كه‌س ناتوانإ حاشا له‌وه بكات دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی خه‌ونی هه‌موو كوردێكی
به‌شه‌ره‌فه، به‌سه‌ركردایه‌تی و بنكردایه‌تیشه‌وه. ئه‌مه‌ش نه‌ك هه‌رته‌نها خه‌ونه به‌ڵكو مافێكی بێچه‌ندووچوونی هه‌ر میلله‌تێكه له‌سه‌ر ڕووی ئه‌م گۆی زه‌مینه.، هه‌ربۆیه له‌هه‌موو ڕێسا و یاساكان دانی پێدانراوه به دێباجه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانیشه‌وه. بۆیه ئاساییه هه‌ر تاكێكی كورد خه‌ون به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی ببینێت، وه‌ك سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌م جیهانه كه به ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان شادبوونه.
به‌ڵام راستیه‌كه‌ی له‌مڕۆدا ئه‌مه ته‌نها وه‌همێكه كه ئه‌قڵی شۆڤینیانه‌و ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ی ناحه‌زه‌كانی كوردی داگیركردوه، به‌رده‌وام ئه‌وانه‌ش هه‌وڵی كرمیكردنی مێشكی نه‌ته‌وه‌كانیان ده‌ده‌ن به‌تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌یان بكه‌ن بۆ جۆشدانیان له دژی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌هه‌ر پارچه‌یه‌ك له‌پارچه‌كانی خاكی كوردستان، ئه‌گینا جگه له خه‌ونێك ئه‌مڕۆكه شتێكی دیكه بوونی نییه له ئه‌ندێشه‌ی پارت و رێكخراوه سیاسیه‌كانی كوردستان، به‌ڵام دوژمنانی كورد بۆ دروستكردنی دێوه‌زمه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه‌دار ئه‌م وه‌همه دروست ده‌كه‌ن.
بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت له هه‌ر شوێنێكی ئه‌م دونیایه پێویستی به‌هاوته‌ریب بوونی چه‌ند فاكته‌رێكه بۆی، ئه‌م فاكتۆرانه‌ش نێوخۆیی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه. له كوردستان جگه له‌وه‌ی فاكتۆره ئه‌قلیمی و ده‌ولیه‌كان له‌بار نییه بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ. له نێوه‌خۆش ئه‌م ئاماده‌كارییه نییه، هه‌ر له‌دروشمی پارته سیاسیه‌كانه‌وه تا ناله‌باری جیۆگرافیاكه‌ی. ئه‌وه سه‌ره‌ڕای یه‌كنه‌بوونی گوتاری كوردی. ئه‌وه‌نده به‌سه بڵێین له‌جیاتی یه‌كگرتن دیارده‌ی ئینشقاق و جیابونه‌وه رۆژ له دوای رۆژ له‌زیاد بوندایه له‌هه‌رپارچه‌یه‌ك له‌پارچه‌كانی كوردستان.
ئه‌گه‌ر یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرۆسه‌یه‌كی ئاوا یه‌كجار درێژخایه‌ن بێت، ئه‌ی ده‌بێت یه‌كخستنی گوتاری هه‌رچوار پارچه چ ماوه‌یه‌كی پێویست بێت. دوور نه‌ڕۆین ئه‌گه‌ر یه‌كگرتن ئاوا ئاسان بێت بۆچی ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌كان یه‌كناگرن سه‌ره‌ڕای بڕینی شه‌وتێكی چاك و هه‌بوونی زیاتر له بیست ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بی كه‌چی ده‌وله‌تی عه‌ره‌بستانی گه‌وره‌ش له‌ئارادا نییه.
بۆیه دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی له‌مڕۆدا جگه له خه‌ونی كوردی و وه‌همی ناحه‌زانی هیچیتر نییه. چونكه واقیع شتێكی تره، تائه‌وكاته‌ی گۆڕان سه‌رجه‌م ناوچه‌كه ده‌گرێته‌وه‌و عه‌قلیه‌تی دۆگماخوازی ره‌گه‌زپه‌رستی گۆڕانی به‌سه‌ردادێت. ئه‌وسا دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی كوردیش له‌خه‌ونه‌وه بۆ حه‌قیقه‌ت ده‌گۆڕێت و دێوه‌زمه‌ش نابێت بۆ هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر به‌ڵكو به‌چاوی ده‌وڵه‌تێك سه‌یری ده‌كرێت كه بۆ زیاتر سه‌قامگیری نێونه‌ته‌وه‌یی كارده‌كات نه‌ك به‌پێچه‌وانه... ... ...
" سه‌باح تاهیر "
