ئه‌گه‌رچی ڕاگه‌یاندن وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م له‌م هه‌رێمه‌دا به‌هه‌موو كه‌موكوڕیه‌كانیه‌وه ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێت به‌ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیكه، جگه‌له‌وه‌ی له‌هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاتی (یاسادانان و جێبه‌جێكردن و داد) ئه‌كتیڤتر بوه، هاوكات ڕۆڵێكی زۆرباشیشی بینیوه له‌چاودێریكردنی هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی دیكه، وه‌لی بێكه‌سترین ومه‌زڵومترین توێژ له‌م هه‌رێمه‌دا نوسه‌روڕۆشنبیروڕۆژنامه‌نوسان.
به‌درێژای ئه‌م (19) ساڵه‌ی ڕابردوو زه‌مه‌ن له‌دوای زه‌مه‌ن، سات له‌دوای سات كاری نایاسای نه‌ما ده‌سه‌ڵات نه‌یگرێته‌به‌ر هه‌رله (تیرۆركردن، بێسه‌روشوێنكردن، داركاریوفه‌لاقه‌كردن، فڕاندن، هه‌ڕه‌شه‌و چاوسوركردنه‌وه، ته‌نانه‌ت نانبڕین) وچه‌ندین كاری نایاسای دیكه‌ی جۆراوجۆر به‌رامبه‌ر ئه‌م توێژه ئه‌نجام دراوه، ئه‌مه‌جگه‌له سوكایه‌تی پێكردنو هۆنینه‌وه‌ی چه‌ندین بوختان‌و تانه‌وته‌شه‌رو هه‌ڵبه‌ستنی سه‌دان تۆمه‌تی ئه‌خلاقی له‌لایه‌ن كاره‌كته‌ره‌كانی هه‌ردوو حیزبی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتو هه‌ندێك له‌وده‌زگا ڕاگه‌یاندنانه‌ی مه‌گه‌ر به‌س خۆیان بزانن له‌لایه‌ن چی كه‌سولایه‌نێكه‌وه ده‌عم ده‌كرێنو بۆچی مه‌به‌ستێكیش ئاڕاسته‌ده‌كرێن؟!، ئه‌وا له‌سایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته عه‌لمانیه‌وه وله‌لایه‌ن به‌شێك له‌مه‌لاكانه‌وه سوكایه‌تی كردنوهاندانی خه‌ڵك بۆتیرۆری نوسه‌رو ڕۆشنبیرانیشی هاته‌سه‌ر.
ئه‌وهێرشوپه‌لامارانه‌ی مه‌لاكان كه‌ماوه‌یه‌كه له‌مزگه‌وته‌كانه‌وه ده‌ستیان پێكردوه بۆسه‌ر (نوسه‌رو ڕۆشنبیران وته‌نانه‌ت به‌شێك له‌كچه‌هونه‌رمه‌ندوپێشكه‌شكاره‌كانی ته‌له‌فزیۆن، یاخود ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌له‌ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا كارده‌كه‌ن... هتد)، ئه‌گه‌رچی به‌شێك له‌وهێرشه ناڕه‌وایانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆچه‌ندساڵێك له‌مه‌وبه‌ر، به‌ڵام ئه‌وبێده‌نگیه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ئێستادا به‌رامبه‌ر به‌وسوكایه‌تیه‌ی مه‌لاكان كه به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر به‌نوسه‌رو ڕۆشنبیران سه‌ریهه‌ڵداوه‌و خه‌ریكه ده‌بێته دیارده‌و هاوكات شاربێحاكمه، ئه‌مه‌جێگه‌ی گومانه، پێده‌چێت ئه‌مه‌ش ڕێگایه‌كی دیكه‌ی مۆدێرنبێت به‌رامبه‌ر به‌نوسه‌روڕۆژنامه‌نوسان گیرابێته‌به‌ر بۆیه ئاوا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته خۆی لێبێده‌نگ كردوه!.
ته‌نانه‌ت به‌جۆرێك ئه‌وهێرشانه چڕبونه‌ته‌وه تابگاته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی مه‌لایه‌ك به‌ڕۆژی ڕوناكو به‌به‌رچاوی سه‌دان مرۆڤ‌و به‌بێ هیچ فلته‌رێك له‌بڵندگۆی مزگه‌وتێكه‌وه یه‌كبه‌خۆی هاواربكاتو بڵێت (ده‌بێت فڵان میدیا‌و فیسارده‌زگا لغاوبكرێن!) وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێی خوداله‌و دنیا ناردوێتی بۆتاروماركردنی نوسه‌رو ڕۆشنبیران!.
جارێ من لێره‌دا ڕێگه به‌خۆم ناده‌م وشه‌ی (لغاو) شیبكه‌مه‌وه چونكه هه‌ركه‌س له‌مانای وشه‌ی (لغاو) تێبگات‌و بزانین (لغاو) بۆچی به‌كاردێت ده‌زانێت ئه‌وه‌نده بێئه‌ده‌بیه كه‌ئینسان شه‌رم ده‌كات به باسكردنی ئه‌و وشه‌یه، لی كاره‌ساته‌كه لێره‌وه ده‌ستپێده‌كات كه‌به‌وجۆره سوكایه‌تی به‌نوسه‌رو ڕۆشنبیران ده‌كرێتو ده‌سه‌ڵاتیش بێده‌نگی هه‌ڵبژاردوه!، ئاخۆده‌بێ ئه‌م بێده‌نگیه‌ی ده‌سه‌ڵات چی له‌پشته‌وه‌بێت؟!، كاتێك ده‌سه‌ڵات شه‌رعیه‌ت به‌وه ده‌دات بڕیاری ئه‌وه‌ده‌ربكات (هه‌ركه‌سولایه‌نێك سوكایه‌تی به‌هه‌ر دینێك یان پێغه‌مبه‌رێك بكات ده‌درێته دادگا) كه‌ڕه‌نگه هه‌موان كۆكبین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به‌فعلی سوكایه‌تی به‌هه‌ردینێك، یان هه‌رپێغه‌مبه‌رێك بكرێت پێویسته بكه‌ره‌كه‌ی بدرێته دادگا‌و ته‌نها له‌ڕێگه‌ی دادگاوه كێشه‌كه یه‌كلابكرێته‌وه، به‌ڵام نه‌ك مه‌لایه‌ك فتوای كوشتن ده‌ربكات، یان بگاته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی لغاو بخاته ده‌می نوسه‌روده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندنه‌وه‌و هیچ سنوورێك بۆ ڕێز نه‌هێڵێته‌وه!.
ئه‌و زنجیره هێرشه ناڕه‌وایانه‌ی هه‌ندێك له‌مه‌لاكان له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا كردیان، به‌ته‌نها هێرشكردن نیه بۆسه‌ر نوسه‌رێك یان ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن و نائینسافیشه‌كێشه‌كان له‌وه‌دا كورت بكه‌ینه‌وه، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌وهێرشانه به‌ریان پێنه‌گیرێتو سنوورێكیان بۆ دانه‌نرێت له‌ئاینده‌دا كاره‌ساتێكی گه‌وره‌تر دروست ده‌كات كه‌هیچ كه‌مترنابێت له‌وتیرۆرو هه‌ڕه‌شه‌و تۆقاندنه‌ی كه‌له ڕابردوودا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌رامبه‌ر به‌نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نووسانی ئه‌م هه‌رێمه ئه‌نجام دراون، چونكه ئه‌وان به‌ئاشكرا و به‌بێسانسۆرو له‌بڵندگۆی مزگه‌وته‌كانه‌وه جگه‌له‌سوكایه‌تیكردن، هانی خه‌ڵكی ده‌ده‌ن بۆ دروستكردنی فه‌زایه‌كی ئیرهابی به‌رامبه‌ر به‌نوسه‌رو ڕۆشنبیرانی ئه‌م هه‌رێمه.
لێره‌وه ئه‌وپرسیاره‌ی كه‌پێویسته بكرێت ئه‌وه‌یه، ئایا دوای ئه‌و ووتاره ناڕه‌واو ترسناكانه‌ی هه‌ندێك له‌مه‌لاكان، هه‌ر نوسه‌رێك، یاخود هه‌ر كارمه‌ندێكی ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن، ڕوبه‌ڕوی تیرۆر، یان هه‌ركارێكی نایاسای ببنه‌وه كێ به‌رپرسیاره لێی؟، ئایا ده‌سه‌ڵات دوای ئه‌وهێرشه ناڕه‌وایه‌ی مه‌لاكان بیری له‌ڕوودانی هه‌ركاره‌ساتێكی ترسناكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو كردۆته‌وه؟!، ئایا لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بیریان له ده‌ركردنی بڕیارێكی له‌وجۆره‌ش كردۆته‌وه كه مه‌لایه‌ك به‌میزاجی خۆی غوتبه‌یه‌ك بدات كه‌ترسی ڕودانی كاره‌ساتێك له‌سه‌ر هه‌رتوێژێكی كۆمه‌ڵگا دروست بكات به‌رپرسیاره‌و ده‌بێت بدرێته دادگا؟.
لێره‌وه پێویسته ئه‌وه بڵێین ئیدی كاتی ئه‌وه‌هاتوه هه‌روه‌ك چۆن به‌پێویست ده‌زانرێت لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌به‌رامبه‌ر ده‌ركردنی بڕیارێك بۆئه‌ونوسه‌رو ڕۆژنامه‌نووسو ده‌زگاو لایه‌نانه‌ی كه‌سوكایه‌تی به‌ڕموزه ئاینیه‌كان ده‌كه‌ن تابدرێنه دادگا، ئاوهاش بڕیارێك ده‌ربكرێت بۆ توڕدانی ئه‌و به‌ناو مه‌لایانه‌ی كه‌له‌ده‌یان ووتاری هه‌ینیدا قسه‌ی گیرفانی خۆیان ده‌رخواردی خه‌ڵكی موسوڵمانی ئه‌م هه‌رێمه‌ده‌ده‌نو ماڵه‌كانی خودا له‌م جۆره مه‌خلوقانه پاك بكرێنه‌وه، ئیدی كاتی توڕدانی هه‌موو ئه‌ومه‌لا نه‌خوێنده‌وارو عه‌وامانه هاتوه كه كاریان بڵاوكردنه‌وه‌ی جه‌هلو فكری تیرۆره له‌م هه‌رێمه‌دا، به‌ڵی هه‌مووئه‌وانه‌ی كه جودا له‌ڕوه زانستیه‌كه بونه‌ته مه‌لاو ئه‌مڕۆ پێشنوێژوو وتارخوێنی ماڵی خودان!، هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه خۆیان به‌پێشه‌واو ده‌مڕاستی خه‌ڵكی موسوڵمانی ئه‌م هه‌رێمه ده‌زانن وگره‌و له‌سه‌ر زانایی وبلیمه‌تیان ده‌كه‌ن، وه‌لی له‌م سه‌رده‌می جیهانگیریو عه‌وله‌مه‌یه‌دا تائه‌م ساته‌شی له‌گه‌ڵدابێت چونه‌سه‌رمانگ به‌كوفری موتڵه‌ق ده‌زاننو پێیان وایه هه‌ركه‌سێك باسی ئه‌م دێڕه بكات كافرو موڕته‌ده!، ئه‌وانه‌ی قسه‌ی گیرفانی خۆیان ئیزافه‌ی قورئان ده‌كه‌نو باسی ڕوباری (ترشیاتو كاپوچینا) ده‌كه‌ن له‌وتاری هه‌ینیاندا!، ئه‌وانه‌ی كه هه‌زه‌لیانه باسی ڕه‌شیقی و باڵابه‌رزی ئه‌وحۆریانه ده‌كه‌ن كه‌سه‌ریان له (چه‌مچه‌ماڵه) وقاچیان له (هه‌ولێره)، ئه‌وانه‌ی سه‌رده‌مێك فتوای حه‌رامكردنی ئۆتۆمبێله علوجو تۆزوباكانیان ده‌داو خۆشیان علوجترین ئۆتۆمبێلی علوجیان له‌ژێردابوو!، ئه‌وانه‌ی سه‌رده‌مێك (بگره تائه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵدابێت) ئه‌نفالكردنی (182) هه‌زار مناڵ‌و گه‌نجوپیری بێگوناهی ئه‌م میلله‌ته‌یان له‌ڕێگه‌ی قورئانه‌وه به‌شه‌رعی زانیوه وبه‌شه‌رعیشی ده‌زانن!، به‌ڵی زۆرێك له‌ومه‌لایانه‌ی هه‌رئه‌مڕۆ ته‌فسیراتو ته‌ئویلاتی جیاجیاده‌كه‌ن له‌نێوان سێكس‌و ئیرۆتیكداو خۆیان به‌پسپۆڕی ئاینی ده‌زانن، وه‌لی له ووتاری هه‌ینیداو بێڕه‌چاوكردنی لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی و له‌بڵندگۆی مزگه‌وته‌كانه‌وه وبه‌بێ هیچ فلته‌رێك له‌غوتبه‌یه‌كی سێكس ئامێزدا به‌قێزه‌ونترین شێوه باسی جیماعو عه‌وره‌تی مرۆڤه‌كان ده‌خه‌نه به‌رگوێی بچووكترین چینی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه كه‌منداڵانن!، ئه‌وانه‌ی كه‌باكگراوندێكی ێرف حیزبیان له‌پشته‌وه‌یه‌و به‌قوڕمیشی حیزبه‌كان ده‌جوڵێنه‌وه و كاریان كۆكردنه‌وه‌ی وه‌لائه بۆحیزبه‌كان!، ئه‌وانه‌ی له‌پێناو بڕێك پاره‌دا پاساوی شه‌رعی بۆماره‌بڕینی گه‌وره‌به‌پچوكو ماره‌به‌جاش ده‌هێننه‌وه یانیش له‌سه‌ربێشكه كوڕوكچان له‌یه‌كدی ماره‌ده‌كه‌ن ودواجار ماڵه‌ئارامه‌كان پڕده‌كه‌ن له‌غه‌زه‌ب!... ئه‌وه باواز له فه‌زیحه‌ی ئه‌ومه‌لایانه بێنین كه‌له‌ڕێگه‌ی گرته‌ڤیدیۆیه‌كانی مۆبایله‌وه قسه‌كانیان ده‌بنه نوكته‌ی ڕۆژی گه‌نجانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه!.
دواجار كاتی ئه‌وه‌هاتوه ڕاشكاوانه به ده‌سه‌ڵات بڵێین تكایه بڕیارێك بۆتوڕدانی ئه‌ومه‌لاجاهیلانه تاكو به‌ربه‌وكاره‌ساته یه‌ك له‌دوای یه‌كانه‌بگیرێت كه‌زه‌مه‌نێكه له‌سایه‌ی ئه‌م مه‌لایانه‌وه به‌رۆكی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یان گرتوه، چونكه وه‌ك ئاشكرایه به‌شێكی زۆری ئه‌م به‌ناو مامۆستا ئاینیانه زۆرترین جه‌مه‌وه‌ریان هه‌یه‌و كه‌سانێك هه‌ن به‌فتوای ئه‌م جۆره مه‌خلوقه (هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن!، نان ده‌خۆن!، سه‌فه‌رده‌كه‌ن!، جیماع ده‌كه‌ن!، فه‌ریزه‌كانی خودا جێبه‌جێ ده‌كان!، حه‌ڵاڵوحه‌رام له‌یه‌كدی جیاده‌كه‌نه‌وه!، خێزان گۆش ده‌كه‌ن!، ڕه‌وشتو بێڕوشت، شه‌ره‌فو بێشه‌ره‌ف!، ئیماندار‌و بێ ئیمان!، عاقڵوگێل!، باشوخراپ!، زیره‌ك وده‌به‌نگ!، موسوڵمان وكافر!، ... هتد، له‌یه‌كترجیاده‌كه‌نه‌وه) !.
