مێژووی واژه‌ی كۆمه‌ڵگای شارستانی بۆ نزیكه‌ی دووسهدساڵێك به‌رله‌ئێستا ئهگهڕِێتهوه ولهڕِاستیاو به‌شێوه‌ی گشتی له‌سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م دا ئه‌م واژه
یهبهكارهێنراوه دواتریریش به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر به‌كارهێنراوه و زۆر پێناسه‌كراوه وباس و لێكۆڵینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵناسه‌كان به تایبه‌تی لهڕِۆژئاوادا له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی پیشه‌سازی دا به‌گشتی ئه‌م باسه بهكۆمهڵگاڕِۆژئاواییه كانهوهبهسترابوو. ئێمه‌ش له‌كۆی ئه‌و خاڵهلهیهكچوو نزیكانه‌ی كه‌پێناسه‌ی كۆمه‌ڵگای شار ستانی (المجتمع المدنی) ده‌كه‌ن به‌م شێوه‌یه‌ی خوارهوهدهتوانین له‌كۆمه‌ڵگای شارستانی بگه‌ین. كۆمه‌ڵێك رێكخراوی (خۆبه‌خش) وئازادن به‌بێ هیچ وابه‌سته‌ییه‌ك به‌ده‌وڵه‌ته‌وه به‌بێ خواست و ده‌ست تێوه‌ردانی هیچ كه‌سانێكی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ڕِِێكخراوانه، ئه‌ندامانی له‌یه‌ك چووی ڕِێكخراوهكه ئه‌و ڕِێكخراوایه دروست ده‌كه‌ن، له‌م كاره‌شیان كه‌گشت ئه‌ندامانی خۆبه‌ش ده‌یكه‌ن و باوه ڕِیان پێ یه‌تی، مه‌به‌ستیان به‌دی هێنانی ماف و خواست وداواكاریهكانیانه له ده‌وڵه‌ت، به‌م
شێوه‌یه گشت كۆمه‌ڵه‌كان و سه‌ندیكاكان و یه‌كێتیه‌كان كۆمه‌ڵگای شارستانی لێپێك دێ، دیاریشهئهم باسهزۆر زیاترله‌وه هه‌ڵئه‌گرێ كهبهپێناسهیهكی كوتی وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه، وه‌ك بابه‌تێكی هه‌نوكه‌ی بۆ نه‌ته‌وه‌كانی ناو ووڵاتی ئێمه (ئێراق) یان باشتر بڵێم ئهووڵاَتهی كه‌له‌ساڵانی 1958 بهدواوهڕِۆژ بهڕِۆژ ئهودهسكهوته دیموكراتیانه‌ی له‌دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراق له 1923به‌دواوه گه‌لانی عێراق به‌خه‌بات وتێكۆشانێكی گه‌لێك سه‌خت به‌ده‌ستیان هێنابوو، ده‌ستكرا بهلێسهندنهوهو ئیتربڕِیاری دكتاتۆریانهوڕِهگهزپهرستانهیان دهخستهجێگای تاك وگه‌یشته ئه‌وئاسته‌ی نه‌ك دروست كردنی ڕِێكخراوی سه‌ربه‌خۆ به‌ڵكوو مرۆڤی ئێراقی له‌م دواییانهدانهی ئه‌توانی مناڵه‌كانی به‌دڵی خوی وخێزانه‌كه‌ی ناوی لێبنێ، ئه‌م پاكتاوكردنه ڕِهگهزی و به‌كۆمه‌ڵ كوژی و وون كردن وله‌ناوبردنی خه‌ڵكی بێ دیفاع و هه‌ڵته‌كاندنی ژێربینای كشتووكاڵی و پیشه سازی و... هید، بۆیهپێوستمان نه‌ك به‌كورت كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێناسهیهنییه و به‌س، به‌ڵكوو به پێچه‌وانه‌وه، من وای به پێوست ئه‌زانم كهوردهكاریش بكه‌ین لهڕِون كردنه‌وه‌ی گشت خاڵێك له‌باسه‌كانی ئه‌م بابهتهدابۆ هوشیاركردنه‌وه‌ی گه‌لانی ئێراق ونه‌ته‌وه‌ی كورد و دانیشتوانی كوردستان.
به‌وپێ یهدهبێت له‌درێژه‌ی پێناسهكهماندا بڵێن.
ا –كۆمه‌ڵگای شارستانی تۆڕێكی چڕه لهیهكێتیهكان و سه‌ندیكا كرێكاران و پیشه ساز‌و كۆمه‌ڵه ی فه رمانبهرو ئابوری ناس وسه‌ندیكای ڕِۆژنامهنوس و یاساناس، ڕێكخراوه هونهروپیشهكان و پزیشك و كۆمه‌ڵه ئه‌ده‌بی و نووسه‌ره‌كان و... تاك وگشت جۆره توێژه‌كان وبیروبۆچونهجیاجیاكانی وه‌ك دین وپارتهسیاسیهكان وگشت ئه‌مانه‌ش بهكۆمهلهو ڕِێكخراو پارت وماف په‌روه‌رانه‌وه خۆبه‌خشانه وخۆبهخۆدروست بون وههریهكهشیان له‌ناوخۆی خۆیاندا یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ وخاوه‌نی بۆچونی تایبه‌تی خۆیه‌تی وتای بهتمهندی ئه‌مانه‌ش له‌وه‌دایه (بون به‌ئه‌ندام بهخۆوستی ئه‌بێت) به‌بێ هیچ جۆرهكارتێكردنێك، ئه‌م تایبه‌ت مه‌ندیه‌ش له‌شێوه‌كانی ڕِێكخستنی ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا شارستانی و دیموكراتیه‌كانیان جیاده‌كاته‌وه، كه‌به‌گشتی بون به‌ئه‌ندام لهڕێكخراوهكانیان به (فرمانه) وه‌ك نمونه هه‌موو كرێكارێك له‌سه‌رده‌می ڕِژێمی به‌عسی دا‌و پێش لابردنی ناوی كرێار له‌گشت ئێراق داوهك ئه‌مری ئیداری به‌بێ چه‌ندوچون ئهبوایهئهندامی سه‌ندیكا بوایه.
به‌ڵام هه‌رچی ڕِێكخراوهكانی كۆمه‌ڵگای شارستانی یهبون به‌ئه‌ندام ته‌نهاله خواستی ئهندامهكانیانهوهیه، ئه‌م هه‌ست بهپێوست بونی ئاكامه‌كانیان، وه‌چه‌ندین خاڵی تری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی تری ڕِێكخراوهكهی.
ب – ئه‌م ڕِێكخراوانهی كهكۆمهڵگای شارستانی پێك ده‌هێنن، ڕِێكخهری په‌یوه‌ندی نێوان ده‌وڵه‌ت و ئه‌ندامه‌كانیان ده‌بن، بهوئهنجامهمان ده‌گه‌یه‌نێ كه گشت خواست وداواكاریهكانیان به‌شێوه‌ی ڕِێك وپێك و لهڕِێگای ئۆرگانهكانیانهوه به‌شێوه‌ی ڕِاستهوخۆ، ده‌گه‌یه‌نرێته به‌رده‌م سه‌نته‌ری بڕِیاردان له‌ده‌وڵه‌ت دا.
له‌هه‌مان كاتیش دا فشاری كاری گه‌ر ده‌خاته سه‌ر ڕِهفتاروو بڕیاره‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌خواست و داواكاریه‌كانیان. هه‌روه‌هاش له‌به‌رامبه‌ردا ده‌وڵه‌ت له‌روبه‌روبونه‌وه‌ی تاك به‌تاكی ئه‌ندامه‌كانی ئهوتۆژوكۆمهڵانهكهدانیشتوانی ووڵات پێكدێنن، ڕِزگاردهبێت. بۆئاراستهكردنی ئه‌وچین وتۆێژانهش كهكۆمهڵگاكهیان لێ پێكهاتوه، ده‌وڵه‌ت په‌نابۆ ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵگای شارستانی ده‌بات ودباره ئه‌وه‌ش ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و ڕِێكخراوانهلهڕوبهوبونهوهی تاكه‌كه‌س وده‌وڵه‌ت ده‌پارێزێت، ئهمهئهوهدهگهیهنێت كهڕِوبهڕِوبونهوهی ده‌وڵه‌ت وچین وتۆێژه جیا جیاكان ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی ئۆرگانیه‌وه.
پ ـ كه‌سانێك كهبهئاكامی ئه‌وبۆچونانه‌ی خاڵه‌كانی كه‌باسمان كردن، خۆیان خۆبه‌خشانه‌و خۆویستانه له‌و ڕِێكخراو جۆراوجۆرانه‌دا ڕِێك خستوه، وهههمیشهش ژمارهوجۆری ڕِێكخراوهكانیان له‌زیاد بوندا ده‌بێ و، دیارهكهبۆ به‌دی هێنان وزه‌مانه‌تی مافه‌كانیان و بۆبژێوی خۆیان وبه‌رزكردنه‌وه‌ی گشت ئاسته‌كانی ژیانیان ئهوتێكۆشانه ئه‌كه‌ن. بۆبه‌دی هێنانی ئه‌م ئامانجانه‌ش ئاساییه كه ڕێكخراوه‌كانیان هه‌وڵی ئه‌وه‌ئه‌ده‌ن كه‌ئه‌م خواست وداواكاریانهبكهنه{ڕِای گشتی} بۆیه‌ناكرێت نوێنه‌رانی ئه‌م ئۆرگان وڕِێكخراوانه وه‌ك نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌ت سهیركرێن، وه‌له‌كاتی ڕِوبهڕِوبونهوهشیاندالهگهڵ ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌ناگه‌یه‌نێت دژی ده‌وڵه‌تن بۆیه‌ش، له‌هیچ كاتێكدا، نهلهڕِوبهڕِوبونهوهداو نهلهكاتی په‌یوه‌ندی نائاسایدا، ده‌وڵت دژایه‌تی ئه‌م ێكخراوانهناكات، ده‌وڵه‌ت هه‌میشه په‌یوه‌ندی ئاسی ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌م ئۆرگان و ڕِێكخراوانهدا. به‌گشتی له‌وڵاتی دیموكاتی دا په‌یوه‌ندی هاوكاری و‌لێك گه‌یشتن ئه‌بێت، وبۆچاكتر كردن وپێش خستنی لایهنهجۆراوجۆرهكانی كۆمه‌ڵگایه.
ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵكای شارستانی بێچه‌ندوچون دروشمیان دژی تاك ڕِهوی وزۆره ملێن، بۆیهلهوڵاتانهدا كه ده‌وڵه‌ت هێزی خۆی له‌كۆمه‌ڵگاكه‌ی وه‌رده‌گرێ وبه‌ده‌نگی ئه‌وان وخواستی خه‌ڵكی ولهڕِێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه دێته‌كایه‌وه، هه‌میشه په‌یوه‌ندی ده‌وڵه‌ت و ڕِێكخراوهكان ئاسای یه، وده‌وڵه‌ت به‌دی هێنه‌ری خواستی خه‌لكه‌كه‌ی ده‌بێت.
ت ـ كۆمه‌ڵگای شارستانی لهبنهڕِهت دا، كۆمه‌ڵێك بههاوههڵوێست وكرداری پڕِمهبهسته ئهوبههاو هه‌ڵوێست وڕِهفتارارانهش په‌یوه‌ندی به‌هێزیان ههیهبهمان وهێزو ژیانی ڕِاستهو خۆی كۆمه‌ڵگاوه كهڕِاستهو خۆكار له‌ژیان وئه‌رك ومافه‌كانیان ده‌كات هه‌روه‌هاش په‌یوه‌ندی نێوانیان ڕِێك ئه‌خات وله‌و ڕێكخستنانهش دا مافه‌كانی ئه‌ندامه‌كانیان بهسهركهسهكانی تری ناوكۆمهڵگادائهسهپێنێ ومافانهیان به‌ڕه‌سمی پێ ئه‌ناسێنێ.
به‌كورتی وای لێدێ كه {هه‌مووئه‌وانه‌ی كهلهئێمهجیاوازن ده‌بێ دان بهمافهكانماندا بنێن }تاده‌گاته ئه‌وه‌ی په‌یمان نامه و یاسای ئاشكرا‌و حاشاههڵنهگردهرئهچێت ودان به بهڕِهسمی بونیان ده‌نرێ ئه‌مه‌ش ئهكاتهئهوهی كه‌ئیتر هه‌موو كێشهوداواكاریهكانی چین وتۆژو كۆمهڵهجیاجیاكان له كۆمه‌ڵگای شارستانی دا لهڕِێگای ووت ووێژو ڕِای گشتی ومشت ومڕِی ڕِۆژنامهوكهناڵه كانی تری كۆمه‌ڵگای شارستانیه‌وه چارهسهرئهكرێ و دانیشتوانی ووڵاتێ كهڕِێكخراوهكانی كۆمه‌ڵگای شارستانی تیاچالاك بێت به‌ره‌وئاشتی نێوان چین وتوێژه‌كان ده‌چێ.
{بهرهوكۆمهڵگای شارستانی}
وه‌ك ده‌رئه‌نجامی پێشكه‌وتنی پیشه‌سازیه‌كان وگشت زانسته‌كانی تری وه‌ك ته‌ندروستی كشتوكاڵ، بناسازی وئه‌ندازیاری وكیمیاوفیزیا وئه‌ستێره‌ناسی وبه‌گشتی ئه‌وهه‌موو پێشكه‌وتنه‌ی دانیشتوانی سه‌رگۆی ئه‌م زهویهبهدهستیان هێناوه له‌گه‌ڵ ئه‌وهه‌موو ئاسان كاریه‌ی په‌یدابونی ڕِێگاكانی په‌یوه‌ندی كردن به‌دانیشتوانی گشت جیهانه‌وه، كه‌دنیای كردۆتهدێ یه‌كی بچوك، ئه‌مه‌ش هه‌ریه‌كه‌یان به‌ده‌وری خۆی وبه‌جۆرێك له‌جۆره‌كان كارلهپهیوهندی جۆراوجۆری ناوكۆمهڵگادهكات زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگای پیشه‌سازی وپێش كه‌وتوه‌كانی ووڵاتانی ئهمریكاوئهوروپاوگشت ئه‌م جیهانه‌ی بهرهوخانهگیربون بردوه و یان به‌ته‌واوی خانهگیری كردون یان له‌ڕێگای خانهگیربون دان، له‌وڵاتانی دیموكرات وپێش كهوتودا به‌هۆی دابه‌ش بونی چهندجارهكی كاره‌وه خه‌ڵكی به‌ته‌واوه‌تی لهخانهخانهی جیاجیادا جێ گیربون و بونه‌ته توێژ‌و جۆری جیاجیای ئه‌وتۆ كهههرجۆرهیان خا وه نی سنوری دیاره بۆخانهو تۆژهكهی خۆی، بۆنمونه له‌وڵاتێكی وه‌ك ئه‌ڵمان دا ده‌یان جۆر سه‌ندیكای جیا هه‌یه‌بۆ كرێكاران یان ده‌یان جۆر ڕِێكخراوی ماف ناسان... مه‌به‌ست لهخانهگیربون ئه‌وه‌یه كه‌كه‌سانی لهیهكچوی تۆژێكی دیاریكراولهزۆر ڕوی وه‌ك ئابوری، ڕِۆشن بیری، جۆری كار، خواست و ئاره‌زو شته‌كانی ترهوههاوبهشن بۆیه ده‌كه‌ونه خانه‌یه‌كی دیاری كراوه‌وه، له‌ئه‌نجام دا ئهوهلهیهكیان نزیك ده‌كاته‌وه وخه‌بات وههوڵهكانیان بۆ ههمیشهیهك ده‌خه‌ن و ئۆرگانیزه‌ی ده‌كه‌ن ده‌بنه ڕِێكخراوهیهكی سه‌ربه‌خۆی كۆمه‌ڵگای شارستانی، له وڕِێ یه‌وه ڕِوبهڕِوی ته‌نگ وچه‌ڵه‌مه‌ی و كۆسپه‌كانی سهرهڕِێگای باش بژێوی ده‌بنه‌وه. له‌هه‌مان ڕِێگاشهوه جیاوازیه‌كانی بیر‌و بۆچونیان ده‌پارێزن، تایبه‌ت مه‌ندی خۆیان و په‌یوه‌ندی به‌ده‌وڵه‌ت وچین وتۆژه جیا جیا وجاوازهكانیش به‌ئاشتی ده‌هێڵنه‌وه، ئه‌و ئاكامه‌ش نهلهنێوان شه‌وو ڕِۆژێك داده‌بێ و نه له‌وولاتێکی دكتاتۆری دا په‌یداده‌بێ. ووڵاتانی خۆرئاواش به‌ئاسانی پێی نه‌گه‌یشتون، له‌سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مه‌وه تاك وئێستاش هه‌ر خه‌باتی بۆده‌كه‌ن تاكوو كه‌م وكوڕِیهكانی بن بڕِدهكرێ ئه‌وه‌شمان له‌بیرنه‌چێ كه‌بۆ هه‌میشه له‌گه‌ڵ زیاتر پێشكه‌وتن دا كۆمهڵگاجۆری جیاجیای تری لێ
په‌یداده‌بێ و ڕِێكخراو و یه‌كێتی تر له‌زیادبون داده‌بێ.
ئه‌توانین سێ سه‌رده‌می جیاجیادهست نیشان بكه‌ین بۆگه‌یشتنه ئه‌م ئامانجه‌ی ووڵاتانی خۆرئاواپێی گه‌یشتون
سه‌رده‌می یه‌كه‌م
له‌ده‌رئه‌نجامه‌كانی شۆڕِشی پیشه‌سازی و پێشكه‌وتنی گشت لایهنهجیاكانی زانست په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش ئاڵ وگۆڕِی بنه‌ڕه‌تی به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن، ئهوكۆمهڵگا سادهوساكارهی پێشووبهرهوههڵوهشان ده‌چێ، شۆڕِشی پیشه‌سازی له‌گه‌ڵ خۆی دابه‌ش بونی كاری هێنا ئه‌وه‌ش خۆی لهخۆدابوههۆی په‌یدابونی چه‌ندین تۆژوكۆمهڵی جیاجیا، كه‌هه‌ریه‌كه‌یان له‌خواست وئامانجه‌كانیان دا جیاوازیان هه‌بوو، وورده به‌رهه‌م هێنه‌ره‌كان له‌گه‌ڵ ئهوبازرگانانهی له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ئهوبهرههمانهدێنن دوو تۆژی له‌یه‌ك جیان. به‌هه‌مان شێوه چه‌ندین توێژوو چین وكۆمه‌لی جیاجیا په‌یدا بون، كهههریهكهههموو له‌یه‌ك چوهكانی تیا كۆبۆته‌وه. ئه‌وانه‌ش سه‌رچاوه‌ی بیركردنه‌وه‌و فێربون وهه‌ڵوێست گرتنیان به‌رامبه‌ر بیر‌و بۆچونی ئه‌وانه‌ی له‌خۆیان جیان و جیاواز بون، دیارهكهكۆمهڵگا نۆیهكهش له‌گشت ئهوبیروبۆ چون وههڵوێستهجیاجیانه درووست بوه، لهههرچین و تۆێژو كۆمه‌ڵێكیان بههاوسهلیقهی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه بۆگشت لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندی دار به‌ژیانیانه‌وه. به‌م شێوهیهكۆمهڵگایهكی نوێی فره چین ومینبه‌ر و توێژ‌و كۆمه‌ڵه‌ی جیاجیا به‌خواست وهه‌ڵوێست وڕۆشن بیروی جیاوه جێی به‌كۆمه‌ڵگا ساده‌كه‌ی پێشوو لێژكردوه و په‌رتوو بڵاوی كردۆته‌وه، ئهوكۆمهڵگا سادهوهاوههڵوێستهی نێوان چین وتوێژه ساده‌كانی كۆن بوو هه‌تا هه‌تا یه بوو به‌به‌شێكی كۆنی مێژوو.
سه‌رده‌می دووهه‌م
پاش خانهگیربونی هه‌ریه‌كه‌له‌و چین و توێژه تازانه‌ی ناوكۆمه‌ڵگا نوێ یه‌كه‌و هه ر تۆژێك له‌ده‌وری ئه‌ندامه‌كانی تری وه‌ك خۆی و له‌ئاكامی كۆمهڵبونی ئه‌زمونی ڕِۆشن بیری زیاتر‌و له‌ئه‌نجام یشدا دروست كردنی ئۆرگانی تایبه‌ت به خۆیان، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ماف و به‌ده‌ست هێنانی، ئه‌م سه‌ره تایه بۆ پێك هێنانی ڕِێكخراوی تایبه‌ت به هه‌ر چین و توێژك له كۆمه‌ڵ بۆ پاراستن و به‌ده‌ست هێنانی به‌رژه‌وه‌ندی تای بهت به‌خۆیان، ئه‌ندامه له‌یه‌ك چوهكان كۆسپهكانانیان به‌ته‌نها له ده‌وڵه‌ت وتوێژه‌كانی تر ڕِزگاری ئه‌بێت. هه‌روه‌هاش هێزو توانای زیاتری پێبه‌خشین وه هێنانه‌دی ئامانجهكانیشیانی ئاسان تركردو تواناكانی یه‌كخستن، كۆمه‌ڵگاشی والێ كرد كه‌دان به { جیا} بونی ئهوانهدابنێ، جیاوازیشیان به ڕِهسمی بناسێ و له‌ئاكامدا ئهوجاییهو مافه‌كانیشیان له یاساداناندا له به‌رچاو گیراو یاساتایبه ت مهندییانی به حه‌ق ناسی. لێره‌دا نابێ ئه‌وه‌ش له‌بیربكه‌ین، كه زۆر له پشكێنهرهكان ولێكۆڵهرهوهكان و كۆمه‌ڵناسه‌كان زۆر جار مێژوو نوسهكانیش، ئه‌م دابه‌ش بونی كۆمه‌ڵگایه به سه‌ر ئه‌م هه‌موو چین و جۆر و توێژ و كۆمه‌له جیا جیا یانه‌دا، له‌كۆمه‌ڵگای شارستانی دا، به په‌رت و بڵاو كردنی كۆمه‌ڵگا دائه‌نێن. بۆڕِزگار بون له‌و وه‌همه دوو خاڵ زۆر به په‌سه‌ند ئه‌زانم كه ڕِونی بكه‌مه‌وه.
خاڵی یه‌كه‌م.
لهكۆمهڵگی شارستانی دا ئه‌م سێ خاڵه زۆر به ئاشكرا دیارن.
ـ جیاوازی ڕِاو بۆچوون.
ـ جیاوازی تای بهت.
ـ جاوازی گشتی.
جیاوازی ڕِاو بۆچون
له‌كۆمه‌ڵگای دیموكرات و پێشكه‌وتودا، جیاوازی بیر‌و بۆچون، دانی پیا نراوه یاساش ئه‌ی پارێزێت، تاك له‌سه‌ر هه‌ر شتێك و له گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێك دا بوو ئه توانێ هه‌ڵوێست و ڕاو بۆ چون و بیری جیاوازی هه‌بێت و ئه‌م مافانه‌ش یاسا دانی پیاده‌نێ و بۆی ده‌پارێزێ.
جیاوازی تای بهت
له‌گشت كۆمه‌ڵگا دیموكراتیه كاندا و به تای یبه‌ت ووڵاتانی خۆر ئاوا و ئه‌وروپادا، مافه‌كانی تاكه‌كه‌س پارێزراوه‌و یاسا تاكه كه‌س ده‌پارێزێ وه‌ك مافی ڕِێ وڕِهسمی تایبه‌ت بۆ تاكه‌كه‌س له‌ژیانی خۆی دا‌و دین داری و بێ دینی و جل وبه‌رگ و هه‌ر شتێكی تایبه‌ت به‌ژیانی تاكه‌كه‌سی خۆی.
جیاوازی گشتی
جیاوازیه گشتیه‌كانیش له سه‌ر بناغه‌ی یاسا ییه‌كان، ڕِێكخراوه، ئه‌و یاسایانه ی كه پارێزه‌ری بهرژهوه ندی گشتین، وهههروه هاش مافه‌كانی كهمینهكانیشیان پشت گوێ نه‌خستوه، به‌شێوه‌ی گشتی ئه‌توانین بڵێین له كۆمه‌ڵگای شارستانی پێش كهوتودا هه‌ركه‌س بۆی هه‌یه دیدو بۆچونی تایبه‌ت و جیا جیای هه‌بێت وه شێوه‌و جۆری ژیانی تایبه‌ت بۆ خۆی هه‌لبژێرێت وهه‌رچی په‌یوه‌ندی به باوه‌ڕو جۆری ژیانیوه یه به‌بێ ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت، ئه‌م مافه له لێكۆلینه‌وه و لێپرسینه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت پارێزراوه، به‌و پێ یه هه‌ر تاكێك له كۆمه‌ڵ، له سنوری ژیانی تاكه كه‌سی دا ته‌نها خۆی جۆر‌و شێوه‌كه‌ی ده‌ست نیشان ئه‌كات. به‌ڵام له سنوری ژیانی گشتی دا ئه‌بێت گشت لایه‌ك پابه‌ندی یاسابن ئه‌و یاسایه‌ی كه‌وتمان پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی زۆربه‌یه، وه ئه‌و یاسایه‌ش له‌ئاكامی ده‌نگ پێ دانی زۆربه‌ی كۆمه‌ڵه‌وه هاتۆته كایه له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و یاسایانه‌ش وادا ڕِێژراون كه ڕِێگرنین له به‌رده‌م { بهئهكسهر ت بونی ههركهمایهتی یه‌ك دا } بۆیه ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ هه‌ر كه‌مایه‌تیه‌ك توانی ڕِای گشتی بۆ خۆی ڕِابكێشێ یاسا گشتییه‌كه جڵه‌و گیری لێ ناكا
خاڵی دووهه‌م
له‌كۆمه‌ڵگای شارستانی دا یاسا ڕِێكخهر و پارێزه‌ری ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تیه. بۆ ڕِون كردنه‌وه‌ی ئه‌م خاڵه چاكترین نمونه ئه‌وه‌یه كه یاریگایه‌كی تۆپی پێ ته‌ماشا كه‌ین، لهویاری گایه‌دا دوو تیپی تۆپی پێ مل ملانی بۆ سه‌ركه‌وتن به سه‌ر تیپی تردا ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا كه هه‌ر یاری زانێكی ئه‌و دوو تیپه جیایه ئازادن له سنوری یاساگشتیهكانی یاریه‌كه دا هه‌ر چۆنێك ئه‌توانن بۆ سه‌ر كه‌وتن یاری بكه‌ن، تیپی به‌رامبه‌ریش هه‌مان مافی هه‌یه، به‌ڵام هه‌ردوو لاش ده‌بێ له‌سنوری یاسا گشتیه‌كانی یاریه كه‌دا وازی بكه‌ن، هه‌ردوو لایه‌نی یاریه‌كه‌ش به‌چاودێری چاودێری یاریه‌كه وبڕِیاره كانیشی ڕازین چاو دێرهكهش به‌پێ ی یاسا گشتیه‌كانی یاریه‌كه كارده‌كات، خۆئه‌گه‌ر { چاو‌دێر } خۆی له چوار چێوه‌ی یاسادا بڕیاری نه‌دا، ئه‌وا ڕِێگای یاسایی تریش هه‌یه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕِیارهكهی، ئه‌مه‌ش چونكه یاری زانه‌كان خۆیان یاسا كانی ئه‌و یاریه داده ڕێژن دواتریش ئاماده‌ن پهیڕِهویشی بكه‌ن، كه‌وابێ چوار چێوه‌ی گشتی یاریه‌كه یاسای گشتی یاریه‌كه یه، هه‌ر یاری زانێكی تاكیش ئازادی ته‌واوی له‌و سنوره گشتیه‌دا هه‌یه.
سه‌رده‌می سێ هه‌م.
ڕِێكخستنی كۆمه‌ڵگای شارستانی. گرنگ ترین پایه‌كانی كۆمه‌ڵگای شارستانی، ڕِێكخستنهكهیهتی، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ی كه گشت توێژوو كۆمه‌ڵ و چینه‌كان، له ئاكامی ئه‌و ئاڵ‌و گۆڕِانهی كه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵ دا دێت وڕِۆژبهرڕۆژ زیاتر ئه‌بێ، خۆیان له‌جۆره ها ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆدا ڕِێك ئه‌خه‌ن، وه خۆ به‌خشانه و بێ ده‌ست تێوه‌ردان و چاودێری ده‌وڵه‌ت كاری تیا ئه‌كه‌ن بۆ هێنانه دی ئامانجهكا جیا جیا كانیان، دیاره بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كارانه به ئاسایی بهڕِێوه بچێ، پێوسته پێشتر له یاسا گشتییه كاندا ئه‌م مافی خۆ ڕِێكخستن و ئازادی ڕِادهربڕینه، بهڕِهسمیهت بۆ تاكه كه‌س و كۆمه‌ڵ به ڕِهسمیهت ناسرابێ و دانی پیانرابێ. به‌م پێ یه ته‌نها له ووڵاتێك دا ئه‌مه جێبه‌جێ ئه‌بێت كه خه‌ڵكی ووڵات ئاستێكی باش له هۆشیاری سیاسی و ڕِۆشن بیری بوبن و یاسا گشتیه‌كان به‌ده‌نگی زۆر به‌ی ئه‌وان په‌سه‌ند كرابێ و ده‌وڵه‌ته‌كه‌شیان ده‌وڵه‌تی قانون بێ و هێزی خۆی له‌سه‌ر سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ست هێنا بێ، هه‌رسێ كوچكه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و ده‌وڵه‌ت و دادوه‌ران لێك جیابن و هه‌م به هه‌ڵبژاردن ویۆ ماوه‌ی دیاری كرا‌و له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ده‌ست نیشان كرابن. تاك و ئه‌م سێ ده‌سه‌ڵاته‌ی خه‌ڵكی ده‌ست نیشانی كردوون چالاكانه هه‌موو مافه‌كان بپارێزن، ئه‌وكاته سه‌ندیكاكان و یه‌كێتیه پیشه‌یی و هونه‌ری و ڕِۆژنامه نوسان و دین و بیره جیا جیاكان هه‌ر یه‌كه‌یان له‌سنوری ئه‌و یاسا گشتیه‌دا هه‌م بۆ مافه‌كانی خۆیان لهلایهكه وله‌لایه‌كی تره‌وه چالاكانه چاودێری به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت و دادگاكان و ده‌سه‌ڵاتی یاسادانا نیشدا ده‌كه‌ن، له‌كاتی پێوست دا ههڵۆست ده‌گرن و ڕِای گشتی به‌لای هه‌ڵه‌و پێ شێل كاریهكاندا ووریادهكهنهوه.
ئهوهماوهبڵێین كۆمه‌ڵگای شارستانی به‌رهه‌می خه‌باتی چه‌ند سه‌ده‌یه‌كه كه سه‌دان كۆسپی گه‌وره‌ی هاتۆته ڕێ یه‌كێ لهوكۆسپانه كه چینه ناوه‌ندیه‌كانی ئه‌وروپا به‌درێژایی ده‌یان ساڵ بۆ وه‌لانانی ئه‌و كۆسپه كردویانه. چاوه‌ڕوان ناكرێ به‌ئاسانی په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وباوك سالاری و پێشڕه‌وه دینی و ده‌وڵه‌ت سالاران به‌بێ به‌رهه‌ڵستی جدی جێی خۆیان بۆ نوێ كاریه‌كان چۆڵ بكه‌ن.
كۆسپه‌كانی هێنانه كایه‌ی كۆمه‌ڵگای شارستانی له‌م سه‌رده‌مه‌دا.
1 ـ به‌ره‌ڵایی و سه‌ره ڕۆیی.
دوابه‌دوای جه‌نگی جیهانی دوه‌م و سه‌ركه‌وتنی هاوپه‌یمانه‌كان و دواتریش دابه‌ش كردنه‌وه‌ی جیهان له‌ڕوی سیاسی و جوغرافیاییه‌وه، به‌سه‌ر دوو زلهیزهكهدا هه‌لومه‌رجه‌كانی ئالوگۆڕِی ده‌سه‌ڵاتی له‌ووڵاتانی سه‌ربه { یه‌كێتی سۆڤییه‌ت} له‌ناوچودا به شێوه‌ی ئاشتی و له ڕِێ ی هه‌ڵبژاردنه‌وه به شێوه‌یه‌كی گشتی كارێكی نه‌كرده نی بوو، وه ئه‌و ووڵاتانه‌ش كه له ئاسمانی ئه‌و ووڵاته ئیشتراكییه دا ئهسوڕِانهو به‌گشتی له‌ڕوی ئایدۆلێژیهوه ئه‌گه‌ر وه‌ك ئه‌ویش بهبوبن، ئه‌وا زۆر له‌و دوور نه‌بونه، ئه‌مه‌ش كاری به‌جێ یه‌ك گه‌یاند هه‌ر ئاڵ وگۆڕێك له ڕِژێمهكاندا ته‌نها به هێزی سه‌ربازی و ههڵگهڕِانهوهی به‌شێك له هێزه ده‌سه‌ڵات داره‌كانی ناو خودی ڕِژێمهكان دهكراو ئه‌وانیش ته‌نها و ته‌نها ده‌م وچاوهكانیان ئه‌گۆڕی، نه‌ك یاسا‌و جۆری حوكم كردن ئه‌گه‌ر له پێشوهكانیان خراپتر نه بوبن خۆ هه‌روه‌ك ئه‌وانی پێشویان وابون زۆربه‌ی ئه‌وا ووڵاتانه‌ش ده‌وڵه‌ت له‌جیاتی خه‌ڵكی و به‌زۆره ملی خۆی یه‌ك كاتدا هه‌م یاسای داناوه و هه‌م ئه‌ویاسا یانه‌ی جێ به‌جێ كردوه، به‌كورتی، نه‌جێ گای دروست بونی كۆمه‌ڵگای شارستانی بون و نههێشتویانه ئاستی ڕِۆشن بیری تاكه كه‌سه‌كان یهرهو ئه‌و ئاسۆیه په‌روه‌رده بیێ. بۆ ئاڵوگۆڕِی دوای ڕِوخانی مه‌ڵبه‌ندی سۆشیالستی گه‌وره‌كه‌ش، ئه‌و به‌ره‌ڵایی و ههرجومه رجهی له ناو ووڵاتانی سه‌ر به‌یه‌كێتی سۆڤیه‌ت دا دروست بوو ئه‌م هۆیه بوه مایه‌ی دواكه‌وتنی دروست بونی كۆمه ڵگای شارستانی كارامه‌و لێهاتوو كه‌بتوانێ مه‌به‌سته‌كانی ڕِاستهو خۆی لێ بكه‌وێته‌وه، كاربه شێوه‌یه‌ك بو { ده‌بابه‌كانی یه‌لسن په‌رله‌مانی هه‌ڵبژارده‌ی ڕوسیان له‌ناو كۆشكی كرێملن دا تۆپ باران ده‌كرد، هۆی ههرجو مه‌رج و به‌ره‌ڵایی وبێ ئاگایی دانیشتوان بو كه له‌كاتی یاساداناندا هه‌ستیان به و ده‌سه‌ڵاته بێ پایانه‌ی سه‌رۆك نه‌كرد بو ئێستاش به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵن. له‌كاتی ئاڵوگۆڕِێكی وادا گه‌لێكی بێ ئه‌زمونی دیموكراتی و بێ ڕِۆشن بیری سیاسی گشتی و بێ ئاگا له ڕِوداوه دیموكراتی و پێشكه‌و تو خوازیه جیهانیه‌كان له‌شه‌وو ڕِۆژێكدا خۆیان ئازاد و بێ سه‌ر په‌رشت بینیه‌وه، په‌یدا بونی مافیا و فرسه‌ت په‌رسته‌كان بهحاڵێكی بردن كه فرسه‌تی بیركردنه‌وه‌ی ته‌واویان له‌یاساكان و هه‌ڵبژاردنه‌كانیان نه‌ما بوو، ئه‌م نمونه‌یه ته‌نها بۆ جۆرێكه له ئاڵوگۆڕِه له پڕِهكان پاڵه‌وانه‌كانی ئاڵوگۆڕِهكه بون به پارێزه‌ری یهرژهوهندیهكانی خۆیان و به قودسیه‌تی پاڵه‌وانی ئاڵوگۆڕه‌وه باوك سالاری ده‌كه‌ن.
2 ـ ترسناك ترین كۆسپ ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ته له دروست بونی هه‌ر ڕِێكخراوێك له ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای شارستانی.
نمونه‌ی ئه‌مه‌ش له‌ووڵاتی ئاسیا دا به‌تایبه‌ت گشت ووڵاته ئیسلامیه‌كان و عه‌ره‌بیه‌كان گه‌لێك زۆرن، هیچ ووڵابێك له‌وانه‌نیه كه هه‌ر له‌سه‌ندیكا كرێكاریه‌كانه‌وه تاك و یه‌كێتی نوسه‌ران و ڕِۆژنامهوانهكان و دادوه‌ران و... تێدا نه‌بێت به‌ڵام له‌هیچ ووڵابێك دانیه له‌وانه كه وه‌زاره‌تی تایبه‌ت بۆ ڕِاگهیاندن و لێپرسینه‌وه له‌و ڕِێكخراوانه نه‌بێت، هیچ كانێكیش ئه‌و ڕِێكخراوانه نه‌یان توانیوه وه‌ك پێویست ڕِای گشتی دژی هیچ یه‌ك له‌و ده‌وڵه‌تانه یه‌ك بخه‌ن، ئه‌گه‌ر له چه‌ند حاڵه‌تێكی به‌ده‌گمه‌ن، كه ئه‌وانه‌ش ئامانجه‌كانیان نه‌پێكاوه به‌ده‌ر بێت سه‌یریش له‌وه‌دایه كه بون به‌ئه‌ندام له‌و جۆره ووڵاته دا له یهكیَ له‌و ڕِێكخراوانهدا وه‌ك ئه‌مر وابوه.
3 ـ مه‌ترسیه‌كی تر له به‌رده‌م هێنانه كایه‌ی كۆمه‌ڵگای شارستانی دا ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵێك ئایدیای وه‌ك دین یان ده‌وڵه‌تی ئایدیۆ لۆجی ببنه بابه‌ت بۆ ڕِۆژنامه و گۆڤار و كه‌ناڵه كانی تری بینراو وبستراو.
ئه‌مانه‌ش ئه‌بنه هۆی هێنانه كایه‌ی یه‌ك ئایدیولوجیای توندتره‌وه و له‌پێك هێنانی ده‌وڵه‌ت دا و... ده‌وڵه‌تێك كه خاوه‌نی هێزه و هێزی خۆی له ڕِێ ی هێنانه‌دی خواسته ئایدیۆلۆجیهكانی خۆی دا به‌كاردێنێ نه‌ك چین و توێژ و جۆره بیروباوه‌ره جیا جیا كاندا.
4 ـ نه‌بونی ده‌ستورێكی هه‌میشه‌ی ده‌نگ پێ دراو په‌سه‌ند كراوبێ زۆر به‌ی گه‌ل كه مافه‌كانیان تیدا نیشان كرابێت
ئه‌و ده‌ستوره جۆری به ڕِێوه بردنی ووڵاتی بێ پێچوپه‌نای ده‌ست نیشان كردبێ و هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی لێك جیا كردبێته‌وه‌و دانی نابێ به‌گشت مافه کانی تاکه کانی کۆمه‌ڵ دا.
گشت مرۆڤه‌كانی كه ڕِۆشن بیر‌و ئازادی خواز و سه‌ربه‌ستی په‌رست بن ئاوات و خواستیانه له‌كۆمه‌ڵگایه‌كی شارستانی دا ژیان به‌سه‌ر بهرنو و تاك و بۆشیان بكرێ هه‌وڵی به‌ره‌و پێش بردنی ده‌ده‌ن وه پارێزگاری له بونی كۆمه‌ڵگا كه ئه‌كه‌ن. چونكه ئه‌وانه ئامانجیانه كه.
1 ـ ڕِێزی مرۆڤ وه‌ك مرۆڤێك پارێزراو و دان پیا نراوبێت.
2 ـ كۆمه‌ڵگا ته‌نها لهڕِێ ی یاساوه به‌ڕێوه ببرێ.
3 ـ شه‌فافییه‌تی پێویست هه‌بێت، كه هه‌ڵه‌كان له‌جێی خۆیدا ده‌ست نیشان كرێ و ڕِای گشتی لهئۆڕگانه ئازاده بێ لایه‌ن و سهربهخۆكانیانهوه بتوانن ئاگاداری و چاودێری بكه‌ن.
4 ـ زۆره ملێ وبه سهراسهپاندن و ملهوری، به‌ته‌واوی بۆ مه‌زبه‌له‌ی مێژوو ڕِهوانهكرێ.
5 ـ ده‌سگا پڕ وپاگهندهكان سه‌ر به ده‌وڵه‌ت ڕِاپێچ كرێن و له‌جێ یان ئۆرگانه ئازاد‌و بێ لایه‌نه‌كانی جۆراو جۆر و جیا جیا په‌ره بسێنێ.
6 ـ به‌ناوی یه‌كسانی یه‌وه { ئازادی تاكه كه‌سی و ئازادی هه‌ڵبژاردن و داهێنان و نوێكاری } خه‌فه نه‌كرێ.
7 ـ حكومه‌ت ته‌نها بۆ پێشكه‌ش كردنی خزمه‌ت گوزاری بێت، نه‌ك سه‌رچاوه‌ی بیروبۆچونی ئایدۆلۆجیا.
8 ـ ئۆرگانه سه‌ربه‌خۆكانی { پیشه‌ی، سیاسی، دینی، زانستی، هونه‌ری... ته‌نها به‌رگری له‌ماف و خواست و ده‌ست كه‌وتی ئه‌ندامه‌كانی خۆیان بكه‌ن.
9 ـ دادگای سه‌ربه‌خۆ و ئاسان ده‌ست پێگه‌یشت و هه‌بێت كه ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی هه‌بێت، هه‌ر كه‌س و هه‌ر شتێك بخاته ژێر پرسیار و لێكۆڵینه‌وه وه مافی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی دادوه‌ری له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ده‌سته‌به‌ربێت.
10 ـ چاره‌سه‌ری هه‌ركێشه‌یه‌كی نێوان چین و توێژ و لایه‌نه جیا جیا كان ته‌نها له ڕێگای گفت و گۆی ئاشتیانه وه چاره‌سه‌ر كرێت.
11 ـ مافی تاكه كه‌س و كه‌مایه‌تی پارێزراو بێ.
نه‌ورۆز حسه‌ین ساڵح
کۆڵن / ئوڵمانیا
22-1-20004
Nawroz. saleh@hotmail. de
