به‌کر حه‌بیب: شێوه‌ی حوکمڕانی کردن له ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌کو زانراوه لای هه‌مووان حوکمی سه‌رکرده‌و حزبی تاقانه‌و بۆماوه‌ییه،
ویست‌و ئیراده‌ی ئازاد ی خه‌ڵکیش پێشێلکارکردنێکی به‌رچاوی هه‌یه. له سه‌ره‌تای دروست بوونی مرۆ وه ژیانی سه‌ره‌تایی وای کردووه که هه‌ریه‌که‌و بۆخۆی په‌لاماری نێچیرو که‌لاکی ڕاوه‌که بدات و به‌شی ژه‌می ئاینده یان ڕۆژی داهاتووش حه‌شاربدات هه‌ر بۆیه‌ش بۆماوه زانی ڕۆڵی خۆی بینیوه له‌م ووڵاتانه و به‌و پێیه‌ش حاکم و پاشا میر و سه‌رۆکه‌کان هه‌وڵیانداوه هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌خۆیانه‌وه بۆ کوڕ و براو که‌س‌و کارایان بکرێته کلتورو که‌س بۆی نه‌بێت دژی ئه‌م ویسته ناحه‌زه‌یان بوه‌ستێت. لێره‌دا پرسیارێک خۆی زه‌ق ده‌کاته‌وه ئایا ئه‌سڵی مرۆڤی (نیاندرتاڵ) به‌س باو باپیرانی میلله‌تانی ئه‌م ناوچه‌یه بووه و وا به‌م شێوه‌یه فاکته‌ری (بۆماوه‌یی) به‌زه‌قی کاری خۆی لێکردوین یان گۆڕان له شوێنه‌وارو ده‌ورەبه‌ر و مێشکی خودی مرۆڤی ئێمه گۆڕانی فه‌سله‌جی و شێوه‌یی تێدا ڕوو نه‌داوه و به‌پێی پێویست نه‌بووه؟ پڕۆسه‌ی دیموکراسی ڕۆژبه ڕۆژ ڕه‌گ و بنه‌ماو خۆی داده‌کوتێت له ووڵاتانی ئه‌ورۆپا و ئه‌مریکادا، که‌چی تازه سیسته‌می خێڵه‌کی و حوکمی حزبی پێشڕه‌و تاک ده‌خرێته سه‌ر سککه و تازه چاوو گوێی تاکی ئێمه پڕ ده‌که‌ن له وێنه‌و ناوی سه‌رۆکی ڕۆحی و سه‌رکرده‌ی زه‌رووره، پێویسته لۆژیک و بانگه‌شه‌ی تاکپه‌رستی نه‌مێنێت‌و له‌جێگه‌یدا ده‌سه‌ڵات و حوکم بۆ میلله‌ت بێت، بوونی فره‌یی و نیزامی پلورالیزم له سیستێمی ووڵات و وازهێنانی سه‌رۆک پاش ته‌واوبوونی ماوه‌ی دیاریکراوی و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئازاد و شه‌فافیه‌تی به‌رپرس و حاکمان و گۆڕینی دام‌و ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت له ئیداره‌ی حزبییه‌وه بۆ ئیداره‌یه‌کی موئه‌سه‌ساتی و حوکمی ڕێکچراوی مه‌ده‌نی و ده‌ست وه‌رنه‌دانه کاری ده‌زگای دادپه‌روه‌ری، ڕه‌وتی کۆمه‌ڵگا ده‌گۆڕێت بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی مۆدێرن و تاکی ئێمه‌ش ئاشنای دیموکراسییه‌ت ده‌کات و به‌رپرسیاری ده‌کات له ئاستی مێژوودا. ده‌بێت تاکی ئێمه‌ش په‌ی به‌رێت له‌هه‌مبه‌ر گۆڕنکارییه‌کان که له دونیادا ڕووده‌ده‌ن و هۆشیاری خه‌لک بگاته سنوری خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ هه‌موو ڕووداوێکی ساتی و ئاماده‌باشی بۆی هه‌بێت، ده‌بێت ئه‌و کلتوره‌ی که هه‌ر (زاری به‌ڵی‌و سه‌ر ڕاوه‌شاندنه) بگۆڕێت بۆ زمانی گفتوگۆ و خوێندنه‌وه‌ی هه‌موو دۆزه‌کان که (ڕه‌نگه به قازانج یا به زه‌ره‌ری کۆمه‌ڵگه بێت) و داڕشتنی پلانی له‌بارو به‌جێ بۆی، ده‌بێت خه‌ڵک هه‌ست به‌ئارامی بکات له ماڵ و زێده‌که‌ی و بتوانێت ئه‌و به‌هره و وزه‌یه‌ی له خۆیدا بوونی هه‌یه به ته‌واوی دڵنه‌واییه‌وه بیخاته گه‌ڕ و ئاسۆی پشووی ڕۆحی بۆ فراوانتر بکرێت، چونکه (سه‌پاندنی) بڕیار که‌ش‌و هه‌وای دیکتاتۆری‌و نیزامی ئیستیبداد کردن ده‌خوڵقێنێت و به‌و پێیه‌ش له‌گه‌ڵ کاتدا بواری یاخیبوون له‌ده‌سه‌ڵات ئاوه‌ڵاتر ده‌بێت. بۆیه هیوای ئه‌وه هه‌یه له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی که نه‌ڕه‌خساوه بێته له‌دایک بوون‌و زیادتر پیشاندانی شه‌فافیه‌ت و فه‌راهه‌م کردنی که‌شی ئازادی هه‌ڵبژاردنه‌کان، ئاڕسته‌کردنی کۆمه‌ڵگایه به‌ره‌و ڕیگه‌ی دیموکراسی بوونی زیادتر و سه‌لماندنی گه‌وره‌یی و هه‌ست به به‌رپرسیارێتی ئه‌و دوو پارته تێکۆ‌شه‌ره، چیدی خه‌ڵکی ئاماده‌نییه له جێگه‌ی ئه‌و بڕیار بدرێت و پرنسیپه‌کانی هه‌ڵبژاردن پێشێل بکرێت و ده‌رگای دیموکراسیبوونی کۆمه‌ڵگه‌ش به نیوه‌کراوه‌یی ببینێت. پێویسته لۆژیک‌و بانگه‌شه‌ی چاکسازی گشتگیر بێت و به دیموکراسی کردنی کۆمه‌ڵگه گیانی تازه‌ی بکرێت به‌به‌رداو ئه‌مه‌ش کاری هه‌مووانه به یاریده‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئێسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر له‌سه‌ر هه‌موو هاووڵاتییه‌که که له شوێنی خۆیه‌وه به‌رپرسیار بێت له‌هه‌موو سه‌رپێچییه‌ک که ڕه‌وڕه‌وه و جووڵه و باهۆزی دیموکراسی له‌ق و کز ده‌کات. با ئێمه‌ی کوردیش وانه‌یه‌ک له خه‌ڵکی نیشتیمانه ئازاد‌و سه‌رفرازه‌کانه‌وه وه‌ربگرین که چۆن جه‌سته‌ی ووڵاتیان به‌جه‌سته‌ی خۆیان ده‌زانن.. بۆنموونه خه‌لکی یونانستان به بینینی که‌سێکی نامۆ له سنوری ناوچه‌که‌یاندا یه‌کڕاست جیهازی هه‌واڵگری یان پۆلیسیان ئاگادارده‌کرده‌وه به خاتری به‌دوداچوون و ده‌رخستنی ناسنامه‌و ڕه‌گه‌زی ئه‌و که‌سه. با خه‌ڵکی خۆی چاو کراوه‌بێت و خوێندنه‌وه‌ی هه‌بێت ده‌نا چه‌پڵه به‌یه‌ک ده‌ست لێنادرێ، ئه‌گه‌ر خۆمان هه‌ماهه‌نگی ده‌سه‌ڵات نه‌بین له به‌ریوه‌بردنی ووڵات و به‌ده‌نگ پڕۆسه‌که‌وه نه‌چین ده‌سه‌ڵاتیش نا‌توانیت دیموکراسی بکاته کاڵاو له ماوه‌یه‌کی زه‌مه‌نیدا بیدورێت به‌به‌رماندا.
گەڕان بەدوای بابەتدا
بابه‌تی گشتی نووسه‌ره‌کان
سیستمی حوکمی تاک و حزبی پێشڕه و,, و,, دیموکراسی!!!
میوانانی سەر خەت
We have 72 guests and no members online
