كوشتنی هه‌ر مرۆڤێكی بێ‌تاوان له هه‌ر شوێنێكی ئه‌م سه‌ر زه‌مینه بۆ خۆی جێگای نیگه‌رانی ودلته‌نگییه بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ژیانیان ده‌وی وڕقیان له شه‌ڕو خوێن ڕشتنه، له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا كوشتن وخوێن ڕشتن وماڵ وێرانی وده‌ربه‌ده‌ری بۆته به‌شی زۆری مێژووی میلله‌ته‌كه‌مان وهه‌موو ئه‌مانه شتێكی نامۆ نییه وبگره وله‌وه‌تی مرۆڤایه‌تیش هه‌یه خراپه‌كاریش هه‌یه وبه‌رده‌وامه وئه‌و خراپه‌كاریانیش زۆر جار لایه‌نی ده‌سه‌ڵات په‌یڕه‌ی ده‌كات وهه‌ندی جاریش به‌رانبه‌ره‌كه‌ی كه خۆی له تاك وگروپ ونه‌یار ده‌بینێته‌وه.
تیرۆر كردنی كاكه سه‌رده‌شت زۆر قسه‌و باس هه‌ڵده‌گری وزۆر كه‌س ولایه‌نیش پێی تۆمه‌تباركراون هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژی تیرۆركردنییه‌وه تاكو ئێستا، وهه‌موو په‌نجه‌دریژكرده‌كانیش گوماناوین وسه‌ڵمێنراو نین، وناتوانرێت كه‌سیش تاوانبار بكرێت تاكوو ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان لێكۆلینه‌وه‌ی خۆیان ته‌واو ده‌كه‌ن وبه ئه‌نجامێك ده‌گه‌ن
بۆیه په‌له كردن و چاوه‌ڕوانه‌كردنی ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان وپه‌نجه درێژكردن بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ولێر (پارتی) كه تاوانباره وبه‌وكاره هه‌ڵساوه بۆ خۆی جێگای پرسیار‌و تێڕامانه.
بۆ پارتی تاوانبار بێت به كوشتنی كاكه سه‌رده‌شت؟ ئه‌ی ئه‌وانه كێن واپارتییان تاوانبار كردووه؟
ڕاسته پاراستنی ته‌ناهی وژیانی هه‌موو تاكێكی ئه‌م كوردستانه له ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاته به‌ڵام ناشكرێت هه‌ر كه‌سێكیش بكوژرێت ئیتر ئه‌و كه‌سه هه‌رچی بووبێت له هه‌ر ڕه‌نگ وپێستێكدا بێت ئه‌وه ده‌سه‌ڵات مه‌حكووم بكرێت وپه‌نجه‌ی تاوانی له سه‌ر دانرێت.
ئێستا ده‌ڵێن به بی ئاگاداری پارتی هیچ كارێك له ناوچه‌ی زه‌رد ناكرێت ئه‌گه‌ر بكرێت ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌كه‌ی له پشته‌وه‌یه ئه‌م قسانه‌و چه‌ندین قسه‌ی تری زلی له‌و جۆره كه كاریگه‌ری له سه‌ر هه‌ست وسۆزی خه‌ڵك بكات وبتوانن له‌و ڕێگایه‌وه بازاڕی ساردی خۆیانی پێگه‌رم بكه‌ن.
خۆزگه هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه به هوتاف لێدان وهاوار كردن پارێزگاری له مافی خه‌لك ده‌كه‌ن راستیان كردایه‌و ئێستا نه‌ك ئه‌وانه‌ی كه خوێنی ئه‌و گه‌نجه‌یان كردۆته به‌هانه و ده‌رگای ده‌سه‌ڵاتیان گرتووه وداوای مافبارێزی تاكه‌كانی ئه‌م نیشتمانه ده‌كه‌ن بگره هه‌موو خه‌ڵكی ئه‌م كوردستانه‌یان له گه‌ڵ ده‌بوو به ژن وپیاو گه‌وره‌و بچووكه‌وه دوایان ده‌كه‌وتن، ئه‌گه‌ر ئه‌وان له ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌مان باشتر بوونایه، به‌ڵام قه‌ت پێم وا نییه ئه‌مانه‌ی نان به ناوی سه‌رده‌شته‌وه ده‌خۆن خه‌مخۆری سه‌رده‌شته‌كانی ئه‌م كوردستانه بن چونكه ڕابردوو شاهیده چه‌ند سه‌رده‌شتی بێ‌تاوان به ده‌ستی ئه‌وانه كۆتای به ژیانیان هاتووه،
تا دوێنی ده‌ستیان به خوێنی گه‌ل سوور بوو هه‌ر ئاگرێك له خه‌رمانی ماڵی كورد به‌ردرابێت به‌ده‌ستی ئه‌وان بووه ونه‌وتیان پێیدا كردووه ئێستاش چاویان به‌رایی نادات ئارامی هه‌ولێر وكوردستان ببینن ئه‌گه‌ر ئه‌وان خاوه‌نی نه‌بن، بۆیه ده‌یانه‌وی له باری به‌رن ئاماده‌ن ببن به ماشه‌ی ده‌ستی هه‌موو كه‌س ولایه‌نێك بۆ له باربردن وتێكچوونی ئه‌م بارودۆخه.
لێره‌وه داوا ده‌كه‌م له داموده‌زگا ئه‌منییه‌كان هه‌وڵی زیاتر بده‌ن بۆ دۆزینه‌وی بكوژانی كاكه سه‌رده‌شت تا زیاتر هه‌موو ئه‌وانه‌ی فیشه‌كییان به تاریكییه‌وه ده‌نا وتیرۆركردنی ئه‌و گه‌نجه‌یان ده‌خسته ئه‌ستۆی پارتی ڕیسوا بكرێن وهه‌ر شه‌رمه‌زاریان بۆ بمێنێته‌وه چونكه ئه‌وانه له بۆسه‌دان وهه‌موو هه‌وڵێكیان خستۆته كار بۆ ناشیرینكردن وتێكدانی ئارامی هه‌رێم و به‌رده‌وام بوونی ئه‌و جۆره پشێویه ده‌بێته هۆكار بۆ دروست بوونی نائارامی زیاتر كه ئه‌مه‌ش خه‌ونی دوژمنانی كورده به‌ده‌ستی ئه‌وان دێته‌كایه‌وه وبێباكیشن له ده‌رئه‌نجامی هه‌ر جۆره كارێكی ناشایسته كه ڕووی میلله‌ته‌كه‌مانی پێ ناشیرین بێت، به‌و ڕه‌فتارانه‌یان ده‌یانه‌وێت درز بخه‌نه نێو ماڵی كورد و یه‌ك ریزی ویه‌ك هه‌ڵویستی گه‌له‌كه‌مان تێكده‌ن كه نابێت ڕێگایان پێبدرێت له‌وه زیاتر وه‌زعه‌كه بقۆزنه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان وئه‌وانه‌ی به‌ده‌هۆڵی دڕاوی ئه‌وان هه‌ڵده‌په‌ڕن هۆشیان بێته‌وه وبزانن به‌ری خۆر به بیژنگ ناگیرێت وئه‌و هات هه‌رایه هه‌رزوو ئاشكرا ده‌بی چی ئامانجێكیان بووه!! بۆ وایان كرد!! به‌ڵام ئه‌وه‌ی ژیر بێ زوو خۆی جیاكاته‌وه لێیان با له دوایدا شه‌رمه‌زار نه‌بێت چونكه ئاسۆ ڕوونه
کوردستان نێت: ئه‌و بابه‌تانه‌ی به هۆی کێشه‌ی ته‌کنیکییه‌وه، له‌بڵاوکردنه‌وه دواکه‌وتووه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
