كه‌ركووك دڵی كوردستان، ئه‌و شاره كه بارزانی نه‌مر شۆڕشێكی له پێناویدا تاوانه‌وه و پێم وایه پێویست ناكات له‌وه زیاتر پێناسه‌ی بكه‌م چونكه هێنده باسی كراوه كه هه‌موو كه‌سێك ئاشنایه له گرنگی ئه‌م شاره به‌تایبه‌ت به‌لای گه‌لی كورده‌وه. به‌ڵام جێی داخه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ كه زیاتر له حه‌وت ساڵه چێژی ئازادی كردووه نه‌بووه‌ته خاوه‌نی كه‌ناڵێكی ئاسمانی كه راسته‌وخۆ ده‌نگی بۆ جیهان بگوازێته‌وه، ئایه هۆكاره‌كه‌ی چییه، كه‌ركووك شایسته‌ی كه‌ناڵێكی ئاسمانی نییه؟ یان كه‌ناڵێكی ئاسمانی هێنده پاره‌یه‌كی زۆری پێویسته كه به‌و ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌ی خۆشی په‌یدا ناكرێت؟ یان سه‌ركردایه‌تی كوردستان دوو دڵه له خستنه‌پاڵی كه‌ركووك بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و پێی وایه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ونه نه‌یه‌ته دی پاره‌كه‌ی به فیڕۆ ده‌چێت؟
ئه‌بێ چ هۆكارێك هێنده مه‌زن بێت كه رێگربێت له‌سه‌ر دامه‌زراندنی كه‌ناڵێكی ئاسمانی له شارێك كه بووه‌ته جێگه‌ی بایه‌خی هه‌موو جیهان ته‌نانه‌ت زه‌به‌لاحترین وڵاتیش كه ئه‌مه‌ریكایه‌و، هه‌روه‌ها بووه‌ته جێی ململانێی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق و به‌س خودا ده‌زانێت چه‌ندین كه‌س له پێناویدا بوونه‌ته قوربانی.
بێگومان جه‌نابی سه‌رۆكی كوردستان جه‌نابتان ده‌زانن كه به‌ره‌ی توركمانی به‌و ژماره كه‌مه‌یانه‌وه له‌ناو كه‌ركووك توانییان له‌دوای یه‌ك دوو ساڵێك كه‌ناڵێكی ئاسمانی له شاره‌كه‌دا دامه‌زرێنن، من ناڵێم سه‌ركردایه‌تی كوردستان توانای ئه‌وه‌ی نییه، چونكه توانیوێتی چه‌ندین كه‌ناڵ له هه‌ولێر و سلێمانی دامه‌زرێنێت، به‌ڵام ده‌پرسم هۆكاری چییه، پێشم وایه ئه‌گه‌ر جه‌نابتان كه خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كه‌من له كوردستان ئه‌و هه‌نگاوه نه‌نێن، بێگومان كه‌سێكی دیكه ئه‌سته‌مه ئه‌و هه‌نگاوه بنێت، نازانم ئه‌گه‌ر كه‌سێكی ده‌وڵه‌مه‌ند نه‌بێت ئه‌ویش ته‌نها بۆ بازرگانی كردن و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی ئه‌و هه‌نگاوه بنێت.
تاكه‌ی كه‌ركووك نه‌بێته خاوه‌نی كه‌ناڵێكی ئاسمانی، جه‌نابتان ده‌زانن كه هه‌واڵه‌كانی كه‌ركووك چۆن به كه‌ناڵه ئاسمانییه كوردییه‌كان ده‌گه‌ن، من له نزیكه‌وه ئاگادارم و ته‌نها ئه‌وه ده‌ڵێم كه كۆنترین شێواز بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كار ده‌هێنن، ته‌نها ئه‌و جاره نه‌بێت كه جه‌نابتان سه‌ردانی كه‌ركووكتان كرد و ئامێری پێشكه‌وتووی (sng) به‌كار هێنرا.
جه‌نابی سه‌رۆك، كه‌ركووك پێویستی به كه‌ناڵێكی ئاسمانییه و ده‌بێ ئه‌مرۆ یا سبه‌ی دامه‌زرێت، جا ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ كه كه‌ركووك تووشی گه‌وره‌ترین ململانێی سیاسی ده‌بێته‌وه ئه‌و هه‌نگاوه نه‌نرێت، ده‌بێ چ وه‌خت دڵی كوردستان بوژێنرێته‌وه؟
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
