به‌یتۆ جان به‌پێی ئه‌و تۆماره‌ی له سه‌رده‌می توركه‌كان هه‌بووه له‌ساڵی 1955 له باكووری كوردستان له دایك بووه، به‌یتۆ له بنه‌ماڵیه‌كی (شێخدا) په‌روه‌رده بووه، باوكی ناوی (شێخ زاده‌یه) و له سه‌رده‌می كۆندا توشی كێشه بووه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عوسمانی و داوای مافی كوردانیان كردوه بۆیه له‌سێداره‌یان داوه، به‌یتۆ جان ده‌ڵێت: من به‌بیرمه كاتی موریده‌كانی باوكم ده‌هاتن له‌ماڵی ئێمه زكریان ده‌كرد و ئێمه‌ش له‌م زكری ئه‌وان تێ نه‌ده‌گه‌یشتین.
* باشه تۆ له بنه‌ماڵه‌یه‌كی شێخدا گه‌وره بووی چۆن بۆت ره‌خسا گۆرانی بڵی؟
هاتنم بۆ ناو هونه‌ر كارێكی وا ئاسان نه‌بوو، چونكه من له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی شێخدا گه‌وره بووم و گه‌ر هه‌رشتێك په‌یوه‌ندی به‌هونه‌ر هه‌بوایه به‌حه‌ڕام ناو ده‌بردرا و قه‌ده‌غه بوو بۆ هه‌مووكه‌س، به‌ڵام من هه‌وڵێكی زۆرم دا له‌وكاته ده‌چوومه لای هاورێیانم چه‌ند جارێك گۆرانیم ده‌وت پێیان ده‌گووتم كه‌تۆ ده‌نگت خۆشه به‌ڵام به دزی گۆرانیم ده‌گووت
*ئه‌و ستایله‌ی به‌یتۆ جان هه‌یه‌تی زۆر جیاوازه له‌گه‌ڵ ستایله‌كانی تر بۆ؟
من یه‌ك نموونه ده‌هێنمه‌وه، گۆرانی بێژ هه‌یه گۆرانی ده‌ڵێت به‌ڵام له ناخیه‌وه نیه، ته‌نها له ده‌نگه و روخساره پێی ده‌ڵێن گۆرانی بێژ، من ستایلی من جیاوازه له‌گه‌ڵ ستایله‌كانی تر من زیاتر به ستایلی خاو ناسراوم و بۆیه ئێستا زۆربه‌ی گه‌نجه‌كان ئاره‌زووی ئه‌وستایله‌ی منن و منیش له‌م ستایله زیاتر سه‌ركه‌وتنم به‌ده‌ست هێنا.
* (ئاگر كه‌تییه دلێ من) چه‌ندین هونه‌رمه‌ند ئه‌م گۆرانیه‌ی گووتووه كامه گۆرانی بێژ به‌دڵی به‌یتۆ جان بووه؟
(ئاگر كه‌تییه دلی من) زیاتر له 32 هونه‌رمه‌ند ئه‌م گۆرانیه‌ی گۆتیته‌وه به‌ڵام من یه‌كێك به‌ته‌نها به‌یتۆجان سه‌ر سام ده‌كات ئه‌ویش (زه‌كه‌ریا عه‌بدولڵا) یه، چونكه ئه‌و زۆر خۆشتر ده‌یڵێته‌وه له ئیبراهیم تاتڵساس
* تاچه‌ند راسته میلۆدی ئه‌م گۆرانیه هی خۆت نیه؟
به‌ڵی ڕاسته ئه‌م میلۆدیه پێشتر ئه‌م میلۆدیه‌م بیستبوو و زۆر خۆش بوو له‌لام و چێژی تایبه‌تی خۆی ده‌دا بۆیه منیش شعرێكم له‌سه‌ر ئه‌م میلۆدیه دانا، ئه‌م گۆرانیه زیاتر به‌یتۆ جانی ناساند.
* باسی ئیبراهیم تاتڵساس كرد باشه كێشه‌ت چیه له‌گه‌ڵ ئیبراهیم تاتڵساس؟
من كێشه‌م له‌گه‌ڵ هیچ هونه‌رمه‌ندێك نیه به‌ڵام ئه‌م كێشه‌یه ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وه بوو كه‌گۆرانی
(ئاگر كه‌تییه دلێ من) چری بوو به‌ڵام ناوی منی نه‌نوسی بوو بۆیه من ده‌ڵێم ئیبراهیم ئه‌م گۆرانیه به‌خۆشی ناڵێته‌وه، بۆیه ئه‌م كێشه‌یه درووست بوو من به‌كارێكی زۆر ئاسایی وه‌رم گرت و چونكه ئیبراهیم هاورێمه به‌ڵام شتێكی زۆر جوانه‌كاتێك من قه‌ڵه‌مێك له تۆ وه‌ر ده‌گرم گه‌ر به‌م قه‌ڵه‌مه‌ی تۆ ناسرام ده‌بێت باس تۆ بكه‌م.
* تاچه‌ند ڕاسته تۆ رێگات به‌ئیبراهیم نه‌داوه بێته ئه‌وروپا؟
به پێكه‌نینه‌وه، ڕاسته له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من ئه‌و بۆ چه‌ند ساڵێك كێشه‌یه‌ك هه‌یه‌له‌نێوانمان له‌سه‌ر گۆرانی (ئاگر كه‌تیه دلێ من) من له‌دانیمارك بینم وقسه‌مان كردسه‌باره‌ت به ناوی من نه‌نوسراوه و هه‌روه‌ها گۆرانیه‌كه‌ت شێواندوه، چونكه ئه‌و له جێگایه‌ك ده‌ڵێت ئیبۆ دینه من له گۆرانیه‌كه‌م نه‌م ووتوه ئیبۆ دینه، به‌ڵام من ئێستا كێشه‌یه‌كه له‌دادگای توركیایه من پارێزه‌رم گرتووه له‌توركیا تا ئه‌وكێشه‌یه كۆتایی دێت و من سورم له‌سه‌ر داوای خۆم.
* له‌م به‌شه‌ی كه كورد به ئازادی ده‌ژیت تاچه‌ند به‌یتۆ جان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه هونه‌ری بیانی تێكه‌ڵ به‌هونه‌ری كوردی بكرێت؟
من هیچ كات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانیم كه هونه‌ری بێگانه یان هونه‌ری بیانی تێكه‌ڵ به‌هونه‌ری كوردی بكرێت، چونكه هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك یا هه‌ر وڵاتێك به هونه‌ری خۆی ناسراوه و تۆش لێكیان ده‌كه‌یته‌وه ئه‌م هونه‌ره هی فڵانه وڵاته یا نه‌ته‌وه، چونكه هه‌موو هونه‌رێك تایبه‌ت مه‌ندی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و چه‌ند یاسایه‌كی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، به‌ڵام من زۆر ڕقم له وه‌یه‌كه هونه‌ری بیانی تێكه‌ڵی هونه‌ری كوردی ده‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌تۆ تێكه‌ڵت كرد ئه‌وكاته نازانین ئه‌وه هونه‌ری كوردیه و له‌م كاته دا هونه‌ری كوردی بوونی نیه، باشه چه‌ندین ساڵه هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌كان چیان كردووه ئه‌گه‌ر وا بروات ئه‌و ره‌نجه‌ی كه هونه‌رمه‌نده نه‌مره‌كان داویانه بۆ هونه‌ری كوردی ئه‌وا كورد ره‌نج به خه‌سار ده‌بێت.
* ره‌نگه زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی باكووری كوردستان به‌هۆی گۆرانی گووتن به‌زمانی شیرنی كوردی توشی ئازار و ئه‌شكه‌نجه بوون، ئایا به‌یتۆ جان یه‌كێك بووه له‌وانه؟
بێگومان من یه‌كێكم له‌وانه، من له نه‌ورۆزی ساڵی 1986 شه‌ش ساڵ زیندانی كرام و ئه‌شكه‌نجه یان داوم، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌زمانی كوردی گۆرانیم گووتووه، به‌ڵام ئێمه بۆ نیشتیمان بۆ ئازادی گۆرانیمان گووتووه به‌ڵام من وه‌ك به‌یتۆ جان هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بم له‌سه‌ر گۆرانی گووتن له‌سه‌ر نیشیتمان یان كوردستان.
* بۆ چه‌ند ساڵ ده‌بێت نه‌گه‌رایته‌وه بۆ توركیا وهۆی چیه؟
بۆ ماوه‌ی 25 ساڵه نه‌م توانیووه بچم بۆ توركیا، چونكه من كوردێكم له‌سه‌ر كورد گۆرانیم گوتووه له‌سه‌ر ئازادی بۆیه ناتوانم بچم بۆ توركیا گه‌ر وه‌ك سویدیه‌كیش بێت، چونكه به‌یتۆ جان ده‌ناسنه‌وه‌و ده‌م گرن و ئازارم ده‌ده‌ن، به‌ڵام من به گۆرانی سڵاو بۆ هه‌موو ناوچه ئازاد نه‌كراوه‌كانی كوردستانی توركیا ده‌نێرم به‌تایبه‌تی دیار به‌كر.
* ئه‌و كارانه‌ی كه له ده‌روه ده‌كرێن وه‌ك تۆمار كردنی گۆرانی و درووستكردنی كلیپ به‌بیری به‌یتۆ له كوردستان بكرێت باشتره یان له‌ده‌روه؟
كاكه ئێمه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتین ئێمه ئازادین به‌ڵام ئه‌و كارانه‌ی من بینیوومه له‌كوردستان باوه‌ر ناكه‌م كه‌سێكی تورك یا كه‌سێكی تر بێت ئه‌م كاره بكات، كورد خاوه‌ن زۆر كاری باشه، تا ئیستا كه‌س نه‌یتوانیووه من سه‌ر سام بكات به‌موزیك، ته‌نها له هه‌ولێر نه‌بێت، چه‌ند موزیك ژه‌نێك له‌كاتی كۆنسێرته‌كه من یان گریاند ئه‌وه به‌سه بۆ كورد، بۆ ئێمه بچین له ده‌روه‌كار بكه‌ین، بۆ ئه‌و پاره زۆره‌ی كه خه‌رج ده‌كرێت له وڵات خۆمان كاری پێ نه‌كه‌ین من چه‌ند شتێك ده‌بیستم زۆر دڵگران ده‌بم، كه له كوردستان یارمه‌تی هونه‌رمه‌ند نادرێت، من هیوادارم ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌م كاره‌یان پێ سپێردراوه له ده‌وڵه‌ت ئاگادرای هونه‌رمه‌نده‌كانی بێت ئه‌وه‌هیوای منه.
* وانابینیت كه هونه‌ری كوردی پارچه‌پارچه بووه؟
بێگومان قسه‌كه‌ت ته‌واوه ئێمه تا به ته‌واوه‌تی یه‌كتری نه‌گرین وله‌خزمه‌تی یه‌كتر نه‌بین، قه‌ت سه‌رناكه‌وین و هونه‌ره‌كه‌شمان پارچه پارچه ده‌بێت وه‌ك وڵاته كه‌مان ئه‌گه‌ر له‌كۆنه‌وه خزمه‌تی خۆمان یان خزمه‌تی وڵاتمان بكردبایه ئێستا خاوه‌ن هه‌موو شتێكی خۆمان بووین و وڵاتانی تر ده‌هاتن له‌ئێمه شت فێر ده‌بوون.
