قسه كردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه داخۆ كێ ده‌بێته سه‌رۆكی حكومه‌ته‌كه‌ی تۆ؟ و چۆن ده‌توانێ دیزاینێكی نوێ به ژیانت ببه‌خشێت؟ به‌راستی كارێكی هێند سانانیه كه به‌بێ قسه‌كردنی جدی چه‌ندین ملیۆن مه‌خلوق وه‌ڵامێكی دروستی هه‌بێت، هه‌ر ئه‌مه‌شه وه‌هاده‌كات كه من ته‌مه‌ننای ئه‌وه‌بكه‌م كه كاندیدی ئه‌م جاره‌ی (یه‌كێتی) بۆ پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌بێ بۆچوون و ده‌نگی ئه‌م چه‌ند ملیۆن مه‌خلوقه تێنه‌په‌ڕێ، ئه‌مه‌ش له خاتری هیچ نا.. ته‌نها له خاتری ئه‌وه‌ی ژیانی رۆژانه‌ی حه‌ڤده ساڵ له بوونی سه‌رۆكی حكومه‌تی كه هه‌ڵبژێردراوی ته‌نها حیزب بوودووباره نه‌بێته‌وه، چونكه هه‌رله كابینه‌ی به‌ێز "د. كمال فواد"ه‌وه تا دواین كابینه‌ی به‌ڕێز"نێچیرڤان بارزانی" مان بینیوه و ده‌بینین و ئاگاشمان له نایه‌كسانیه‌كی ته‌واوی حوكمڕانیاندا هه‌یه، له‌یه‌كه‌م كابینه‌دا و به‌و پێیه‌ی سه‌ره‌تای ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان سه‌رده‌می تۆخترین عه‌قڵیه‌تی سه‌رده‌می شاخ بوو هۆكارێكی سه‌ره‌كی بوو بۆ به‌دیكۆركردنی په‌رله‌مان و كابینه‌ی حكومه‌ت، هه‌ر ئه‌مه‌ش وه‌های كرد كه شه‌ڕی ناوخۆ په‌رله‌مان و كابینه‌ی حكومه‌تی له خۆیدا غه‌رق بكات، له‌كابینه‌ی به‌ڕێز (كۆسره‌ت ر‌سوڵ) یشدا هێنده‌ی كابینه‌یه‌كی هه‌ولێریمان بینی نیو هێند كابینه‌یه‌كی هه‌رێمیمان نه‌بینی، پاشتر و ته‌نها كابینه‌یه‌ك كه‌توانی كه‌م تا زۆر كابینه‌ی خه‌ڵكی بێت (دیاره مه‌به‌ستم كابینه حكومه‌یه‌كانی یه‌كێتی یه) كه تائێستاش لای خه‌ڵكی كابینه‌یه‌كی له‌یادنه‌كراوه كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی (د. به‌رهه‌م) بوو، ئیدی له‌وه به‌دوا تا یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌و سه‌رۆكایه‌تی گرتنه ده‌ست له‌لایه‌ن (نێچیرڤان بارزانی) یه‌وه ئه‌وه حاڵی حكومه‌ت و ژیانی رۆژانه‌ی هاوڵاتیانه كه هه‌ریه‌كه‌و خاوه‌نی وه‌سفی خۆمانین بۆی، وه هه‌رخۆشمان ده‌زانین چۆن ژیانێكی له‌گه‌ڵدا ده‌به‌ینه سه‌ر، ژیانێك كه تا دێت تروسكه‌ی ئومێد كه‌متر و كه‌مه‌تر ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش له خاتری جارێكی‌تر دروس بوونه‌وه‌ی حكومه‌تێكی هه‌ولێری نه‌ك حكومه‌تێكی هه‌رێمی.. ئه‌م نه‌بوونی حكومه‌تی هه‌رێمیه‌ش هه‌میشه وه‌ها كارێكی كردوه كه خه‌ڵكی به‌رده‌وام قسه‌ی پڕله داخه‌دڵی خۆیان هه‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌نمونه‌ی ئه‌و هاوڵاتیه‌ی له‌به‌رنامه‌یه‌كی راسته‌وخۆدا و به میوانی به‌رنامه كه به‌ڕێز (د. نجم ڕلدین كریم) بوو بڵێ خۆزگه بۆ سه‌عاتێكیش بوایه تۆ ده‌بویته سه‌رۆكی حكومه‌ت، ئه‌مه له كاتێكدا سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌هه‌موو كات زیاتر هه‌ست به ده‌سته‌ڵات و پایه‌ی خۆی له‌سه‌ر كورسی ده‌سته‌ڵاتدا ده‌كات.
بۆیه لێره‌دا ئه‌وه‌ی كه ده‌كرێت قسه‌یه‌كی ته‌واو جدی له‌سه‌ر بكرێت ده‌نگۆی بوونه سه‌رۆكی به‌ڕێز (د. نجم ا‌لدین) ه، كه له‌چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ره‌وه و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ كوردستان سه‌ری هه‌ڵدا، پاشتر گپ بوونه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان و جارێكی دی گه‌رمبوونه‌وه‌ی هه‌مان ده‌نگۆ به‌تایبه‌ت له‌م گه‌ڕانه‌وه جیاوازه‌یدا. ئه‌وه‌شی ئه‌م ده‌نگۆیانه پشت ئه‌ستور ده‌كات نه‌بوونی كاندیدێكی وه‌هایه كه یه‌كێتی بتوانێ له خولی سه‌رۆكی حكومه‌تی خۆیدا ئه‌و پۆسته‌ی پێ بسپێرێ، چونكه هه‌موو ئه‌وه‌مان بینی كه له‌كۆتای هاتنی خولی حكومه‌تی پارتیدا یه‌كێتی چۆن پۆستی حكومه‌تی كه خه‌ونی چه‌ند ساڵه‌ی هه‌ردوو حیزب بوو له حكومه‌تێكی یه‌كگرتودا به‌خشیه‌وه به‌پارتی، بۆیه له‌ئێستادا ده‌كرێت بڵێین ئه‌مجاره‌یان یه‌كێتی نایه‌وێت هه‌مان به‌خشیشی بۆ پارتی هه‌بێت، ئیدی ئه‌مه‌شه ئه‌و گومانه هێنده‌ی دی به‌وه تۆختر ده‌كاته‌وه كه‌بڵێین یه‌كێتی بیری له كه‌سی جدی و شایسته به‌م پۆسته‌ی خۆی كردتۆته‌وه، وه ده‌كرێت بشڵێین ره‌نگه‌له‌مه‌شدا جانسی (د. نجم ڕلدین) له پێش هه‌ركه‌سێكی تره‌وه بێت، هه‌رچه‌نده تا ئێستاش (دكتۆر) وه‌ڵامێكی ئه‌رێنی یاخود نه‌رێنی بۆ ئه‌م گومان و پرسیاره پێ نیه، یان پێیه‌تی و خۆی دوره‌په‌رێز گرتووه‌و ده‌یه‌وێت داهاتووی ناوچه‌كه له‌بری ئه‌و وه‌ڵامه‌ره‌وه بێت..
من وه‌ك مرۆڤێك له‌م چه‌ند ملیۆن مه‌خلوقه پڕ له‌گه‌نجه هه‌میشه ته‌مه‌ننا و خوازیاری گۆڕانی حكومه‌ت ده‌كه‌م به رێگایه‌كی ته‌واو دیموكراسیانه، به‌رێگه‌ی به‌شداری كردنێكی ته‌واو فیعلی خه‌ڵكی له دیاریكردنی هه‌ر كه‌سایه‌تیه‌كی كاندید كراوی حیزبی، با ئیدی حیزب خۆی له‌و كۆد و به‌نده قوتاربكات و هه‌نگاوێگی ئازایانه‌و جوامێرانه بنوێنێت و له‌بری ته‌نها كه‌سێك چه‌ند كه‌سێك دیاری بكات و له‌گه‌ڵ هاوڵاتیاندا گفتوگۆی جدیان له‌سه‌ر بكات، باسیڤیه‌كی ژیانی ئه‌و كاندید كراوانه بۆ خه‌ڵكی بڵاو بكاته‌وه‌و ئه‌و كاتیش ئه‌و چه‌ند ملیۆن مرۆڤه له‌سه‌یركه‌ره‌وه ببنه یاریزان و حكومه‌تێكی بێ گله‌یش دروست ده‌بێ، نه‌ك وه‌ك ئێستا ده‌می گه‌وره‌و بچوكی مه‌مله‌كه‌ت بكه‌ره‌وه به‌وانه‌شی كه پله‌و مه‌قامی خۆیان هه‌یه پڕبێت له گله‌یی و به‌راست و چه‌پدا قسان بكه‌ن..
ئیدی ئه‌وسا (د. نجم ڕلدین) یان هه‌ر به‌ڕێزێكی دی كورسی سه‌رۆكایه‌تی ته‌واو لی پیرۆز ده‌بێت، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه‌دا ئاماژه‌م پێدا كه چۆن كابرا له كه‌ناڵه‌ئاسمانیه‌كه‌وه خۆزگه‌ی ده‌خواست.. ئه‌م خۆزگه خواستنه‌ش ده‌رئه‌نجامی ره‌شبوونه‌وه‌ی هه‌ناوی ئه‌و خه‌ڵكه‌یه كه‌له‌سه‌رده‌می دڕنده‌ترین ده‌سته‌ڵاتی به‌عسدا ماڵیان بۆ پێشمه‌رگه دووه‌مین سه‌نگه‌ر بووه، به‌هه‌ر حاڵ ده‌كرێت من لێره‌وه ئه‌وه بپرسم كه داخۆ به‌ڕێز (د. نجم ڕلدین) ده‌توانێت به‌مانای كه‌لیمه ببێته سه‌رۆكی حكومه‌ت؟ ئایاده‌توانێ هه‌مان ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌بێت كه خه‌ڵكی به‌راستی خۆزگه بۆ ده‌سته‌ڵاتی بخوازن، ئایا له بێكه‌سیدا میلله‌ت ده‌یه‌وێت به كه‌س قبوڵت بكات یاخود هه‌ركه‌سیت بۆ بێكه‌سان؟
- له به‌رنامه‌ه‌یه‌كی راسته‌و خۆی كه‌ناڵی ئاسمانی "گه‌لی كوردستان"دا و له میانه‌ی میوانداریه‌كی "د. نجم ڕلدین"دا قسه‌ی هاوڵاتیه‌كی په‌یوه‌ندیه‌كار بوو..
Zanko_sardar@yahoo. com
