بەداخەوە ئەڵێم کەزۆر لەو پەیج و پێگەی بڵاو کراوانەدا کە هەندێکی بەکار ئەهێنرێت بۆ ئاژاوەو سەرلێشێواندنی خۆێنەر لەم ڕۆژانەدا لەپەیجێك بەناوی (الاخبارکوردستانیە) پۆستێك بڵاو کراوەتەوە کە دەڵێ زانای بەناوبانگی کورد نادری نادرۆڤ ( کەلەمۆسکۆ چاوی بە قوتابیە کوردەکان کەوتوە و تویەتی پەکەکەو عەبدوڵا ئۆچ ئالان بەڵایەکی گەورەیە بەسەر میللەتی کوردا هاتوە و بە پەنجا ساڵی تر لێی ڕزگار نابێت )

حەز دەکەم ئاگادارتان بکەم کە بەندە دۆستێکی زۆر هاو غەم و هاوبیری ئاپێ نادر بو
۱ ـ جارێك یەك مانگی تەواو لە دیمەشق و لەبیقاعی لوبنانی میوانی بەڕێز ئۆچ ئالان بوین شەوان بەگفتو گۆی سیاسی و باسکردنی دۆزی کورد و مێژوی کورد بەسەرمان دەبرد بەڕۆژیش بەندەو ئاپێ نادر بەناو شاری دیمەشق و گەڕەکی ڕوکنە دین و شۆێنە گشتیەکاندا دەگەڕاین ئۆچ ئالان بڕێ پارەی دایە دەست من وتی ئەگەر نادر هەر شتێکی هەڵگرد تۆ پارەکەی بدە جارێك زۆرم لەگەڵ وت کەچی پێداویستی ئەوێت هەڵیبگرێ و بۆ ئەوەی من پارەکەی بدەم هیچی نەویست لەڕۆژەکانی دوایدا لەبازاڕ ئەگەڕاین تەزبیحێکی سەدەف و جوتێ پێڵاوی منداڵانەی بۆ نەوەکەی هەڵگرت و لە کاتەی ئەو خەریکی مامەڵە بو من پارەکەم دا خەریك بو لێم زویر بێت لەسەر ئەوە کە هەموی چەند لیرەیەکی کەم بو ئاپێ نادرنەفسیەتێکی بەرزو کەسایەتیەکی بەڕێزو بەویقار بو
۲ ـ کە بو بەئەندامی بەرلەمانی دەرەوەی وڵات لەبرۆکسل شەوانە زیاتر لە گەڵ بەندەو دکتۆر عیسمەت شەریف و دکتۆر جەبار قادر دا بەباسی مێژوی کورد و ڕەوشی سیاسی کورد و هەوڵ دان بۆ یەکێتی نەتەوەیی بەسەرمان دەبرد
۳ ـ کاتێك شاندێکی (پەکەدەوە) چوین بۆناو کوردەکانی ڕووسیاو و (وڵاتەسەربەخۆکان) یە ك هەفتە من و ڕەمزی قرتاڵ لەماڵی ئاپێ نادر بوین لە ئەڵمائاتا پایتەختی کازاخستان
٤ ـ لەنەورۆزی ساڵی ۱۹۹۳ دا لەشام یەکتریمان بینیەوە ڕۆژی نەورۆز بەڕێز ئۆچ ئالان لە ئاهەنگێکی خنجیلانەدا خەڵاتی زێڕینی بەخشی بەنادری نادرۆڤ وەکو لەوێنەکەدا دەردەکەوێت
٥ ـ ئاپێ نادر سەر سام بو بەسێ کەسایەتی کورد شیخ عەبدوڵای نەهری ـ مەلا مستەفای بەرزانی ـ عەبدوڵا ئۆچ ئالان ئەی وت ئەم سیانە هەوێنی تێکۆشان و یەکێتی نەتەوەیی کوردن
٦ ـ لە یەکێك لە گوندەکانی قەزای ( قش قەبڵاخ) لە کازاخستان ئاپێ نادر بردنی بۆ ماڵی مەحمودی برا گەرەی کەتەمەنی لەسەرو نەوەت ساڵ بو دوای پشویەك بردینیە ژورێکەوە کە کورسی و مێزێکی تیابوبەجاجمێکی ڕەنگاو ڕەنگی گوڵینکە دار داپۆشرابو وتی ئەوە مەلا مستەفای بەرزانی هاتەلامان بەمیوانی و چەند ڕۆژێك لەو ژورەداو لەسەرئەو کورسیە دادەنیشت مەحمودی برای ئاپێ نادر وتی ئەو کاتەی لەلایەن ستالینەوە داواکرابو بۆ مۆسکۆ ئێمە بردمان بۆ قەرغیزستان بۆلای سەرۆکی قەرغیسیا کەریمۆڤ وە چەند مانگێك میوانی سەرۆك کۆماری قەرغیزستان بو هەر لەماڵی ئەوانیش بو هەتا چو بۆ مۆسکۆ هەربۆیە ئەو کاتە ئاپێ نادر ئێمەی برد بۆ قەرغیزستان سەردانی کۆشکی سەرۆك کۆمار کەریمۆڤ مان کرد وە هەروەها بردینی بۆ لای نوسەری بەناوبانگی قەرغیزستان جەنگیز ئیتماتۆڤ
۷ ـ لەکۆنگرەی کوردەکانی سۆڤیە ستانی پێشو (ڕووسیاو کۆمارە سەربەخۆکان ) نزیکەی چل و پێنج شاند لەهەمو ئەوشارو کۆمارو کراسنادۆرو ڕووسیاوە هاتبون لە وێ ئەوەی لەیادم ماوە ماهیر ووڵات و زوبێر ئایدارو نادری نادرۆڤ و بەندە وتارمان خۆێندەوە ئاپێ نادر لەهەمومان زیاتر بەشان وباڵی عەبدوڵا ئۆچ ئالان دا ئەهات بۆیە من باوەڕ ناکەم کە ئەوکاتە هێرشی کردبێتە سەر پەکەکەو سەرۆك ئاپۆ