كچانیش هه‌روه‌كو كوڕان وان، ئه‌وانیش عاشق ده‌بن و خۆشه‌ویستی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئازادن له ده‌ست نیشان كردن و هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ری ژیانی خۆیان، هه‌رچه‌نده ئه‌م نه‌ریته تازه‌یه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا نامۆیه‌و شتێكی مۆدێرنه، به‌لای هه‌ندێك كه‌س شتێكی ناشیرین و ده‌یخه‌نه ناو قالبی به‌دڕه‌وشتی و به‌ره‌ڵڵای بۆ كچان، ئه‌گه‌ر هه‌ولڕ بده‌ن هاوسه‌ری ژیانی خۆیان ده‌ست نیشان بكه‌ن.
له‌و وڵاته‌ی ئێمه‌دا زۆرشت هه‌ن كه نامۆن، یه‌كێك له‌وانه كه به هه‌زاران كچی له‌سه‌ر كوژراوه، یان ناچاریان كردووه خۆی بكوژێ، ئه‌ویش نه‌ریتی داسه‌پاوی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مانه، كه سنووری بۆ دارناوه‌و هیچ كچێك بۆی نییه ئه‌و سنووره ببه‌زێنێ، خۆ ئه‌گه‌ر بیبه‌زێنێ، ئه‌وا تووشی كوشتن ده‌بێته‌وه له‌لایه‌ن خێزانه‌كانیانه‌وه.
چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ڕووداوێكی زۆر سه‌یرم بیست كه له شاری سلێمانی كچێك هه‌وه‌كو چۆن كوڕان عاشق ده‌بن، ئه‌ویش خراپتر له كوڕان، عاشقی كوڕێك ده‌بێت و زیاتر له سێ مانگ به‌دوای كوڕه‌كه‌وه ده‌بێت تاوه‌كو په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵدا ده‌به‌ستێ.
زۆر به‌داخه‌وه هه‌ندێك شتم بیست كه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی كچه‌كه‌وه له‌دژی كوڕه‌كه‌و كچه‌كه كرابوو، ئه‌وانه شتی زۆر ناشیرین و نامرۆڤانه‌بوون، بۆنموونه، براییكی كچه‌كه هه‌ڵسابوو به گوێ بڕینی كوڕه‌كه‌و ئازاردانی جه‌سته‌ی بۆ ئه‌وه‌ی واز له خوشكه‌كه‌ی بهێنێ، به‌ڵام كوڕه‌كه هه‌ر به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر خۆشه‌ویستییه‌كه‌یی و بڕیاری ئه‌وه‌شی دابوو به برای كچه‌كه كه هه‌ر ده‌بێت بۆیه‌كتری بن.
ئه‌وه باسی ئازاردانه‌كانی كچه‌كه‌ش ناكرێ، كه ئه‌وان چی‌یان له‌دژی ئه‌و كچه كردووه، چۆن سزایان داوه له‌سه‌ر ئه‌و كاره، به‌ڵام كچه‌كه زۆر بوێرانه هه‌ر له‌گه‌لڕ كوڕه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت، دواجار هیچ كه‌سێك ناتوانێ ئه‌و په‌یوه‌ندییه خۆشه‌ویستییه‌ی نێوانیان تێك بدات، هه‌ربۆیه ماڵه‌وه‌ی كچه‌كه ڕازی ده‌بن و كوڕه‌كه‌ش كچه‌كه‌یان لی ده‌خوازێ.
زۆر به‌داخه‌وه دوای ئه‌و هه‌موو ئێش و ئازار‌و خه‌م و خه‌فه‌ته كه‌چی كچه‌كه‌شیان دایێ، ئێ ئه‌و هه‌موو خه‌م و ئازاردانه له پێناوی چی؟ بۆچی سه‌ره‌تا نه‌تان ده‌دایێ و ئه‌وانتان به‌یه‌كه‌وه شاد نه‌ده‌كرد؟ ئاخ له‌ده‌ست نه‌ریتی داسه‌پاو كۆمه‌ڵگه، باشه ئه‌گه‌ر كچه‌كه خۆی سوتاندبایه یان خۆی بكوشتبایه، ئه‌وسا چیتان ده‌كرد؟ چۆن پێناسه‌ی ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌تان ده‌كرد؟ تكایه خۆشه‌ویسته‌كان له‌یه‌كتری دوورمه‌كه‌نه‌وه، ئه‌وانه‌ی خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه‌ن، نه‌وه‌ك ئه‌وان به‌دوای مه‌رام و خه‌ونی ته‌نیا خۆیاندا ده‌گه‌ڕێن، له كۆتایدا با فریای كچه شێته‌كان بكه‌وین، نه‌بادا ئه‌وان شێتربن و له‌جه‌سته‌ی خۆیان بێزاربن و خۆیان بكوژن یان بسوتێنن.
سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری "زه‌نگ" و "كۆمپیوته‌رزان"
