هه‌ڵه‌بجه هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م و پاش دروسبونی ده‌وڵه‌تی عێراق، دوای نه‌جه‌ف، دووه‌م قه‌زا بووه له یه‌که‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی حکومه‌تی عێراقدا. که‌واته زۆر له پێش دهۆک و تکریت، سه‌ماوه و، ، هتد، ئه‌م هه‌ڵه‌بجه‌یه شار بووه.
وه پێش دروستبونی ده‌وڵه‌تی عێراق، له‌کاتی فه‌رمانره‌وایی عوسمانییه‌کان، ته‌نها هه‌ڵه‌بجه وکوێت!، دوو تاکه قه‌زای ئه‌وکاته‌ی نه‌خشه‌ی عێراقی ئه‌و سه‌رده‌مه بوون.
جگه له‌وه‌ی ئه‌حمه‌د به‌گی جافی (شاعیر)، نوێنه‌ری هه‌ڵه‌بجه بووه له په‌رله‌مانی (ئه‌نجومه‌نی پیران) ی ئه‌وکاته‌ی حکومی پاشایی به‌غدا، هه‌ڵه‌بجه یه‌که‌م شار بووه مه‌زبه‌ته‌ی دژی بریاری ئینتدابی ئینگلستان واژو وه په‌خشکردووه.
به کوردی وبه کورتی شاریک بووه، راسته‌وخۆ له گه‌ڵ سه‌نته‌ری بریاردا له به‌غدا کاری کردووه و نوێنه‌ری هه‌بووه. هه‌ڵه‌بجه هاوسه‌نگیی شه‌ڕی ئێران و عێراقی راگرت، ترسی دوباره‌نه‌بونه‌ی هه‌ڵه‌بجه بو، کۆڕه‌وه‌ی 1991ی دروستکرد، وه چه‌خماخه‌ی یه‌که‌می هه‌موو شۆڕشه‌کانی کوردستانی باشور بوو.
له دوای کاره‌ساتی 1988-03-16 به ته‌واوی هه‌ڵه‌بجه توشی نشوست وفه‌رامۆشکردن بوو. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له دوای ڕاپه‌رین ئه‌م شاره برینداره‌یان کرده مه‌یدانی پاڵه‌وانبازی حیزبه کوردییه‌کان.
ئیستاش دوای ئه‌و هه‌موو کاره‌سات و په‌راویز خستنه، هیوایه‌ک بۆ خه‌لکی هه‌ڵه‌بجه چه‌که‌ره‌ی کردووه، ئه‌وێش هاتنه‌سه‌رکاری ڕۆڵه‌یه‌کی به وه‌فای شاره‌که، وه‌ک قایمقامی هه‌له‌بجه، که پێشتر وه‌ک پارێزه‌ریکی به توانای شاره‌که کاری مه‌زنی به جینۆساید ناساندنکردنی دۆزی هه‌له‌بجه کردووه، ئه‌مه رویه‌کی نوێی گه‌شبینی بۆ ئه‌م شاره‌یه. ئه‌توانم بڵێم، خه‌ریکه جڵه‌وی هه‌ڵه‌بجه ئه‌که‌وێته ده‌ست دڵسۆزان و شیاوانی خه‌ڵکه‌که‌ی.
کردنه‌وه‌ی زانکۆ ودانانی په‌یکه‌ری خانم دانیال میتران، سه‌رتایه‌کی دڵخۆشکاره، به‌ڵام ئه‌وهه‌وڵه‌ی که کاک گۆران ئه‌دهه‌م (قایمقام) سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ناوی هه‌ڵه‌بجه به زیندویی بمێنێته‌وه و ئه‌و پاشگره شه‌هیده‌ی له کۆڵبێته‌وه، ئه‌وه داوایه‌کی زۆر ژیرانه‌یه، چونکه ئیمه خه‌لکمان شه‌هید بووه، شاره‌که قڕکراوه، ئیدی پاشگری شه‌هیدی پێوه بێت یا نه‌بێت، هیچ بایه‌خێکی یاسایی و سیاسی نابێت، چونکه ئیدی هه‌ڵه‌بجه به جینۆساید ناسراوه، ته‌نانه‌ت ناوی هه‌له‌بجه‌ش کراوه به ده‌سته خوشکی شاره شه‌هیده‌کانی جیهان، ئیتر بۆ ناوی هه‌ڵه‌بجه بشێوێنرێت. ئه‌م داخوازییه ی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه، سه‌ره‌تای پلانی گه‌شه‌پێدان و دوباره زیندوکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یه، وه هه‌نگاوێکی یاساییه بۆ ئه‌وه‌ی کۆسپ نه‌خرێته به‌رده‌م به پارێزگا بونی هه‌له‌بجه، وه دڵنیام له مافناسی ویاسا ناسی پاریزه‌ره‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه.
هه‌رجه‌ند کۆمێک له گرفتی دارایی، کۆمه‌ڵایه‌تی، خزمه‌تگوزاری و حیزبی، ئاسته‌نگن له به‌رده‌م قایمقامی هه‌له‌بجه، به‌لام ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه و دڵسۆزانی هه‌ڵه‌بجه و خودی کاک به‌رهه‌م ساڵح به به‌ڵێنه‌کانێنه‌وه پشتگیری بکه‌ن، هه‌له‌بجه ئه‌بێته‌وه به شاره جوان و گه‌شه پێشکه‌وتوه‌که‌ی جاران.
به‌هاتنی کاک گۆران گه‌شبینین، به‌ڵام به داخه‌وه به هێنانه‌خواره‌وه‌ی کاندیده‌کانی هه‌ڵه‌بجه، زۆر ره‌شبینین.
هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان 2 کاندیتیان هه‌بوو که بریتی بون له کاک وریا حاجی فه‌ره‌ج، به (17044) ده‌نگ و کاک عومه‌ر حاجی عینایه‌ت به (11773) ده‌نگ. کاک وریا حاجی فه‌ره‌ج حه‌وته‌م که‌سی هه‌شت کورسیه ده‌رچوه‌که‌ی لیسته‌که‌ی بوو. کاک عومه‌ر حاجی عینایه‌ت پێنجه‌م که‌سی شه‌ش کورسیه ده‌رچوه‌که‌ی لیسته‌که‌ی خۆی بوو. که‌واته هه‌ردوکیان شایانی ده‌رچون بوون.
به‌ڵام به هۆی یاسایه‌کی کۆڵه‌وار (سه‌قه‌ت) ی کۆمۆسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان، دایانگرتن و 2 دانه ژنییان له باتی ئه‌وان به‌رزکرده‌وه و به یاسای (کۆتا) کۆتای‌یان به هه‌موو به‌هاکانی دیموکراسی هینا و ده‌نگی ده‌نگده‌ره‌کانیان فرێدایه سه‌به‌ته‌ی به فیڕۆچون.
من نازانم ئه‌م یاسایه له کام مۆدیلی ئه‌وروپا وه‌رگیراوه؟!. له کوێی دنیا هه‌بووه 4 پیاو ئه‌بێت ژنێک له‌پاڵیانا قوت بێته‌وه؟. خۆ ئه‌گه‌ر سیسته‌می کۆتا له هه‌ندیک شوێن هه‌بێت، ئه‌وه بۆ کۆمه‌کی که‌مایه‌تی و به ریگه‌یه‌کی مافپه‌روه‌رانه بۆ هێنانه پیشه‌وه‌ی هه‌ندێکه، نه‌ک پێشێلکردنی هه‌ندێک، که به‌مافی خۆیان هه‌ڵبژێردراون. ئاخر هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مان، مۆدیلێکی ئه‌وروپییه، کێ ده‌نگی هینا، ئه‌وه هه‌ڵئه‌بژێرێت، ئیتر ئه‌م یاسا کۆڵه‌واره‌ی پشتپه‌ر‌ده‌ی فه‌ره‌ج حه‌یدریه‌کان جگه‌له گاڵته کردن به دیمۆکراسی زیاتر هیچی دیکه نییه. ئایا ئه‌مه بۆ رتوشکردنی په‌رله‌مانی عێراقه، که گوایه ژن ئازاده و به‌شداری سیاسه‌ت ئه‌که‌ن؟، یا ئه‌وتا ده‌نگده‌ری هۆشیارمان نیه، که ده‌نگ به ژن بده‌ن؛ یا ژنی ئازا و ئازادمان نیه، یا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن نامۆیه به تاکه‌کان و ده‌زگاکانی کورد.
ئه‌گه‌ر ژنێک به ده‌نگی خۆی نه‌گاته په‌رله‌مان، جگه له بوکه‌شوشه‌یه‌کی دروستکراو زیاتر، هیچی تر نییه. ژنێک خۆی توانای نه‌بێت و به ده‌نگی خۆی نه‌گاته په‌رله‌مان، چاوه‌ڕیی چی ئازیه‌تییه‌ک و لێوه‌شاوه‌ییه‌کی لێ ئه‌کرێت؟. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ده‌نگی ئه‌م (کۆتا) یه، کۆتێکی تره وخراوته گه‌ردنی ژنان، و به‌زییه‌کی کۆمه‌ڵگه‌ی پیاوسالارییه، وه‌ک دیارییه‌ک ئه‌یبه‌خشن به ژنه کۆیله‌کانی.
ئایا ئه‌مه رێکه‌وته که ئه‌و 2 هه‌ڵه‌بجه‌ییه بکرێنه قوربانی؟. یا هه‌ر ئه‌بێت هه‌له‌بجه قوربانی بدات به هۆی هه‌ڵه و کاڵفامی سیاسی و یاساناسه‌کانی کوردستان که وه‌ک پێوست ئاگادار نه‌بون که له کۆمیسێۆن چی ئه‌گوزه‌رێت، وه پێشکات خۆیان بۆ ئاماده بکه‌ن؟. یا ئه‌وانێش سه‌رقاڵی بازنه ته‌سکه‌کانی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانن. دیاره کورد زۆر دیپلۆماسییانه!! مامه‌ڵه‌ی په‌رله‌مانیان کردوه، بۆ ئه‌وه‌ی دڵی شیعه ڕاگرن، کاک عومه‌ریان کرده قۆچی قوربان. دیاره حه‌زیان له سه‌رخه‌وشکاندنی ناو په‌رله‌مانه بۆیه به (وریا) ناو قه‌ڵسن!.
چه‌نده جوان ئه‌بوو ئه‌گه‌ر کاک وریای یه‌کییه‌تی کاک عومه‌ری گۆڕان وه‌ک چۆن کاک به‌کرسدیقی یه‌کگرتوو له په‌رله‌مان بونایه، ئه‌وسا به 3 لیستی ره‌نگاوره‌نگ، کاریان ئه‌کرد بۆ کورد وهه‌ڵه‌بجه، ئه‌بونه هه‌وێنی یه‌کهه‌ڵوێستی کورد ئه‌و 3 لیسته.
هیوادارم کاک به‌کرسدیق، چۆن له دادگا کاری بۆ هه‌ڵه‌بجه کرد، دڵسۆزانه قۆڵی دادوه‌ری لێهه‌ڵماڵیبوو، ئاواش له په‌رله‌مان سه‌روه‌ریه‌ک بۆ خۆی تۆمار کات، نه‌ک هه‌مو ئازایه‌تیه‌که بگه‌رێنێته‌وه بۆ حیزبه‌که‌ی و بیفرۆشێته‌وه به هه‌ڵه‌بجه. به‌ڵکو وه‌ک یاساناسێک کار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ماف و دادپه‌روه‌ری بۆ هاوڵاتییه‌کانی بکات.
کوردستان هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌کانی له پێشدایه، هیوادارم له‌وه‌دا زانایانه و ژیرانه
خۆیان بۆ ئاماده بکه‌ن.
چونکه هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی تاو ترازوی جیاوازیی خۆی هه‌یه، زۆر جیاوازتره له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی 07-03-2010.
* ئه‌م بابه‌ته بۆ 2 رۆژنامه‌ی ئازاد! یه‌ک رۆژنامه‌ی میانره‌و ی سلێمانی ناردرا، به‌ڵام به داوای لێبوردنه‌وه، له‌به‌ر زمانزبری!!! بڵاویان نه‌کرده‌وه!. (خۆتان سه‌رپشک بن) .
هۆڵه‌ندا- لاهای 01-04-2010
