|
به‌ڕاست شه‌رم و داڕزین و بێ (ئه‌خلاقی) یه، بازرگانیکردن له لایه‌ن سایتێکه‌وه به‌ناوی کوردستان پۆست، به خوێنی شه‌هیده بوێر‌و ئازاکانی بواری ڕۆژنامه‌گه‌رێتی کوردی. سۆرانی مامه حه‌مه و سه‌رده‌شت عوسمان دوو بوێرترین ڕۆژنامه‌نووسی کوردستان بوون، نووسینه‌کانیان هه‌موی ئه‌کادمی و شیکاری دروست بوون، به‌ڕاستی ڕسواییه بابه‌ته‌کانی جونه‌مه‌رگ له کوردستان نیت بدزن و لای خۆتان بڵاوی بکنه‌وه، پێشینان وتوویانه (درۆ به‌ده‌می مردووه ده‌کرێت) ده‌ك خه‌جاڵه‌تبن، ئاغاکانتان فێری ئه‌و بێکه‌رامه‌تییه‌شیان کردن. ئێوه به‌چه‌ی که‌سانێکن له‌هه‌موو ژیانی بناماڵه‌که‌یاندا جگه له سیخوڕی بۆ دوژمنانی کورد، هه‌رگیز کارێکتان بۆ ئه‌م میلله‌ته نه‌کردووه. ئێوه وه‌ك بنه‌ماڵه هه‌رله‌کۆنه‌وه، به‌ڕوبعه‌دینارێك مۆرتان لێداوه و گه‌ردنی گه‌نجه‌کانمانتان داوه‌ته ده‌ست به‌عسییه‌کان تاکو بیانکه‌ن به‌داردا، هه‌زاران جنێوفرۆشی وه‌ك ئێوه‌ی موختار، ناگه‌نه تۆزیی ژێرپێی ئه‌وان و ئێمه، تاوانه گه‌ر ناویان بهێنرێته ڕیزی جنێوفرۆشان و درۆزنانه به په‌یامنێری جنێوفرۆشان ناوزه‌د بکرێن ........... کوردستان نێت .. سێ بابه‌تی شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمان ده‌خاته‌وه پێش چاوی خوێنه‌ران که‌له ژێر ناوی خوازراوی سه‌رۆ زه‌رده‌شت بۆ کوردستان نێت ی نووسیوه. هه‌موو راكه‌ن ئازادیی هات ... سه‌رۆ زه‌رده‌شت یه‌كه‌مین زه‌نگی كوشتنم لێیدا ... سه‌رۆ زه‌رده‌شت نه سه‌رۆك خوایه نه كچه‌كه‌ی ... سه‌رۆ زه‌رده‌شت
گه‌ر وه‌زیری ناوخۆ ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، نه‌توانێت گیانی هاوڵاتییه‌کانی بپارێزێت ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ ئیستیقاله بکات ... کوردستان نێت له‌ژێر دروشمی(نا بۆ کوشتن و لێدان و ئازاردان، به‌ڵێ بۆ ئازادی بیروڕاده‌ربڕین، به‌ڵێ بۆ ئازادی قه‌ڵه‌م) ... کوردستان نێت پێشنیار ده‌کات، ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی ئاینده 13-5-2010 هه‌ر له خانه‌قین تاکو زاخۆ، هه‌موو قوژبنێکی ئه‌م کوردستانه ڕۆژنامه‌نووسان و ڕۆشنبیران، له‌خۆپشاندانێکی گه‌وره‌دا، به‌ره‌و پارله‌مانی کوردستان بکه‌ونه‌ڕێ و زۆر به‌توندی ڕسوای تاوانی شه‌هیدکردنی سه‌رده‌شت عوسمان بکه‌ن و به‌رپرسیارێتی یه‌که‌م بخرێته ئه‌ستۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان..... کوردستان نێت 2010-05-07.. 23:25:52 |


