له دێر زه‌مانه‌وه و له‌وكاته‌ی كێشه و ململانێ له نێوان مرۆڤه‌كان سه‌ری هه‌ڵداوه جا چ له‌سه‌ر شته ماددی یه‌كان و خاوه‌ندارێتی بوو بێت وه‌یان
له‌سه‌ر بیر و بۆ چوون و ڕای جیاواز له‌سه‌ر هه‌ڵس و كه‌وت و كرداره‌كانی مرۆڤ له‌وكاته‌وه هه‌وڵ دراوه شێوه په‌یوه‌ندیێك له نێوان مرۆڤه‌كان دابڕێژرێت كه له ڕێگایه‌وه چۆنێتی ئه‌رك و مافی هه‌ر تاكێكی ناو كۆمه‌ڵگا دیار ی بكرێت و په‌یوه‌ندی تاكی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی ده‌ستنیشان كراوه وه هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی نێوان تاكه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگا به سه‌روی خۆیانه‌وه له ئه‌رك و ماف دیاری كراوه
كه به ژێر خان و سه‌رخانی كۆمه‌ڵگاَ (القاعده و البنا و الفوقی) پێناسه‌كراوه كه بێگومان ئه‌م جۆره ڕێكخستن وپه‌یوه‌ندیانه‌ش به ده‌ستوور ناوبراون وله سه‌رده‌مێكه وه بۆ سه‌رده‌مێكی تر و له كۆمه‌ڵگایێكه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگایێكیتر جیاوازن له چۆنیه‌تی داڕشتنی مادده و بنه‌ماكانی كه سه‌ره‌ڕای جیاوازی له ناوه‌ڕۆكدا به‌ڵام شتی هاوبه‌ش و له یه‌كچوو له هه‌موو ده‌ستوره‌كاندا هه‌یه كه ئه‌ویش بریتی یه له ئه‌رك و مافی هه‌رتاكێكی نێۆ كۆمه‌ڵگا و سزا‌و پاداشتی مرۆڤه‌كان به‌رامبه‌ر چاكه و خراپه‌ی كه ده‌یكه‌ن كه له ده‌ستووری هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌ك ئاماژه به ئه‌رك و ماف و سزا‌و پاداشت كراوه كه جگه له ده‌ستووری كۆمه‌ڵگاكان له هه‌موو ئایینه‌كانیش باسی ئه‌م خاڵانه كراوه به‌ڵام چۆنیه‌تی پیاده كردنی ئه‌رك و مافه‌كان و جێ به جێ كردنی سزا‌و پاداشت له ده‌ستوورێكه‌وه بۆ یه‌كێكی تر جیاوازی هه‌یه به پێی بارودۆخ و كلتور و ڕاده‌ی ڕۆشه‌نبیری ئه‌وكاتی میلله‌ته‌كه و هۆشمه‌ندی زانا و سه‌ركرده‌كانیان.
ئه‌گه‌ر بێت به‌رواردێكی ئاستی پێشكه‌وتنی میلله‌تان بكه‌ین به پێی زۆربه‌ی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان ووڵاتی ڕافیده‌ین كه به عیراق ناسراوه به یه‌كێك له كۆنترین شارستانیه‌تی سه‌ر ڕوی زه‌وی داده‌نرێ و زۆر ئیمپراتۆریات و مه‌مله‌كه‌تی پادشایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و خاكه دامه‌زراون و زۆر شوێنه واری كۆن گه‌واهی له‌سه‌ر ئه‌وڕاستیه ده‌ده‌ن . حه‌موڕابی كه یه‌كێك بووه له پاشای بابلیه‌كان و له ساڵانی 1795 – 1750 پ. ز ژیاوه ئه‌وكات ده‌ستورێكی داناوه به مه‌به‌ستی ڕێكخستنی ژیانی كۆمه‌ڵگاكه‌یان كه له (282) به‌ند پێكهاتبوو باسی له زۆر له لایه‌نه جۆراو جۆره‌كانی ژیانی ئه‌و سه‌رده‌می تێدا كردبوو ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی ژن و مێردایه‌تی و باس له مافی منداڵ و كۆیله‌ده‌كات و هه‌روه‌ها باسی كشتوكاڵ وئاژه‌ڵداری چۆنیه‌تی سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌ده‌كات كه‌كاری خراپ ئه‌نجام ده‌ده‌ن و زۆر شتی تری تێدا باس كراوه كه‌له‌و سه‌رده‌مدا پێویست بووه ئاماژه‌ی پێ بكرێ كه به (شریعه حمورابی) ناو ده‌برێ و به یه‌كه‌م ده‌ستوری نوسراو داده‌نرێ له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا. لێره‌دا مه‌به‌ستی من ناوه‌ڕۆك و جۆری مادده‌كانی ده‌ستووری حه‌موڕابی نیه كه له ساڵی 1780 پ. ز داڕێژراوه واته 3788 ساڵ به‌ر له ئێستا مرۆڤی عیراقی بیری له‌وه كردۆته‌وه ده‌ستوور دابنێت تا له ڕێیه‌وه بتوانێت كۆمه‌ڵگا له ده‌ستووری دارستان (شریعه الغابه) كه تیایدا به‌هێز بێ هێز ده‌خوات بگوازێته‌وه بۆ قۆناغێكی پێشكه‌وتوو تر و به پێی مادده‌كانی ئه‌و ده‌ستووره تا ڕاده‌یێك یه‌كسانیه‌ك به‌رپا بكات كه بۆ ئه‌و سه‌رده‌م خۆی له خۆیدا شۆڕشێكی كلتوری و ڕۆشه‌نبیری بووه. حه‌موڕابی له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه كۆمه‌ڵگا له قۆناغی كۆیلایه‌تیدا بوو وه خۆی پادشای ووڵات بووه و هه‌موو هێز و توانایێكی هه‌بووه كه هه‌رچی بیویستایه كه‌سێك نه‌بووه به‌رامبه‌ری بوه‌ستێت و نه‌هێلێت ئه‌وه‌ی ئاره‌زوویه‌تی ئه‌نجامی بدات، مرۆڤێك له‌و سه‌رده‌م و له‌و پله و پایه‌دا ئه‌وه‌ی به بیرۆهشدا هاتووه كه تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا به پێی ده‌ستوور هه‌ڵس و كه‌وتیان له‌گه‌ڵ بكرێت، كه‌چی له سه‌رده‌می ئێستامان كه سه‌ده‌ی بیست و یه‌كی دوای زایینیه‌وه له په‌رله‌مانێكی به‌ناو هه‌ڵبژێردراو ناوكی یه‌كه‌مین دیموكراسیه‌ت له عیراقدا شوێنی داڕشتنی یاسا‌و ده‌ستوره‌كه‌چی سه‌رۆكی ئه‌و په‌رله‌مانه به‌ناو دكتۆرای هه‌یه و كه به هه‌موو پێوه‌رێك ده‌بێ جیاوازی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانی تر هه‌بێت زۆر جار خۆی له یاد ئه‌چوو كه ئه‌و كورسیه‌ی له‌سه‌ری دانیشتووه‌و ئه‌و پله‌وپایه‌ی كه پێی دراوه به ده‌نگی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ن كه نوێنه‌ریان له په‌رله‌ماندان و له‌گه‌ڵ ئه‌ودا واته د. مه‌حمود مه‌شهه‌دانی له‌یه‌ك هۆڵدا كۆبوونه‌وه به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ندێك بارودۆخی تایبه‌تی و حساباتی سیاسی كورسی یه‌كه‌می به‌ركه‌وتووه له‌په‌رله‌مان كه‌چی له زۆربه‌ی دانیشتنه‌كان به‌رامبه‌ر ئه‌ندامانی په‌رله‌مان وا ڕه‌فتاری ده‌كرد وه‌ك ئه‌وه وابێت كه هۆڵی په‌رله‌مان دیوه‌خانی باوكیبی و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانیش یا ده‌ست و پێوه‌ندی ئه‌ون وه‌یان میوانن بۆ لای هاتوون ولی یان قه‌وماوه‌و هه‌ریه‌كه كێشه‌یێكی هه‌یه و خۆیان ده خاله‌تی ماڵی باوكی ئه‌و كردووه0 ڕۆژگار سه‌لماندی كه زۆر نه‌فام بوو وای زانی هه‌ر ئه‌و دكتۆرای هه‌یه وتالی و سوێری چێشتوه و به‌ندیخانه‌ی بینیوه نه‌یزانی له‌ناو په‌رله‌مان و حكومه‌ت و له‌ناو كۆمه‌ڵگای عیراقی‌دا خه‌ڵكانێك هه‌ن زۆر له‌و زیاتر قوربانیان داوه‌و خه‌بات و تێكۆشانیان كردووه و پله و پایه‌شیان ئه‌گه‌ر له‌و زیاتر نه‌بێت بێگومان له‌ویان كه‌متر نه‌بووه، ڕۆژگار سه‌لماندوویه‌تی كه خه‌ڵكی عیراق خاوه‌ن مێژوو شارستانیه‌تێكه تاسه‌ر غه‌دری له كه‌س قبوڵ نه‌كردووه چۆن ڕه‌فتاری نا به‌جێ له‌مه‌شهه‌دانی و غه‌یری ئه‌ویش قبوڵ ده‌كه‌ن؟بێگومان لادانی مه‌شهه‌دانی به‌م شێوه‌یه ڕاپه‌ڕینێكه به‌رامبه‌ر هه‌موو بیر‌و بۆچونێكی تاكڕه‌وی و دیكتاتۆریه به‌ڵام ئایا كێن ئه‌وانه‌ی ده‌رسی لی وه‌رده‌گرن و ئه‌وانه‌ش كه له‌سه‌ر ڕێبازی ئه‌و نه‌فامه به‌رده‌وام ده‌بن؟
tahir. muhamad@yahoo. com
2009-1-8
