ئیسماعیل سابوری... . (ئه‌و كارانه‌ی هه‌ڵكه‌وت زاهیر ده‌یكات من ناوی ئه‌نێم خیانه‌ت)

دیمانه‌: هێمن زیدان... سلێمانی: هونه‌رمه‌ند اسماعیل سابوری ده‌نگێكی پڕ سۆزی گۆرانی ڕه‌سه‌نی كوردییه‌، سابوری ته‌مه‌نێكی زۆری له‌ خزمه‌تی هونه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌ی دا به‌سه‌ر بردووه‌ و هه‌میشه‌ له‌خه‌می پاراستنی كه‌لتورو فه‌رهه‌نگی میلله‌ته‌كه‌ی دا بووه‌. هونه‌رمه‌ند به‌سۆزێكی پڕ میهره‌وه‌ گۆرانی بۆ عه‌شق و جوانی و نیشتیمان ئه‌چڕێت وه‌ چریكه‌كانی بۆ لای خۆیمان ڕاده‌كێشێت و تاوێك خه‌یاڵ ئه‌مانباته‌وه‌ بۆ لای خۆی وه‌ك عاشقێكی دوور له‌یار هه‌ناسه‌یه‌ك بۆ ئاهه‌كانی هه‌ڵده‌كێشین.

سابوری یه‌كێكه‌ له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی ئه‌و كه‌سانه‌ ئه‌وه‌ستێته‌وه‌ كه‌ ئه‌یانه‌وێت به‌ ناوی تازه‌گه‌رییه‌وه‌ هونه‌ری میلله‌ته‌كه‌ی بشێوێنن و له‌ناوی به‌رن.

هونه‌رمه‌ند اسماعیل سابووری به‌م شێوه‌یه‌ ده‌ستی به‌گفتۆگۆ كرد سه‌باره‌ت به‌ئاستی ئێستای موزیك و گۆرانی كوردی (به‌داخه‌وه‌ زۆر زۆر له‌ هونه‌ری ڕه‌سه‌نی كوردی دور كه‌وتینه‌ته‌وه‌ وه‌ زۆریش ره‌شبینم به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتم نی یه‌ چی بكه‌م) .

وه‌ هونه‌رمه‌ند سابوری سه‌باره‌ت به‌ هاتنی لێشاوی ئاوازی بێگانه‌ بۆ ناو موزیكی كوردی له‌وه‌ڵامدا وتی (ئه‌توانن شته‌ جوانه‌كانی هونه‌ری بێگانه‌ تێكه‌ڵ به‌هونه‌ری خۆمان بكه‌ین و سودی لی وه‌ربگرین به‌س كه‌سی شاره‌زاو پسپۆر بیكات له‌بواره‌كه‌دا، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ راسته‌وخۆ كاره‌ عه‌ره‌بییه‌كان و توركییه‌كان ئه‌هێنری و ده‌نگه‌ كوردیه‌كه‌ی ئه‌خه‌نه‌ پاڵ؟؟)

سابوری سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هه‌ڵكه‌وت زاهیر یه‌كێكه‌ له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی موزیكی عه‌ره‌بی ئه‌هێنێته‌ ناو هونه‌ری كوردی وتی (من هه‌ڵكه‌وت زاهیر ناناسم ئه‌وه‌نده‌ ئه‌زانم ڕاوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌ته‌ به‌ڵام كاره‌كانی كه‌ گوێم لی بووه‌ نازانم ئه‌م كاربرایه‌ فكره‌ی چییه‌؟ مه‌به‌ستی چییه‌؟ نوێكاری ئه‌كات؟ ئه‌گه‌ر له‌كلتوره‌كه‌ی خۆمان سود وه‌رنه‌گری ناتوانین پی ی بڵێن تازه‌گه‌ری، وه‌ ئه‌گه‌ر وابزانی به‌و كارانه‌ی خزمه‌ت به‌ هونه‌ری میلله‌ته‌كه‌ی ئه‌كات؟ ئه‌وه‌ نه‌ك خزمه‌ت نییه‌ من ناوی ئه‌نێم خیانه‌ت!!)

سابوری هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌خواست رۆژێك هه‌ڵكه‌وت زاهیری ببینیایه‌ پی َی بوتایه‌ (مه‌به‌ستت چی یه‌ له‌م كاره‌؟ كه‌ كارێكی ته‌واو عه‌ره‌بییه‌؟ ئه‌مه‌ تازه‌گه‌ری نی یه‌)

وه‌ پرسیاری ئه‌وشمان لی كرد بۆچی كاك هه‌ڵكه‌وت زاهیر هه‌ر به‌و ستایله‌ كار ده‌كات له‌وه‌ڵامدا سابووری وتی (من ئه‌ڵێم ئه‌گه‌ر توانای بووایه‌ كاری كوردی بكردایه‌ ئه‌و كاره‌ عه‌ربییانه‌ی نه‌ئه‌كرد به‌ڵام توانای نییه‌ كه‌ ده‌ستی داوه‌ته‌ ئه‌و كارانه‌ ته‌نها بۆ خۆده‌رخستنه‌ و هیچی تر نییه‌... )

پاشان هونه‌رمه‌ند اسماعیل سابوری داوای ئه‌وه‌ ئه‌كات له‌ هه‌ڵكه‌وت زاهیر كه‌ بۆ سه‌لماندنی خۆی دوو سی كاری كوردی بكات بزانم ئه‌توانی دوو كاری كوردی بكات؟؟ به‌ڵام من بیستومه‌ كه‌ ئه‌و كارانه‌ هی خۆی نییه‌ چونكه‌ هه‌ستێكی ته‌واو عه‌ره‌بییه‌ ئه‌و میلۆدییانه‌.

پاشان هۆكاری زیادبوونی ئاوازی بێگانه‌ی بۆ ناو موزیك و گۆرانی كوردی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان (به‌داخه‌وه‌ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن هۆكاری سه‌ره‌كین له‌م كاره‌دا چونكه‌ مێشكی گه‌نجیان تێك داوه‌ ئه‌گینا گه‌نج ئه‌وه‌ی ناوی، ئه‌گه‌ر راگه‌یاندنه‌كان بلاوی نه‌كه‌نه‌وه‌ هه‌رگیز هه‌ڵكه‌وت زاهیرو هاوشێوه‌كانی ناتوانن سه‌ر ده‌ربهێنن) .

سه‌باره‌ت به‌مانه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ له‌ناو خه‌ڵكیدا هونه‌رمه‌ند سابووری ووتی (ئه‌م كارانه‌ زۆر كاتین و نامێننه‌وه‌ ته‌نها دوو مانگێكه‌ه‌و كۆتاییان پی دێت) .

سابووری داوای ئه‌وه‌ی كرد كه‌ لیژنه‌یك هه‌بێت چاودێری به‌رهه‌مه‌ هونه‌رییه‌كان بكات هه‌ر كارێك گونجاو نه‌بوو بڵاو نه‌كرێته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌جالیان پێدرا ئه‌وانیش دوو باره‌ی ئه‌كه‌نه‌و گوی له‌كه‌سیش ناگرن.

له‌كۆتاییدا سابووری به‌دڵگرانییه‌كه‌ی زۆره‌وه‌ وتی (زۆر نائومێدم زۆرجاریش به‌خۆم ئه‌ڵێم وازبهێنم له‌هه‌موو شتێك ودانیشم له‌ماڵه‌وه‌و ئیتر كاری هونه‌ری نه‌كه‌م چونكه‌ ئه‌و كارانه‌ی هه‌ڵكه‌وت زاهیرو هاوشێوه‌كانی ته‌واو بێزاریان كردووم چونكه‌ ئه‌وانه‌ سڕینه‌وه‌ی مێژووی نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌ كه‌ سه‌دان ساڵه‌ خوێنی له‌پێناودا ڕشتوه‌ به‌ڵام خه‌ریكه‌ به‌ده‌ستی خۆمان له‌ناوی ده‌به‌ین. وه‌ ته‌مه‌نای ئه‌وه‌ی ئه‌كرد ئه‌گه‌ر وه‌ك خه‌ویش بێت رۆَژێك ئه‌م كارنه‌ نه‌مێنن و كۆتاییان پی بێت... ... . )

This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

میوانانی سەر خەت

We have 1174 guests and no members online