به‌شینه‌وه
هه‌ورێك هات و
بۆ شۆردنه‌وه‌ی دره‌خته پایزیه‌كان.. بارانێك كه‌وته ڕێگا..
(با) یه‌ك رۆیشتوو
كۆڵانه‌كانی پڕكرد له ده‌نگ
په‌رچه‌می سنه‌وبه‌ره‌كانی شانه‌كرد
بسكی شه‌نگه بیه‌كانی هۆنیه‌وه
تۆش ئه‌ی هاوڕی..
له‌ودیوی عه‌شقه‌وه هاتیی و
تێكه‌ڵ به ره‌وتی هه‌ور بووی.. بۆ ئه‌وه‌ی
له دیواره به‌رزه‌كانی كه‌وشه‌ن، تێپه‌ڕی
تا.. په‌نجه‌ره‌ی شیعر
به‌ڕووی (شار) ا بكه‌یته‌وه
مه‌به‌ستت بوو..
ببیه‌وه.. مناڵه بزۆزه‌كه‌ی جاران و
به‌سه‌ر دیواره‌كانا ڕاكه‌ی
بۆ دواجار، گیرفانت پڕكه‌ی له هه‌ڵمات
جارێكی تر.. به‌رد بگریه (ئازاد سوبحی دڵ ره‌ق و باوكه پاشاكه‌ی)
نه‌تده‌زانی وه‌یشوومه، به‌ره‌و ماڵی شانۆ خزیوه و
سینگی ده‌رگای (چێوار) ده‌كوتی
بۆیه مه‌لی خه‌یاڵت تۆراو
به‌دووچاوی نمناكه‌وه
زه‌كاتی شیعرت به‌شیه‌وه.
بۆ دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی
