‌رهه‌م، ده‌بێت ئه‌و ئازادییه بۆ هه‌موو لایه‌ك بێت به بێجیاوازی بیر‌و بۆ چوون ده‌بێت له خزمه‌تی مه‌سه‌له رهواكهماندا بیخه‌ینه گه‌ڕ كه سه‌روو هه‌موو شتێكی‌تر ده‌كه‌وێته‌وه، حوكمه‌تی باشووری كوردستان و دام و ده‌ستگاكانی ئاسایش و دادگا به‌رپرسن له دابینكردنی ئازادی بۆ هه‌موو لایه‌ك و رێگه گرتن له گشت سه‌رپێچیه‌ك كه دژ به ئازادی مرۆڤ ده‌كرێت، .له ژیر هه‌رچ ناوێكدابێت له‌لایه‌ن هه‌رچ گروپێك و حیزبێكه‌وه بكرێت!
ره‌وت وكۆمه‌ڵه ئیسلامیه‌كان داوای ئازادی له حوكمه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن كه‌چی به‌داخه‌وه خۆیان رێگه‌ی ئازادی نووسین و بیروڕا ده‌ربڕین له ڕۆشنبیران ده‌گرن! تۆ كه خۆت ئازاد نیت و داوای ئازادی ده‌كه‌یت چۆن ده‌ته‌وێت ئازادی مرۆڤێكیتر زه‌وت بكه‌یت! تۆ چۆن ئازادیت بۆ خۆت ده‌وێت، ده‌بێت بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌شت بوێ!
پشكۆ ئه‌مین
شتوتگارت ٢.٥.١٠
