نامه‌یه‌كی كراوه بۆ (شێخ سیروان بارزانی) ... تكایه فریاكه‌ون!!
له وتاری ئه‌مڕۆی نوێژی هه‌ینی دا له شاری هه‌ولێر مامۆستای وتار خوێنی به‌ناو بانگی شاری هه‌ولێر (مه‌لا ئیسماعیل شووشكه‌یی) له مزگه‌وتی (هه‌ڤاڵان) له گه‌ره‌كی هه‌ڤالانی شاری هه‌ولێر، سه‌یر كردنی هه‌ردوو كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ناڵ4 و كۆره‌كtv حه‌رام كرد و ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی به هه‌رج كردنی كه‌لتووری نه‌ته‌وه‌ییمانی وه‌سف كرد.
له‌وه‌ته‌ی هه‌ردوو كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ناڵ4 و كۆره‌كtv بۆته‌وه، مامۆستایانی ئاینی له‌وتاره‌كانی رۆژی هه‌ینی و ووتاره تایبه‌تیه‌كانیان له‌ته‌لفزیۆن و رادیۆكان و رۆژنامه‌كان له شاری هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركوك و چه‌ندیین شار و شارۆچكه‌ی كوردستان بووته جێگای ره‌خنه‌گرتن و ده‌نگی ناڕزاییان لێ به‌رز ده‌بێته‌وه، به‌تایبه‌تی ئاماژه مامۆستایان بۆ ئه‌و هه‌موو كلیپه رووت و به‌رنامه كۆپی كراوانه‌ی وڵاتانی بێگانه ده‌هێنه ناو ماڵه‌كانمان و ئه‌خڵاقی وڵاتیان به‌ره‌و هه‌ڵدێر بردووه.
له وتاری ئه‌مڕۆی هه‌ینی له مزگه‌وتی هه‌ڤاڵان له شاری هه‌ولێر مامۆستا (ئیسماعیل شووشكه‌یی) له‌وتاری هه‌ینی ئه‌مڕۆی دا باسی له له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن و رابه‌ری موسڵمانان (موحه‌مه‌د) درودی خوای له‌سه‌ر بێت كرد، له میانه‌ی وتاره‌كه‌ی دا ئاماژه بۆ گه‌وره‌یی و زانایی ئه‌و پێغمبه‌ره مه‌زنه كرد، هه‌روه‌ها باسی له ره‌وشتی به‌رزی ئه‌و مرۆڤه گه‌وره‌یه كرد، هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد له یادی له‌دایك بوونی ئه‌و پێغمبه‌ره له‌لای هه‌ندێك كه‌ناڵ و ته‌لفزیۆن رادیۆ نه بایه و نه‌باران، رووی پرسیاری ئاڕاسته كردن و گوتی بۆچی له رۆژی ڤاڵانتاین و له رۆژی جه‌ژنی سه‌ری ساڵ و چه‌ندیین بۆنه‌و جه‌ژنی دیكه، كه ئه‌و جه‌ژن و بۆنانه هیچ گرنگیه‌كی نیه نه بۆ ئێمه، نه‌بۆ كه‌لتور و داب و نه‌ریتی وڵاته‌كه‌مان، كه‌چی سێ به‌ش و نیوی ئه‌م وڵاته‌ی ئێمه موسڵمانه نه‌مانبینی كه‌ناڵێك به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی به‌ناوی نوێ خوازی و هونه‌ری و رۆشنبیریه‌وه هاتونته ناو راگه‌یاندنی كوردی بۆ ته‌نیا (5) خوله‌كیش یادی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره مه‌زنه‌یان نه‌كرده‌وه، كه ئه‌و پێغمبه‌ره‌ی رۆژانه پێنج فه‌رز له سه‌ر مناره‌ی زیاتر له (570) مزگه‌وته‌كانی شاری هه‌ولێر ناوی ئه‌و پێغمبه‌ره دێت و موسڵمانی ئه‌و وڵاته شه‌هاده‌ی پێ دێنن.
ئه‌و مامۆستایه سه‌یر كردنی ئه‌و كه‌ناڵانه به‌تایبه‌تی هه‌ردوو كه‌ناڵی هه‌ردوو كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ناڵ4 و كۆره‌كtv سه‌یركردنی به حه‌رام وه‌سف كرد و گوتی ئه‌و كه‌ناڵانه ته‌نها بۆ شێواندنی داب و نه‌ریت و كه‌لتوری وڵات ده‌شێوێنێت و پێویسته له شاشه‌كان و سه‌ته‌لایته‌كانمان له‌ئه‌مڕۆوه ره‌شیان بكه‌ینه‌وه، چونكه كه‌ناڵێك ته‌نها فێركردنی مناڵ و قوتابیان و كۆكردنه‌وه‌یان و یاری پێكردنیان له سه‌ر شاشه و گۆرانی و كلیپی رووت و فلیمی رووتمان پێش كه‌ش بكات ئیتر بۆچی سه‌یری بكه‌ین؟؟؟!!!
جێگه‌ی ئاماژه بۆ كردنه ئه‌و مامۆستایه یه‌كه‌م مامۆستا نیه سه‌یر كردنی ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی حه‌رام كردووه، هه‌ریه‌ك له مامۆستایان (مامۆستا مه‌حمود فه‌قێ، مامۆستا مه‌لا به‌شیر، مامۆسا شێرزاد، حاجی كاروانی بانگخواز، مامۆستا عه‌بدولخاڵق) و چه‌دیین مامۆستای دیكه‌ی ئاینی له وتاره‌كانیان له رۆژی هه‌ینی باسی ناوه‌رۆكی كاره‌كانی هه‌ردوو كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ناڵ4 و كۆره‌كtv كردووه، ته‌نانه‌ت زۆر جار له‌وتاره‌كانیاندا ئه‌و دوو كه‌ناڵه‌یان به به‌كرێ گیراوی بێگانه وه‌سف كردووه بۆ به‌هه‌ده‌ر بردنی شه‌رف و تێكدانی ئه‌خڵاقی نه‌ته‌وییمان و نه‌مانی كه‌للتوری جوانی كورده‌واری.
بۆیه من وه‌ك بینه‌رێكی كورد داوا له به‌رێز (شێخ سیروان بارزانی) و به‌ر پرسانی كۆره‌ك ده‌كه‌م، پێداچوونه‌وه‌یه‌كی خێرا بۆ ئه‌و ستافه بكه‌ن، چونكه جه‌ماوه‌رێكی زۆری كوردی و موسڵمانانی ئه‌م وڵاته‌گله‌یتان لێده‌كه‌ن و ئاخر ئه‌گه‌ر به‌ته‌نیا جه‌ماوه‌ری (570) مزگه‌وتی شاری هه‌ولێر، ئه‌ی شاری سلێمانی و دهۆك و كه‌ركوك شار‌و شارۆچكه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێ ئێستا ئه‌وان چیتان پێ بڵێن، تكایه ناڵێن به كه‌ناڵی هونه‌رییمان نه‌بێت به‌ڵام به‌و شێوه‌یه نانا ئه‌ی هاوار با رۆژێك خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر ئه‌و دوو كه‌ناڵه و به نوێژی نێوه‌رۆ نه‌یان سووتێنن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
