نه‌ته‌وه‌ی كورد، پێكهاته‌یه‌كی مرۆییه كه له ژماره‌و رووبه‌ری زه‌وی و سامانی وڵاته‌كه‌ی و هێزی جیۆسیاسی و جیۆپۆله‌تیكی چوارچێوه‌ی گشتی خاكه‌كه‌ی، له زیاتر له هه‌شت یه‌كی ده‌وڵه‌تانی ئه‌مڕۆی جیهان به هێزتره، به‌ڵام له روانگه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و كه‌سایه‌تیه دهولییهی نییه كه خاوه‌نی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی بێت و بتوانی له به‌رده‌م ده‌سته‌و دامه‌زراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و دادگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان داوای دادپه‌روه‌ری بكات، بۆیه له روانگه‌ی ئه‌م یاسایه وجودی نه‌ته‌وه‌ی كورد وه‌ك تاك و گروپ و كۆمه‌ڵی نه‌ژادی هه‌یه له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه كوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه‌و ملكه‌چی یاسای ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌ن، ته‌نانه‌ت نه‌ته‌وه‌ی كورد ناتوانی له به‌رده‌م لیژنه یان یه‌كه یان ئه‌نجوومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش نوێنه‌رایه‌تی خۆی بكات، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێك له ده‌وڵه‌تانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كێشه‌كه‌ی نه‌گه‌یێنێته به‌رده‌م ئه‌و ناوه‌ندانه.
كه‌واته چه‌مكی مافی چاره‌نووس، كه له بنه‌ڕه‌تدا مافێكی گشتی گه‌لانه، له روانگه‌ی تاكه‌وه له عورفی یاسای نێوده‌وڵه‌تی ته‌ماشای ده‌كرێت، چونكه ده‌بی جیاوازی بكه‌ین له نێوان بوونی ئه‌م مافه له سه‌رئاستی سروشتی و ئاسایی كه لایه‌نی تیۆرییه، وه له نێوان ده‌رفه‌تی به كارهێنانی و ئاره‌زوو خواستی پیاده‌كردنی، ئه‌م پرسه‌یه‌ش زۆر لایه‌نی میسالی و مۆڕاڵی هه‌یه وه له‌سه‌ر ئاستی ماف و ئاستی سیاسیش ده‌وروژێنی، لایه‌نی میسالی و ئه‌خلاقی نموونه‌ی باڵایه له عه‌داله‌ت و یاسای سروشتی و لایه‌نی ماف ئه‌وه‌یه كه یاسا‌و عورفی ده‌ولی باسی ده‌كات و وهڵامهكانیش تا به ئه‌مڕۆ ده‌گات له سه‌ر ئه‌م پرسه جیاوازن.
هه‌ربۆیه له رووی سروشتییه‌وه ده‌ڵێین كه نه‌ته‌وه‌ی كورد یه‌كه‌و یه‌ك نیشتیمانی هه‌یه، كوردستان سه‌ره‌ڕای دابه‌شبوونی سیسی و كورد وه‌ك هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر مافی چاره‌نووسی هه‌یه، ئه‌م مافه ئه‌به‌دییه قابیلی سازشكردن نییه، هیچ مرۆڤێكی كورد یان حزبێك یان نه‌ته‌وه‌یه‌ك ناتوانی واز له‌م مافه بهێنی یان لێی كه‌م بكاته‌وه له سه‌ر حیسابی نه‌وه‌كانی ئایینده... وه هیچ لایه‌نێكی غییره كوردی ده‌وڵه‌ت بن یان كۆمه‌ڵه ده‌وڵه‌ت ناتوانن نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌م مافه بێبهشبكهن به ناوی یاسا‌و دهشتوور یان به هێز، به‌ڵكو مافێكی سرووشتییه له سه‌ر رووی زه‌وی و خه‌بات به شێوازی جۆراو جۆر بۆ به‌دیهێنانی به‌رده‌وام ده‌بێت تا له ده‌رفه‌ت و پێشهاته‌كان بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كورد ده‌رفه‌ت ده‌بینی.
له لایه‌كی تر، مرۆچایه‌تی له كۆمه‌ڵێك به‌هاو مافی به‌یه‌كه‌وه گرێدراوی گشتی هاوبه‌شن كه پێشێل كردنی هه‌ر یه‌كێكیان پێشێلكارییه به‌رامبه‌ر رێسایه‌كی به‌ركاری یه‌كی له رێسا‌و پرینسیپه‌كانی یاسای گشتی نێوده‌وڵه‌تی، خۆ ئه‌گه‌ر تاوانی نێوده‌وڵه‌تی له چه‌شنی ئه‌وانه‌ی كه ئه‌م یاسایه ناساندوونی ئه‌نجام بدرێت ئه‌وا به‌رپرسیارێتی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ره‌و، یاسای تاوانكاری نێوده‌وڵه‌تی رێوشوێنی دادگاییكردن و جێكه‌وته‌كانی تری داناوه، ئه‌گه‌ر لایه‌نی قوربانی خودان ده‌وڵه‌تیش نه‌بێت.
ده‌رئه‌نجامه‌كانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی زۆر بی ره‌حمانه و زاڵمانه، دوور له پرنسیپه یاسایی و ئاینیه‌كان جه‌سته‌ی كوردی پارچه پارچه كرد، كه تیایدا به‌ره‌ی ڕۆژئاوا‌و به پێچه‌وانه‌ی گوتاری چوارده خاڵی مافی چاره‌نووسی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وێدرۆ ۆڵسن و به‌بی ره‌چاوكردنی ڕوحی په‌یماننامه و عورفه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و به‌بی ڕه‌چاوكردنی پرنسیپی نه‌ته‌وه‌كان (مبدا القومیات) و به‌بی ڕه‌چاوی ڕێسا و جوانی به‌ها ئایینیه ئاسمانیه‌كان به‌تایبه‌تی (مه‌سیحی و ئیسلام) و به‌بی ڕه‌چاوكردنی پرنسیپه ئه‌خلاقیه‌كانی مرۆڤایه‌تی و بی گوێدان به به‌ڵێن و په‌یمانه‌كان، ئه‌م چوار مێخهكیه بۆ كورد و خاكه‌كه‌ی نه‌خشه ڕێژ كرا‌و پیاده‌كرا.
له به‌رامبه‌ر ئه‌م زوڵمه مێژوییه‌دا، كورد به‌رگری له مانه‌وه‌ی خۆی كرد و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی ده‌ستی پی كرد، له‌م ناوه‌شدا كه شۆڕشی سه‌رتاسه‌ری خه‌ڵكی كوردستان (ئه‌یلول) پێی نایه قوتاغێكی نوی و ڕژێمی به‌عسی فاشی ناچاركرد بۆ خواسته‌كانی ئه‌و قۆناغه مل بدات، كه رێككه‌وتننامه‌ی ئازاری لێكهوتهوه. به‌ڵام دوای گۆڕانی باری ده‌ولی و سه‌قامگیربوونی عێرا ق و زیادبوونی داهاتی زۆری نه‌وت و هێنانه ئارای ته‌ماحی ده‌وڵه‌تانی ده‌وای و ئیقلیمی، رژێمی به‌غدا گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕی سه‌رسه‌ختی و بێمنه‌تی و خۆسه‌پاندنی تاك لایه‌نه له شوباتی 1974 ده‌ستی به شهڕكردجهوهو له 1/3/1974 ه‌وه كورد به ناچاری و بی ره‌حمانه كه‌وته‌وه به‌رشاڵاوی سه‌ربازی هێزی دڕنده‌وه نابه‌رابه‌ری داگیركهرو شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌و به‌عسی رووخا‌و دههستی پێكرده‌وه.
24/4 ده‌ستپێكی پڕۆسهیكی فراوانی تاوانی نێوده‌وڵه‌تی
به ئاگادری و له پێش چاوی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی و رێكخستنی نێوده‌وڵه‌تی و یاسای نێوده‌ووڵه‌تی، چێشته‌نگاوی رۆژی 24-4 فڕۆكه‌كانی عێراق شاری قه‌ڵادزێیان به چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆمباران كرد كه زیاتر له 132 شه‌هید و زیاتر له 400 برینداری لێكهوتهوه كه سه‌رجه‌م قوربانیه‌كان له ئافره‌ت و منداڵ‌و خه‌ڵكی سیڤیلی شار بون تاكه زانكۆی كوردستان كه له باوه‌شی شۆڕشدا درێژه‌ی به زانست ده‌دا كه‌وته ژێر په‌لاماری چه‌كی كۆمه‌ڵكوژی قهگهغهكراو، كریس كۆچێرا ده‌ڵی بۆ یه‌كه‌مین جار فڕۆكه‌ی تۆپ هوێژی تۆپۆلۆف، كه زیاتر پێده‌چوو له لایبه‌ن فڕۆكه‌وانانی سۆڤیه‌ته‌وه لی بخوڕێن، له ئاسمانی كوردستاندا به دیار ده‌كه‌وتن و فڕۆكه‌وانانی عێڕاقی شاری قه‌ڵادزێیان بۆردومان كرد كه دوای دوو رۆژیش 26/4 شاری هه‌ڵه‌بجه‌یان بۆردومان كرد كه 43 كه‌س شه‌هید بوون و له 29/4/1974 یش پردی گه‌ڵاڵه‌یان بۆردومان كرد كه 29 كه‌س شه‌هید بوون.
رژێمی به‌غدا پڕۆسهیكی له ناوبردنی خه‌ڵكی بی چه‌ك و به‌شدارنه‌بوو له شه‌ڕی ده‌ست پێكرد، جه‌نگ یان هه‌ر ململانێیه‌كی چه‌كداری پهیوندیهكان و جێكه‌وته‌كانی یاسایهكگی تایبه‌ت رێكی ده‌خات، ئه‌م چوارچێوه‌یه له نێوان لایه‌نه به شه‌ڕ هاتوهكان له لایه‌ك و له نێوان لایه‌نه به شه‌ڕ هاتووه‌كان و لایه‌نه‌كانی به‌شدارنه‌بوو له‌و ململانێیه‌دا له لایه‌كی تره‌وه.
له گرنگترین پرینسیپه یاساییه‌كان له‌م بواره‌دا، له چوارچێوه‌ی یاسای مرۆیی نێوده‌وڵه‌تی و یاسای تاوانكاری نێوده‌وڵه‌تیدا، بریتیین له:
1. ده‌بی ئامرازه‌كانی جه‌نگ و رێوشوێن و رێوشوێنی ئیداره‌كردنی جه‌نگ له لایه‌ن لایه‌نه به‌شه‌ڕهاتووه‌كان سنوورداربێت.
2. به‌كارنه‌هێنان و رێگه گرتن له ئامرازی به‌ربه‌ریانه له جه‌نگدا.
3. پاراستنی هاووڵاتیانی سیقیل و به‌شدارنه‌بوو له جه‌نگدا.
4. رێگه گرتن له زیانگه‌یاندنی زۆر‌و به‌رده‌وام به سروشتی ژینگه و شوێنه پیرۆزه‌كان و ناوه‌نده‌كانی رۆَشنبیری و بی چه‌ك و یه‌كه مه‌ده‌نی و خزمه‌تگوزاریه‌كان.
5. رێكخستنی حاڵه‌تی بێلایه‌نی و مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تانی به‌شدار نه‌بوو له جه‌نگدا به بێلایه‌نی.
6. حه‌تمیه‌تی دادگایكردنی ئه‌نجامده‌رانی پێشێلكاری یاسای مرۆیی نێوده‌وڵه‌تی و گرتنه به‌ری هه‌موو رێوشوێنێك بۆ به‌تاوان ناساندن و لێكۆێنهوهو سزادانی ئه‌نجامده‌رانی و دیاریكردنی به‌رپرسیارێتی و به‌دواداچوونی جێكه‌وته‌كانی ئه‌و تاوانه له باره‌ی مافی قوربانیانه‌وه.
به‌ڵێننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بایه‌خی به‌رچاوی داوه به پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادیه سیاسیه‌كان، وه رێگه به ده‌وڵه‌ت نادات له ژێر چه‌تری سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت پێشێلكاری و تاوانیان به‌رامبه‌ر ئه‌نجام بدرێت، دواتر چه‌ندین رێككهوتننامهو بڕیاروراگهێنراو هه‌یه‌كه رێگه له ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ و تاونی دژ به مرۆڤایه‌تی و تاوانی قڕكردن (جینۆساید) ده‌دات له‌وانه:
- جاڕنمامهی سانت بترسبۆرگ بۆ قهدهغیكردنی به‌كارهێنانی چه‌ند جۆرێكی دیاریكراو له گولله‌و مووشه‌ك له كاتی جه‌نگدا له ساڵی 1868.
- رێككه‌وتننامه‌ی لاهای بۆ رێزگرتنی یاسا‌و داب و نه‌ریته‌كانی جه‌نگ له ووكاییدا له ساڵی 1899.
- رێككه‌وتننامه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی جینۆساید و سزادان له سه‌ری كه كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ساڵه 1948دا ئه‌نجامیدا.
- رێككه‌وتننامه‌كانی ژنێڤ له 12ی ئابی 1949 به تایبه‌ت چواره‌میان كه تایبه‌ته به پاراستنی خه‌ڵكی مكهدهنی له كلتی جه‌نگدا، هه‌روه‌ها پاراستنی تایبه‌ت له هه‌رچوار رێككه‌وتننامه و پڕۆتۆكۆڵی یه‌كه‌م و دووه‌می 1977 بۆ ئافره‌ت و منداڵان.
- رێككه‌وتننامه‌ی لاهای ساڵی 1954 كه تایبه‌ته به پاراستنی شوێنه كو لتوریهكان و رۆشنبیریه‌كان له كاتی جه‌نگدا.
- برۆتۆكۆڵی یه‌كه‌م و دووه‌می ساڵی 1977 كه تایبه‌ته به پاراستنی دانیشنوانی هاوڵاتی له كاتی ناكۆكی چه‌كداری نێوده‌وڵه‌تی و نانێوده‌وڵه‌تیدا.
- رێككه‌وتننامه‌ی رۆمای تایبه‌ت به دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی ساڵی 1998.
سه‌ره‌رای ئه‌م رێككه‌وتنانه، كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركردووه له وانه:
- بڕیاری 3103 له 12-12-1973 تایبه‌ت به مافی گه‌لان بۆ خه‌باتی ڕه‌وایان دژی ده‌وڵه‌تانی ئیستیعمارو ره‌گه‌زپه‌رست و فاشی، وه بڕیاری 2625 كه دووپات ده‌كاته‌وه هه‌ر پلانێك بۆ لهیاربردنی ئه‌و خه‌باته له گه‌ڵ یاسای نێوده‌وڵه‌تی ناكۆكه‌و په‌لامارو هێره بۆ سه‌ر ئاشتی و ته‌نایی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌ر بۆیه ئه‌و هناكۆكیهی كه بزوتنهوهویهكی خه‌باتگێڕی گه‌ل ده‌یكات ناكۆكییه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه‌و، رێككه‌وتننامه‌كانی ژنێڤ و پڕۆتۆكۆڵی یه‌كه‌می به‌سه‌ردا جێبه‌جی ده‌بێت.
- راگه‌یاندنی تایبه‌ت به پاراستنی ئافره‌ت و منداڵ له حاڵه‌تی له ناكاو‌و ناكۆكی چه‌كداری ساڵی 1974.
- پرینسیپه سه‌ره‌كیه‌كانی پاراستنی هاوڵاتی سیڤیل له كاتی ناكۆكی چه‌كداری.
هه‌روه‌ها یاسای نێوده‌وڵه‌تی هاوچه‌رخ ژماره‌یه‌كی زۆر به‌ڵگه‌نامه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه كه به‌رپرسیارێتی یاسایی ئه‌وان دیاری ده‌كه‌ن كه تاوانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام ده‌ده‌ن له وانه:
- به‌ڵێننامه‌ی دادگای سه‌ربازی نێوده‌وڵه‌تی ساڵی 1945.
- رێكه‌وتنامه‌ی تهقادومنهكردنی تاوانه‌كانه جه‌نگ و ئه‌و تاوانانه‌ی دژی مرۆچایه‌تی ئه‌نجامدراون ساڵی 1968.
بڕیاره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له وانه:
- ته‌سلیمكردن و سزادانی تاوانبارانی جه‌نگ یاڵی 1946.
- سزادانی تاوانبارانی جه‌نگ و ئه‌وانه‌ی تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تییان ئه‌نجام داوه ساڵی 1970.
- پرینسیپه‌كانی هاریكاری نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به گرتن و تهسلیمكردنیو سزادانی ئه‌و تاكانه‌ی كه له تاوانه‌كانی جه‌نگ و دژه مرۆڤایه‌تی تێوهگكلاون ساڵی 1983. و... . هتد.
به‌م شێوه‌یه تاونی جه‌نگ یه‌كێكه له تاوانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، كه یه‌كی له پرینسیپ و رێسا سه‌ره‌كیه‌كانی پاراستنی هاووڵاتی سیڤیل و دامه‌زراوه مه‌ده‌نیه‌كان و ئه‌و وێنانه‌یه كه خودان به هایه‌كی شارستانین كه نبی زیان به هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و شوێنه مه‌ده‌نیه‌كان بگات و، نابی ببنه پێگه‌ی هێرشكردنه سه‌رو نابی كاری توند‌و تیژی و ترس و تۆقاندنیان به‌رامبه‌ر بكری و، ئامانجه سه‌ربازیه‌كان ته‌نها ده‌بی رووبه‌ڕوی سه‌ربازو چه‌كداره‌كان بكرێنه‌وه.
به‌م پێیه‌ش تاوانی 24 – 4 كه له بنه‌ڕه‌تدا به نه‌خشه‌یه‌كی داڕێژراو‌و به به‌رنامه ئه‌نجامدرا دژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و به‌شدارنه‌بوو له شه‌ڕدا، وه دژی شوێنه زانستی و مه‌ده‌نیه‌كان له سه‌روویانه‌وه زانكۆ. ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی چه‌ندین رێككهوتننامهو بڕیاری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و رێساكانی یاسای گشتی نێوده‌وڵه‌تییه.
ئه‌م تاوانه‌ی رژێم به بۆردومان و ناپاڵمباران و خاپوركردن و بۆمبارانكردنی شار‌و زانكۆ، هه‌روه‌ها پتر له 2000 گوند ماڵ و حاڵیان به جی هێشت و سه‌ره‌تایه‌كی فراوانی قڕكردن بوو، پتر له نیو مكلیۆن كورد هه‌ڵاتن و ماڵ و شار‌و گوندیان جێهێشت و به‌شێكی گه‌وره‌ی رووبه‌ری خاكی كوردستان چۆل بوو. له‌م رووه‌وه بارزانی نه‌مر رایگه‌یاند كه ئه‌مه دڕندانه‌ترین ئه‌ڵقه‌ی زنجیره‌ی هڕی قڕكردنی گه‌لی كورده كه ده‌یان ساڵه له دژی ده‌كرێت، هه‌روه‌ها به تاوانێكی نامرۆڤانه‌ی رژێمإ به‌عسی له قه‌ڵه‌م دا‌و هه‌وڵیدا كه رای گشتی ده‌ره‌وه له به‌رامبه‌ر كوتنی به كۆمه‌ڵی رژێمی له ناوچووی به‌غدا له رێگه‌ی رۆژنامه نووس و ئاژانسه‌كان و پهیوهندیهكانهوهو راگه‌یاندنی جیهانی و ویژدانی مرۆڤایه‌تی لی ئاگادار بكاته‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی كه به به‌رپرسیارێتییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ شار‌و شه‌هید و بریندار‌و زیانی هاوڵاتیان كرد. هه‌روه‌ها ر و \ۆڵهكلنی كورد‌و دوردستان، و قوتابیانی زانكۆ له هه‌ر كوێیوكی ناوخۆ‌و ده‌وره‌وه‌ی وڵات بووبن به‌رده‌وام یادی ئه‌م كاره‌ساته‌یان له ویژدانی گه‌ل و ئه‌و ئاسته نێوده‌وڵه‌تییه‌ی بۆیان كرابی یادی كراوه‌ته‌وه.
له دوای پڕۆسه‌ی ئازدی عێراقیش به شانازییه‌وه یه‌كه‌م روونكردنه‌وه‌ی یاسایی و سیاسیمان له گه‌ڵ چه‌ند بهرێزیكی تری هاوشاری له مانگی 5ی 2005 دا به هه‌رسی زمانی كوردی و ئینگلیزی و عه‌ره‌بی پێشكه‌شی هاوپه‌یمانان له هوتێلی خانزاد له هه‌ولێر كرد‌و به گه‌رمی پێشوازییان له‌و بیرۆكه‌یه كرد بۆ دادگاییكردنی ئه‌نجامده‌رانی و ناساندنی وه‌ك تاوانێكی نێوده‌وڵه‌تی و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و ئاوه‌دانكرنه‌وه‌ی شار.
كاتی یاسای دادگای تاوانكاری عێراقی تایبه‌تمه‌ند به ژماره 1ی ساڵی 2003 ده‌رچوو، ئیختیێاێی ئه‌م مه‌حكه‌مه‌یه هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی گرته‌وه كه له 17/ی 7ی 1968 تا 1ی 5ی 2003 له لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه ئه‌نجامدراوه كه دواتر بوو به دادگای تاوانی عێراقی باڵا. به‌ڵام ولایه‌ی ئه‌م ددگایه تهنهخا به‌سه‌ر كه‌سی سروشتی جێبه‌جی ده‌بێت كه ئه‌مه‌ش گرفتێكه له‌م یاسایه‌دا هاتووه. به‌ڵام خودی تاوانه‌كان كه نێوده‌وڵه‌تیین و له دیاریكردنی ئه‌ركه‌كانیدا پشتیان به رێككهوتننامهو په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌ستووه، وه ره‌هه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌م تاوانانه ئه‌و ده‌رفه‌ته ده‌ره‌خسێنی كه كه‌سی مه‌عنه‌ویش له ده‌وڵه‌ت و كۆمپانیا‌و رێكخراو به‌رپرس بن له‌م تاوانانه.
ئه‌م تاوانه ده‌كری له چوارچێوه‌ی تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی دابنرێت كه هه‌ر كارێكی نامرۆڤانه دژی دانیشتوانمی مه‌ده‌نی و شوێنه پیرۆز‌و كولتوری و رۆشنبیریه‌كان ده‌یگرێته‌وه، وه‌ك له مادده‌ی 12 دا هاتووه كه هه‌ر هێرشێكی فراوان و نه‌خشه بۆرێژ دژی هه‌ر دروپێكی دانیشتوانی سیڤل ئه‌نجام بدرێت و زانینی هه‌بێت به‌م هێرشه، هه‌روه‌ها به بۆ چوونی ئێمه زیاتر ده‌چێته ناو چواردێوهی تاوانی جه‌نگ كه ئه‌م كاره دژی یاساكانی جه‌نگ و رێكه‌وتنامه‌كانی ژنێڤی ساڵی 1949 و برۆتۆكۆڵهكان و ئه‌وانی تری په‌یوه‌ندیدار له‌م رووه‌وه، هه‌روه‌ك مادده‌ی 13ی یاسای دادگای باڵای عێراقی روونی كردۆته‌وه.
له كۆتاییدا، ناكری له ئه‌نجامدانی تاوانی نێوده‌وڵه‌تی وێڕای به‌رپرسیارێتی تاكی ئه‌نجامده‌ر هه‌روه‌ها سه‌ركرده‌و ئه‌وانه‌ی كه به‌رپرسیارێتی ده‌وڵه‌تیش له ئه‌نجامدانی ئه‌و كاراهی كه هێزه سه‌ربازیه‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن پشت گزی بخرێت و بۆ كوردیش ئه‌م لایه‌نه گرنگی تایبه‌تی هه‌یه.
نه‌مری و خۆڕاگری بۆ خه‌ڵكی كوردستان زو سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانمان.
