
ئه‌مڕۆ سه‌له‌به‌یانی (9/5/2010) كاتژمێر (10)، ژماره‌یه‌كی زۆر له (رۆژنامه‌نووس، رۆشنبیر، خوێندكار، مامۆستا، پیشه‌وه‌ر... .. هتد)، شاری قه‌ڵادزی، به‌مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زاركردنی تیرۆری رۆژنامه‌نووس (سه‌رده‌شت عسمان) رێپێوانێك ئه‌نجام درا.
سه‌ره‌تای رێپیوانكه له‌به‌رده‌م خوێندنگای ئاماده‌یی قه‌ڵادزی بۆ به‌رده‌م باره‌گای قائمقامیه‌تی قه‌زای پشده‌ر به‌ڕێوه‌چوو، چه‌ندین وتار‌و به‌یاننامه‌ی ناڕه‌زای به‌مابه‌ر شه‌هیدكردنی رۆژنامه‌نووس (سه‌رده‌شت عسمان) خوێنرانه‌وه.
ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندین لافیته و پۆسته‌ر كه گوزارشتیان له‌دره‌نده‌ی و شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌و كرده‌وه تیرۆرستیه به‌رزركرانه‌وه، له‌هه‌مان كاتدا یاداشتێكی ناڕه‌زایی ده‌رایه قائمقامیه‌تی قه‌زای پشده‌ر، دواتر بۆماوه‌یه‌ك پرسه بۆ شه‌هیدی جوانه مه‌رگ دانرا، پاشان چه‌ندین چالاكی هونه‌ری و شیحر و وتار خوێندنه‌وه ئه‌نجام درا.
ده‌سته‌یه‌ك له‌گه‌نجان و رۆشنبیرانی شاری قه‌ڵادزی
