(شه‌قام) ناوی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه بڵاوده‌كاته‌وه كه بۆ جاری دووه‌م په‌رله‌مان ئوتومبێلیان بۆ ده‌كڕێته‌وه
كڕینی ئۆتۆمبێل بۆ په‌رله‌مانتاران كێشه ده‌خاته نێو فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان، له‌كاتێكدا هیچ یاسایه‌ك نیه رێگه له‌كڕینی بگرێ یان رێكی بخات، تائێستاش ئۆپۆزسیۆن هه‌ڵوێستێكی شه‌رمنانه‌ی هه‌یه. تاریق سارمه‌میش ده‌ڵێ پێدانی ئۆتۆمبێل هه‌موو په‌رله‌مانتاران ده‌گرێته‌وه بێ جیاوازی، به‌مه‌ش حه‌وت په‌رله‌مانتاری خولی پێشوو جارێكی تر سوودمه‌ند ده‌بنه‌وه.
به‌دواداچوونی. فه‌رمان سادق:
دوای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل بۆ په‌رله‌مانتارانی خولی پێشوو كڕدرا، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌م خوله‌دا بڕی (چل) هه‌زار دۆلاری بۆ كڕینی هه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانتارێك ته‌رخان كردووه، هه‌ر یه‌ك له‌فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان و كۆمه‌لڕ و یه‌كگرتووش داواده‌كه‌ن كڕینی ئۆتۆمبێل بۆ په‌رله‌مانتاران میكانیزمی بۆ رێكبخرێت. له‌تائێستادا تۆپه‌كه له‌گۆڕه‌پانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌ماندایه تائێستا بڕیاری كۆتاییان نه‌داوه، راوێژكاری راگه‌یاندنی په‌رله‌مانیش ده‌ڵێ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران له‌سه‌ر ته‌ملیكردنی ئۆتۆمبێله‌كه رێككنه‌كه‌وتوون.
به‌پێی چه‌ند زانیارییه‌ك كه‌ده‌ست (شه‌قام) كه‌تووه چه‌ند په‌رله‌مانتارێك له‌یاداشتێكدا بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان داوایان كردووه وه‌ك په‌رله‌مانتاره‌كانی خولی پێشوو ئۆتۆمبێلیان بۆ بكڕدرێت، ئه‌م داوایه‌ی په‌رله‌مانتاران وه‌ك تاریق سارمه‌می راوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی پێده‌كات ناوی په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان و كۆمه‌لڕ و یه‌كگرتووی ئیسلامیشی تێدایه، به‌ڵام تائێستا "سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاره‌كان له‌سه‌ر ته‌ملیكردنی ئۆتۆمبێله‌كه رێككنه‌كه‌وتوون". زیاتر گوتیشی" سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌دایه ئۆتۆمبێله‌كه له‌سه‌ر په‌رله‌مان تۆماربكرێت، به‌ڵام په‌رله‌مانتاره‌كان داواده‌كه‌ن وه‌ك په‌رله‌مانتارانی پێشوو ئۆتۆمبێله‌كان بۆ خۆیان بێت". سارمه‌می ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌كڕینی ئۆتۆمبێل بێ (ئیستسنا) هه‌موو په‌رله‌مانتاران ده‌گرێته‌وه، به‌مه‌ش حه‌وت ئه‌ندام په‌رله‌مانی خولی پێشوو كه‌ئێستاش له‌په‌رله‌مانن بۆ جاری دووه‌م ئۆتۆمبێلیان بۆ ده‌كڕدرێت، ئه‌وانیش هه‌ریه‌كه (د. كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فرسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان) و (شێروان حه‌یده‌ری و د. رۆژان دزه‌یی و سۆزان خاڵه شه‌هاب و عه‌ونی به‌زاز) له‌لیستی كوردستانی و (كوێستان محه‌مه‌د) سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان، ئه‌مه‌ی دوایی له‌خولی پێشوودا وه‌ك په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر لیستی سه‌وز ئۆتۆمبێلی بۆ كڕدرابوو.
دوای ئه‌وه‌ی له‌ڕاگه‌یاندنه‌كان كڕینی ئۆتۆمبێل بۆ په‌رله‌مانتاران ره‌خنه‌ی زۆری لێ‌گیرا، ئه‌مه وایكرد هه‌ڵوێستی به‌شێك له‌فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت و روونكردنه‌وه بڵاوبكه‌نه‌وه، به‌ڵام په‌رله‌مانتار عه‌بدوڵڵا مه‌لا نوری له‌فراكسیۆنی گۆڕان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه فراكسیۆنه‌كه‌یان له‌كڕینی ئۆتۆمبێل بۆ په‌رله‌مانتاران هه‌ڵوێستی خۆی هه‌بووه، گوتیشی "ئه‌وه به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی ده‌زانین، نازانین له‌بڕی چی ئۆتۆمبێل بۆ په‌رله‌مانتاران ده‌كڕدرێت". زیاتر گوتیشی" ئێمه وه‌ك فراكسیۆنی گۆڕان به‌یاداشتی فه‌رمی داوامان كردووه ئه‌گه‌ر بكرێ ئۆتۆمبێله‌كان نه‌كڕدرێ، یانیش به‌ناوی په‌رله‌مانه‌وه بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش بۆ هه‌موو په‌رله‌مانتاران ناكرێت، با بۆ فراكسیۆنی گۆڕان به‌مجۆره بێت".
دوا به‌دوای هه‌ڵوێستی فراكسیۆنی گۆڕان، هه‌ریه‌ك له‌فراكسیۆنه‌كانی كۆمه‌لڕ و یه‌كگرتوو روونكردنه‌وه‌یان له‌راگه‌یاندنه‌كان بڵاوكرده‌وه له‌مباره‌یه‌وه په‌رله‌مانتار ئارام قادر له‌فراكسیۆنی كۆمه‌لڕ ئاماژه به‌پێشنیاره فراكسیۆنه‌كه‌یان ده‌كات كه‌پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیان كردووه، ئه‌و ده‌ڵێ "له‌پێشنیاره‌كه‌ماندا داوامان كردووه ئۆتۆمبێله‌كان موڵكی په‌رله‌مان بێت، له‌هه‌مانكاتدا خه‌رجی ئۆتۆمبێله‌كه په‌رله‌مانتاران له‌ئه‌ستۆ بگرن و دوای ته‌واوبوونی خولی په‌رله‌مانیش ئۆتۆمبێله‌كان بگه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ په‌رله‌مان". زیاتر گوتیشی "ئه‌مه‌ش ده‌بێته هه‌نگاوێك بۆ پاراستنی سامانی گشتی، په‌رله‌مانیش ده‌بێت له‌خۆیه‌وه ده‌ست پێبكات". هاوكات لای خۆیه‌وه په‌رله‌مانتار حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی له‌فراكسیۆنی یه‌كگرتوو كه‌ئه‌مانیش روونكردنه‌وه‌یان بڵاوكردۆته‌وه و داوایانكردووه ئۆتۆمبێله‌كان موڵكی په‌رله‌مان بن، ئه‌مه‌ش به‌هه‌ڵوێستی فراكسیۆنه‌كه‌یان ده‌زانێ، ئه‌و ده‌ڵێ "ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی ته‌رخانكراوه بۆ كڕینی ئۆتۆمبێل (مناقله) گواستنه‌وه‌ی پێ ناكرێت بۆ پڕۆژه‌یه‌كی تر، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه‌ش بۆ په‌رله‌مان به‌كه‌یفی خۆی به‌كاری بهێنێ، به‌گونجاوی نازانین. بۆیه به‌باشی ده‌زانین ئۆتۆمبێلی پێ بكڕدرێت و ببێت به‌موڵكی په‌رله‌مان". زیاتر گوتیشی "ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتاران ئه‌ركه‌كه‌ی خۆی به‌جێ نه‌گه‌یه‌نێت و نه‌چێت به‌دوای چاودێری حكومه‌ت، ئه‌وا موسته‌حه‌قی پایسكلێك نیه".
كڕینی ئۆتۆمبێل بۆ په‌رله‌مانتار و وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان بۆته مۆدێلێك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ساڵانه یان له‌كاتی ده‌ستبه‌كاربوونی حكومه‌تی نوێ، چه‌ندان ئۆتۆمبێلی نوێ و گرانبه‌ها ده‌كڕێت. ئه‌مه له‌كاتێكدایه تائێستا هیچ به‌رپرسێكی حكومی له‌ئاستی وه‌زیر یان به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان، هاوكات په‌رله‌مانتارانیش ئۆتۆمبێله‌كانیان نه‌گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ حكومه‌ت یان په‌رله‌مان، وه‌ك پارێزه‌ر و یاساناس گۆڤه‌ند فه‌تحی بابان ئاماژه‌ی پێده‌كات هیچ ده‌قێكی یاسایی نیه چۆنیه‌تی كڕینی ئۆتۆمبێل بۆ په‌رله‌مانتاران و وه‌زیره‌كانی حكومه‌ت رێكبخات، ئه‌و ده‌ڵێ "هیچ ده‌قێكی یاسایی نیه كڕینی ئۆتۆمبێل قه‌ده‌غه بكات". زیاتر گوتیشی "بڕیاره‌كان به‌ده‌ستی په‌رله‌مانتارانن، ئه‌وان سه‌باره‌ت به‌مووچه و كڕینی ئۆتۆمبێل و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بڕیار ده‌رده‌كه‌ن، مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه".
هاوكات لای خۆیه‌وه شه‌مالڕ نوری ئه‌ندامی لیژنه‌ی رۆشنبیری سه‌ندیكای ئابووریناسانی كوردستان ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه له‌ڕووی ئابوورییه‌وه مه‌سه‌له‌ی نادادپه‌ره‌وه‌ری له‌دابه‌شككردنی داهاته‌كان و مووچه‌كان یه‌كێكه له‌م كێشه سه‌ره‌كیانه‌ی پێویسته حكومه‌ت چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزێته‌وه، ئه‌و ده‌ڵێ "ناكرێت پله به‌رزه‌كان له‌گه‌لڕ بوونی مووچه‌یه‌كی زۆر و ئه‌م هه‌موو ئیمتیازاتانه، ناو به‌ناو ئۆتۆمبێل یان زه‌وییان پێبدرێت. یانیش به‌م بڕه مووچه زۆره‌وه خانه‌نیشین بكرێن و پله نزمه‌كانیش وه‌ك سه‌یركه‌رێك بمێننه‌وه". زیاتر گوتیشی "ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمه رێگه بگرێ له‌خانه‌نیشینكردنی ئه‌م هه‌موو راوێژكار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و په‌رله‌مانتار و وه‌زیره كه‌مووچه‌كانیان له‌سه‌رووی دوو ملیۆن دیناره و ساڵانه‌ش ژماره‌كه‌یان زیادده‌بێت". سه‌باره‌ت به‌كڕینی ئۆتۆمبێل بۆ په‌رله‌مانتاران، ئه‌و ئابووریناسه رووه‌كه‌ی تری ده‌خاته‌ڕوو كه‌خۆی له‌خه‌رجی ئۆتۆمبێله‌كان ده‌گرێته‌وه وه‌ك به‌نزین و چاككردنه‌وه‌ی شكسته‌كانی، هاوكات ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه‌حكومه‌ت پێویسته له‌ڕێگه‌ی سولفه‌یه‌كی درێژخایه‌ن ئۆتۆمبێل بۆ خاوه‌ن پله‌به‌رزه‌كان دابینبكات و له‌مووچه‌كه‌ی ببڕێت، گوتیشی "په‌رله‌مان وه‌ك به‌رزترین ده‌زگای یاسادانان خۆی نه‌توانێ ته‌نزیمی كاروباری خۆی بكات كه‌ره‌خنه‌ی لێده‌گیردرێت، ئه‌وه بێگومان ناتوانێ چاودێری حكومه‌ت بكات". تائێستا هیچ ئامارێك له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه نیه ئه‌وه ده‌ربخات كه‌ساڵانه چه‌ند ئۆتۆمبێل بۆ پله‌به‌رزه‌كان ده‌كڕدرێ و ته‌نها خه‌رجی چاككردنه‌وه و سیانه‌كردنی ئۆتۆمبێله‌كانی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌ت چه‌نده، ئه‌مه له‌كاتێكدایه هه‌موو وه‌زاره‌تێك یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه به‌سیانه و چاككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی، به‌ڵام وه‌ك شه‌مالڕ نوری ئاماژه‌ی پێده‌كات، ئۆتۆمبێله‌كانی حكومه‌ت به‌پاره‌ی دوو هێند سیانه ده‌كرێنه‌وه.
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه لێره‌دا ده‌بێت قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت، كڕینی ئۆتۆمبێل بۆ په‌رله‌مانتاران له‌كاتێكدایه لیژنه‌ی (نه‌زاهه) له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا بوونی هه‌یه، سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش وه‌ك هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی تر سوودمه‌نده له‌كڕینی ئۆتۆمبێل، له‌مباره‌یه‌وه په‌رله‌مانتار د. ره‌فیق سابیر سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌زاهه ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران ئۆتۆمبێل وه‌ربگرن، منیش وه‌ریده‌گرم، گوتیشی "لایه‌ق نیه ره‌تی بكه‌مه‌وه، چونكه وه‌ك موزایه‌ده سه‌یر ده‌كرێت". ئه‌و ده‌ڵێ "په‌رله‌مانتاران له‌هه‌موو وڵاتانی دوینا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ئاسانكاری بۆ بكرێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه ببێت به‌موڵكی شه‌خسی ئه‌وا ئه‌مه موناقه‌شه هه‌ڵده‌گڕێ و كارێكی ناقانونییه". سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستی لیژنه‌ی نه‌زاهه له‌كڕینی ئۆتۆمبێل بۆ په‌رله‌مانتاران، د. ره‌فیق سابیر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌لیژنه‌كه‌یان بێده‌نگ نیه، ده‌بێ به‌سیسته‌مێك كڕینی ئۆتۆمبێل رێكبخرێ، گوتیشی "به‌ڵام لیژنه‌ی نه‌زاهه ناتوانێ بۆچوونی خۆی به‌سه‌ر په‌رله‌مان بسه‌پێنێت". هاوكات گومانی ئه‌وه‌شی ده‌ڕبڕی كه‌ئه‌ندامی لیژنه‌كه‌یان له‌كڕینی ئۆتۆمبێل یه‌ك هه‌ڵوێست بن.
* ئه‌م راپۆرته له ژماره 159ی رۆژی 3/6/2010 ی گۆڤاری (شه‌قام) بڵاوكراوه‌ته‌وه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
