پێنج ساڵێك پێش ئه‌مڕۆ له گۆڤاری پێشكه‌وتن، گۆشه‌ی ته‌نز میقداد شاسواری دیارده‌یه‌ی گاڵته‌جاڕیه‌كانی زۆربوونی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ناوخۆیی له وێنه‌یه‌كی كۆمیدیدا كێشابوو، ئه‌و كات ته‌نیا حیزبه‌كان ته‌له‌فزیۆنیان داده‌مه‌زراند، هێشتا په‌تای ده‌رده‌كه به شێوه‌ی ئێستا په‌ره‌ی نه‌سه‌ندبوو كه هه‌ر یه‌كێك له خۆی رادیت رێنووسی ناوی سیانی خۆی به‌ته‌واوی بنوسێت و سی چوار به‌رپرسی له پشتیوانیكردنی شكبرد ده‌ستوبردی پێكه‌وه‌نانی كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی ناوخۆیی بكات، ئه‌و شه‌وه له ده‌ستبه‌تاڵی و هه‌ر بۆ خۆ غافڵاندن سێرچكێكی ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ی خۆمان كرد، له‌ماوه‌ی پێنج تا حه‌وت خوله‌ك به دیداری موباره‌كی بیست و دوو وێستگه‌ی ته‌له‌فزیۆنی ناو خۆی شادبووم، هه‌ندێكیان ده‌نگیان هه‌بوو ره‌نگیان نه‌بوو، به‌عزێكی دیكه‌شیان وێنه‌كان ده‌هاتن و ده‌چوون، له‌و وه‌خته‌دا گۆشه‌كه‌ی ( (له كونی ده‌رزیه‌وه) ) ی ئیسماعیل به‌رزنجیم له گوڵان بیركه‌وته‌وه، ئه‌وكات به چه‌ند دێرێك زۆر لێزانانه كۆكردنه‌وه و لێكدانێكی ورد كۆی خه‌رجی و تێچونی باره‌گای حیزبه‌كوردستانیه‌كانی هه‌ولێری كردبوو، منیش سه‌ری خۆم به حیسابكردنی مه‌سره‌فی دامه‌زراندنی ئه‌و كه‌ناڵانه‌و ئه‌و نامه تایبه‌تیانه‌ی كه بۆ ره‌شید دارای ده‌چن تا ده‌ستی سوككات له نووسینی منحه‌ی مانگانه بۆ خاوه‌نی ته‌له‌فزیۆنه‌كان گه‌رمكرد، خۆشبه‌ختانه كاره‌باكه‌مان فیوزی كردوو له‌و بیركردنه‌وه‌یه دابڕام.
وه‌كو رۆژنامه و گۆڤار و وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ر گشتیه‌كان و ئه‌ندام په‌رله‌مان و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومی پارێزگا.. .. .. . هتد، ته‌له‌فزیۆنه‌كانیش به‌ره‌كه‌تیان تێكه‌وته‌وه و وابڕوات له دوو تا سی ساڵی داهاتوو هه‌ر گه‌ڕه‌كێك و ته‌له‌فزیۆنێكی جا چ سه‌ته‌لایت بێت یان ناوخۆیی به زیاده‌وه به‌رده‌كه‌وێت، دروستكردن و بونیادنانی كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی كه له‌وڵاتان ئه‌ركێكی بی سه‌ر ئێشه‌و ماندووبون و هیلاكه‌ت نییه و پێویستی به ئه‌زموونی پێشوه‌خته‌و توانای كادیری به‌ڕێوه‌بردن و هێزی ئیدامه‌دان به پێشخستنی به‌رنامه‌و پڕۆگرامه‌كانی هه‌یه، جیا له ورده‌كاریه‌كانی دیكه‌ی مۆڵه‌ت پێدان و باج و رسوماته‌كانی، كه‌چی لای ئێمه سه‌ختترین به‌ربه‌ستێك له‌به‌ر ده‌م كه‌سێك كه بیه‌وێت ته‌له‌فزیۆنێك بكاته‌وه وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی داراییه تاوه‌كو پاره‌یه‌كی چه‌ور و باشی بۆ ببڕێته‌وه، ئه‌گه‌رنا ده‌سپێكردنی كارێكی وا هێنده‌ی ده‌ستنوێژشتن و قرقێنه‌كردنێكی گه‌ره‌كه.
بۆیه به‌راگه‌یاندن ده‌ڵێن ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م، چونكه هه‌م چاودێره به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاو ده‌سه‌ڵاته‌وه، هاوزه‌مان رۆڵێكی گه‌وره‌ش له ئاراسته‌كردنی رای گشتی ده‌بینی، جا گه‌ر ئه‌و پێوه‌ره بۆ كوردستان بكه‌ینه محه‌ك و پرسیار له سه‌نگی كاریگه‌ری په‌یامی راگه‌یاندن له‌سه‌ر ئاستی بیركردنه‌وه و تێگه‌یشتن و وشیاری خه‌ڵك بكه‌ین چ وه‌ڵامێكمان ده‌بێت، به‌تایبه‌تیش كاتێك ته‌له‌فزیۆنه ناوخۆیه‌كان بكه‌ینه قیاس، كه له قسه‌ی سه‌ر ته‌نور زیاتر به گوێچه‌كه‌مان دا ناده‌ن؟
سه‌دام به‌هه‌موو وڵاتی عێراق به‌پانی و درێژیه‌وه دوو وێستگه‌ی ته‌له‌فزیۆنی هه‌بوو، پاشان كه‌ناڵی لاوانیشی دامه‌زراند، راسته مه‌به‌ستی له قاڵبدان و تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه جیاجیاكانی دیكه بوو له بۆته‌ی عروبه‌و به‌عسیه‌تدا، به‌ڵام ئه‌زموونی چه‌ند ساڵی رابردومان ده‌ریخست كه راده‌ی رۆشنبیری و سنوری وزه‌ی كاركردن و داهێنانی خه‌ڵكی كوردستان له دوو كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ناوخۆیی و دوو سه‌ته‌لایت تێپه‌ڕناكات، ئه‌وه نییه تی ڤی یه ناوخۆیه‌كانمان به هه‌زار ناری عه‌لی و سه‌د شه‌ڕه‌شه‌ق شه‌ش تا حه‌وت كاتژمێری په‌خشی به‌رنامه‌كانیان ته‌رتیب ده‌كه‌ن و له‌سه‌دا هه‌شتای ئه‌و به‌رنامانه‌ی پێشكه‌شی ده‌كه‌ن بیانین و له ( (فیشه‌وه بۆ فیشه) ) كاتی به‌نرخی خۆیان و بی نرخی بینه‌ر ده‌كوژن.
به‌كورتی ئه‌وانه‌ی لای ئێمه زیاده‌ن و ته‌نها ناوی گه‌وره و دیی وێرانن، به‌شێكی زۆر له رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان، رێژه‌یه‌ك له كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنیه‌كان، به‌ناوخۆیی و سه‌ته‌لایته‌كانه‌وه، نیوه‌ی زیاتری وه‌زاره‌ته‌كان و خادیم و بانگبێژه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، ئه‌وانه‌ش به‌بی زیادو كه‌م، راوێژكاره‌كان، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، به‌ڕێوه‌به‌ر گشتیه‌كان، ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان، ڤیستیڤاڵ و كۆنسێرت و یادو بۆنه‌كانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به له شه‌كری رێزلێنراوه‌كانیشیانه‌وه.. .. .. .. .. .. .. .
