له‌ژماره (489) ی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی، لاپه‌ره‌ی (كۆمه‌ڵایه‌تی و لاوان) دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ (فه‌لاح مورادخان) رێكخه‌ری رێكخراوی (WADI) ئه‌ڵمانی بۆ روبه‌روبوونه‌وه‌ی مێینه بڵاوكراوه‌ته‌وه و مانشێتی سه‌ره‌كی ئه‌م دیمانه‌یه (وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌رپرسیاره له‌تاوانی خه‌ته‌نه‌كردنی كچان)، له‌راستیدا سازده‌ری دیمانه‌كه سوودی له‌یه‌ك ده‌سته‌واژه‌ی (فه‌لاح مورادخان) وه‌رگرتوه و له‌رێگایه‌وه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌تاوانبار وه‌سف ده‌كات، بۆیه ئه‌م رونكردنه‌وه‌یه‌مان به‌پێویست زانی:
ره‌نگه نه سازده‌ری دیمانه‌كه و نه رێكخه‌ری ئه‌و رێكخراوه ئه‌ڵمانیه نه‌زانن كاری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف چییه، بۆیه به‌پێویستی ده‌زانین بۆ ئه‌و به‌رێزانه و به‌هه‌موو خوێنه‌رانیش بڵێین كه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وه‌زاره‌تێكی خزمه‌تگوزاری ئاینیه و ئه‌ركی سه‌ره‌كی رێكخستنی كاروباری ئیداری زانایانی ئاینیه (هه‌موو ئاینه‌كان) و زه‌مینه‌خۆشكردنه بۆ چه‌سپاندنی لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی و ئازادی عیباده‌ت له‌چوارچێوه‌ی یاسایه‌كی دیاریكراودا كه په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ندی كردوه، كاری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف فه‌توادان و ته‌ده‌خولكردن له‌كاری وه‌زاره‌ت و رێكخراوه‌كان نیه، ئێمه له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف گومانمان له‌و ئامارانه هه‌یه كه له‌سه‌ر خه‌ته‌نه‌كردنی كچان بڵاوده‌بێته‌وه و برواش ناكه‌ین ئه‌و دیارده‌یه به‌و شێوه‌یه بڵاوبێت كه له‌رۆژنامه و گۆڤاره‌كانی كوردستاندا بڵاو ده‌كرێته‌وه، چونكه ئه‌و دیارده‌یه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌كوردستان رووی له‌كه‌مبوونه‌وه كردوه و زۆربه‌ده‌گمه‌نیش مامۆستای مزگه‌وته‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته قسه‌یان كردوه، ره‌نگه هه‌ندی رێكخراویش به‌ئه‌نقه‌ست ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌وروژێنن و گه‌وره‌ده‌كه‌ن هه‌تا بازار بۆخۆیان گه‌رم بكه‌ن و رۆژنامه و گۆڤاره‌كانیش به‌بی پشتبه‌ستن به‌زانیاری دروستی خۆیان، ده‌چن ئامار و داتا له‌سه‌ر هه‌ندێك دیارده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجام به‌زیانی كۆمه‌ڵگای كوردی ته‌واوده‌بێت و وێنه‌ی كورد له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا ده‌شێوێنێت،
داوا له‌رۆژنامه‌ی هاوڵاتی و هه‌ر رۆژنامه‌و كه‌ناڵێكی راگه‌یاندنی تریش ده‌كه‌ین كه له‌بابه‌ت و راپۆرته‌كانیاندا مه‌وزوعیانه و به‌ویژدانه‌وه له‌دۆسێ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا مامه‌ڵه بكه‌ن، چونكه مامۆستای مزگه‌وته‌كانی كوردستان له‌زۆربه‌ی دیارده كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینه‌یكاندا رۆڵێكی ئیجابی و كاریگه‌ریان هه‌بووه و هه‌ندی جاریش له‌به‌ر لاوازی رێكخراوه‌كانی كوردستان و له‌سه‌ر داوای هه‌ندی له وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ی حكومه‌ت و چه‌ند رێكخراویك، ناچار بوین له‌هه‌ندی بابه‌ت له‌رێگای ئیمام و خه‌تیبه‌كانی كوردستانه‌وه هاوكاری بكه‌ین. ئێمه‌ش له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف مافی خۆمانه پرسیار بكه‌ین باشه ئه‌گه‌ر له‌هه‌موو بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌ر وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف قسه‌بكات و هه‌وڵ بدات، ئه‌ی كاری رێكخراوه‌كان چییه؟؟؟.
*به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف-11/1/2009
