وه‌ك چۆن مێژوو شاهێده به‌درێژای شۆڕشه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی كورد به‌رده‌وام (یه‌كێتی وپارتی) هه‌موو ڕێوشوێنێكی نایاساییان گرتۆته‌به‌ر له‌پێناوكپكردنی بۆچونی جیاوازی پارته سیاسیه‌كانی دیكه‌ی كوردی ته‌نانه‌ت زۆرجار له‌به‌رامبه‌ر خۆشیاندا، كه‌دواجار هه‌مووئه‌مانه‌ش له‌پێناوبه‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حیزبایه‌تیدا سه‌رچاوه‌یان گرتوه، ته‌نانه‌ت زۆرجار كارگه‌یشتۆته ئه‌وڕاده‌یه‌ی په‌نابۆ دو‌ژمنێك به‌رن كه‌تینو به‌له‌كه‌داركردنی هه‌موو سه‌روه‌ریه‌كانی بزوتنه‌وه سیاسی وچه‌كداریه‌كانی كوردبوه له‌هه‌ركونجێكی ئه‌م جیهانه‌دا سه‌ریهه‌ڵدابێت، له‌هه‌مووشی ترسناكتر ئه‌وه‌یه كه تائه‌مڕۆش به‌شێك له‌و خیانه‌تانه له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی ئه‌م دووحیزبه‌وه شانازیان پێوه‌ده‌كرێت، ئه‌و خیانه‌تو كاره نانیشتیمانیانه‌ش ئه‌وه‌نده زۆرن كه‌دواجار یاداشت گه‌لێك له‌مێژووی ئه‌م میلله‌ته‌دا ده‌نه‌خشێنن!.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگای باسكردنه ئه‌م دووحیزبه سیاسه‌تی دوای ڕاپه‌ڕینیشیان دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌مان سیناریۆی ئه‌وسیسته‌مه كۆنزه‌رڤاتیفه‌ی سه‌رده‌می شاخیان بوو، وه‌لی سیناریۆیه‌كی جیاوازتر، بۆنموونه جاران بن كه‌وڕگو ئه‌شكه‌وتی چیاكان پشتیرو ته‌نوربانی گونده‌كان شاری (ئۆرشه‌لیم) بوو بۆیان، به‌ڵام ئه‌مڕۆ دوای 19ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر قۆرخكردن ومۆنۆپۆلكردنی ئه‌م هه‌رێمه‌دا و7ساڵ تێپه‌ڕبون به‌سه‌ر حكومڕانیكردنیان له‌به‌غدا، كه‌چی ساڵ له‌دوای ساڵ زیاتر هه‌ڵپه‌یانه بۆمانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمو ناوه‌ند به‌بیانوی كوردبون و كوردایه‌تی.
ئه‌مڕۆ له‌جارارن زیاتر زه‌مینه‌كه‌یان بۆ ڕه‌خساوه، جاران به‌درێژای چه‌وسانه‌وه و زوڵم‌و زۆری كه‌له‌كوردستانیانی ئه‌م هه‌رێمه ده‌كرا ئه‌م دووحیزبه هیچكام له‌و ئازار‌و تراژیدیانه‌یان بۆنه‌ده‌گوازریاوه تاله‌به‌رده‌م ڕای گشتی وسه‌ركرده‌و سیاسه‌تڤانه‌كانی جیهان مه‌كره‌مه به‌وئازارانه‌وه بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌مرۆ مۆنۆمێنته‌كانی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفالی گه‌رمیان زۆر ساناتر له‌جاران ئه‌و زه‌مینه‌ی بۆ ڕه‌خساندون تاله‌كاتی هاتنی سه‌ركرده‌یه‌ك یان سیاسه‌تمه‌دارێكی ناوداری جیهان په‌لكێشیان بكه‌ن بۆسه‌ر مۆنۆمێنت ومه‌زاری قوربانیانی ئه‌م هه‌رێمه‌و پێگه‌ی سیاسی خۆیانی پێبه‌هێز بكه‌ن، كه‌چی ئه‌وه‌ش هه‌ر به‌رپرسو سه‌ركرده‌كانی پارتی ویه‌كێتین له‌ساڵیادی بۆنه نیشتمانی ونه‌ته‌وه‌یه‌كاندا غیابن له‌ناو جه‌ماوه‌ردا!.
له‌لایه‌كیتره‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عسه‌وه كورد خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی به‌هێزی سیاسی وئیداری بوه له‌به‌غدا به‌هه‌موو حكومه‌ته كاتیه یه‌كله‌دوای یه‌كه‌كانیشه‌وه كه‌چی ده‌بینین سه‌ركردایه‌تی كورد نه‌یتوانیوه ساده‌ترین مافی ئه‌م هه‌رێمه به‌ده‌ست بێنێت كه‌زۆرینه‌ی مافه‌كانی له‌ده‌ستورێكدا هاتوه ته‌واوی گه‌لانی عێراق به‌هه‌مووپێكهاته‌و كه‌مایه‌تیه نه‌ته‌وه‌كانه‌وه ده‌نگیان به‌وده‌ستوره‌داوه، لی به‌پێچه‌وانه‌وه ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ به‌رپرسانی (پارتی ویه‌كێتی) له‌ڕوانگه‌ی دۆستایه‌تی شه‌خسی وپه‌یوه‌ندیه سیاسی وئیداریه‌كانی خۆیانه‌وه له‌گه‌ڵ براعه‌ره‌بو توركومانه‌كانیان له‌به‌غدا به‌هێزترده‌بن وئیمتیازاتو ده‌ستكه‌وته شه‌خسیه‌كانیان ڕوو له‌زیادبونه، ته‌نانه‌ت كارگه‌یشتۆته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی چه‌ندبه‌رپرسێكی ناوه‌ڕاست وخواروی عێراق پشكیان له‌م هه‌رێمه‌دا پێدراوه وبرابه‌شن له‌گه‌ڵماندا وه‌ك ئه‌و ڤێللاو خان‌و كۆشكه‌تایبه‌تانه‌ی كه‌له‌هاوینه‌هه‌واره‌كانی (دوكان وسه‌ڵاحه‌دین وسه‌رسه‌نگ) بۆبراعه‌ره‌به شیعه‌وسونه مه‌زهه‌به‌كانیان دابین كردون، ئه‌وه‌تا تاڵه‌بانی وه‌ك پێشتر له‌ڕاپۆرتێكی گۆڤاری لڤیندا بڵاومكردۆته‌وه له‌هاوینه‌هه‌واری دوكان ڤێللایه‌كی به‌خشیوه به‌تارق هاشمی جێگری وهه‌روه‌ها دووخانوو هه‌زاروپێنجسه‌د مه‌تر دووجا زه‌ویشی به‌خشیوه به‌عادل عه‌بدول مهدی جێگری دووه‌می، هاوكات له‌هه‌وڵی دروستكردنی میوانخانه‌یه‌كی تایبه‌تدان بۆعادل عه‌بدول مهدی له‌سه‌ربڕیاری خودی تاڵه‌بانی ئه‌مه له‌كاتێدا هه‌رخودی ڕاگه‌یاندنه‌كانی حیزبه‌كه‌ی تاڵه‌بانی بوو له‌كاتی ڤیتۆكردنه‌كه‌ی هاشمی له‌مه‌ڕهه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی عێراقدا كردبویان به‌هه‌راوهۆسه‌و هه‌زارویه‌ك ناوی نه‌شیاویان له‌هاشمی نابوو دۆسته‌له‌مێژینه‌كه‌ی تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی حیزبه‌كه‌یان!، ئاخرئه‌مه جگه‌له‌گاڵته‌كردن به‌عه‌قڵی میلله‌ت چ خوێندنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی بۆده‌كرێت؟!، ئه‌وه‌هه‌ر (مه‌شهه‌دانیه) فریاد ڕه‌سه‌كه‌ی دوێنێی كورده كه‌له‌سه‌ربڕیاری خودی بارزانی خانویه‌كی له‌هه‌ولێر بۆدابین كراوه وله‌كاتی پۆستی سه‌رۆكی په‌ڕله‌ماندا جارێك به‌ده‌نگی كه‌مترله‌نیوه‌ی 127ئه‌ندام په‌ڕله‌مان یاسایه‌كی په‌سه‌ند كرد كه‌دژی گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وته‌كانی میلله‌تی كوردبوو، جارێكیش براكورده‌كانی له‌حه‌ره‌می په‌ڕله‌ماندا به (گه‌واد) ناوده‌بات، ئافه‌رین تاڵه‌بانی وبارزانی ماشه‌ڵاتان لێبێت له‌سیاسه‌تا ته‌قله‌تان به‌ئه‌نشتاین ونیتچه‌لێداوه!!.
ده‌یان نموونه‌ی دیكه‌ی له‌وجۆره گه‌واهی ئه‌و ڕاستیه ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كورد له‌حه‌وت ساڵی ڕابردوودا خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی به‌هێزبوه له‌به‌غدا نه‌ك هه‌رنه‌یتوانیوه ساده‌ترین مافی كورد‌و كوردستانیانی ئه‌م هه‌رێمه بپچڕێت به‌ڵكو نه‌یتوانیوه دۆستێكی ڕاسته‌قینه‌ش بپچڕێت، هه‌ربۆیه ده‌كرێت بڵێین دوای 19ساڵ له‌حكومڕانیكردنتان له‌م هه‌رێمه‌دا توانیوتانه كه‌مێك وه‌زعی ئاو وكاره‌با به‌ره‌و باشی به‌رن، دوای سه‌دان خۆپیشاندان وناڕه‌زای بێشوماری شار‌و شارۆچكه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه توانیوتانه چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری به‌سه‌قه‌تی ونیوه ناچڵی جێبه‌جێبكه‌ن ئه‌ویش له‌ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا له‌ڕێگه‌ی له‌شكرێك له‌مێدیاو مێدیاكاره‌كانتانه‌وه به‌مه‌كره‌مه به‌خه‌ڵكی بفرۆشنه‌وه، وه‌لی سه‌باره‌ت به‌حكومڕانیكردنتان له‌به‌غدا ده‌توانین ئه‌وحه‌قه به‌خۆمان بده‌ین به‌هێنانه‌وه‌ی ده‌یان به‌ڵگه‌و نموونه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گر زه‌ڕبی سفرتان بكه‌ین، ئێوه‌ش بۆمه‌رامه تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی خۆتان له‌وه‌ها ڕۆژێكی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا هه‌ر ڕۆژه‌ی به‌ده‌سیسه‌و پیاوی وڵاتێكی به‌رودراوسێ تۆمه‌تبارمان بكه‌ن، ئه‌و دراوسێیانه‌ی كه‌به‌فه‌خرو شانازیه‌وه ده‌ستتان ده‌گرتن بۆقاتو قڕكردنی یه‌كتری!.
هه‌رسه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندیه دیبلۆماسی وستراتیژیه‌كان ده‌كرێت بڵێین سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد له‌مڕۆدا گه‌وره‌ترین زه‌مینه‌ی بۆڕه‌خساوه به‌راورد به‌ساڵانی پێش ڕاپه‌ڕین كه‌ده‌نگی كورد به‌هیچ كوێی ئه‌م دنیایه نه‌ده‌گه‌یشت، وه‌لی له‌ئێستاداو له‌م سه‌رده‌می جیهانگیریه‌و شكانی هه‌موو ئه‌وله‌مپه‌رانه، شكوربۆخوا له‌سایه‌ی سه‌ری سه‌ركرده‌و به‌رپرسانی یه‌كێتی وپارتیه‌وه ته‌نیاوته‌نیا كراوینه‌ته پاشكۆی وڵاتێكی به‌رژه‌وه‌ندخوازی وه‌ك ئه‌مریكا، ئه‌مه‌له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ی له‌م گه‌مه سیحراویه‌ی سه‌ركردایه‌تی كورددا به‌دیده‌كرێت ته‌نانه‌ت تاكوئه‌مڕۆرش هیچ گرێبه‌ستێكی مۆركراو له‌نێوان كورد‌و ئه‌مریكادا بونی نیه، جگه له‌نه‌بونی هیچ جۆره په‌یوه‌ندیه‌كی ستراتیژی له‌نێوان كورد‌و وڵاته زلهێزه‌كانی جیهاندا ته‌نانه‌ت هیچ جۆره په‌یوه‌ندیه‌ك له‌گه‌ڵ ووڵاتانی به‌رودراوسێشدا بونی نیه، وه‌ك ده‌بینین له‌كاتی ڕودانی هه‌ر گرژیه‌ك كه‌ده‌بێته هۆی داخستنی سنوره‌كان له‌ڕووی ئابوریه‌وه بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕووبه‌ڕوی چ هه‌ڵاوسانێك ده‌بنه‌وه، به‌ڵام هاوكات هیچكام له‌و ووڵاتانه‌ی دراوسێ باكیان نیه له‌وقه‌یرانه ئابووریانه‌ی كه‌ڕوده‌ده‌ن، كه‌چی له‌هه‌مان كاتدا له‌ڕووی په‌یوه‌ندی حیزبیه‌وه هه‌ریه‌ك له‌پارتی ویه‌كێتی له‌زۆربه‌ی مه‌سه‌له ئابوری وسیاسیه‌كانی خۆیاندا په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌و به‌هێزیان له‌گه‌ڵ ووڵاتانی دراوسێدا هه‌یه، بۆنموونه‌په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی وئێران، پارتی وتوركیا، كه‌ده‌كرێت بڵێین زۆربه‌ی ئه‌وپه‌یوه‌ندیانه‌ش نهێنین و ئه‌مه‌یان زیاترله‌په‌یوه‌ندیه ئابوریه‌كانی نێوانیاندا به‌دیده‌كرێت كه‌دواجار بیرمان نه‌چێت ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر حیسابی ماڵی میلله‌ته.
بۆیه پێویسته چیدی ئێمه‌ی كوردستانیانی ئه‌و هه‌رێمه‌ی كه19ساڵه ئه‌م دووحیزبه حوكمڕانی تیادا ده‌كه‌ن نه‌خه‌ڵه‌تێین به‌وعاتیفه‌و سۆزانه‌ی كه‌له‌به‌رامبه‌رمانداو به‌تایبه‌ت له‌ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا ده‌ینوێنن، چیدی بێپرسیاركردن له‌خۆمان ڕاسته‌وخۆ ئاپۆرایه‌كی جه‌ماوه‌ریان بۆ سازنه‌كه‌ین به‌و وتافه بریقه‌دارانه‌ی كه‌له‌كوێ له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی حیزب هاته‌وه ئیدی له‌وكاته‌دا بمانڕژێننه سه‌رشه‌قامه‌كان!.
دواجار وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ده‌بینین به‌درێژای 19ساڵ حكومڕانیكردنی ئه‌م دوو حیزبه ته‌واوی به‌رپرسه‌كانیان فیرعه‌ون ئاسا هه‌ریه‌ك كه‌وتونه‌ته داگیركردنی مه‌مله‌كه‌تێك له‌ناو یه‌ك مه‌مله‌كه‌تی سه‌راپا شه‌هیدستاندا، له‌سه‌رو هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه كاتێك دێنه سه‌رشاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه حیزبیه‌كانیان سه‌دان مه‌كره‌مه‌ی خه‌باتو پیرۆزیمان پێده‌فرۆشن، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌بڵێیت له‌ڕوانگه‌ی عه‌داله‌تی ئیشتیماعی ودادپه‌روه‌ریه‌وه ئه‌وه‌نده پاك‌و نه‌زیهبن ته‌قله‌یان به (غاندی وگیڤارا) لێداوه!.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
