سه‌باح تاهیر: به پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی ئاوێنه بێت، هه‌ندێك له ڕۆژنامه شیعیه‌كان بڕیاریانداوه، لێره به‌دواوه ده‌سته‌واژه‌ی شیمالی عێراق له
جیاتی ووشه‌ی كوردستان به‌كاربێنن، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م ووشه‌ی كوردستان له بنه‌ڕه‌تدا ووشه‌یه‌كی عیبریی یه‌هودیه؟؟؟؟. دووه‌م تاوه‌كو جیاكردنه‌وه‌یه‌ك نه‌بێت و مه‌غزای دابه‌شكردنی تایه‌فی و عرقی له خۆنه‌گرێت!!!!. گوایه به‌ووته‌ی ڕۆژنامه‌ی " البینه الجدیده" ته‌نها ئه‌و كوردانه‌ی سه‌ر به پارته سیاسیه‌كانن، ده‌یانه‌وێت ئه‌وه له هزری عێراقیه‌كان ڕه‌گ داكوتێت به‌مه‌به‌ستی پارچه‌پارچه‌كردنی عیراق و دابه‌شكردنی؟؟!!. شایانی باسه هه‌رهه‌مان ڕۆژنامه له‌زاری نه‌بیه به‌ری شیعه مه‌زهه‌بی سه‌رۆكی به‌رله‌مانی لوبنان باس له تاوانباركردنی كورد ده‌كات كه‌گوایه كورد ده‌سكه‌لای ئیسرائیلن.
سه‌یره هێشتا شیعه‌كان، دڵنیا نه‌بونه له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو ده‌گرنه ده‌ست ئه‌م بۆچونه‌یان لادروست بوو. هه‌ر بۆ زانیاری خوێنه‌ران ڕژێمی به‌عس ئه‌گه‌ر به‌درۆش بێت ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی و كوردستانی به‌كارده‌هێنا بۆ ئه‌م سإ پارێزگایه‌ی ئێستا كه شیعه‌كان و ستافی ڕۆژنامه‌ی البینه الجدیده و ئه‌وانه‌ی له پشتی ئه‌و ڕۆژنامه‌ن به‌ڕه‌وای نابینن له‌دوای ئه‌وه‌ی له ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق به شێوه‌یه‌كی یاسایی دانی پێنانراوه‌و هه‌روه‌ها ڕێوشوێنی ده‌ستوری له‌ماده‌ی 140 دانراوه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئیداری ناوچه دابڕاوه‌كانی تری كوردستان، بۆیه ده‌ڵێم " ئیداری" چونكه كاتی خۆشی بابه‌تێكم بڵاوكرده‌وه له‌شێوه‌ی پرسیار " ئایا ڕاپرسی له‌ماده‌ی 140 بۆ ناوچه‌دابڕاوه‌كان بۆ كوردستانی بوونی ئه‌م ناوچانه‌یه، یاخود بۆ ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌خوازن بگه‌ڕێنه سه‌رئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان یا ئه‌وه‌تا ده‌یانه‌وێت سه‌ر به‌حكومه‌تی فیدرال یا هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆبن " بێگومان نه‌بۆ خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه‌و نه له ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورده بڕیارله‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی كوردستان بده‌ن كه ئایا كوردستانه یا عه‌ره‌بستان. به‌ڵكو ئه‌مه به‌پێی به‌ڵگه مێژووییه‌كان سه‌لمێندراوه كه ئه‌م ناوچانه كوردستانی یه بۆ هیچ هێزێكی ئه‌م دونیایه‌ش نییه، پێچه‌وانه‌ی بكاته‌وه.
بابێینه‌وه سه‌ر باسه‌كه‌ی خۆمان شیعه له‌عێراق نه‌ك هه‌ر به‌وه نه‌وه‌ستان تۆڵه له عه‌ره‌بی سوننه بكه‌نه‌وه كه له هه‌شتاساڵه‌ی حوكمڕانیان جه‌ورو سته‌میان كردوه به‌ڵكو نیازی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی زۆر زیاتریان هه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی درێژی بكه‌نه‌وه بۆ كێشه‌ی مه‌عاویه‌و ئیمامی عه‌لی هه‌زارو چوارسه‌د ساڵه‌ی پێشوو. وجه‌نگه‌كانی قادسیه دوباره ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره له‌نێوخۆی عێراق.
كه چی كه باس دێته سه‌ر كورد‌و هه‌رێمی كوردستان خۆیان لێده‌بێته‌وه عێراقی و خۆیان به‌خه‌مخۆری یه‌كپارچه‌یی عێراق ده‌زانن و دیسان كورد به‌پارچه‌پارچه‌كردنی ئه‌م ووڵاته تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
ده‌بێت كورد ئه‌مجاره خۆی بێده‌نگ نه‌كات له‌ئاست ئه‌م پێشێلكاریه ده‌ستوریانه، له‌دادگا داوای ده‌ست به‌جإ وه‌ستاندنی ئه‌م ڕۆژنامانه‌و شۆڤێنیستانه پشتی بكات كه خۆیان له ڕێكخراوی سیاسی ده‌بیننه‌وه، چونكه ده‌ستوری هه‌میشه‌یی ڕێگا نادات به بیری شۆڤینیانه. ئه‌وه‌ی عێراقی گه‌یانده ئه‌م تراژیدیایه‌و هه‌زاران كوردیشی كرده قوربانی له هه‌ڵه‌بجه‌و پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌نفالی به‌دناو. به‌ڵام جێگای داخه تاوه‌كو ئێستا نه ڕێگای یاسایی گیراوه‌ته به‌ر و نه شه‌قامی كوردی له‌م هه‌ڕه‌شه مه‌ترسیداره هاتۆته وه‌ڵام!!!!!!!!!
" سه‌باح تاهیر "
