دوای ئه‌وه‌ی موراد قه‌ره‌یلان له‌دیمانه‌ی عه‌مبه‌رین زه‌مان كچه ڕۆژنامه‌نووسی تورك ڕایگه‌یاندبوو كه‌به‌رپرسانی تورك له‌دورگه‌ی ئیمڕاڵی له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان دانیشتینیان كردووه له‌وه‌ڵامی قه‌ره‌یلان دا به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و له‌دیمانه‌ی میدیایه‌كی توركی دا ده‌ڵێت موراد قه‌ره‌یلان درۆ ده‌كات و توركیا دانیشتن له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان ناكات ئه‌م لێدوانه‌ی ساڵح په‌كه‌كه نیگه‌ران كرد و بۆزان ته‌كین به‌زمانێكی توند وه‌ڵامی دایه‌وه و ووتی ئه‌وه‌ی به‌ڕێز موراد قه‌ره‌یلان گوتوویه‌تی ڕاسته و ئه‌وه‌ی ڕاستی ناڵێت به‌رهه‌م ساڵح خۆیه‌تی له‌و لێدوانه‌دا كه‌ته‌له‌ڤیزیۆنی ڕۆژتی ڤی بڵاویكرده‌وه ووتی ئه‌گه‌ر ساڵح ده‌یه‌وێت زانیاری له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته وه‌ربگرێت باقسه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز جلال تاڵابانی بكات ئه‌و باش ئاگاداری ئه‌م بابه‌ته‌یه ته‌كین ووتیشی لێدوانه‌كه‌ی ساڵح جێگه‌ی نیگه‌رانی بوو چونكه له‌جیاتی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی توركیا ئه‌م قسه‌یه‌ی كرد ته‌كین ئه‌وه‌شی گووت كه‌موراد قه‌ره‌یلان كه‌سێكی ڕاستگۆیه ئه‌م لێدوانه‌ش له‌لای شاره‌زایانی دۆسیه‌ی توركیا وه‌ها لێكدرایه‌وه كه‌به‌رهه‌م ساڵح به‌م لێدوانه‌ی ڕۆڵی ووته‌بێژی ده‌وڵه‌تی توركیای گێڕاوه نه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، ، ،
