ئه‌وه‌ی ئێستا له غه‌ززه له ئارادایه له كوشتار و ماڵوێرانی و كاولكاری به هیچ پێوه‌رێك به جه‌نگ له قه‌ڵه‌م نادرێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كاته به جه‌نگ د
ادهنرێ كه دوو له‌شكر وه یان دوو هێز با یه‌كسان بن له توانای سه‌ربازی له ژماره‌ی جه‌نگاوه‌رو
جۆری ئه‌و چه‌كانه‌ی كه هه‌یانه و به‌كاری دێنن، یا ئه‌وه‌تا به لانی كه‌م له‌یه‌ك نزیك بن له تواناكانیان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا له غه‌ززه ڕوو ده‌دات له نێوان ئیسرائیل له لایه‌ك و (حه‌ماس) یش له لایێكی تر زیاتر له‌وه ده‌چێت كه ململانێی نێوان زۆر لایه‌نی ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی فه‌له‌ستین بێت له‌سه‌ر حیسابی ژن و مناڵی بێ تاوانی غه‌ززه (تێفیه حساب) ی خۆیان ده‌كه‌ن ناوچه‌كه‌یان به ته‌واوه‌تی كردووه به گۆڕه‌پانی تاقیكردنه‌وه و ململانێی كاری موخابه‌رایه‌تی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كانیان ده‌نا ئیسرائیلێك كه له ڕووی ته‌كنه‌لۆجیایی سه‌ربازی له ڕیزی هه‌ره‌پێشه‌وه‌ی ووڵاته زل هێزه‌كان ناوده‌برێت و باشترین چه‌كی پێشكه‌وتووی له ده‌ست دایه و به هه‌موو هێز و توانایه‌كی كه‌وتۆته تۆپ باران و موشه‌ك بارانی غه‌ززه له‌سه‌ر زه‌وی و له‌ناو ده‌ریا و له ئاسمانیش ته‌نانه‌ت كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی چه‌كی قه‌ده‌غه كراویش به‌كار بێنێ كه تا ئێستا بۆته هۆی كوشتن و بریندار كردنی سه‌دان هاووڵاتی و تێكدان و وێران كردنی به‌شێكی زۆری دامه‌زراو و ژێرخانی ئابووری ناوچه‌ی غه‌ززه، له به‌رامبه‌ریشدا بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی به‌و توانا سه‌ربازیه لاوازه‌یان كه خۆی له چه‌ند ڕۆكێتێكی ده‌ستكردی ناوخۆ‌و و چه‌كی سوك ده‌بینێته‌وه گوایه به‌رامبه‌ر ئیسرائیل وه‌ستاون و به‌ر په‌رچی هێرشه‌كانیان داوه‌ته‌وه به خۆڕاگری و گیانی له‌خۆ بوورده‌یی چه‌كدارانیان كه گومانی تێدانیه له هه‌موو شۆڕش و ململانێیه‌ك قوربانی دان و خۆڕاگری ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه له وه‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن، به‌ڵام له ڕۆژگارێكی وه‌كو ئه‌مڕۆی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه پڕیه‌تی له كێشه و ململانێ و هاوكێشه‌ی سیاسی ئاڵۆزی جیا جیا كه چه‌ندین حكومه‌تی ناوچه و ووڵاته زلهێزه‌كانی دونیا خۆیان له‌ناو ئه‌و هاوكێشانه‌دا حه‌شارداوه زیاتر به‌رژه‌وه‌ندی یه ئابوریه‌كان باڵیان كێشاوه به‌سه‌ر هه‌موو حساباتێكی تر له‌م جۆره بارودۆخه ناله‌باره‌ی فه‌له‌ستین واباشتر بوو حه‌ماس ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه بێ تاوانه نه‌كه‌ن به قوربانی هاوكێشه سیاسی یه‌كانی خۆیان و هه‌ڵوێست و پێ گه‌یان له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی فه‌ڵه‌ستین وایه شێوه‌یێكی تاكڕه‌وانه سه‌دان هه‌زار خه‌ڵكیان تووشی ڕۆژێكی ڕه‌ش و چاره‌نوسێكی نادیار كردووه كه‌وا بزانم به‌پێی بۆ چوون و لێكدانه‌وه‌ی هه‌موو فه‌لسه‌فه‌یێك ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكی غه‌ززه‌دا هاتووه به‌رامبه‌ر چه‌ند ڕۆكێتێك كه لێره و له‌وێی ئیسرائیل كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه به سه‌ركه‌وتن له قه‌له‌م نادرێ به‌ڵكو زیاتر له‌خۆ كوشتن (انتحار) ده‌چێت، لێره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه‌كه حه‌ماس واز له خه‌بات و تێكۆشان بێنێت ته‌سلیم به ئه‌مری واقع بێت ئه‌وه‌ی پێویسته و به‌ڕای زۆربه‌ی بۆ چوونه‌كانیش ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تری بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی فه‌له‌ستین ناوماڵی خۆیان یه‌ك بخه‌ن و یه‌ك هه‌ڵوێست و هاوده‌نگ بن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یان و سه‌دان تاقیكردنه‌وه‌ی میلله‌تانی ژێر ده‌ست سه‌ڵماندوویانه كه چه‌پڵه به یه‌ك ده‌ست لی نادرێ و مه‌لیش به باڵێ نافڕێ.
لێره‌دا ئه‌وه‌ی من زیاتر مه‌به‌ستمه بیخه‌مه‌ڕوو هه‌ڵوێستی سه‌رۆكی ده‌یان ووڵاتی عه‌ره‌بی و ئیسلامیه كه هێرش و په‌لاماره‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه پێی ناوه‌ته حه‌فته‌ی چواره‌م و ڕۆژانه ده‌یان ژن و منداڵی بێ گوناه خه‌ڵتاوی خوێن ده‌كرێن و به‌سه‌دان ده‌ربه‌ده‌ر ده‌بن و جگه له هێرشی سه‌ربازی ئابڵوقه‌ی ئابووریش زیاتر ته‌نگی به دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه هه‌ڵچنیوه به به‌رچاوی هه‌موو جیهان و له‌سه‌ر شاشه‌ی ده‌یان كه‌ناڵی ته‌له‌فزیوَنی جیهانی ئه‌م تراژیدیایه پێش كه‌ش ده‌كرێ به‌بێ ئه‌وه‌ی تاكه سه‌رۆكێكی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندی دیبلۆماسیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا هه‌یه زاتی ئه‌وه بكه‌ن هه‌ڵوێستێكی پێویست وه‌ربگرن نه‌بادا موخابه‌رایه‌تی ئیسرائیل و ئه‌وانه‌ی له پشتیانه‌وه‌ن كورسی سه‌رۆكایه‌تیان پێ له‌ق بكه‌ن، ئه‌و هه‌موو كوشتن و بڕین و نه‌هامه‌تیه نه‌یتوانی ویژدانیان بجولێنێت له‌وانه‌یه هه‌ندێك وا بیر بكه‌نه‌وه كه حه‌ماس هه‌ندێك لایه‌نی له پشته‌وه‌یه و ئیش بۆ ئامانجێكی سیاسی دیاری كرا‌و ده‌كات، به‌ڵام هه‌ر چۆنێك بێ و منداڵ له‌هه‌ر شوێنێكی سه‌ر ڕووی زه‌وی له‌ناو هه‌ر نه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵگایێك بێت بێ تاوانه و پێویسته كار بۆ پاراستنیان بكرێت، كه‌چی تا ئێستا وه‌كو پێویست هیچ كامیان هه‌نگاوێكی بوێری نه‌هاویشتووه و تاكه سه‌رۆك له‌هه‌موو جیهاندا (هۆگۆ شافیز) ی سه‌رۆكی فه‌نزویلا بوو كه به‌بێ سێ و دوو سه‌فیری ئیسرائیلی له ووڵاته‌كه‌ی ده‌ركرد و یارمه‌تی بۆ هاووڵاتیانی غه‌ززه ڕه‌وانه كرد كه هیچ په‌یوه‌ندیێك به عه‌ره‌ب و ئیسلامی نابه‌ستێته‌وه جگه له هه‌ستكردن به به‌ر پرسیارێیه‌تی به‌رامبه‌ر لی قه‌وماوان كه خۆشی خاوه‌نی بیر و باوه‌ڕێكی چه‌پ خوازه و ئه‌م هه‌ڵوێسته جوامێرانه‌ی وای كرد له زۆر ووڵاتان جه‌ماوه‌ر كه ده‌ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ناڕه‌زاییان به‌رامبه‌ر ئیسرائیل ده‌رده‌بڕی له‌خۆ پیشاندانه‌كان خه‌ڵكی وێنه‌ی شافیزیان به‌رز ده‌كرده‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕه‌مزی سه‌ركرده و ڕزگار كه‌ری گه‌لی فه‌له‌ستین بێت. نازانم سه ركرده عه‌ره‌ب و ئیسلامیه كان مه‌گه‌ر له ئاره‌قه‌ی شه رمه‌زاری زیاتر ده‌بی چ وه‌ڵامێكیان پی بێت ئه گه‌ر ڕوَژی له ڕوَژان ڕووبه‌ڕوی لی پرسینه‌وه‌یێك بن …
tahir. muhamad1@yahoo. Com
17/1/2009
