دوێنی جه‌للادێکی هه‌ڵه‌بجه
ئاسمانێکی ته‌ماوی بۆبه‌جێهێشتین
به‌ژێر باڵی هه‌ڵۆی سوورا
بۆدوور فڕی!!
فڕی، فڕی،
هاوار، هاوار، بۆ کوێ فڕی؟؟
که‌س نه‌یزانی چۆن هه‌ڵفڕی؟؟..
وه‌ک قه‌ل فڕی!!
وه‌ک داڵ فڕی!!
وه‌ک فیله‌که‌ی خاوه‌نشکۆ
یاخود فڕی وه‌کوو هه‌ڵۆ!!
به‌ڵام دیاره‌و وه‌ک رۆژ ڕوونه
له‌هێلانه‌ی هه‌ڵۆکانی ئاساییش و
سلێمانی ئه‌مڕۆکه‌وه!!
باڵی خوێناوی هه‌ڵۆیان کرده‌شانی و
وه‌کوو چاوساغ پێشێکه‌وتن
نه‌کا شه‌هیدێکی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌و بادینانم
ڕێی لێبگرێ..
نه‌کا (ئارام) ی باڵشکاو
په‌تی چه‌وری سێداره‌که‌ی (شه‌هاب) بێنێ و
به‌ئاسمانی هه‌ڵه‌بجه‌دا هه‌ڵیواسێ..
نه‌کا (سه‌رده‌شت) خوێناوی کوڕگه‌ل هاندا
ئه‌و سنووره ده‌ستکرده‌یان لێ بته‌نێ..
ئه‌وان ووتیان
خه‌ڵکی ده‌بێ
خۆی بگه‌ڕێ
جه‌للاد ئامانی بۆ نییه.. !!
چونکه ئێمه نه‌مان دیوه
به‌باڵی ئێمه‌ش نه‌فڕیوه..
(2)
چ هه‌واڵێکه ئه‌م خه‌مه
جه‌للادێکی هه‌ڵه‌بجه‌و کوردوستانه زامداره‌که‌م
باڵی هه‌ڵۆی داستانه‌که‌ی کاکه (شێرکۆ) ی کرده‌شانێ و
ئاسمانێکی گوماناوی بۆ به‌جێهێشتین
تفێکی خه‌ستیشی کرده نێوچه‌وانی شاره‌که‌م و
پڕڕ به‌گه‌رووی شه‌نگه‌پیاوانی ده‌سه‌ڵات
هاواریکرد
مه‌رج بێت ئه‌مجاره بێمه‌وه
ده‌بێ خوێنتان لاشه ببات!!
سه‌وزو زه‌ردو سوور‌و سپیشتان تێکه‌ڵکات..
(3)
ئاه که‌سه‌خته جه‌للاده‌که‌م
هه‌ڵۆ باڵی خۆی بداتێ
مزگه‌وت، کنیسه،
شه‌قام و شار، منداڵ، گه‌وره ته‌ماشایکات
ده‌ک پیرۆز بێت که‌خۆتان بێ باڵ هێشته‌وه
به ئاره‌قی شه‌رمه‌زاری روخسارتان شت!!
جارێکی‌تر شه‌هیدان و ئێمه‌تان کوشت..
(4)
ڕۆژگارێ بوو
ئه‌م جه‌للاده باڵه‌کانی له ئاسن بوو
له‌ژێر باڵی ئه‌نفاله‌کانی قوڕعاندا
کوردوستانی ژێراوژوورکرد
له‌هه‌رجێیه‌ک،
مله‌ی شاخێک
نێو ئه‌شکه‌وتێ، په‌نابه‌ردێ
کوێره دێیه‌ک
هه‌ڵۆیه‌کی چاوسووری چییای بدیایه
دۆزه‌خێکی بۆ دائه‌خست
مه‌رگی به‌شوێن پێیائه‌ڕشت..
خه‌له‌و خه‌رمان، نانی ده‌کوشت
خاکی ده‌کوشت
ڕه‌زی ده‌کوشت
ئاوی ده‌کوشت..
دوای ئه‌م کۆست و کاره‌سات و وێرانییه
کوردوستانی پڕڕ خه‌می من
به‌ژێر باڵی
شه‌ق و شڕی دووده‌وڵه‌تی تێرنه‌خۆرا
به‌ژێر باڵی
سڕ‌و کڕی هه‌ڵۆو داڵی بێمروه‌تی هیچ نه‌گۆڕا
تاوانباران جرت و فرت و فڕکه‌یان دێت..
منیش هیجم پێنه‌ماوه به‌تۆبلێم له‌وه‌زیاتر
له‌بری تۆڵه
سووره هه‌ڵۆی سه‌ربه‌دوژمن
به‌چکه‌زۆڵه...
خاڵه‌حه‌مه/10/1/2009 نه‌رویج
