ناكرێت له‌بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی گه‌لی كوردستان ده‌ورو كاری گه‌ری لایه‌نه چه‌په‌كان فه‌رامۆش بكرێت بهڵكولهزۆربواردا له‌پێشه‌وه‌ی لایه‌نه ناسۆنال وئیسلامیه‌كان بوون كادر‌و ئه‌ندامانی لایه‌نه چه‌په‌كانی كوردستان زۆربهورونی پۆلێن ده‌كران لهبهرامبهركادرو ئه‌ندامانی لایه‌نه‌سیاسیه‌كانی دیكه چوونكه وه‌ك هه‌میشه لایه‌نه چه‌په‌كان پشتیان به‌قوتابخانه فكریه‌كان ده‌به‌ست وبهشێویهكی به‌رنامه رێژكراو ئاستی فكری وسیاسی كادره‌كانیان به‌رز ده‌كرده‌وه، ئه‌مه‌ش ببۆ شوناسی سیاسیان و ئه‌وانی پی ده‌ناسرانه‌وه، كهوابووبۆدهبێت دوای راپه‌رینی گه‌له‌كه‌مان له‌به‌هاری1991كه فه‌راهمی ئازادی و دیموكراسی مه‌ودای فراوانتربوو بزوتنه‌وه‌ی چه‌پ له‌باشوری كوردستان گه‌شه‌ی كردباو ده‌سه‌ڵاتی گرتبادهست یان لانی كه‌م به‌شداری كارا‌و به‌رچاویان له‌ده‌سڵاتی هه‌رێمی كودستانداههبوا یه‌به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه تووشی پاشه‌كشه‌و دابه‌زینی كێرڤی جه‌ماوه‌ری بوون، ههمووتاوانی سستی وپاشهكشهی چه‌په‌كانی كوردستان بخه‌ینه‌ئه‌ستۆی هه‌ره‌سی یه‌كێتی شوره‌وی پێشوو ئه‌وه هه‌ڵه‌مان كردووه چوونكه كاری گه‌ریه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی كه‌متر له‌بواری پراكتیكیدا شوێنی هه‌بووه لهسهربزوتنهوهی چه‌پ له‌كوردستان، كه‌واته ده‌كرێت بڵێن متبوون و پاشه‌كشه‌ی سیاسی و نه‌مانی كاری گه‌ری لایه‌نه چه‌په‌كان په‌یوه‌سته به‌سروشتی خۆیان وده‌ست گرتن به‌به‌رژه‌وه‌ندی بچوكی سیاسی و مادی له‌پێناو فه‌رامۆشكردنی هزرو ئایدۆلۆجیه‌تی چه‌پ گه‌رایی، حزبی شیوعی كه‌خۆی به‌پێشه‌نگی چه‌پی كوردستانی ده‌زانی نه‌ك نه‌ی توانی ئهودهوره ببینێت به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌رژه‌وه‌ندیه حزبیه‌كانی هاوجووت كرد وده‌ستی گرت به له‌بارنه‌چوونی ئه‌وه‌نده‌ی كه‌هه‌یه‌تی، به‌داخه‌وه هیچ هێزێكی سیاسی خۆی نهكردبهخاوهنی گرێدانی هزرو توانای ئه‌و كه‌سایه‌تی و رێكخراو لایه‌نانه‌ی به‌رگری له مافه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نیه‌كان ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌كرێت بڵێن تاكو نه‌فه‌س و هیوایه‌ك بۆلایه‌نه چه‌په‌كان ماوه وتووشی هه‌ره‌سی یه‌كجاری نه‌بوون هه‌ست كردن به لێپرسراویهتێكی كوردانهخهباتی بی وچان بكرێت بۆ چاكسازی ریشه‌یی و دووباره بنیات نانی ته‌وژمی بیری چه‌پی كوردستانی، ئه‌زموونی هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باشترین به‌ڵگه‌ن بۆده‌رخستنی توانای جه‌ماوه‌ری حزب و لایه‌نه چه‌په‌كان ئه‌وه له‌كاتێكدا به‌سه‌دان كادر و كه‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆی چه‌پ و پیِشكهوتوخواز له‌گۆره‌پانی سیاسی كوردستاندا بوونیان هه‌یه به‌ڵام له‌وپه‌ری پهرتهوازهیدان و هیچ هێزو بزوتنه‌وه‌یه‌كی چه‌پ له‌كوردستان نه‌ی توانیووه ببێته سێبه‌ر بۆیان، واتادواجار دورلهبیركردنهوهی ته‌سك و به‌رژه‌وه‌ند تاكه‌كه‌س چه‌په‌كانی كوردستان پێویسته گه‌ڵاڵه‌ی پرۆژه‌یه‌كی سیاسی و فكری بكه‌ن بۆده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانه‌ی ئێستا تێی كه‌وتوون.
کوردستان نێت: ئه‌و بابه‌تانه‌ی به هۆی کێشه‌ی ته‌کنیکییه‌وه، له‌بڵاوکردنه‌وه دواکه‌وتووه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
