گروپی هاكاری كوردستان له ساڵی 2005 دامه‌زراوه ئامانج له دروست بوونی ئه‌م گروپه هاك كردنی ئه‌م سایتانه‌یه كه دژایه‌تی كوردستان ده‌كه‌م له دیمانه‌یكدا گروپی هاكاری كوردستان وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكیان داینه‌وه.
بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌م گروپه چۆن و له چ ساڵیَك سه‌ری هه‌ڵدا مه‌به‌ستان چی بوو له دامه‌زراندنی ئه‌و گروپه؟
سه‌ره‌تا سوپاسی به‌ڕێزت ده‌که‌ین، بیرۆکه‌ی دامه‌زراندنی گروپه‌که‌مان ئه‌وه‌بوو که چه‌ند که‌سانێکی شاره‌زا له‌بواری هاك بتوانین به‌یه‌که‌وه کار بکه‌ین و له‌هه‌مان کاتیش‌دا زانیاری له‌نێوان یه‌کتر بگۆرینه‌وه و سود له‌یه‌کتر وه‌ربگرین.
ئه‌م بیرۆکه‌یه له ساڵی 2005 سه‌ری هه‌ڵدا و مه‌به‌ستمان له‌دامه‌زراندنی بۆ وه‌لامدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه بوو که دوژمنانی کورد ده‌یانکرده سه‌ر ماڵپه‌ڕه کوردیه‌کان وه‌ک تورک و عه‌ره‌ب، ، تا ئێمه‌ش بتوانین وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه
له‌چ رویَك ئیَوه پشتگیری دهكریَن و چۆن ده‌توان دریَژه بهكارهكانتان بده‌ن ئایه بودجه‌ی پیَوستان هه‌یه؟
له هیچ ڕویه‌که‌وه پشگیریمان لێ نه‌کراوه و هیچ بودجه‌یه‌کمان نییه چونکه ئه‌وکاره بودجه‌ی پێویست نیه له‌کاتێکدا ئێمه ئه‌و کاره له‌کاتی پشوو ده‌یکه‌ین و ئه‌گه‌ر وه‌کو کاری ڕۆژانه‌مان بوایه ئه‌وکات ده‌بوایه له‌گه‌ل ده‌زگایه‌ک کارمان بکردبا تاوه‌کو پشتگیری بکرێین
ژماره‌ی ئه‌ندامانتان ده‌گاته چه‌ند كه‌س ئایه له رووی زانستی و ئه‌كادیمی له‌چ ئاستیَك دان
ژماره‌ی ئه‌ندامانی گروپه‌که‌مان 6 که‌سین وه له‌ڕوی زانستی و ئه‌کادیمیه‌وه هه‌ندێک جیاوازین وه‌کو هه‌ر یه‌که‌و شاره‌زایی له بوارێک‌دا هه‌یه، چونکه ئێمه تا ئێستا خوێندکارین، وه هاكکردن په‌یوه‌ست نیه به پله‌ی به‌رزی زانستیه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ئاستێکی باشداین
تا ئیَستا چه‌ند سایتان هاك كردووه یه‌كه‌م سایه‌ت كه هاكتان كرد ناوی چی بوو وه بۆ هاكتان كرد مه‌به‌ستان چ بوو له هاك كردنی
نزیکه‌ی 600 سایتمان هاك کردووه و وه‌ك یه‌که‌م سایت که هاکمان کردبێت سایتێکی بیانی بوو (hiddenchest) تایبه‌ت بوو به بواری داڕێشتنی ماڵپه‌ڕ و مه‌به‌ست لههاكکردنی بۆ دهرخسنی ناوی گروپه‌که‌مان بوو
ئه‌و سایتانه‌ی که هاکیان ده‌که‌ن کێن وه بۆ هاكی ده‌كه‌ن؟
ئه‌و سایتانه‌ی که ئێمه هاكکیان ده‌که‌ین زۆرینه‌یان تورکی و عه‌ره‌بی و فارسین، مه‌به‌ستیشمان لههاكکردنیان په‌یامێکه لهکاتیك گه‌ر بێتوو دوژمنانی کورد هێرش بکه‌نه سه‌ر ماڵپه‌ڕه کوردیه‌کان ئێمه‌ش ئاماده‌ین و به‌هه‌مان شێوه‌ی وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه
ئایه هیچ جار بووه سایتیَكی كوردی هاك بكه‌ن یان هه‌وڵتان داوه سایتیَكی كوردی هاك بكه‌ن وه یان ته‌كلیف كراون هیچ سایتیَكی كوردی هك بكه‌ن
چه‌ند سایتێکی کوردیمان هاك کردووه ئه‌ویش به‌هۆی بوونی چه‌ند کێشه‌یه‌ك بووه له‌نێوان ئێمه و ئه‌وان، وه ئایا هه‌وڵمان داوه که سایتی کوردی هاك بکه‌ین؟ نه‌خێر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كارمان بۆ نه‌کردووه، به‌نسبه‌ت ته‌كلیف زۆر جار که‌سانێك داوایان کردووه که ماڵپه‌ڕێکی دیاری کراویان بۆ هاك بکه‌ین به‌ڵام ئێمه ئه‌و داوایه‌مان ره‌تکردۆته‌وه
ئایه ئه‌ندامانتان له‌چ وڵاتیَك ده‌ژین چۆن ههمائاههنگ له‌گه‌ل یه‌كتر كار ده‌كه‌ن؟
هه‌ندێك له ئه‌ندامانمان له ناوه‌وه‌ی کوردستان ده‌ژین و هه‌ندێکیشیان له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان، و چۆنیه‌تی کار کردنمان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا له نێت کۆده‌بینه‌وه له ژورێکی چات له‌وێدا ده‌رباره‌ی کاره‌کانمان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یه‌کتر ده‌که‌ین.
گروپه هاككه‌ره توركهكاكان چه‌ند له ئیَوه ده‌ترسن ئایه قه‌ت بووه ههرهشتان لی كرابیَت
مه‌سه‌له‌ی ترسان، ترس نیه... چونکه ئه‌وان ئێمه له نزیکه‌وه ناناسن و ئێمه‌ش به‌هه‌مان شێوه به‌ڵام گروپی هاککه‌ره تورکه‌کان زۆرن و ئه‌وان به‌ر له‌ئێمه ئه‌م کاره‌یان کردووه، ترسان له‌نێوان ههککهرهکاندا نیه خۆی له‌خۆیدا وه‌کو پێشبڕکێیهك وایه که کێ به‌هێزتره و كێ ده‌توانێ زیاتر هێرش بکات، وه به‌ڵێ هه‌ندێك جاریش هه‌ڕه‌شه‌مان لێ کراوه
ده‌توانن به ئاشكرا خۆتان ده‌رخه‌ن و بڵیَن ئیَمه گروپیَكی هاككهرین؟
ده‌توانین، به‌ڵام ئێمه ئه‌و شته‌مان ناوێت چونکه ئاریشه‌ی یاساییمان بۆ دروست ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی که له وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌ژین و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه نامانه‌وێ بۆ تاکه‌که‌سی خۆمان کار و خه‌بات بکه‌ین به‌ڵکو بۆ هه‌موو گه‌لی کورده به ناوی کورد هاکك ده‌که‌ین و بۆ کورد هاکك ده‌که‌ین
مه‌ترسیترین هاکكهر له جیهان له‌چ وڵاتیَك دهبینریَن
مه‌ترسیترین هاكکهر له جیهان ده‌توانم بڵێم له وڵاتی ڕوسیا و پۆڵۆنیا هه‌ن..
پ ئایه پاش ئه‌وه‌ی توركه‌كان سایتی هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریمییان هاك كرد ئیَوه هیچ ههوڵیَكتان دا تا چه‌ند سایتیَكی تورك هاك بكه‌ن
به‌ڵێ و ئێمه دوای ئه‌م کاره چه‌ندین سایتی توركمان هاك کرد نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌شیان به‌ڵكو پێشوو تریش که چه‌ند ماڵپه‌ڕیکی کوردی هاك کران له‌لایه‌ن تورك و عه‌ره‌به‌کانه‌وه، ئێمه به‌هه‌مان شێوه توانیمان به‌ده‌یان ماڵپه‌ڕیان لێ هاك بکه‌ینه‌وه
ئایه ئه‌ندامانتان هه‌مووی كوردن و خه‌ڵكی كامه شارن وه چۆن و له‌چ سالیَك وا به‌یه‌كه‌وه ریَك كهوتان گروپیَكتان دامه‌زراند
هه‌موومان کوردین و خه‌ڵكی هه‌ولێر و ئاکرێ، وه‌ك له‌سه‌ره‌تا باسم کرد له ساڵی 2005 گروپه‌کامان دامه‌زراند، پێشتر ئێمه به ته‌نیا ئه‌و کاره‌مان ده‌کرد ئه‌وکات هه‌رکه‌سه‌و بۆخۆی ده‌یکرد، دواتر توانیمان په‌یوه‌ندی به‌یه‌که‌وه بکه‌ین و یه‌کتر بناسین ڕێك که‌وتین که گروپێك دابمه‌زرێنین و هه‌موومان به‌شداربین تێیدا
مسته‌وای هاككاره كورده‌كان به‌راورد له‌گه‌ل هاككاره توركه‌كان له‌چ ئاستیَك دایه
له‌ڕاستیدا خۆی هه‌ردووك لایه‌ن هه‌مان زانست به‌کار ده‌هێنن جیاوازیه‌کی ئه‌وتۆی نیه به‌ڵام به‌هۆی که‌می هاککه‌ری کورد به‌راورد له‌گه‌ڵ هاککه‌ره تورکه‌کان که ژماره‌یان زۆره و له‌لایه‌کی تر که هه‌ندێک له هاککه‌رانی کورد به‌داخه‌وه بۆ تاکه‌که‌سی خۆیان ئه‌م کاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن و گه‌ر بێتوو به‌یه‌که‌وه کاربکه‌ن و سود له‌یه‌کتر وه‌ربگرن ئه‌وا دڵنیام ئه‌وکات هاککارانی کورد ئاستێکی زۆر باشیان ده‌بێت.
