پێشه‌کی با ئاسایش بناسیینین: ئاسایش به‌گشتی واته پاراستنی تاك یان نه‌ته‌وه و نیشتیمان له هه‌ر مه‌ترسیه‌ك، به پێچه‌وانه‌ی ترساندن و تۆقاندن
له هه‌ر ڕوداوێك. ئاسایش – وه‌ك ووشه تێگه‌یشتنی گرنگی ئه‌و‌تۆی هه‌یه له زۆربه‌ی بواره‌کاندا به‌کار دێنرێ، به‌ڵام له بواری پۆلوتیکه‌وه تێگه‌یشتنێکی نێویه، بۆیه ده‌بینین زۆربه‌ی کێشه‌کان له‌ناو بۆچونه‌کانی فه‌رهه‌نگی سیاسه‌ته‌وه ڕوو ده‌دا.
به‌کار هێنانی ئاسایش وه‌ك ووشه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوا به‌دوای جه‌نگی جیهانی دوه‌م، له‌و کاته کۆمه‌ڵێك ڕۆشه‌نبیر و زانا ده‌گه‌ڕان بۆ چۆنێتی دابین کردنی ئاسایش و سه‌قامگیری و زاڵ بون به‌سه‌ر جه‌نگ، زور بۆچونیان بۆ ده‌ر که‌وت بۆیه ده‌ستیان کرده دارشتنی میکانیزمێك تێبینی بکا به بونی دژ و پلانس، هه‌ر له‌و کاته بو که ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌توه‌یی ئه‌مه‌ریکی دامه‌زرا ئه‌ویش له ساڵی (1947)، له‌م مێژوه‌وه به‌ره‌و دواوه تێگه‌یشتنی ئاسایش بڵاو بوه‌وه به پله وتێگه‌یشتنه جیا جیاکانیه‌وه. هه‌رچه‌نده بابه‌ته‌که نێۆ بو به‌ڵام مانای ئاسایش سنور دار‌و ئاشکرا بو له بیره‌وه‌ری سه‌رکرده سیاسیه‌کان و ڕۆشنبیره‌کانی زۆربه‌ی ووڵاتان جیهاندا، له زور شیون سه‌ری هه‌ڵداو وه‌ك دورشمێکی گرنگ له نیو یه‌ك چوار چێوه ی‌دا. بۆیه دوای پێك هاتنی ئاسایشێ نه‌ته‌ویی ئه‌مه‌ریکی، ئاسایشی ئه‌وروپی، ئاسایشی سۆڤێتی جاران و ئاسایشی ئیسرائیل هاتنه دامه‌زراندن به‌ڵام بۆ تێگه‌یشتن و گه‌یشتن به بواری ئه‌سایش ده‌بی سه‌یری ده‌زگاو خێوندگاکانی جیهانی هاوچه‌رخ بکه‌ین... بۆ نمونه به‌بۆچونی ئینگلیز ئاسایش واته پاڕاستنی نه‌ته‌وه له هێزی دوژمنه ده‌ره‌کیه‌کان. کیسنجر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشوی ئه‌مه‌ریکا ئه‌ڵێ ئاسایش ڕوداوێك و هه‌وڵدانێکی کۆمه‌ڵایه‌تیه بۆ پاڕاستنی مانه‌وه‌ی ماڤ و مرۆڤ.
ئاسایش به بۆچونه گشتیه‌که‌ی واته دابین کردنی سنورێك و هێزێك و بۆچونێك بۆ پاڕاستنی سه‌رچاوه ئابوریه‌کانی ماڤی مرۆڤ وسنوری هرێم و سه‌رچاوه‌ی هێزی هرێم له هه‌ر مه‌ترسیه‌کی دوژمن چ له‌ده‌ره‌وه یان ناوخۆی هرێم بێت یان له مه‌ترسیه سرۆشتیه‌کانیش، ئه‌مه ده‌بێ له‌کاتی ئارامی یان جه‌نگ، له‌گه‌ڵ په‌له‌دان به‌هێزه کانی هرێمی ئێستا و ئاینده‌دا وپلاندانان بۆ ڕو به‌ڕوی هه‌ر مه‌ترسیه‌ك، بۆیه ئاسایش دیاره ڕێ خۆش کردنه بۆ پێشکه‌وتنی نه‌ته‌وه‌و نیشتیمان و پاراستنی له‌هه‌ر مه‌ترسیه‌کی ناوخۆیی وسروشتی و ده‌ره‌وه‌ی سنوریش و زامن کردنی ژیانێکی ئارام و شاهیسته ی هاوچه‌رخ بۆ ئه‌و کۆمه‌ڵگایه.. به‌ڵکو له کۆمه‌ڵگا جیهانی پێشکه‌وتو به دوا نه‌مێنی...
دیاره ئاسایش ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ئگرێته‌وه:_ (1) پاراستنی جیۆپۆلوتیکی نیشتیمان. (2) دابین کردنی ئابوری وپێویسته‌کانی کۆمه‌ڵگا به‌جورێك که له‌گه‌ڵ جیهانی هاوچه‌رخدا بوگونجێت و دوابه‌دای کۆمه‌ڵگا پێشکه‌وتوه‌کان نه‌مێنی. (3) دابین کردنی ئارامی وئاسایشی هاووڵاتیان له هه‌ر جۆره مه‌ترسیه‌ك. (4) دارشتنی ئایدیولوجیه‌ك و پاراستنی بیر و بۆچونی کۆمه‌ڵگا به‌گشتی و پاراستنی که‌لتور. (5) پاراستنی ژینگه له مه‌ترسیه سروشتیه‌کان.
ئه‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه پێویستی به‌دابین کردنی چوار خاڵی بنه‌ره‌تی هه‌یه ئه‌ویش:_
*- تێگه‌یشتن له جۆری مه‌ترسیه ناوخویه‌کان و ده‌ره‌وه‌یکانی سنور.
**- داڕشتنی ئستراتیژیه‌ك بۆ گه‌شه‌دانی هێزی هرێم.
***- دابین کردنی تواناێك بۆ راوه‌ستان به‌رامبه‌ر هه‌ر مه‌ترسیه‌ك، ئه‌ویش به‌دامه‌زراندنی هێزێکی سه‌ربازی و پۆلیسی به‌توانا که بتوانێ به‌رگیری دژی به هه‌ر ڕوداوێك بکا.
****- ئاماده ودابین کردنی سیناریویك بۆ راوه‌ستان دژ به هه‌ر مه‌ترسیه‌ك به جۆرێکی گونجاو گۆڕان کاریی پێویست ئه‌وه ماوه بڵیم ئاسایش له چوار خاڵدا خۆی ده‌بینی:_ (1) ئاسایشێ تاك به‌رامبه‌ر به مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیان، ماڵ، خێزان. (2) ئاسایشی نیشتیمان له هه‌ر مه‌ترسیه‌ك چ ناوخویی بێت یان ده‌ره‌وه یان سروشتی. (3) ئاسایشی قواره‌ی نه‌ته‌وه و نیشتیمان به‌پێك هاتن له‌گه‌ل چه‌ند ووڵاتێکێ دراوسی. (4) ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌م جۆره ئاسایشه چاو دێری ئاسایش و ئارامی ووڵاته‌کانی گرتۆته ئه‌ستۆوه له هه‌ر مه‌ترسیه‌ك. له کۆتا ی هیوادارم هرێمی کوردستان بیر له دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه بکا بۆ به‌رگیری کردن له هه‌ر ڕوداویك دژ به نیشتیمان یان نه‌ته‌وه‌که‌مان بێت.
محمود برزنجی
