
*بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌نگی راسته‌قینه‌ی خۆی به‌ده‌ستهێنا كه پێنج هه‌زار ده‌نگ بوو
زانا رۆستایی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی باس له هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی ده‌نگی هه‌ردوو حزبی ئیسلامی ده‌كات و چه‌ند پرس و باسێكی تر له‌و رووه‌وه ده‌خاته به‌رچاو.
ئاسۆ: چاودێرانی سیاسیی هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و ده‌نگه زۆره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی هێنای موفاجه‌ئه بوو. پرسیاره‌كه‌ی من ئه‌وه‌یه هۆیه‌كانی شكستی هه‌ڵبژاردنی 25-7 چی‌بوو یان چ فاكته‌رێك له‌پشتی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی ئێوه‌وه بوو كه چاودێران به‌موفاجه‌ئه ناویان برد؟.
زانا رۆستایی: چاودێران ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌نگهێنانه‌ی كۆمه‌ڵ به موفاجه‌ئه بزانن له‌وانه ئاسایی بێت، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌لای موفاجه‌ئه نه‌بوو به‌ڵكو چاوه‌ڕوانی زیاتریش بوو، سه‌باره‌ت به ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی هاوینی رابردوو بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ئێمه‌ش به‌پاشه‌كشه‌مان له‌قه‌ڵه‌مدا و دیراسه‌یه‌كی وردی هۆكاره‌كانمان كرد و له هه‌ڵبژاردنی 7-3 چاره‌سه‌ری كه‌موكوڕییه‌كانمان كرد. له‌و هۆكارانه ده‌توانین ئاماژه بكه‌ین به ئه‌و هاوپه‌یمانییه چوارقۆڵییه‌ی ئه‌نجامماندا، له‌لایه‌ن ده‌نگده‌ری ئیسلامی قه‌بوڵ نه‌كرا، كه دیاره ده‌نگده‌ری لیستی خزمه‌تگوزاریی 90% ی ئیسلامی بوو، هه‌روه‌ها سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌و جۆره خیتابه‌ی كه هه‌ڵیگرتبوو كاریگه‌ریێكی زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر راكێشانی به‌شێك له ده‌نگده‌رانمان. سه‌ركه‌وتنی ئه‌و جاره‌ی لیسته‌كه‌مان فاكته‌ری سه‌ره‌كی سه‌ربه‌خۆیی بوون و پاڵێوراوی به‌هێز بوو هه‌روه‌ها خۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵ وه‌كو لایه‌نێكی ئۆپۆزیسیۆن كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌نجامه باشه‌كان.
ئاسۆ: لێره‌و له‌وی قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی یه‌كبگرن ئایا ئێستا هیچ گفتوگۆیه‌ك له‌وباره‌یه‌وه له‌ئارادایه؟.
زانا رۆستایی: نه‌خێر به‌مشێوه‌یه نییه، ئێمه هاوكاریمان باشه و هه‌ماهه‌نگی ته‌واویشمان له‌نێواندا هه‌یه، به‌ڵام باسی یه‌كگرتن نه‌كراوه هه‌رچه‌نده ئه‌وه هیواو ئاواتی گشت ئیسلامییه‌كه و كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌یش هه‌رده‌م خاوه‌نی ئه‌و پێشنیاره بووه‌و قسه‌یه‌كی به‌ناوبانگی مامۆستا عه‌لی باپیر هه‌یه كه به‌برایانی یه‌كگرتووی گوتووه كاتی خۆی (ئێمه هه‌ر له سه‌لاموعه‌له‌یكوم تا یه‌ك ناونیشانی ئاماده‌ی كارین) .
ئاسۆ: ئه‌گه‌ر ئێوه و یه‌كگرتووی ئیسلامی به‌یه‌كه‌وه دابه‌زینایه كورسی زیاترتان نه‌ده‌هێنا؟.
زانا رۆستایی: پێموانییه چوونكه ده‌نگی هه‌ردوولامان دیاره‌و له‌وانه‌یه ده‌نگی زیاترمان بهێنایه، به‌ڵام كورسی زیاتر نه‌خێر چوونكه ئه‌وجاره هه‌رچی ده‌نگده‌ری ئیسلامی هه‌یه ده‌نگی خۆی یان به یه‌كگرتوو یان به كۆمه‌ڵ داوه و به‌هه‌ردووكیان ئه‌و شه‌ش كورسییه هاتووه.
ئاسۆ: بۆچی نه‌توانرا به‌یه‌كه‌وه لیستێك پێكبهێنن؟.
زانا رۆستایی: یه‌ك لیستی هه‌وڵی بۆ درا به‌ڵام رێكنه‌كه‌وت، چوونكه برایانی یه‌كگرتوو راپرسیان كردبوو زۆرینه‌ی ئه‌ندامیان له‌گه‌ڵ لیستی سه‌ربه‌خۆ بوونه و ئه‌وانیش كه بۆیان نه‌كرا دیاره لیستی ئیسلامی دروست نابێت.
ئاسۆ: به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵبژاردنی 25–7 بزووتنه‌وه شكستی گه‌وره‌ی هێنا!. دوای ئه‌و شكسته چ چاوه‌ڕوانییه‌ك له‌بزووتنه‌وه ده‌كرێت؟. بۆچوونێك هه‌یه پێیوایه بزووتنه‌وه ناتوانێت جارێكی‌تر ببێته‌وه هێزه‌كه‌ی رابردوو تۆ له‌وباره‌یه‌وه بۆچوونت چۆنه؟.
زانا رۆستایی: بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌نگی راسته‌قینه‌ی خۆی به‌ده‌ستهێنا كه نزیكه‌ی پێنج هه‌زار ده‌نگ بوو. له هه‌ڵبژاردنی رابردوو سوودیان وه‌رگرت له‌و هه‌لومه‌رجه‌ی لیستی خزمه‌تگوزاریی و چاكسازیی و ئه‌و دوو كورسییه‌یان به‌ده‌ستهێنا، پێموانییه له‌هیچ هه‌ڵبژاردنێكی تردا بتوانن یه‌ك كورسیش به‌ده‌ستبهێنن.
ئاسۆ: كۆمه‌ڵی ئیسلامی و به‌ڕێز مامۆستاعه‌لی باپیر زۆر شێلگیرانه پشتیوانی تاڵه‌بانی ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماریی. ئه‌و پشتیوانییه گه‌وره‌یه بۆچی؟.
زانا رۆستایی: پشتیوانییه‌كی ئاساییه نه‌ك شێلگیرانه به‌ڵكو ئێمه ئه‌و پۆسته به مافێكی كوردستان ده‌زانین و حه‌قی خۆیه‌تی كوردێك ببێته خاوه‌نی، ئه‌و پشتگیرییه‌ش له‌و مه‌سه‌له یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه لیستی كۆمه‌ڵ به‌ڵێنی دابوو له مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌یی و چاره‌نووسسازه‌كان هاوڕا ده‌بێت له‌گه‌ڵ لیسته‌كانی تر، دیاره ئه‌و مه‌سه‌له‌ش گرنگه بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد بۆیه پشتگیریمان لێی كرد كه تا ئێستا به‌ڕێزیان تاكه كاندیدی كورده بۆ ئه‌م پۆسته و كه‌سێكی تر خۆی كاندید نه‌كردووه.
ئاسۆ: ئه‌میره‌كه‌تان ده‌بێته په‌رله‌مانتار و ده‌چێته به‌غداد. ئایا بیرتان له‌وه كردۆته‌وه دوای چوونی ئه‌و بۆ ناوه‌ند كه‌سێكی تر بۆ ئه‌میری دیاری بكه‌ن یان هه‌ر م. عه‌لی باپیر به‌ئه‌میری ده‌مێنێنه‌وه؟.
زانا رۆستایی: ئێمه كۆنگره‌مان هه‌یه له 1-7 و له‌وی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه تاوتوی ده‌كرێت و پێموانییه ئه‌ندامبوونی له په‌رله‌مانی عێراق رێگریی بكات له ئه‌میرایه‌تی بوونی، چوونكه هه‌ر خۆی سروشتی وایه و ده‌سه‌ڵاته‌كانی دابه‌ش ده‌كات و ناچێته ناو ورده‌كاریی ئیشه‌كان.
