به‌کر حه‌بیب: چاککردنی دۆزی گه‌نجان له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی وه‌کو کۆمه‌ڵگای کوردستان ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌کانی ژیا
نیان بگرێته‌وه و باسکردن له‌وه‌ها پرسێک که‌به‌ڕاستی ئه‌مڕۆ زۆرینه‌یه‌ک له دام‌و ده‌زگاکانی حکومه‌ت خه‌ریکن هه‌نگاوی بۆ ده‌نێن پێویستی به ڕۆچونێکی زۆره به‌ناو ناخی خودیگهنجاندا. هه‌لومه‌رجی دابینکردنی کار‌و دۆزینه‌وه‌ی ستروکتوری گونجاو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێویستی به خه‌ڵکی پڕۆفیشیوناڵ و کارا هه‌یه... ئا لێره‌وه ده‌توانرێت کۆنترۆڵی کۆچی به کۆمه‌ڵی گه‌نجان بکرێت و وه‌ها زه‌مینه‌یه‌ک بخوڵقێنرێت بۆیان که چیدی خۆیان له‌جیهانی وونبووندا نهبیننهوهو بکرێنه ئه‌ندامێکی چالاکی کۆمه‌ڵگه‌و سود له توانا شاراوه‌کانیان وه‌ربگیرێت‌و به‌و پێیه‌ش له سه‌رێکه‌وه کۆچ سنوری بۆ دادهنرێتو له‌سه‌رێکی تریشه‌وه به‌ردی بناغه‌ی ووڵات و کۆمه‌ڵگه که گه‌نجانن په‌یوه‌ستییه‌کی گیانی‌و جه‌سته‌یی دروست ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ نیشتیمان دا. دیاره ئه‌فڕاندنی بارێکی ئاوا بۆ خه‌ڵکی کوردستان به گشتی و لاوان به تایبه‌ت پێویستی به بڕیاردانێکی یه‌کلاییکه‌ره‌وه هه‌یه له لایه‌نه بهرپرسیارهکانو ناوه‌نده‌کانی بڕیاردان له حکومه‌تی هه‌رێم که به شیوه‌یه‌کی یاسایی مافی تاک دیاری بکرێت و پۆلێنی توانکان بکرێت و له بواره جیاجیاکانی ژیاندا کاریان بۆ دابین بکرێت، ئه‌ویش به خوڵقاندنی کهشو هه‌وای دیموکراسی و ڕیفۆرم کردن له هه‌موو بواره‌کاندا که له‌م خاڵانه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه:فه‌راهه‌مکردنی ئازادی تاکه که‌سی له ژیانی ڕۆژانه‌دا بۆ نموونه ئازادی بڕیاردانی له کارکردنی له هه‌ر ڕیکخراو یان پارتێککه خۆی هه‌ڵیده‌بژیرێت. (به مه‌رجێک تێکدان و تیرۆر) نه‌بێت. ئازادی بواری ڕاگه‌یاندن و هه‌ست پێکردنی گه‌نجان به‌وه‌ی که سه‌ربه‌ستن له ده‌ربڕینی تێبینی و ڕاو سه‌رنجه‌کانیان. ئۆرگانیزه‌کردنی گه‌نجان له‌و بواره‌ی که خۆیان تیا ده‌بیننه‌وه له کاته بۆشایی (فریتید) و سودوه‌رگرتن له تواناکانیان و گه‌شه‌پێدانی به‌هره‌کانیان ئه‌ویش به کردنه‌وه‌ی خوله‌کان و سه‌نته‌ره کۆمه‌ڵایه‌تی و هونه‌ری و زانستییه‌کان بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاریان. گرنگیدان به باری سایکۆلوژی و ده‌رونی گه‌نجان و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان و بهرهوڕووچونی داواکانیان. گرنگی دان به هه‌ستیاری قۆناغه‌کانی ژیانیان به‌تایبه‌ت له کاتی (مێردمناڵیدا)یارمه‌تیدانیان بۆ دروستکردنی ژیانی هاوسه‌ری (له بواری ئابوری‌دا) هاندانیان بۆ به‌رده‌وامی له خوێندن و ئاسانکاری له دابینکردنی داواکانیان و پێداویستیه‌کانیان. پێویستی بوونی نوێنه‌ریان له ده‌زگاکانی ووڵاتدا وه‌کو پارله‌مان و شاره‌وانیه‌کان و... هتدئاوڕدنهوه له دابینکردنی پێویستیه‌کانیان له‌م شوڕشه پێشهسازیهی سه‌رده‌مدا و بوونی ده‌رماڵه‌ی تایبه‌ت بۆ کارئاسانیکردن و داشکانی نرخی کاڵاکان بۆیان بۆ هاندانیان بۆ خۆگونجاندنیان له‌گه‌ڵ ئاستی ئێستای جیهان و شۆڕسی گلۆبالیزم و پێشکه‌وتنی دونیای زانستی و ته‌کنۆلۆژیدا. سود وه‌رگرتن له ووڵاتانی دراوسێ و ده‌ره‌وه له بواری خوێندندا به کڕین و وه‌رگرتنی کورسی خوێندن (زه‌ماله‌ی دراسی) بۆ قوتابییه سه‌رکه‌وتووه‌کان. هه‌وڵدان بۆ زیادتر مۆدێرنکردنی شار‌و شارۆچکه‌کان و خوڵقاندنی کهشو هه‌وای شارستانی و مه‌ده‌نی بۆ نموونه نههێشتنیدیاردهی چه‌کداری که زۆر جار ده‌بێته مایه‌ی ده‌رون گرژی (ئیستیڤزاز) ی گه‌نجانمان، جگه (له هێزی ئاسایش و پۆلیس) . تۆکمه‌ترکردنی خاڵی پشکنینی سنور‌و ووردبینی تر له گه‌ڕان به‌دوای ماده هۆشبه‌ره‌کاندا و نه‌هێشتنی دیارده‌ی دزه‌پێکردنیان که ڕۆڵی خۆی هه‌یه له هه‌ڵخلیسکانی گه‌نجان. به (مه‌نهه‌ج کردنی) وانه‌یه‌کی تایبه‌ت به (رۆشنبیریی نه‌ته‌وایه‌تی) و زه‌روره‌تی خوێندنی له قوتابخانه‌کانی کوردستاندا بۆ پته‌و کردن وبه‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌نجان که‌ئیستا به‌داخه‌وه پێوه‌ری سفره لای زۆرێک له‌وان که وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ده‌بوایه له‌مێژه‌وه پلانی هه‌بووایه و کاری بۆ بکردایه که به داخهوهپارته سیاسیه‌کانیش کاریگه‌ری خراپیان هه‌بووه له‌و لایه‌نه‌وه (شه‌ڕی براکوژی) که بێبڕواییه‌کی زۆری له‌نێوان ئه‌و توێژه گرنگه‌ی کۆمه‌ڵدا خسته‌وه‌و گیانی په‌یوه‌ستبوون به خاکه‌وه‌ی بێهێزکرد تێیاندا وپاڵنهروفاکتهرێکی گه‌وره بوو بۆ کۆچی به کۆمه‌ڵی گه‌نجان.
گەڕان بەدوای بابەتدا
بابه‌تی گشتی نووسه‌ره‌کان
کارای پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگه گه‌نجانن... فاکته‌ری ڕه‌ویان و چاره‌سه‌رکردنی
میوانانی سەر خەت
We have 521 guests and no members online
