له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا كه له‌شاری هه‌ولێر كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌و یه‌كگرتو
به‌ناوی هاسۆزی بۆ گه‌لی فه‌له‌ستین ڕێكیان خست كه له ڕاستیدا هاوسۆزی بو بۆ حه‌ماس چونكه له‌كاتی په‌رچه هێرشی ده‌وله‌تی ئیسرائیلداباره‌گاو مۆڵگه‌كانی حه‌ماس و ناچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیان ئامانجن نه‌ك گه‌لی فه‌له‌ستین، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه لێوه‌ی بدوێم ئه‌و قسه‌یه‌ی به‌ڕێز عه‌لی باپیره له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا كه ده‌ڵی (كه توانا‌مان نیه به چه‌ك هاوكاریان بكه‌ین خۆ ده‌توانین هاو سۆزیان بین) ئه‌م قسه‌یه‌یی به‌ڕێز باپیر سه‌رباری ئه‌وه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گری له باره‌یه‌وه بوتری مایه‌ی سه‌رنجیشه سه‌ركرده‌ی پارتێكی ئیسلامی له كوردستان له هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكدا سه‌رباری بی چه‌كیو بی توانایی خۆی له‌بری ئه‌وه‌ی داوای ئاشتی‌و ڕاگرتنی جه‌نگ بكا وه‌ك گشت سیاسیه تێگه‌یشتوه‌كانی دنیا غه‌م له‌وه ده‌خوا كه‌ده‌سه‌ڵاتی نیه ئاگری شه‌ڕه‌كه به تین تر بكات تا خه‌لكی زیاتر ببنه قوربانی، دیسان سه‌یره به‌ڕێز باپیر ته‌مه‌نێكه خه‌ریكی سیاسه‌ته‌و له كوردستانیشدا وه‌ك سیاسیه‌ك ئه‌ژمار ده‌كریئاوها بكه‌وێته ژێر كاریگه‌ری سۆزداریانه‌و هاشو هوشی چه‌ند ڕه‌وتو گروپێكی ئیسلامی له جیهاندا ئه‌وانه‌ی هیچ كات به‌رانبه‌ر به بۆردومانی كوێرانه‌ی حه‌ماس بۆ شوێنه مه‌ده‌نیه‌كان كه نه‌یتوانی تاكه سه‌ربازێكی ئیسرائیلیش بكاته ئامانج جگه‌له‌كوژرانی مناڵ‌و ژن‌و پیاوی بی دیفاع له‌و كاته‌دا به‌رێز باپیریش وه‌ك ئه‌مان بی ده‌نگ بو، به داخه‌وه هه‌ر له‌م وته‌یه‌ی به‌رێزیدا راِستیه‌كی تاڵ ئاشكرا ئه‌بێت ئه‌ویش سه‌رباری باوه‌ڕبونی به‌ڕێز باپیر به مرۆف كوشتن هیچ باكی له‌وه نیه گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی هه‌بی موشه‌ك به دیاری بداته حه‌ماس تا بۆردومانی ئیسرائیلی پی بكات‌و به‌شێك له‌كوژراوه‌كانیش كوردی هاوزمانی من و مامۆستا باپیر بن ئه‌و كوردانی كه ژماره‌یه‌كی به رچاون له‌و وڵاته‌دا، من ده‌خوازم خوشك‌و براكانمان له وڵاتی ئیسرائیل ئاگاداری كۆبونوه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه یه‌كگرتوو هاوسۆزیه‌كه‌یا بۆ حه‌ماس ئه‌م وتانه‌ی به‌ڕێز باپیر نه بوو بی، وا تی نه‌گه‌ن ئه‌وه هه‌ڵوێستی گه‌لی كورده له هه‌رێمه كوردستان به ڕاستی گه‌ر گله‌یش بكه‌ن هه‌قیانه‌چونكه ئێمه‌ساله‌هایه له ترسی عه‌ره‌ب و ئیسلام و ناحه‌زه‌كانمان ناوێرین باسی ئه‌م خوشك‌و برایانه‌مان بكه‌ینو داوه‌تیان كه‌ین بۆ كوردستانه‌كه‌ی خۆیان شه‌رمه هاوسۆزو هاوكاری دوژمنه‌كانیشیان بین، به هه‌ر حاڵ من له بری به‌ڕێز عه‌لی باپیر و ئه‌وانی تریش داوای لێبوردن له ئێوه ی خوشك‌و برای كوردم ئه‌كه‌م له ئیسرائیل ئاواته خوازیشم ئه‌و شه‌ره به زویی كۆتای بێت‌و ئارامی ته‌واو ڕو بكاته ناوچه‌كه‌و سه‌لامه‌تیش بۆ گشت مرۆفێكی ئاشتی خواز
