زانا دڵشاد دزه‌یی: زانا دڵشاد د
زه‌یی- هه‌ولێر/ دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه له نێو خه‌ڵكی بڵاوكراوه‌ته‌وه گوایه چۆپی فه‌تاح جیابۆته‌وه، باوكی هونه‌رمه‌ند ئه‌و هه‌واڵه‌ی ره‌تكرده‌وه و به (میدیا) ی راگه‌یاند چۆپی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی زۆر به‌خته‌وه‌ره.
له‌وباره‌یه‌وه ئیحسان فه‌تاح باوكی هونه‌رمه‌ند تایبه‌ت به (میدیا) ی راگه‌یاند، هه‌موو هه‌واڵێكی له‌و جۆره دووره له راسییه‌وه و ئه‌وان به‌خته‌وه‌رن و خه‌ریكی خوێندنن، گوتی "نزیكه‌ی دوو ساڵه (چۆپی) شووی كردووه به (نامۆ) و زۆریش به‌خته‌وه‌رن و هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه، هه‌روه‌ها هه‌رووكیان سه‌رقاڵی خوێندنن چۆپی له زانستی ده‌رونناسی ده‌خوێنێت و نامۆی هاوسه‌ریشی له یاسا ده‌خوێنی"، باوكی چۆپی نیگه‌رانی خۆی نیشاندا له بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵێكی له‌و جۆره و ده‌ڵێ "پێویسته خه‌ڵك هانده‌ر بێت له پێشبردنی هونه‌ری هونه‌رمه‌ند و رێز له هونه‌ر و كه‌سایه‌تی هونه‌رمه‌ند بگیردری، به داخه‌وه پڕۆپاكه‌نده كردن له‌لایه‌ن هه‌ندی خه‌ڵكی ناهۆشیاره‌وه بۆ هونه‌رمه‌ند زۆر ناشیرینه".
هه‌روه‌ها ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد ئاهه‌نگی زه‌ماوه‌ندی چۆپی به نه‌هێنی نه‌بووه، كه وا باسكراوه زه‌ماوه‌نده‌كه دوور له چاوی راگه‌یاندنه‌كان بووه، به‌ڵكو له زۆربه‌ی سایت و رۆژنه‌مه‌كان هه‌واڵی زه‌ماوه‌نده‌كه بڵاكراوه‌ته‌وه به چه‌ندین وێنه‌وه و له ئاهه‌نگه‌كه‌شدا چه‌ندین رێخراو تێیدا ئاماده بوون، هه‌ریه‌ك له هونه‌رمه‌ندان (ئاراس فاتیح، ئه‌یاد حوسێن، په‌یوه‌ند جاف)، وه‌ك هاوری به‌شداریان كرد.
