سه‌باح تاهیر: دوای ئه‌وه‌ی ئاكپارتی جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ده‌ست گۆڕانكارییه‌كی بنه‌ڕه‌تی له هه‌ڵسوكه‌وتی توركیا هاتۆته ئاراوه، به‌جۆرێك
ته‌واو گۆڕان له‌و ڕێڕه‌وه كلاسیكیه‌ی ئه‌تا تورك بناغه‌كه‌ی داڕێژا و كه تاسهردهمانێكی زۆرنزیكیش ئه‌م ئاڕاسته‌یه به‌رده‌وام بوو. ڕاستر تا هاتنه‌سه‌ركاری ئاكپارتی.
هه‌موومان ده‌زانین دوای هه‌ره‌سی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی و ده‌ستبه‌كاربوونی ده‌وڵه‌تی قه‌ومی كه‌مال موسته‌فا ئیتر لێكترازانێك له نێوان توركیا و ووڵاتانی ئیسلامی و عه‌ره‌بی ڕوویدا هه‌نگاوی به‌لاتینی كردنی نوسینی توركی به‌یه‌كجاری دابڕانێكی دروست كرد یا ڕوونتر دوا بزماری تابووتی په‌یوه‌ندی توركیا و ووڵاتانی ئیسلامی و به‌تایبه‌تی عه‌ره‌بی بوو.
ئیتر توركیا ڕووه و ڕۆژئاوا و پشتكردن له جیهانی ئیسلامی هه‌نگاوی ده‌نا. رۆژئاواش هانی سه‌رانی ئه‌نقه‌ره‌ی ده‌دا له‌سه‌ر ئه‌م ڕێڕه‌وه به‌رده‌وام بن. ئه‌نقه‌ره‌ش به ئومێدی گه‌وره‌تر به‌ڵام بێهوده به‌رپرس نه‌بوه خه‌ون به، به‌ئه‌ندام بوونی توركیا نهبینإ له یه‌كێتی ئه‌وروپا وه‌لی ئه‌وه هه‌ر له چوارچێوه‌ی خه‌ون مایه‌وه و نه‌بوه حه‌قیقه‌ت، به‌دیهێنانیشی ئاسان نییه چونكه چاودێران پێیان وایه ئه‌نقه‌ره ناتوانێت پێوه‌ره‌كانی كۆپنهاگن جێبه‌جێبكات. جگه له‌وه‌ش یه‌كێتی ئه‌وروپا یانه‌یه‌كی مه‌سیحیه و به‌ئاسانی جێگای ده‌یان ملیۆن موسلمان ناكاته‌وه، دوای ڕووداوی یانزه‌ی سهبتهمبهریش هێنده‌ی تر ئه‌م ئاواته قورس‌تر بوو كاتێك ئه‌م ڕووداوه ڕای گشتی شه‌قامی ئه‌وروپی ئاڕاسته‌یه‌كی نه‌گه‌تیفی به‌رامبه‌ر به ئیسلام به‌گشتی وه‌رگرت. هه‌ره‌سی شۆره‌وی و به‌رفراوانبوونی یه‌كێتی ئه‌وروپا به ئاڕسته‌ی ئه‌وروپای شه‌رقی هێنده‌ی تر باره‌كه‌ی قورس‌تر كرد. بۆیه چه‌ندین ئه‌لته‌رناتیڤ له‌لایه‌ن سه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وروپا پێشنیازدهكرێت هه‌مووی له پێناو وه‌رنه‌گرتنی توركیا و هاوتاكانی له جیهانی ئیسلامی.
لای كه‌س شاراوه نییه خه‌ونی میراتگره‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی ئاوات و ئامانجی پارته ئیسلامیه‌كانی توركیا بوه، ئه‌گه‌ر ووته‌كانی ئه‌ربه‌كان و كچه‌كه‌ی به‌نمونه وه‌رگرین ئه‌م ڕاستیه‌مان بۆده‌رده‌كه‌وێت كه‌چۆن كاری له‌سه‌رده‌كه‌ن و خه‌ونی پێوه ده‌بینن.
ئه‌مڕۆ هه‌لومه‌رجێكی زۆر تایبه‌ت هاتۆته ئاراوه، له‌لایه‌ك گرتنه ده‌ستی سێكوچكه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌توركیا له‌لایه‌ن ئاكپارتی ئاڕاسته ئیسلامی له‌لایه‌كی تر ئه‌م هه‌لومه‌رجه نائاساییه‌ی جیهانی ئیسلامی و عه‌ره‌بی.
ئه‌مه‌ریكا حهزبهدابهشبوونی ئیسلام ده‌كات بۆ سه‌ر دوومهزههب و چه‌ند به‌ره‌یه‌ك ئهگهربكرێت زیاتریش، ئه‌مه‌ش له‌ڕوانگه‌ی دیموكراسیه‌وه نییه، به‌ڵكو له‌ڕوانگه‌ی ستراتیژی ئه‌مه‌ریكایه بۆ دووله‌ت بوون یا پارچه پارچه‌بوونی دوژمنهكانێیتی، وه‌ك چاودێرانی سیاسی ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ن " تیرۆرستی ئیسلامی" گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه دوای هه‌ره‌سی بهلشهڤیهت.
هه‌ربۆیه‌شه ئه‌مه‌ریكا هیچ كات له‌م سه‌رده‌مه بیر له ڕوخانی كۆماری ئیسلامی ناكاته‌وه، هه‌رچه‌نده ڕۆژانه هه‌ڕه‌شه‌و خۆگیفكردنهوه ده‌بیسین و ده‌بینین، به‌ڵكو مه‌به‌ستیه‌تی به‌رده‌وام وه‌كو هه‌ڕه‌شه له‌به‌رامبه‌ر بزوتنه‌وه‌ی وه‌هابی و تیرۆرستانی سوننه به‌كاری بێنێت. ئه‌مه‌ش وایكردوه ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین له دوای دامه‌زراندنی ویلایه‌تی فه‌قیهی كۆماری ئیسلامی ئێران، دووبڕیهك یا دووبه‌ره به جیهانی ئیسلامی یه‌وه دیار بێت به‌تایبه‌تی له ڕووی سیاسیه‌وه، كه‌یه‌كێكیان ئێران ڕێبه‌رایه‌تی ده‌كات ئه‌وی دیكه‌ش ناوه‌ندی سوننه به‌پچڕپچڕی، بێگومان مه‌زهه‌ب ڕۆڵی گه‌وره ده‌بینێت له‌هه‌ر تێڕوانیندا.
ئێستا توركیا ده‌یهه‌وێت ئه‌م هه‌له بقۆزێته‌وه دوای ئه‌وه‌ی بۆشاییه‌كی ته‌واو له‌م باره‌یه‌وه دروست بوه، واته كتومت دیسان گه‌ڕانه‌وه‌ی مێژوو بۆ دوباره ژیاندنه‌وه‌ی ئیمپرتۆریه‌تی " عوسمانی و سه‌فه‌وی" به‌ڵام به‌شێوازێكی تر وه‌ك به‌ره‌ی سوننه و به‌ره‌ی شیعه.
هه‌لومه‌رجه‌كه‌ش له‌باره هه‌ر له‌ڕووی سیاسیه‌وه تا جیپۆلیتیك، له ڕووی سیاسیه‌وه ده‌سه‌ڵاتی فراوانی ئاكپارتی یارمه‌تیده‌ره، هێزی سه‌ربازی توركیاش گاڵته‌ی پێناكرێت، وه‌ك ئاماژه‌شمان پێدا خۆرئاوا پێشوازی له‌م بیرۆكه ده‌كات بۆیه ڕه‌نگه هانی سوپا بدات له‌م باره‌یه‌وه. بوونیشی له‌سه‌ر سنوری ئێران خه‌سڵه‌تێكی تری ستراتیژی ده‌به‌خشێت. ئه‌وه جگه‌له‌وه‌ی ووڵاتانی عه‌ره‌بی بڕ بڕودابهشبوون به‌سه‌ر چه‌ند نێوه‌ندێك.
توركیا چۆن له ڕابردوو توانی كورسی خه‌لافه‌ت به‌ده‌ست بگریًت بۆ ماوه‌ی زیاتر له پێنج سه‌ده به‌رده‌وام بێت، ئه‌مڕۆش دوور نییه بتوانێت هه‌مان ڕۆل بگێڕێت به‌هۆی ئه‌م هه‌موو فاكتۆرانه‌ی كۆبونه‌ته‌وه.
به‌ڵام گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م توركیا، بوونی ناسیۆنالیزیزمه كه‌به ئاسانی تورك ناتوانێت ده‌سبه‌رداری بێت، هه‌ر چه‌نده ئه‌م كاره ئه‌گه‌ر بهئاكپارتی بكرێت كاڵیبكاتهوه ئه‌گه‌ر نا ئه‌سته‌مه هه‌ڵته‌كاندنی بیرۆكه‌یه‌ك زیاتر له هه‌شتا ساڵ ڕه‌گی داكوتابإ له هزری كۆمه‌ڵگه‌ی توركی، به‌ڵام ئایا ئاكپارتی ئه‌م كاره ده‌كات یا ئه‌وه‌تا هه‌ر مه‌به‌ست فراوانی نفوزه له ناوچه‌كه‌دا.
بۆیه ده‌كرێت هه‌ڵوێستی توركیا له‌مه‌ڕ غه‌زه، وه ئه‌وه‌ی له داڤۆس ڕوویدا له‌لایه‌ن ئه‌ردۆگان به‌رامبه‌ر پیرێزی سه‌رۆكی ئیسرائیل. مانۆڕێك بێت بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه. هاتنه سه‌رجاده‌ی هاوڵاتیانی توركیش بۆ پێشوازی له ئه‌ردۆگان هانده‌رێكی باش ده‌بێت بۆ ئامانجه‌كانی ئاكپارتی... ... ... ...
" سه‌باح تاهیر "
