زانا دڵشاد دزه‌یی: زانا دڵشاد دزه‌یی- هه‌ولێر/ له ماوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ساڵی پار بۆ كوردستان، پرشنگ توانای هونه‌رمه‌ند دوو گۆرانی خۆی كلیپ
كرد و كه‌ناڵی ئاسمانی نه‌ورۆزیش یه‌كێك له كلیپه‌كانی زیندانی كردووه و كلیپه‌كه‌ی دیكه‌ی بزر كرد.
پرشنگ توانای هونه‌رمه‌ند دانیشتووی وڵاتی سویده و له په‌یوه‌ندیه‌كیدا تایبه‌ت (میدیا) ی راگه‌یاند، ئه‌و له‌سه‌ردانه‌كه‌ی پێشووی بۆ كوردستان به هاوكاری كه‌ناڵی ئاسمانی نه‌ورۆز دوو گۆرانی خۆی وێنه‌گرت، به‌ڵام دوای ساڵێك و چوار مانگ چاوه‌ڕوانی كه‌ناڵی نه‌ورۆز كلیپه‌كانی بی سه‌روبه‌ر كردووه و پرشنگ توانا گوتی "له ماوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی پێشوو بۆ كوردستان كه‌ناڵی ئاسمانی نه‌ورۆز به ناو دوو كلیپی بۆ كردووم، كه له پێكهاته‌ی دووه‌م ئه‌لبومم بوو، یه‌كێكیان له شاری هه‌ولێر به سه‌رپه‌رشتی ژیلوان تاهیر وێنه‌م بۆ گرت و ئه‌وی دیكه‌یان له شاری سلێمانی به سه‌رپه‌رشتی سۆران مارف، كه‌چی ساڵێك و چوار مانگه چاوه‌ڕوانم هیچم نه‌بینی"، وێڕای نیگه‌رانی پرشنگ توانا له به‌رهه‌مهێنانی كلیپه‌كانی بی هیوا بووه و گوتیشی: "دوای ماندووبونێكی زۆر پێم خۆش بوو كلیپه‌كانم ته‌واو بوایه و له كه‌ناڵه‌كان په‌خش بكرا بوایه، به داخه‌وه راگه‌یاندنه‌كان به‌بی هیچ پێوه‌رێك ئه‌گه‌ر بیانه‌وی كار بۆ كه‌سێك ده‌كه‌ن و بۆ كه‌سێكی دیكه نایكه‌ن".
له‌وباره‌یه‌وه په‌یوه‌ندیمان كرد به ژیلوان تاهیر، به‌رێوه‌به‌ری پێشووی كه‌ناڵی نه‌ورۆز و سه‌رپه‌رشتی كلیپه‌كه و ناوبراو رایگه‌یاند "ئه‌و كلیپه‌ی پرشنگ كه له هه‌ولێر وێنه‌ی بۆ گیردراوه ته‌واو بووه و له ماوه‌یه‌كی نزیك مونتاژی بۆ ده‌كری و بڵاوده‌كرێته‌وه"، به‌ڵام ناوبراو كلیپه‌كه‌ی تری خسته سه‌ر ئه‌ستۆی نووسینه‌گه‌ی كه‌ناڵی نه‌ورۆز له سلێمانی، هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌وان هیچ كلیپێكی پرشنگیان لانییه وبه‌ڵكو ستافی پێشووی كاره‌كه‌یان كردوه.
