ماوه‌كه ده‌سته‌واژه‌ی زانایانی ئایینی و پیاوانی ئایینی و مامۆستایانی ئایینی به‌زۆری له راگه‌یاندنه كاندا به‌كار دێت بۆ مه‌لایه‌كان، وای لێهاتووه كه باسی مه‌لایه‌كان بكری، یه‌كسه‌ر ناو ده‌برێن به زانایانی ئایینی، یان پیاوانی ئایینی، له‌وه‌ش ناخۆشتر و سه‌یرتر ئه‌وه‌یه زۆر له مه‌لایه‌كان ئه‌م ده‌سته‌واژه به‌كار دێنن و ده‌ڵێن: ئێمه وه‌كو مامۆستایانی ئایینی... هتد، بی ئه‌وه‌ی له ماناكه‌ی حاڵی بن و لێی تێبگه‌ن، ئه‌گه‌ر بگوتری: ئێمه وه‌كو مامۆستایانی ئایینی ئیسلام یان زانایانی ئایینی ئیسلام، ئه‌وه راسته و ته‌واوه و هیچ كێشه‌یه‌كمان نیه له‌مه‌دا، مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌یه كاتێك ئیسلامه‌كه‌ی لێده‌ربێنی، بۆیه له‌و بابه‌ته‌دا ده‌مه‌وی تیشكێك بخه‌مه سه‌ر ئه‌و بابه‌ته و بزانین بۆ ئه‌مه‌یان به‌رامبه‌ر به‌كار دێت؟ وه خۆیان بۆ ئه‌مه به‌كار دێنن؟.
له راستیدا ئایینی پیرۆزی ئیسلام، به‌رنامه‌یه‌كی خودایه بۆ رێكخستنی ژیانی مرۆڤ له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا، ئیسلام وه‌كو ئایینه‌كانی تر نیه گرنگی به لایه‌نێك له ژیانی مرۆڤ بدا و لایه‌نه‌كانی تریش فه‌رامۆش بكا، ته‌نها كورت نه‌كراوه‌ته‌وه له مزگه‌وت، ئایینێكه هه‌روه‌كو گرنگی به نوێژ‌و رۆژوو حه‌ج و زه‌كات داوه، گرنگی به یاسا‌و حوكم و ده‌وڵه‌ت و په‌یوه‌ندی تاك و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و فه‌رهه‌نگیش داوه، ئایینێكه هیچ كه‌م و كوڕی تێدا نیه و بۆ هه‌موو سه‌رده‌م و كاتێك و شوێنێك ده‌گونجی.
دوژمنانی ئیسلام بۆ ئه‌وه‌ی راستیه‌كان له خه‌ڵك بشێوێنن، هه‌ستان هێرشێكی به‌ربڵاویان ده‌ست پێكرد و ژه‌هری خۆیان له‌ناو موسڵمانان بڵاوكرده‌وه، وایان له خه‌ڵك گه‌یاند كه ئیسلام ته‌نها په‌یوه‌ندیه‌كی تاكه به‌رامبه‌ر به‌خودا و كورت كراوه‌ته‌وه له دروشمه‌كانی په‌رستن، كه تا ئێستاش زۆر له موسڵمانان به‌و بیره ته‌سكه بیر له ئیسلام ده‌كه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها ناویان له زانایانی ئیسلامیش نا (رجال ا‌لدین) پیاوانی ئایینی، بۆ ئه‌وه‌ی جێی زانایانی ئیسلام (علما و اڵاسلام) بگرێته‌وه، چونكه ووشه‌ی پیاوانی ئایینی یان زانایانی ئایینی جیاوازی هه‌یه له‌گه‌لڕ زانایانی ئیسلام، هه‌رچی زانایان و پیاوانی ئایینی بۆ هه‌موو زانایان و پیاوانی ئایینه‌كانی تر ده‌گرێته‌وه، وه‌كو یه‌زیدی و مه‌سیحی و جوله‌كه و بوزی و... هتد، به‌ڵام زانایانی ئیسلام ته‌نها زانایانی ئیسلام ده‌گرێته‌وه و ئایینه‌كانی تر ناگرێته‌وه، چونكه ته‌نها ئایینی ئیسلام به‌ڕاستی و بی كه‌م و كوڕی ماوه‌ته‌وه، ئایینه‌كانی تر هه‌موویان ده‌سكاریان كراوه و شێوێندراون.
ئینجا ئه‌م زاراوه‌یه (پیاوانی ئایینی) له روانگه‌ی ئیسلامه‌وه هیچ بنه‌مایه‌كی نیه، به‌ڵكو هه‌ڵقوڵاوی كۆمه‌ڵگای ئه‌ورووپیه، و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به ئیسلامه‌وه نیه، ئه‌م زاراوه‌یه له هیچ ئایه‌ت و فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ردا ( (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ) نه‌هاتووه، به‌ڵكو زانایانی ئایینی ئیسلام هه‌یه كه له هه‌ندی ئایه‌تی قورئان و فه‌رمووده‌كان ئاماژه‌ی پێكراوه، كه زاراوه‌یه‌كی گشتگیره‌و فراوانه و ره‌گه‌زی پیاوو ئافره‌تیش ده‌گرێته‌وه.
ئایینی پیرۆزی ئیسلام وه‌كو هه‌ندی له ئایینه‌كانی تر نیه كه خه‌ڵكه‌كه و كۆمه‌ڵگایه‌كه‌یان به‌هۆی پیاوانی ئاینه‌كه‌یان تووشی گومڕایی و سه‌رلێشێواوی و دواكه‌وتووی بوون، چونكه پیاوانی ئایینی ئه‌وان ئه‌و پله‌و پایه‌ی كه هه‌یان بوو بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كار هێنا، بۆیه ئه‌وروپا به‌هۆی وان دواكه‌وت و تووشی چه‌نده‌ها ئه‌فسانه‌و داڕووخان و دواكه‌وتوویی بوو، بۆ نمونه ماوه‌كی زۆر بوو له كیشوه‌ری ئه‌وروپا له ماوه‌ی (1000) هه‌زار ساڵدا خه‌ڵك زیاد نه‌بوون و گه‌شه‌یان نه‌كرد، وه ژماره‌ی خه‌ڵكی ئینگلته‌را له ماوه‌ی (500) ساڵدا زیاده‌یه‌كی ئه‌وتۆیان نه‌كرد، ئه‌وه‌ش بێگومان یه‌كێك له هۆكاره‌كانی هه‌ڵبژاردنی ژیانی دووره په‌رێزی و گۆشه‌گیری بوو كه پیاوانی ئایینی ئه‌وان پێی هه‌ڵده‌ستان و دوور ده‌كه‌وتنه‌وه له خه‌ڵك و ژنیان نه‌ده‌هێنا و خه‌ڵكیشان بۆ ئه‌مه هانده‌دا، بۆیه ئه‌م په‌تاو نه‌خۆشیه له‌ناویان بڵاوبۆوه.
به‌ڵام گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی پیاوانی ئایینی له ئه‌وروپا و گه‌وره‌ترین تاوانیان هه‌روه‌كو (ڕبو الحسن الندوی) له (ماژا خسر العالم بنحگاگ المسلمین) به‌كورتی باس ده‌كا: هه‌ستان په‌رتووكی پیرۆزیان شێواند‌و زانیاری و قسه‌ی خۆیان له‌گه‌لڕ تێكه‌ڵاو كرد، هه‌ربه‌وه‌ش نه‌وه‌ستان به‌ڵكو دژایه‌تی و جه‌نگیان به‌رپا كرد له دژی زانست و پێشكه‌وتن و ته‌كنه‌لۆجیایای سه‌رده‌م، له دژی هه‌ر شتێك راده‌وه‌ستان كه پێی بگوترابا زانست و پێشكه‌وتن، بۆیه وایان له خه‌ڵكه‌كه حاڵی كرد كه ئایینه‌كه‌یان دژی زانسته، دادگاكانی پشكنینیان (محاكم التفتیش) یان دانا، كه به‌گوته‌ی (بابا) بۆ ئه‌و كه‌سانه بوو كه خوانه‌ساس و لایاندا بوو له ئایینی مه‌سیحیه‌ت، دادگایان دامه‌زراندو خه‌ڵكێكی زۆریان ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاردا، مه‌زه‌نده ده‌كری به (300000) سی سه‌د هه‌زار كه‌س، (32000) سی و دوو هه‌زار كه‌سیان به زیندوویی سوتاند، له‌ناویاندا زانای به‌ناوبانگ (جۆردان بڕۆنۆ) .
هه‌روه‌ها زانای به‌ناوبانگ (گالیلۆ) (Galileo) یان سزادا به كوشتن، چونكه بیروباوه‌ڕو رای وابوو كه زه‌وی له ده‌وره‌ی خۆردا ده‌سوڕێته‌وه.
ئینجا خه‌ڵكی رۆشنبیر‌و تێگه‌یشتوو چیتر ئارامیان نه‌ما، بۆیه هه‌ستان شۆڕ‌شیان كرد له دژی پیاوانی ئایینی و كڵێسا، له ئه‌نجامی جه‌نگه‌كه‌شدا پیاوانی ئایینی دۆڕان و ئه‌وروپا به‌ره‌و عه‌لمانیه‌ت رۆیشت، به هۆیه‌وه پێشكه‌وتن و دووركه‌وتنه‌وه له ئایینی مه‌سیحیه‌ت، چونكه باوه‌ڕیان وابوو كه ئایینی مه‌سیحیه‌ت دژی زانست و زانیاری و پێشكه‌وتنه، هه‌ر كه‌سێك روو له‌و ئایینه بكا، واته پشتی له زانست كردووه، هه‌ر كه‌سێك باوه‌ڕ به ئایین بكا، واته بێباوه‌ڕ بووه به زانست، بێگومان له ئه‌نجامی ئه‌و شۆڕشه‌شدا خوێنێكی یه‌كجار زۆریان رشت.
جا ئایا ئایینی پیرۆزی ئیسلام و زاناكانی كه هه‌ڵگری ئه‌و په‌یامه‌ن به‌و شێوه بیر ده‌كه‌نه‌وه وه‌كو ئایینه‌كانی تر؟، بێگومان نه‌خێر، چونكه ئایینی پیرۆزی ئیسلام پێویست ناكا شۆڕشی له دژیدا بكری، هه‌ر به‌خۆی شۆڕشێك بووه له دژی نه‌زانی و نه‌فامی و ئه‌فسانه‌و زۆرداری، وه هیچ كاتێك دژی زانست و زانیاری پێشكه‌وتن رانه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو هه‌ر كه‌سێك شاره‌زابی له ئیسلام ده‌زانی كه یه‌كه‌م ئایه‌ت له قورئان به بخوێنه ده‌ست پێده‌كا، وه فێربوونی زانستی به سوود به ئه‌رك داناوه له سه‌رشانی هه‌موو موسڵمانێك، چ پیاو بێت یان ئافره‌ت.
ئینجا زاناكانی ئێمه به درێژایی مێژوو رۆلێكی به‌رچاویان هه‌بووه له ووشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستیان، حوجره‌كان و مزگه‌وته‌كان مه‌ڵبه‌ندی زانست و زانیاری بوون، هه‌روه‌ك لانه‌ی شۆڕشه‌كانی كوردیش بوون، گه‌لی كورد هیچ كاتێك زه‌ره‌ری نه‌كردووه له په‌یڕه‌و كردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلامداو سوودێكی زۆری لی بینیوه كه وه‌كو مانگی چوارده دیاره‌و پێویست به ئاماژه‌كردن نیه.
كه‌سانێكی نا حاڵی له ئیسلام، یان دڵره‌ق به‌رامبه‌ر به ئیسلام و زانایانی ئیسلام، ده‌یانه‌وی ئایینی ئیسلام وه‌كو ئایینه‌كانی تر لێبكه‌ن، زانایانی ئیسلامیش وه‌كو پیاوانی ئایینه‌كانی تر به‌راورد بكه‌ن، بۆیه هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به چاوێكی كه‌م ته‌ماشامان بكه‌ن و رێزمان كه‌م بكه‌نه‌وه، بۆیه چاویان ده‌چێته پشتی سه‌ری كاتێك مه‌لایه‌ك ببینن باسی هه‌ندی شتی هاوچه‌رخ و كێشه‌كانی رۆژانه بكا، مه‌لایه‌ك ببینن نوسه‌رو رۆشنبیر بێت، زانایه‌كی خواناس بێت، شاعیر بێت، مێژوو نووس بێت، ئه‌ندام په‌رله‌مان بێت، خاوه‌ن بڕوانامه‌یه‌كی به‌رز بێت، مامۆستای زانكۆ بێت... هتد، چونكه به‌لای وان ئه‌م جۆره شتانه له‌سه‌ر خه‌ڵكی تر تاپۆ كراون و نابی مه‌لا لێیان نزیك بێته‌وه، به‌ڵام ئێمه دڵنیایان ده‌كه‌ینه‌وه كه هیچ كاتێك دادگای پشكنینمان بۆ هیچ كه‌سێك دانه‌ناوه و داشی نانێین، هیچ كه‌سێكمان تیرۆر نه‌كردووه و تیرۆریشی ناكه‌ین، هه‌ڕه‌شه‌مان له‌كه‌س نه‌كردووه و ناشی كه‌ین، هه‌ر كاتێكیش ده‌رفه‌تمان درابی بۆ خوێندن و زانست رێگای دوورمان بڕیوه، به‌رگریمان له خاك و نیشتمانمان كردووه و به ئه‌ركی خۆشمان زانیوه، مێژوومان دیاره‌و پێویست ناكا درێژه‌ی پێبده‌ین.
كه‌واته / با هیچ كه‌سێك موزایه‌ده‌مان له‌سه‌ر نه‌كات و به هه‌ڵه قسه‌كانمان لێك نه‌داته‌وه، بۆ خۆی هه‌موو شتێك به مافی خۆی بزانی و له‌سه‌ری بدوی، به‌ڵام بۆ ئێمه ره‌وا نه‌بی و بڤه‌بی ته‌نانه‌ت به خه‌ڵك بڵێین: ئه‌وه حه‌رامه و ئه‌وه‌ش حه‌ڵاله، ئه‌وه باشه‌و ئه‌وه‌ش خراپ.
له كۆتاییدا ئه‌وه ماوه پرسیار له خۆمان بكه‌ین و بڵێین: ئایا ئێمه له‌و ئاسته داین كه پێمان بگوتری زانایانی ئایینی ئیسلام؟، ئایا ئێمه له ئاست ئێش و ژان و نه‌هامه‌تیه‌كانی گه‌له‌كه‌مانداین؟، ئایا ئێمه پێشه‌وای راسته‌قینه‌ین؟، ئایا ئێمه یه‌ك هه‌ڵوێستین؟، ئایا له وتاره‌كانماندا توانیتمان راستی بڵێین و خوای گه‌وره له خۆمان رازی بكه‌ین، یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌كان قسان ده‌كه‌ین؟، ئایا به‌شێكی زۆرمان گرنگی به نوسین و خوێندنه‌وه و... هتد ده‌ده‌ین؟، ئه‌گه‌ر له‌و ئاسته داین، بۆچی رازی بین پێمان بگوتری: پیاوانی ئایینی یان زانایانی ئایینی و بی ناو هێنانی ئیسلامه‌كه، لایه‌نی كه‌م با به خۆمان ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه به‌كار نه‌هێنین، ئینجا به خه‌ڵكی بڵێین، ئه‌گه‌ر هه‌ر وا بڕوا مه‌لایه‌كه‌ش فڕی ده‌ده‌ن و ناوێكی ترمان لێده‌نێن، ئه‌وه‌تا خه‌ڵكێك هه‌یه بڕواشی به ئیسلامه‌تی نیه و پێشی ده‌ڵێن: مه‌لا، جا ئه‌گه‌ر بۆ رێزگرتنه بۆ ئه‌مانه پێیان ده‌گوتری: مه‌لا؟، من ئه‌وه‌م پی سه‌یره خه‌ڵكێك دانووی له‌گه‌لڕ مه‌لایان نه‌كوڵی كه‌چی رازی بی پێی بگوتری مه‌لا، یان له ژێر باڵی حیزبێكدا بی كه سه‌ركرده‌كه‌ی مه‌لا بووبی!.
وه ئه‌گه‌ر ئێمه له‌و ئاسته‌دا نین كه پێمان بگوترێت: زانایانی ئایینی ئیسلام، ئه‌وه وابزانم تاوانه‌كه له خۆمانه‌و ده‌بی به مایه‌ی خۆمان هه‌ڵبستینه‌وه، كورده‌واریش ده‌ڵی: زه‌ره‌ر له نیوه‌ی بگه‌ڕێته‌وه به قازانج ده‌ژمێردری.
11/1/2009 م 1430هـ
