دوای ئه‌وه‌ی دووهه‌فته له‌مه‌وبه‌ر كوڕێكی تۆمه‌تباری ته‌مه‌ن (20) ساڵ له‌هه‌ر دوو گه‌ڕه‌كی (ده‌باشان و كانی سپیكه) ی شاری
سلێمانی له‌سێ ڕۆژو سێ كاتی جیادا ده‌ستدرێژی سێكسی كردبووه سه‌ر سێ كچی منداڵی خوار ته‌مه‌ن (10) ساڵ، دواتر كه‌س و كاری منداڵه‌كان هاتنه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان و ئاگاداریان كردین له‌و ڕووداوانه، پاشان به‌شی چاودێری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ته‌واویان له‌سه‌ر تۆمهتبارو، وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی سلێمانی، توانییان شه‌وی 8-9/1/2009 سه‌عات (11) ی شه‌و به‌هاوكاری نوسینگه‌ی تایبه‌تی به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ر، له گـهڕهكی كانی سپیكـهی شـاری سلێمانی تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیربكه‌ن و بیهێننه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان، تۆمه‌تباره‌كه ناوی (ڕ. ن. ف) و له‌دایكبووی ساڵی (1989) و دانیشتوی گه‌ڕه‌كی كانی سپیكه‌ی شاری سلێمانییه و بێ كاره، سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی لێكۆڵینه‌وه لـه‌گــه‌ڵ تـۆمهتبــارو بـڕیــاری بـه‌ڕێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی سلێمانی له‌سه‌ر تۆمه‌تبار، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌گه‌ڵ تۆمه‌تبار، دانی‌نا به‌تاوانه‌كه‌یدا ووتی: كه‌س هاوكاری نه‌كردوم و خۆم ته‌نها به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كاری سێكسی ئه‌م كارانه‌م كردووه، یه‌كه‌م منداڵم له‌گه‌ڕه‌كی كانی سپیكه له‌نزیك ماڵی خۆیان بردووه‌ته خانوویه‌كی تازه دروستكراو و له‌وێ ئه‌و كاره‌م له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامداوه، دووه‌م منداڵم لهگهڕكی ده‌باشان له نزیك خوێندنگه‌كه‌ی به‌هه‌مان شێوه بردمه خانوویه‌كی تازه دروستكراو و له‌وێ ئه‌و كاره‌م له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامدا، منداڵی سێیه‌مم له‌گه‌ڕه‌كی كانی سپیكهلهكاتێكدا كه‌بۆ دوكانێكی نزیك ماڵی خۆیان ده‌چوو به‌مه‌به‌ستی شت‌كڕین منیش با‌نگم كرده خانوویه‌كی چۆڵی ئه‌و نزیكانه له‌وێ ئه‌و كاره‌م له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامدا، تۆمه‌تبار له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه: كه هه‌ر سێ منداڵه‌كه‌ی به‌فێڵ بانگ كردووه‌ته ئه‌و خانووه تازه دروستكراوانهوهو به‌زۆر ئه‌و كاره‌ی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامداون، پاشان به‌ڕێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی سلێمانی بڕیاریدا به‌ڕاگرتنی تۆمه‌تبار به‌مادده‌ی یاسایی (393) لــهیــاسای سـزادا.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا...
عه‌میدی ئاسایش
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی پارێزگای سلێمانی
