سه‌رچاوه‌ه‌یه‌كی نزیك له‌به‌رپرسێكی پارتی له‌كه‌ركوك ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه‌شه‌وی ڕابردوو مه‌فه‌ره‌زه‌یه‌كی ده‌مامك دراوی سه‌ربه هێزه‌كانی پاراستن و ئاسایشی پارتی له‌كه‌ركوك به‌فه‌رمانی كه‌سێكی باڵا ده‌ستی ده‌زگای پاراستن ماڵه‌كه‌ی مسته‌فاقایته‌وانی یان له‌گه‌ڕه‌كی به‌رزان له‌شاری كه‌ركوك پشكنی و كۆمه‌ڵێك دۆكوێمینت و شتی یان ده‌ست كه‌وتووه هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه ئێستا مسته‌فاقایته‌وانی هه‌ڵاتووه بۆ ئه‌ورووپا و له‌فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر بینراوه، وه‌ك سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه‌فه‌رمانی گرتن بۆناوبراو ده‌ركراوه له پاراستنی پارتیه‌وه به‌ڵام پاراستن نه‌یتوانی ناوبراو ده‌ستگیربكات چونكه مسته‌فاقایته‌وانی هه‌ڵاتوه به‌رله ده‌رچونی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی، ماوه‌یه‌كیشه به‌فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی خودی مسعودبه‌رزانی لیژنه‌یه‌كی تحقیقی هاتووه بۆكركوك و مه‌له‌فی گه‌نده‌ڵیان بۆزۆر له به‌رپرسانی پارتی كردۆته‌وه لیستی ئه‌و كه‌سانه‌ش ناوی مسته‌فاقایته‌وانی و حسیب ڕۆژبیانی و فازڵه ڕه‌شی ده‌زگای رۆژو ژماره‌یه‌كی تری به‌رپرسی پارتی ناویان له‌و لیسته‌دا هاتووه.
گەڕان بەدوای بابەتدا
بابه‌تی گشتی نووسه‌ره‌کان
شه‌وی ڕابردوو هێزه‌كانی پاراستن له كه‌ركوك ماڵه‌كه‌ی مسته‌فاقایته‌وانی پشكنی و ده‌ستیان به‌سه‌رچه‌ند دیكۆمێنتێكدا گرتووه. … ژیلوان سه‌عید
میوانانی سەر خەت
We have 159 guests and no members online
