پرسی گه‌نج و لاو ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی ئه‌مڕۆ له شه‌قامی كوردیدا ده‌رباره‌ی یاخیبوونی لاوان كه‌وتۆته‌وه له باس و خواسه ه
هره گرنگه‌كانه كه ده‌سه‌ڵاتی كوردی به هه‌ندی وه‌رگرتووه.. لێره‌دا هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر هۆكاری هاتنه ئارای ئه‌و تێكچرژانه ده‌كه‌ین كه بۆچی له‌م فه‌زا به‌رفراوانه‌ی بنیادنانه‌وه‌دا پرس بإ كاری لاوان بره‌و ده‌سێنإ له‌كاتێكدا خودی ده‌سه‌ڵاتی كوردی به‌ده‌ست قه‌یرانی (ده‌ستی كار) كاردا وێڵه و له ڕێگه‌ی كۆمپانیاكانه‌وه په‌نا ده‌باته به‌ر هێنانی كار گوزار و كارمه‌ندی بیانی؟
له‌كاتێكدا وه‌ك له شه‌قامی كوردیدا باوه گه‌نج و لاوان به‌ده‌ست كێشه‌ی بإ كاری ده‌ناڵێنن و گله‌یی و گازانده‌یان له حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته كه ده‌رفه‌تی كار ناڕه‌خسێنإ بۆئه‌وه‌ی دوا ڕۆژ خۆی ره‌نگه به ته‌ندروست و دروست وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره به‌ره‌و ئاقاری هه‌ندإ ناحاڵیبوونی سیاسی په‌ل كێشمان بكات و دواتریش ناوه‌رۆكی بابه‌ته‌كه‌مان ئاراسته‌یه‌كی دیكه به خۆیه‌وه بگرإ، به‌لام به‌هه‌ر حالڕ مه‌به‌ستمه ئه‌گه‌ر به‌سه‌ره قه‌ڵه‌مێكیش بێت ئاماژه به ناوه‌رۆكی ئه‌و لێك تێنه‌گه‌یشتنه‌ی لاوانمان و ئاراسته‌ی به ئه‌نقه‌ستی ئه‌و ده‌ستانه بده‌م كه لاوانمان به‌ره‌و ئه‌و ئاقاره ده‌به‌ن، بێگومان لێره‌شدا جه‌خت له‌سه‌ر خاڵی مه‌رامی سیاسی حیزبی و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌كه‌م كه له‌په‌نای ئایدۆلۆژیای سیاسی خۆیانه‌وه و به‌سود وه‌رگرتن له هه‌ڵومه‌رجی دیموكراسی ئه‌م ئه‌زموونه‌ی لاوانمان ئاراسته ده‌كه‌ن و هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن زۆرترین ده‌نگی ناڕه‌زایی له‌شه‌قامی كوردیا دروست بكه‌نن چونكه تاوه‌كو ژماره‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایی شه‌قام زیاتر بێت ئه‌وان زۆرتر سوودمه‌ند ده‌بن و كاره‌كته‌ره‌كان له‌ناو ده‌سه‌ڵاتدا به‌هێزتر ده‌بن و پێگه‌یان مسۆگه‌رتر ده‌بإ، بۆیه زۆرجاران هه‌ست به‌وه ده‌كرإ كه له‌كاتی نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجامێكی دیاری كراوه له‌گه‌لڕ ده‌سه‌ڵاتی كوردی یان حكومه‌تی كوردستان ئه‌وه له‌ڕێگه‌ی پڕوپاگه‌نده‌كانی خۆیانه‌وه كه‌م و كوڕییه‌كانی حكومه‌ت زیاتر ده‌وروژێنن، هاوكات له‌كاتی گه‌یشتنه ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕوانكراویش ئه‌وان به پێچه‌وانه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی به‌رهه‌ڵستكاری ده‌بنه زمانحاڵی حكومه‌ت و پڕوپاگه‌نده بۆ خاڵه پۆزه‌تیڤه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌مه وه‌ك روونكردنه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌كی رووكه‌شانه‌ی بارودۆخه‌كه، هاوكات خاڵێكی دیكه كه ناكرإ خۆمان له‌باسكردنی به دووربگرین ئه‌وه‌یه كه تێكڕای پێشبینی و تێڕوانینه‌كانی شرۆڤه‌كارانی سیاسی و نێوده‌وڵه‌تی و چاودێرانی وڵاتانی تازه ئه‌زموونداره‌كان و وانیشان ده‌دات كه میكانزمه‌كانی فه‌راهه‌م كردنی كار‌و خوڵقاندنی كه‌شی له‌بار بۆ پڕۆژه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان زۆر له بار‌و گونجاوه به‌و مانایه‌ی ئه‌و شاڵاوی ڕاگه‌یاندنه‌ی كه ده‌ڵێن گوایا لاو و گه‌نجی كورد له‌به‌ر بإ كاری ڕوو له ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن ئیدعایه‌كی به ئه‌نقه‌ست دروست كراوه‌و شێواندنی ڕای گشتی جه‌ماوه‌ر به تایبه‌تی لاوانی كوردستانه، ئه‌مه‌ش بۆ خۆی سیاسه‌تێكی په‌یڕه‌وكراوی ستراتیژیه‌تی حكومه‌تی كوردستانه، به جۆرێك ئه‌مه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی ده‌رخستنی ڕووی حه‌قیقه‌ته‌كانه، داكۆكی كردن نییه له سیاسه‌تی په‌یڕه‌وكراوی حكومه‌تی كوردستان.
