باوهرناک
هم ئه‌و فریشته‌یه‌ی که پێم ووت خۆشم ده‌وێی تۆ بیت
ئه‌وه‌تا ئێستا تۆ له‌لای من له که‌سێکی بێ دڵ ده‌چیت
تۆ هه‌ست و سۆزت له پایزێکی زه‌ردی گه‌ڵا وه‌ریوو ده‌چێت
که‌ی بۆ من ده‌بیت به به‌هار و گوڵی خۆشه‌ویستی ده‌گریت
باوه‌رناکه‌م... .
چاوه‌کانت یه‌که‌م جێی ژوانی ئێمه‌یان له‌یاد کردبێت
ئه‌ی بۆ ئێستا ناتوانێت بۆ یه‌ک چرکه‌ش سیمای زه‌ردم ببینێت
باوه‌رناکه‌م... .
ده‌سته‌کانت ته‌زووی گه‌رمی په‌نجه‌کانمیان له‌یاد کردبێت
ئه‌ی بۆ ئێستا ناتوانێت دوو ووشه‌ی خۆشه‌ویستیم بۆ بنووسێت
باوه‌رناکه‌م... .
په‌پووله بتوانێت به بێ شیله‌ی گوڵ بژیت
ئه‌ی چۆن تۆ ده‌توانیت به‌بێ خۆشه‌ویستی من بژیت
باوه‌رناکه‌م... .
تاریکی شه‌و بتوانێت به‌بێ جوانی مانگ بژیت
ئه‌ی چۆن تۆ ده‌توانیت له خه‌ویشدا یادی من نه‌که‌یت؟!
20/4/2007
هه‌ولێر
