تۆ خونچه‌ی تازه پشكوتووی ته‌مه‌نی په‌پوله‌یت بووی، خوناوی سپێده‌ی گیاكه‌ڵه سه‌وز و هه‌ڵاڵه و لاله‌ڕازی دنیا بی ناز و دڵشكاوه‌ت بووی هه‌وری ڕه‌شی پایزه سه‌خت و سه‌ره‌ڕۆكه دانه دانه گه‌ڵا پێ نه‌گه‌یوه‌كانتی هه‌ڵوه‌راند، گه‌ردی كۆتیشكی خۆری به‌هاری نوێبوویكه‌چی له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنتا له ده‌م كه‌ل كتوپڕ ئاوابوویت، تنۆكی ئاوی بێ گه‌ردی پاشه بارانی سه‌ر ڕووپه‌ڕی گه‌ڵا ناسكه‌كان بوی به شریقه‌ی بروسكی سته‌م ڕژایته سه‌ر ئه‌و خاكه‌ی كه له‌دواساتدا له بۆ یه‌كجاره‌كی له باوه‌شیاگرتی، تۆ هێشتا پڕ به‌هه‌سته تۆراوه‌كانت تامی ئامێزی تژی له نه‌رمی و میره‌بانی دایه‌ت نه‌چه‌شتبوو كه ناكامیانكردی، تێر به گه‌روی نه‌وڕه‌سیت قاوقری و تریقانه‌وه‌ی یاریكردنت له گه‌ڵ مناڵه‌كانی ده‌ر و هاوسێت نه‌كردبوو ژاكاندیانی، چی زوو بزه‌ی تازه‌ی سه لێوانتیان به كینه‌و دڵڕه‌قی گه‌وره‌كان دزی، به‌دیار حه‌ز و ئاره‌زوه كانی خۆت كه‌ساس و مه‌لولانه مابویته‌وه، نه‌تئه‌زانی بۆچی دایه‌و بابه‌ی تۆش وه‌ك ئه‌وانه‌ی ده‌سته‌خوشكه‌كانت له‌گه‌ڵتا پێناكه‌نن و له باوه‌شیانا ناتگرن و كامی دڵت له پێدانی سۆز و به‌زه‌یی مناڵ بۆ گه‌وره‌كانی ناشكێنن.
كه‌ژاڵ ئێستا روحی سپی فریشته‌یت به ئاسمانی ڕه‌ش و شه‌وه‌زه‌نگی پڕحه‌قاڕه‌تی ئێمه‌ی باوك ته‌مێكی خامۆشی كردووه و به‌ره‌و دنیایه‌كی بی رق و كینه‌و توڕه‌هاتی و بی به‌زه‌یی ده‌كشێت، ئایی كه رۆژگار له‌ئاست خه‌ون و خۆزگه ره‌نگاڵه‌ییه‌كانت بی حورمه‌ت بوو، كۆمه‌ڵ ده‌رحه‌ق به ته‌نیایی و بی نه‌وایات بی هه‌ست بوو، رێكخراوه‌كان له به‌رامبه‌ر بی َدایه‌و بابه‌یت شه‌رمه‌زاربوون، حكومه‌تیش له هه‌موویان خراپتر نه‌چاو نه‌گوێچه‌كه‌و نه ده‌ستی هه‌بوو ته‌نیا ته‌ماشا كارێكی بی وه‌ی بوو.
تۆ بڕۆ بچۆ له‌و دنیا سارد و سڕ‌و بی باك و پۆخڵ و بۆگه‌نه بۆ هه‌تا هه‌تایه جێ‌مان بهێڵه، ده‌زانم گه‌وره‌ترین ئاواتێكی به‌دی نه‌هاتووت ئه‌وه‌بوو تێر به حه‌زی خۆت له ئامێزی دایكتا بخه‌ویت، به‌ڵام ئێستا باوه‌شت به‌خاكێداكردووه كه له‌سه‌ر زه‌مینی چاكه‌و خێر و به‌زه‌یی و ئاشته‌وایی بۆته سه‌كۆی بوغز و فریودان و یه‌كتری سڕینه‌وه...، كه گه‌یشتی په‌یامی مناڵه دڵشكاو وكه‌ساسه‌كانی ئێره به *ئه‌یوبی هاو غه‌م و هاو ده‌ردت بگه‌ێنه، پێی بڵێ تۆ هاتبویت و منیش لێره‌م و به‌دواشمانه‌وه وا كاروانی په‌پوله بی نازكانی وڵاته‌كه‌م شونیانكردوه و ده‌سته ده‌سته و پۆل به پۆل رێگای كۆتایی ئێمه ده‌گرن.
كه‌ژاڵ ده‌زانیت من و ئه‌وانه‌ی وه‌ك منن به‌غیلی به تۆ ده‌به‌ین، دڵمان بۆ مردنێكی هاوشێوه‌كه‌ت له رابردوودا لێده‌دات، به‌ش به‌حاڵی خۆم بۆ ته‌مه‌نێكی وه‌ك ئێوه ده‌گریم و پشكۆ ده‌جزێته ناخم كه تێیدا بارگه‌و بنه‌م له‌م ئاواییه مادییه سوك و داشۆراوه له به‌ها ئینسانییه‌كان بپێچایه‌ته‌وه و به‌ره‌وه هه‌وارگه‌ی فانی ئێوه وه‌ڕێ كه‌وتبام، ئایی كه خۆشده‌بوو و ده‌حه‌ساینه‌وه پێش پیسبوونی جه‌سته‌و ره‌شبوونی دڵ و به‌مادی و ته‌نگبوونه‌وه‌ی مێشكمان و بارگاویبوونمان به نیه‌تی گڵا و گولی شه‌ڕانیه‌ت و چاوچنۆكی و جنس په‌رستی گیانمان ده‌سپارد و یانیش وه‌ك خیام ده‌ڵی ( (هاتن به‌ده‌ست خۆم نه‌بوو هێنایانم، چونه ده‌ریش كه‌ی و چۆنه نازانم، سه‌د خۆزگه نه‌هاتبام و نه‌چووبام و نه‌بووبام له‌و گێره و كێشه‌یه ره‌حه‌تبا گیانم) ) هه‌ر نه‌بووبان و نه‌هاتباین.
له به‌رامبه‌ر مردنی تۆ هه‌مووشتێك ریسوا‌و شه‌رمه‌زاره، سه‌ری هه‌ر یه‌كێك له‌وانه‌ی خۆی به سه‌رقافڵه‌ی مه‌ده‌نیه‌ت و ژیاندۆستی و مرۆڤی ویست و دنیای پێشكه‌وتوو ده‌زانێت له ئاست ئه‌و گوناهه گه‌وره‌یه كه‌چ و شۆڕه، ده‌مێك ساڵه كۆمه‌ڵگای ئێمه له گه‌ڕانه‌وه‌ی خێرا و بی په‌راوی به‌ره‌و تاریكی و كۆنه‌خوازی و سونه‌ت په‌رستی و داب و نه‌ریتی ژه‌نگهه‌ڵتاو ده‌ستی له هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌كی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی سه‌ندوه، له ژێر سێبه‌ری فریوده‌ری ئازادی و سه‌ر به‌ستی بیروراِ و دروشمه كارتۆنیه‌كانی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری سه‌دان روحی پاكی وه‌كو ئێوه به دار ته‌لی شاره خامۆشه‌كانانه‌وه هه‌ڵده‌واسن...
*كه‌ژاڵ ئه‌و خونچه تازه چرۆكردوه‌یه كه دایكی به‌ده‌ستی باوكی درایه به‌ر چۆو رایكرد، خۆشی له بی كه‌سیان هه‌ردوو گورچیله‌ی وه‌ستاو گیانی بی گوناهی سپارد.
*ئه‌یوب ئه‌و مناڵه‌ی كه ساڵی پار له نێوان رقی باوك و بی ره‌حمی دایكی مرد
shakawan77@yahoo. com
