زانا دڵشاد دزه‌یی- هه‌ولێر: هونه‌رمه‌ند عه‌باس محه‌مه‌د گله‌یی له چۆنیه‌تی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژه‌كان هه‌یه و
راگه‌یاند، ئه‌و پێی خۆش بوو بچێته كۆبوونه‌وه‌كه و له هه‌مانكات پێشی خۆش بوو كه نه‌چووه.
عه‌باس محه‌مه‌د به (میدیا) ی راگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌و جۆره بۆ هونه‌رمه‌ندان گرنگ و پێویسته و له ههمهنكات پێی خۆش بوو كه خۆی تیایدا ئاماده نه‌بووه و گوتی: "سه‌ره‌تا حه‌زم ده‌كرد وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك منیش له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئامادهبوایهم، به‌ڵام دواتر ئه‌وه‌ی كه بیستمه‌وه زۆرم پێخۆش بوو كه نه‌چوومه، چونكه به‌داخه‌وه هه‌ندی كه‌سی تێدا ئاماده ببوو وه‌ك هونه‌رمه‌ند كه تائێستا نه‌مبینیون و قسه‌ی زڵیان ده‌كرد، ئه‌وانه‌ی كه به‌راستی هونه‌رمه‌ند بوون پێیان نه‌گووترا بوو، چۆنیه‌نی داوه‌ت كردنه‌كه هه‌ڵه بوو و هه‌ركه‌سه و بڕادهرێكی خۆی بانگهێشت كرد بوو"، هه‌رچه‌نده عه‌باس محه‌مه‌د له كوبونه‌وه‌كه‌دا ئاماده نه‌ببوو، به‌ڵام ئه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بوایه داوای هیچ هاوكارییه‌كی نه‌ده‌كرد، به‌ڵكو داوای له سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كرد ته‌نیا ئاسانكارییه‌ك بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه بكری كه ده‌یانه‌وی كارێك به‌رهه‌مبهێنن، بۆیه ره‌خنه‌ی له هه‌ندی داواكاری هونه‌رمه‌ندانی ئاماده‌بوو گرت و به سوكایه‌تی هونه‌رمه‌ندانی ده‌زانی.
