دوای چەسپاندنی ئەزمونی خۆسەر لەڕۆژئاوای کوردستان و بەرەوپێشچونی پرۆسەی ئاشتی لەباکور و ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی باشور لەگەڵ بەغدا کە سەرجەمیان بە بەفشار و سەرپەرشتی ئەمریکا و هاوکاری ئیسرائیل ڕوودەدەن.
دوای شکستی تورکیا لەململانێی هەرێمی لەگەڵ ئیسرائیل و ملکەچبوونی بۆ خواست و داخوازییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، گەڕێکی تری ململانێی (تورکی-ئێرانی) دەبینین لەسەر دۆسێیە هەمەجۆرەکان. بەڵام ئەمجارە چەقی ململانێکە وەك شوێن و زەمینە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبێت.
گواستنەوەی چەقی ململانێی (تورکی-ئێرانی) لە ڕۆژئاوا و باشورەوە بۆ ڕۆژهەڵات، وا دەکات دەرفەتی زێڕین بێتە بەردەم ئەو بەشەی کوردستان و کۆی هێزە سیاسیەکانی، بەو مەرجەی سەرکردە سیاسی و سیاسەتمەدارانی ڕۆژهەڵات حەکیمانە مامەڵە لەگەڵ پێشهاتەکاندا بکەن (هاوشێوەی ڕۆژئاوا و باکور) و لەئێستاوە ئامادەکاری بکەن بۆ قۆناغەکە کە دەرفەتی خۆبەڕێوەبەرییەکی تری نوێ بۆ کورد لەخۆی دەگرێت، بەتایبەت دوای لەقاڵبدانی تەواوەتی و ملکەچبوونی ئێران بۆ خواست و داخوازییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل.
لەمەوبەدوا پێویستە؛
ڕۆژهەڵاتیەکان ناکۆکییەکانیان وەلا بنێن، لەهەمان کاتدا دووبارە ڕێکخستنەکانیان بەهێز بکەنەوە و کرانەوەیەکی خێرایان هەبێت بەڕووی هێزە نێودەوڵەتیەکاندا لەسەروو هەموویانەوە ئەمریکا و ئیسرائیل، وە بەرژەوەندی کورد لەڕۆژهەڵات و دۆخەکە وا دەخوازێت پەیوەندی ستراتیژی لەگەڵ ئەو وڵاتانە ببەستن بەو پێیەی لەهەردوو ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی بڕیاردەرن لەسەر دۆسێیە هەمەجۆرەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
تێبینی؛
- تورکیا و ئێران هەژمون و پێگەی جارانیان نەماوە و هەریەك بەجیا و بەشێوازی جیا لەقاڵب دراون و ملکەچی خواست و داخوازییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلن. وە باشترین بەڵگە دۆخی ناوخۆیی ئەو دوو وڵاتە و سازشکردنیانە بەشێوەی نهێنی و ئاشکرا.
- لەکاتی خۆیدا ڕەهەند و کاریگەری ملکەچبوونی ئەو دوو وڵاتە بۆ هەریەك لەئەمریکا و ئیسرائیل لەسەر دۆسییەی کورد لەکۆی بەشەکانی کوردستان دەخەمەڕوو، کە وەك هەنگاوی سەرەتایی لێکەوتەکەی ڕاستەوخۆی لەسەر ڕۆژئاوا و باشور و بەناڕاستەوخۆش لەسەر باکور دەرکەوتووە و لەئایندەشدا سەرەکە دێتە سەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
- ئەو بابەتانەی دەیخەمەڕوو ستراتیژین، شرۆڤە و زانیاری و پێشهاتەکان بەهەڕەمەکی ناخەمەڕوو چونکە کاریگەری دەبێت لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی گەلەکەمان.