ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان.. له‌نێوان ئه‌گه‌ری نووسینی دوا پاكنووس وفه‌رامۆشكردندا- به‌شی چواره‌م
دیمانه: ستیڤان ئه‌حمه‌د "شه‌مزینانی": بۆ دووساڵ ده‌چێت كۆتایی هێنراوه به‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه وراگه‌یاندنی یه‌كه‌م ره‌شنووسی ده‌ستووری
كوردستان، وابڕیاربوو دوای پێداچوونه‌وه‌و تاوتوێكردنی راوسه‌رنج وتێبینییه‌كانی پسپۆر وشاره‌زایان وچاودێران له‌سه‌ری دوا پاكنووس بكرێت وبخرێته به‌رده‌م جه‌ماوه‌ری گه‌ل بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری. به‌پێی زانیارییه‌كان تائێستا لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی ده‌ستوور له‌ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستان زیاتر له‌هه‌زارو دووسه‌د تێبینی وسه‌رنجی جیاجیای له‌مه‌ڕ ئه‌وه ده‌ستووره پێگه‌یشتووه تاله‌كاتی پێداچوونه‌وه وسیاغه‌كردنی دوا پاكنووسدا ببێته به‌رچاوروونییه‌ك بۆ لیژنه‌كه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا پرسی ده‌ستوور پرسێكه كراوه به‌ژێر لێوه‌وه‌و ته‌واوی میدیاكانیش بێده‌نگییان له‌به‌رانبه‌ری هه‌ڵبژاردووه. هه‌ندێك بۆچوون هه‌ن پێیانوایه پارتی ویه‌كێتی له‌رێككه‌وتنه ستراتیژییه‌كه‌یاندا بڕیاریان له‌سه‌ر ئه‌وه‌داوه پرسی ده‌ستووری كوردستان دوابخرێت بۆ كاتێكی نادیار، هه‌ر ئه‌م فاكتۆره‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی دۆزی ده‌ستوور له‌ئه‌وله‌ویه‌تی كار ده‌ربهێنرێت. جگه‌له‌وه‌ش له‌نێو پارله‌مانیش ده‌نگێكی ئه‌وتۆ نه‌ماوه له‌باره‌ی ده‌ستوورو زۆربه‌ی پارله‌مانتاریش به‌شێوه‌ی جیاجیا خۆیان له‌هه‌ر جۆره لێدوانێك ده‌دزنه‌وه كه‌پابه‌ندبێت به‌ده‌ستووری هه‌رێمه‌وه. ئه‌م دۆزه پێویستیی به‌شیكردنه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی زۆره‌و ده‌كرێت ببێته ته‌وه‌ره‌ی قسه‌كردنێكی جیددی تاوه‌كو بتوانین به‌دیوێكی زانستیی وئه‌كادیمیانه ئه‌م پرسه بخه‌ینه به‌رده‌م خوێنه‌ری كورد. ئێمه بۆ خوێندنه‌وه‌ی دۆزی ده‌ستووری كوردستان وهۆكاره‌كانی دواخستنی دوا پاكنووسی ئه‌و ده‌ستووره‌و كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی نه‌بوونی ده‌ستوورێكی مودێرن. ئه‌م ته‌وه‌ره‌یه‌مان ئاماده‌كردووه.
ستیڤان:ماوه‌ی دوو ساڵ زیاتره ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان گه‌ڵاڵه‌كراوه، وا پێویست بوو دوای پێداچوونه‌وه‌و چاكسازییكردن ئه‌م ده‌ستووره بخرێته به‌رده‌م جه‌ماوه‌ری گه‌ل تا له‌رێگه‌ی ریفراندۆمێكی فه‌رمییه‌وه ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن، ئایا هۆی چییه ئه‌م كاره دواكه‌وتووه؟ ئایا هه‌ردوو حیزبی سه‌ره‌كیی كوردستان به‌رپرسی یه‌كه‌می ته‌گه‌ره خستنه به‌رده‌می ئاماده‌كردنی دواپاكنووس وده‌نگدانین سه‌باره‌ت به‌ده‌ستووری باشووری كوردستان؟.
مه‌هاباد كوردی:سه‌باره‌ت به‌پرسی ره‌شنووسی باشووری كوردستان وهۆی دواكه‌وتن ورانه‌گه‌یاندنی له‌كاتی خۆیدا، مرۆڤ ده‌توانێت بیر له‌گه‌لێ هۆكارو فاكته‌رو رووداو وپێشهات بكاته‌وه، كه‌ره‌نگه له‌دوور ونزیكه‌وه په‌یوه‌ندییان به‌م كاره‌وه هه‌بێت. بێگومان هۆكاری هه‌ره سه‌ره‌كی وبنچینه‌یی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خودی كه‌مته‌رخه‌می كورد‌و به‌تایبه‌تیش هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌مڕۆی باشووری كوردستان. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وان، پارتی ویه‌كێتی، دیاره ئه‌مه جاری یه‌كه‌میان نه‌بووه‌و نابێت كه‌له‌ئه‌نجامدانی كاری گرنگ وپڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیدا دواكه‌وتبن وله‌كاتی دیاریكراوی خۆیاندا جێبه‌جێیان نه‌كردبن. له‌م بواره‌دا نموونه‌ش كه‌م نین. ده‌شێ هه‌ر سه‌باره‌ت به‌هه‌مان پرس ئاماژه‌ش به‌وه بكه‌ین كه له‌م پارچه‌یه‌ی كوردستاندا، له‌شوێنێكی وه‌ك رۆژهه‌ڵاتی ناڤینی پڕ كێشه‌داردا، بمانه‌وێ ونه‌مانه‌وێ هه‌ندێ رووداو وپێشهاتی هه‌رێمی وده‌ره‌كی، به‌پله‌ی یه‌كه‌میش ئه‌وانه‌ی كه‌تایبه‌تن به‌ده‌وڵه‌ته داگیركه‌رو زه‌وتكه‌ره‌كانی به‌شه‌كانی تری كوردستان، كاریگه‌ریی خۆیان هه‌ر ده‌بێت له‌چۆنێتی دیاریكردن وره‌وتی هه‌ر پرۆسه‌یه‌كدا كه‌گرێدراو بێت به‌خوارووی وڵات. دیاره ئه‌گه‌ر به‌حه‌زو ئاره‌زووی هاووڵاتیان وكوردستانییان بووایه نه‌ده‌بوو شته‌كه وابێت، لێ زۆرجاری وا هه‌یه به‌داخه‌وه حه‌زو هیواكان به‌چ جۆرێك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌له‌واقیعدا هه‌یه‌و ده‌بینرێت یه‌كانگیر نابن. دیسان ده‌كرێ بڵێین باشووری كوردستان كه‌هێشتا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی وه‌ك به‌شێك له‌قه‌واره‌ی عێراقی داگیركه‌ر سه‌یری ده‌كرێت، هه‌ر گۆڕانكارییه‌كی گشتیی له‌ناو عێراقدا، به‌خراپ یان چاك، كه‌م تا زۆر كاریگه‌ریی خۆی ده‌بێت له‌ده‌ستنیشانكردنی ره‌وتی به‌ڕێوه‌چوون وچۆنێتی به‌ره‌و پێشچوونی پرۆسه‌ی سیاسیی وده‌ستوووریی و جۆراوجۆره‌كاندا. نابێ ئه‌وه‌شمان له‌یاد بچێت له‌كوردستانێكدا كه‌هێشتا به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكی حیزبایه‌تی له‌سه‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌یی وكوردستانییه‌كان دانرابێت، گه‌لێ ئاساییه كه‌شتێكی ئاوه‌ها كار له‌دواخستنی راگه‌یاندنی هه‌ر پڕۆژه‌و بڕیارێك بكات، جا خوا ده‌یكرد ئه‌و پڕۆژه‌و بڕیارانه چاره‌نووسساز وگرنگ و پێویستیش ده‌بوون! عه‌قڵی ته‌سكی حیزبایه‌تی وبه‌رژه‌وه‌ندپه‌رستی ئه‌م وئه‌و سه‌ركرده گوێ به‌شتێك ناده‌ن كه له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانیاندا یه‌كنه‌گرێته‌وه. من دووباره جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌مه‌وه كه‌ده‌نگنه‌دان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی ده‌ستووری باشووری كوردستان، هۆی یه‌كه‌می خودی پارتی ویه‌كێتی وسه‌رانی ئه‌م دوو حیزبه‌ن.
ستیڤان:وه‌ك ده‌زانین ماوه‌ی حه‌ڤده ساڵه كاروباری باشووری كوردستان به‌بێ بوونی هیچ ده‌ستوورێك به‌ڕێوه‌ده‌برێت چ له‌رووی سیاسییه‌وه‌و چ له‌رووی ئیدارییه‌وه، پرسیاره‌كه‌مان ئه‌وه‌یه ئایا ئیدی كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان ده‌ستوورێكی تایبه‌ت به‌خۆ ودیموكرات ولیبرالی هه‌بێت؟ پاشان ده‌پرسین كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی نه‌بوونی ده‌ستووری هه‌رێم چین به‌تایبه‌ت له‌پێشهاته‌كانی ئاینده‌ی سیاسیی و كارگێڕیی باشووری كوردستاندا؟.
مه‌هاباد كوردی:هه‌ر وڵاتێك كه‌بانگه‌شه‌ی دیموكراسی ومافه بنچینه‌ییه‌كانی مرۆڤ وئازادییه سیاسیی وتاكه كه‌سییه‌كان بكات، چ گومان له‌وه‌دا نییه ده‌ستوور ده‌بێت كۆڵه‌گه‌ی به‌ڕێوه‌چوون وژیانی رۆژانه‌ی هاووڵاتیان و پاراستنی بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌رك ومافی هاونیشتمانیان وده‌ستنیشانكار ورێپیشانده‌ری گه‌لێ شتی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش بێت. له‌هه‌ر سیستمێكی دیموكرات وپێشڤه‌ڕۆ وشارستانیدا ئه‌وه ده‌ستووره كه‌زۆر شت دیاری ده‌كات له‌بواره جیاجیاكانی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌دا. گه‌لان وده‌وڵه‌تانی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆ به‌ده‌ستوور ویاسا دیموكراتی ولیبرالی وپێشكه‌وتووه‌كانی خۆیانه‌وه ده‌نازن. ئه‌وه‌ی تایبه‌ت بێت به‌كوردستانی خۆمان له‌باشوور، به‌داخێكی زۆره‌وه ده‌سه‌ڵاتداران له‌و چه‌ند ساڵه‌ی حوكمڕانیاندا وا دیاره ئه‌وه‌نده‌ی بیری به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تی و حیزبییه‌كانی خۆیان كردۆته‌وه، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان بۆ نه‌لواوه كه‌ئاوڕ له‌پرسێكی وه‌ها گرنگ وگه‌لێ پێویست و مودێرن وشارستانی بده‌نه‌وه. له‌وانه‌یه حه‌ڤده ساڵ ماوه‌یه‌كی ئه‌وه‌نده درێژ نه‌بێ بۆ چه‌سپاندن وبه‌رقه‌راربوونی ده‌ستوورو یاسا له‌وڵاتێكدا، چونكه ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌ن ودوور ودرێژه، به‌ڵام دیسانیش ده‌كرا له‌و ماوه‌یه‌دا زۆر هه‌نگاوی مه‌زن وبه‌رچاو له‌و بواره‌دا بنرێت. بۆچی كارێكی وا نه‌كرا؟ ئه‌مه‌یان زۆربه‌مان هۆیه‌كه‌ی ده‌زانین. هه‌ردوو حیزبی كاربه‌ده‌ستی باشووری نیشتمان له‌ساڵانی رابردوودا خه‌ریكی شتێك بوون كه‌تا بڵێی جیاوازبوو له‌گه‌ڵ خواست وئامانجه له‌مێژینه‌كانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌و خاكه. هه‌ر له‌به‌ر هه‌ندێش كاتیان به‌فیڕۆداو هه‌ل و ده‌رفه‌تی زێڕینیشیان له‌ده‌ست كورد وگه‌لی كوردستاندا. ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران بیانه‌وێت دنیا به‌چاوی رێز‌و ستایشه‌وه سه‌یری ئه‌زموونی حوكمی كوردیی له‌باشووری كوردستان بكات، دیاره ده‌بێ پێش هه‌ر شتێك بیر له‌چه‌سپاندنی یاسا‌و ده‌ستوور ورێزگرتن له‌مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مرۆڤ بكه‌نه‌وه‌و دیارده دزێو وناشرین ونامۆكانی نێو كۆمه‌ڵگای كورده‌واریش بنبڕ بكه‌ن. بێگومان ئایینده‌و پاشه‌ڕۆژی هه‌ر گه‌ل و وڵاتێك به‌دانانی ده‌ستوورێكی سه‌رده‌مییانه‌و دیموكرات ولیبرالییانه‌وه به‌نده. سه‌یر له‌وه‌دایه له‌كاتێك كه‌سه‌رانی كورد شه‌و ورۆژ باس له‌چه‌سپاندنی ده‌ستووری به‌ناو عێراقه فیدراڵه‌كه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن، كه‌چی له‌راگه‌یاندنی ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆیان "كوردستان" كه‌مته‌رخه‌می ده‌نوێنن و بڕوبیانووی جۆراوجۆریش دێننه‌وه. ئێستا نه‌ك هه‌ر كاتی ئه‌وه هاتووه ده‌ستوورێك بۆ ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان رابگه‌یه‌نرێت، بگره پرۆسه‌كه له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت، ته‌گه‌ره‌ی خراوه‌ته پێش وله‌كاتی خۆیدا رانه‌گه‌یه‌نراوه‌و به‌مه‌به‌ست بێت یان بێ مه‌به‌ست دواخراوه.
مه‌هاباد كوردی
* له‌ساڵی 1964 له‌گوندی تاڵه‌بانی گچكه‌ی سه‌ر به‌شارۆچكه‌ی ته‌قته‌ق له‌باشووری كوردستان له‌دایكبووه.
* ته‌مه‌نی منداڵی ولاوێتی خۆی له‌گوندی مورتكه‌ی گه‌وره‌ی ده‌شتی هه‌ولێر به‌سه‌ر بردووه.
* خانه‌ی مامۆستایانی كوڕانی له‌شاری هه‌ولێر ته‌واو كردووه.
* له 1985 كوردستانی جێهێشتووه‌و له‌ئێران وپاكستان، دوایش وه‌ك په‌نابه‌ر له‌ساڵی 1986 گه‌یشتۆته سوێد.
*له‌وڵاتی سوێد بۆ ماوه‌یه‌كی دوور ودرێژ سه‌رقاڵی كاری مامۆستایی بووه.
* تاوه‌كو ئێستا چه‌ندین به‌رهه‌م "كتێب"ی چاپكراوی نووسراو و وه‌رگێڕدراوی خستۆته به‌رده‌م خوێنه‌ران. *سه‌دان بابه‌ت و وتاری به‌زمانی كوردیی وعه‌ره‌بیی له‌رۆژنامه‌و ماڵپه‌ڕه‌كاندا بڵاوكردۆته‌وه.
Shamzini79@hotmail. com
