
كاروان سالار – سلێمانی: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له باره‌گای حزبی شوعی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی حه‌وت حزب و ڕێكخراو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سازدرا‌و تێیدا ئه‌و لایه‌نانه گفتووگۆیان له باره‌ی چۆنیه‌تی هاوكاری كردنی ئه‌و ئاوارانه‌كرد كه له ئه‌نجامی تۆببارانی به‌رده‌وامی توركیا و ئێران ماوه‌ی ساڵیكه ئاواره بوون و ئێستا له ڕه‌وشێكی نا له‌باردا ده‌ژین.
كۆبوونه‌وه‌كه له كاتژمێر (3:30) پاشنیوه‌ڕۆ ده‌ستی پێكردوو له ده‌ره‌نجامی گفتووگۆی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌و لایه‌نانه كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته هاوكاری و كۆمه‌كی ئه‌و لێقه‌وماوانه‌ی گونده‌كانی بناری قه‌ندیل بكرێت، وه گه‌یشتنه چه‌ند بڕیارێك له‌سه‌ر چۆنیه‌تی هاوكاریی كردنه‌كه كه له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی ئه‌و لایه‌نانه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و بڕیاردرا كه:
(سه‌ردانی پارێزگاری سلێمانی بكرێت و داوای لێبكرێت كه هاوكاری ئه‌و ئاوارانه‌ی قه‌ندیل بكات و داوا له نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌تانی جیهان بكات كه هه‌رچی زووتره توركیا و ئێران ده‌ست له بۆ ردوومان كردنی گونده‌كانی سه‌ر سنوور هه‌ڵبگرێت. هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌وه هاوكاری بۆ ئاواره‌كان كۆده‌كرێته‌وه، وه سه‌ردانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی بكرێت و داوایان لێبكرێت وتاری ڕۆژی هه‌ینیان ته‌رخان بكه‌ن بۆ ئه‌و هێرشانه و هاوكاریی بۆ ئاواره‌كان كۆبكه‌نه‌وه، وه له‌ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كانیانه‌وه ئه‌و لایه‌نانه ئه‌و بابه‌ته بكه‌نه ڕۆژه‌ڤ... ) .
جێی باسه ئه‌و حه‌وت لایه‌نه بریتیبوون له:
- لقی سلێمانی - ناوه‌ندی چاك.
- حزبی سۆسیالستی دیموكراتی كوردستان.
- حزبی شوعی كوردستان.
- پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان.
- حزبی زه‌حمه‌ت كێشانی كوردستان.
- بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی خوازانی كوردستان.
- ته‌ڤگه‌ری ژنانی ئازادیخوازی كوردستان.
